خالید شه‌یدا هه‌موو ڕۆژان هه‌ر تۆزه شوێن نه‌ماوه تۆزی لێنه‌بێ تۆز هه‌میشه له‌به‌ر چاوانه تۆز ره‌زای زۆر گرانه كه‌س نیه له‌م شاره تۆزی خۆش بوێ كه‌س نابینی تۆز له سه‌ر سیمای هه‌ڵنه‌نیشتبێ تۆز به‌ری ئاسمان گرتووه ئاوی بیری ڵێڵ كردوه هه‌موو شوێنك هه‌ر تۆزه له ناو ماڵ و له سه‌ر بان و له سه‌ر شه‌قام و له كۆڵانه له ناو خۆراكی هه‌ژاران و نه‌دارانه له ناو فه‌رهه‌نگی تۆز ویژدان نیه هه‌ر شوێنكی بیه‌وێ لێراده‌كشێ ده‌یكاته مۆلگای حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شار به جارێ له تۆز بێزارن نایه‌نه‌وێ سیمای تۆز له هیچ شوێنێ ببینن هه‌ر كه‌سێ تۆز ببینێ یه‌كسه‌ر نه‌فره‌ت و ریسوای بۆ ده‌نێرێ له هه‌ر كوێ بێت بیه‌وێت هه‌ڵده‌كات و ده‌نیشێت تۆز له‌م شاره باڵا ده‌سته ئاخۆ یه‌کێ هه‌یه بێ و بپرسێ بۆ هه‌ڵده‌كه‌ی هه‌وای ئه‌م شاره بۆ پیس ده‌كه‌یت سیما و ڕه‌نگ و ڕووی دار و دره‌خت ده‌شێوێنی ده وه‌رن هه‌موو پێكه‌وه دوعاێێ بكه‌ین به‌لكوو بارانێكی یه‌كجار زۆر بباری هه‌ر چی تۆز له‌م شاره هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێڵێ و ڕایماڵی.
هه‌ولێر ١٤/١١/٢٠٠٨ shalaw21@yahoo.com
|