١٨\١١\٢٠٢٣
توولەڕێیەکانی پایز.
ئیلهام مورادی
لەگەڵ یادت قامکەکانم لەسەر لاپەڕەی
رۆژژمێرەکەم بەجێما
وانەکانی دڵدارییم لێ ون بوو
ونبوو رۆژژمێری تەمەن
قامکەکانی خەیاڵم لە نێو بۆتەی
رۆحێکدا دەئافرێن و
چاوەکانم وێنەی پڕۆفایلەکەتی لە قاپگرتوە
بۆیە لە هەر چاوترووکانێکدا
دووپات ئەبی لە شاشەی مێشکمدا
خەو خەیاڵێکە لە کەناری هەر خەزانێکا
شارێک ئەخولقێندرێ
حەز نیشتمانێکە لە ئۆغر
روو لە نشێوییە گەڵاڕێژەکانی خەزان
لە غەمگینییە قەدگرتووەکانی تەمەن
توولەڕێیەکان حەز دەبەنەوە سەر دوا نشینگەی هەناسە
لێوم بە هەناسەکانتەوە
سەرگەردانە و
چاوم مۆمی هیوا کز کز ئەسووتێنێ
لە شوێنکی ئەم
چیڕۆکەدا
شەو بڕیاری لەسەر قەدەغەیە
پیاسە تەسکە
شەقام لەخۆبایی.
سنە
ماڵپهڕی ئیلهام
مورادی
|