٢٩\١\٢٠١٤
تۆ زیاتر هێزم
پێدەبەخشی فادیمە،
زیاتر وام لێدەکەی
هەوڵبدەم!

دەریا کاروان
من زۆر بچووک بووم کاتێک باوکت تۆی کوشت، من
تۆم نەدەناسی رۆژێک باوکم هاتەوە ماڵ گوتی
کچێکی کورد لە سوێد بە دەستی باوکی کوژراوە،
رێک ئەو پرسیارە
هاتە مێشکمەوە کە گەورە بووم و
کەسێکم خۆشویست باوکم دەمکوژێت ؟؟؟
ئەی هاوار (باوک، کوشتن !!) دوو شتی زۆر
دوورن لە یەک...
کاتێک کوژرایت دوای چەند ساڵێک تۆم ناسی، باش بوو ئەو کاتە گەورە
نەبووم، چونکە من دەریایەکم بەرگەم
نەدەگرت، رەنگ بوو
ئەو کاتە رقم
لە باوکی خۆم بووایە بە هۆی ئەو
کارەساتەوە، رەنگە زۆربەی کچانی ئەو
کاتە کە هاوتەمەنی تۆ بوون باوکیان بە
دەعبایەکی ناشرین بهاتایە بەرچاو، بەڵێ ئەمە
راستییە.
ئێستاکە گەورە بووم تەنها دەبێت سەیری وێنەی
تۆ، هەڵوێستە مەزنەکەی تۆ بەرامبەر بە خۆشەویستەکەت و
خۆت و گوێگرتن لە قسەکانت و تەسلیم نەبوونت
لە دەست خێزان و کلتوورێک
کە بە دڵنیاییەوە خۆشحاڵمان ناکات.
ئەرکی من و هەموو کچانی دونیا ئەوەیە لە
کاتی نائومێدیدا تەنها سەیری وێنەی تۆ بکەین
و هەوڵدەین لە پێناو
ئازادی و ئامانجەکانمان. دەبێت ئێمەی
کچ پێشمەرگەیەک بین بۆ پاراستنی رۆح و
جەستەی خۆمان.
(فادیمە شاهینداڵ) کچێکی کوردی باکوور بوو لە
وڵاتی سوێد، لەبەرئەوەی کوڕێکی سوێدی خۆش دەویست باوکی هەڕەشەی
کوشتنی لێکرد و لە
کۆتاییدا کوشتی.
ئێمەی کچی کورد پێویستە چاونهترسانه له
ههوڵی بهردهوامدا بین بۆ ئەوەی هەموو
فادیمەیەکی کورد له ژیانێکی خۆشبهخت و دڵنیایدا بمێنێتەوە. ئەم نووسینەشم
بۆ ههموو ئەو کچانەیە کە هیوای ژیانێکی راستەقینە
و ئازاد و سهربهزیان ههیه و ههنگاو دهنێن بۆ بهدهستهێنانی.
با پێکهوه بهردهوام بین و ههنگاوهکانمان یهکخهین!
nina.ikkr@hotmail.com
|