تۆ پەیکەرى ووڵاتى دڵى منى .
سارا نامۆ
فهرموو لێره کرته بکه بۆ بیستنی ئهم
هۆنراوه به دهنگی '' پێشه ''
لە دوورەوە تێر تێر هەموو کاتێک بۆم ئەڕوانى ...... تا ئەو کاتەى چاوەکانم بیشکێنێت تینوێتى چاوەڕوانى .... خۆ ئەشزانم تەنها پەیکەریت لەگەڵما ئەژیت بە خەیاڵ هەموو شەوێک ...... بەباڵاتا دڵم بۆت ئەدوێت تا بەیانى خۆ ئەگەر سۆزى نەغمەیەکیش ڕووم تێ بکات .. ڕام چڵەکێنێت ئەوە دەستەکانم دیسانەوە ئەژنۆکانم جێگایەتى ... خۆ من هەموو ئێوارانێکیش بەکۆترە سپىیەکانى ئاسمان سڵاوت بۆ ئەنێرم ...؟ ئەى بۆ دڵەگیان ...؟ تۆ ناپرسى لە حاڵى مەرگى ڕۆژانى تەنیایم ؟ کاتێکیش کۆترەکانیش ئەگەڕێنەوە لەسەر پەنجەماندووەکانم ڕۆحیان بۆ پرسیارەکانم دائەنێن !! فرمێسکى چاوەکانیان ئەکەنە دیارى ڕۆحى ماندووم شەوانێکیش لەبەر پەنجەرەى ژوورەکەم دا وەستاوم بەرامبەر ئەو ئەستێرەیەى هەموو دڵ شکاوان ڕووى تێ ئەکەن تا بەیانى جار جارەش هەنسکى گریانى پهیکەرەکەم دڵم دا ئەخورپێنێ ..... هەست ئەکەم .... بانگم ئەکات منیش خێرا دەست لە ملانى ئەبم پێکەوە فرمێسکەکانمان ..... ئاوێتەى یەکتر ئەبن تا بەیانى .
|