
تۆرنتۆ
9-1-2008
(رفیوجی کانسل) نامە ئاراستەی
پەرلەمانی کەنه‌دا دەکات بۆ یارمەتی پەنابەرە عێراقیەکان.
جەلال سەعید بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند رێکخراوی
(رفیوجی کانسل) کە فیدراسیۆنی
پەنابەرانی عێراقی تیا ئەندامە بە هاوبەش لەگەڵ چەند رێکخراوی پەنابەری
دیکە نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کەنه‌دا دەکەن داواکارن فشار بخریتە
سەر ئەو ووڵاتانی تر تا چیتر پەنابەرانی کورد‌و عیراقی دیپۆرت نەکەنەوە
وەهەروەها یارمەتی پەنابەرە عێراقیەکان لە وولاتەکانی سوریا‌و ئەردەن
بدرێ لەو بارەیەوە چەند داواکاریان گرنگیان خستۆتە روو لەوانە:
1. حکومه‌تی که‌نه‌دا فشار بخاته سه‌ر ئه‌و وولاتانه‌ی که هیچی تر په‌ناهنده‌ی
کوردی و عێراقی له ژێر هه‌ر بیانوێکدا دیپۆرت نه‌کاته‌وه.
2. کۆمه‌کی مادی و مه‌عنه‌وی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ بۆ په‌ناهنده‌ی
عێراقیله وڵاتانی سوریا و ئوردون که زۆرترین په‌ناهه‌نده رووی
تێکردوون.
3. داوای به په‌له له حکوومه‌تی که‌نه‌دا ده‌که‌ین که سنووره‌کانی
خۆی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌مریکادا به‌رووی په‌ناهه‌نده‌ی عێراقیدا
بکاته‌وه که داوای په‌ناهه‌نده‌یی ده‌که‌ن.
4. به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی چ ئه‌وانه‌ی
له رێگه‌ی UNHCR ده‌درێنه سه‌فاره‌ته‌کانی که‌نه‌دا و یان ئه‌وانه‌ی
راسته‌وخۆ له رێگه‌ی privet sponsorship دێن بۆ که‌نه‌دا که له‌سه‌ر
حیسابی په‌نابه‌ری وڵاتانی تر نه‌بێ.
5. ئاسان کردن و خێراکردنی مه‌عامه‌له‌ی نیشته‌جێکردنی په‌ناهه‌نده‌ی
عێراقی له که‌نه‌دا.
6. به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ووشیاری خه‌ڵکی که‌نه‌دی بۆ یارمه‌تی دانی په‌نابه‌رانی
عێراقی به‌تایبه‌ت له رووی سپانسۆری تایبه‌تیه‌وه.
7. ده‌بێت حکومه‌تی که‌نه‌دی پرۆسه‌ی موعامه‌لاتی په‌نابه‌ری عێراقی
دوا نه‌خا به هۆی ئه‌و قه‌راره تازه‌یه‌ی که وه‌زاره‌تی کۆچ و په‌نابه‌ران
که تێیدا داوا کراوه په‌له بکرێت له یه‌کگرتنه‌وه‌ی خێزانی عێراقی،
که به هۆی وه‌زعی تایبه‌تی عێراقه‌وه په‌رتوو بڵاو بوون.
8. ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دی به‌رپرسیارێتی زیاتر له خۆی نیشان بدات له به‌رامبه‌ر
UNHCR بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیانه‌ی که له که‌مپی نێوان
سوریا و عێراقدا نیشته‌جێن.
داوا دەکەن حکومەتی کەندا ئەم داواکاریانە جێ بەجێ بکات بۆ زانیاری
زیاتر پەیوەندی بکەن بە
جەلال سەعید
بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە کەندا بە ژمارەی
وفاکسی:
0015198411816و Fax: 0015198271047
iraqifederation@yahoo.ca
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|