توندڕەوەکان
نوێنەری شەڕن نەک ئاین.

ئاکۆ محەمەد سابیر
بەدرێژایی مێژوو لەکوردوستاندا موسوڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و کاکەیی
یەکان وەک هاونەتەوەو هاوزمان پێکەوە ژیاون و ڕێزیان لەبیرو باوەڕو دین
و پەرستگای یەکتری گرتووە،تائێستاش هەموو لەکوردستان پێکەوە دەژین
بەئازادی و دینداری خۆیان ئەکەن.
لەساڵانی ڕابووردوودا شەڕێکی نەگریسی ناوخۆ لەکوردوستاندا سەری هەڵدا
لەنێوان حیزبەکاندا بە بزوتنەوەی ئیسلامیشەوە ئەوشەڕە شەڕی کورسی و
پارەو ودەستەڵات بوو نەک شەڕی دین ومەزهەب، مەسیحی وخاوەن ئاینەکانی
تریش زۆر بێوەی و دوورەپەرێزبوون لەوشەڕانەدا،دوای ڕووخاندنی ڕژێمی
دیکتاتۆر لەبەغداد هەندێک کەسانی نامۆو دڕندەخەریکی هەڵگیرساکدنی ئاگری
شەڕی دین و مەزهەبن ترسناک ترین وخوێناوی ترین شەڕ شەڕی ئاین ومەزهەبە،
ئەوشەڕانەش لەمێژودا زیانێکی گەورەی بەمرۆڤایەمی گەیاندووە بەتایبەتی
لەوڵاتی ڕافیدەین کەزۆر جار مەیدانی گەرمی ئەوشەڕانەبووە، ئەوانەی
ئەمڕۆ ژیلەمۆی هەڵگیرساندنی ئەوشەڕانەن عەرەبە ڕەگهزپەرستەکان
و بەعسیەکان و گروپە ئیسلامیی یە توندڕەوەکانن لەلایەن سوریاو ئێران
وتورکیاو هەندێک ولاتانی عەرەبی ترەوە
هەریەک بەپێی پەرژەوەندیە گڵاوەکانی خۆی پشتیوانیان دەکەن، لەدواین
کاری دڕندانەیاندا (مەتران پۆلسیان) تیرۆرکرد.
ئەوەی من مەبەستمە ئەبێت زۆر ئاگاداربین دوژمنانی نەتەوەی کورد زۆر
بەجدی کار بۆوە دەکەن بازنەی ئەم شەڕەفراوان
کەن و هەرێمی کوردستانیش تێوەگلێنن یەکەم بەرپرسیش بۆ
دوورخستنەوەی ئەم شەڕە وەزارەتی
ئەوقاف و کاروباری ئاینی یە ئەبێت زۆر هوشیاربێت.
هەندێک مەلاو نوسەرو توندڕەوی ئەقڵ بچوک هێرش دەکەنە سەربرا
مەسیحیبەکانمان و بەناوناتۆرەو سوکایەتی کردن وەک گاورەکان و
بەرازخۆرەکان و مولحیدو فاسد ناویان دێنن ،من وەک کوردێکی موسوڵمان
پێیان دەڵێم .
1 وەک ئێوەی موسوڵمان مەسیحی یەکانیش ئازادن لەبانگەوازکردن
بۆئاینەکەیان لەهەرکوێ بن مافی پەرستگاو بڵاو کراوەو چاپەمەنیان هەیە.
2 ئەوە کێشەی ئێوە نییە
هەرچی یەک دەخۆن و دەخۆنەوە
لەئاینەکەیاندا حەڵاڵەو لەسایەی دەوڵەتی ئیسلامیشدا ئازادن کڕین
وفرۆشتن بکەن هەروەک چۆن ئێمە ئازادین
لەوڵاتی ئەواندا بەئازادی کڕین وفرۆشتن دەکەین و جل وبەرگ دەپۆشین و
گۆشتی حەڵاڵ دەخۆین لەڕوژنامەکانیشیاندا ڕیکلامی بۆدەکەین.
3 گەر ئەوان پێ یان وایە عیسا کوڕی خوایەو کتێبەکەیان دەست کاری
نەکراوە ئەوە بیرو بۆچونی خۆیانە تۆش ئازادیت تەرحی خۆت بکەیت و
یەکتاپەرستی ئاینی خۆت ڕاگەینی نەک بەنەزان ونەفامیان بزانیت و
سوکایەتیان پێ بکەیت ، گەردینی خۆت خۆش دەوێت ڕێز لەدینی خەڵکی بگرە
گەر خوای خۆشت خۆشدەوێت قسە بەخودای خەڵکی مەڵێ.
4 لەوانەیە خەڵکانێک هەبن ئەمڕۆلەجیهاندا
مشک بپەرستن و بەپیرۆزی بزانن سوکایەتی پێکردنیان دژ بەئازادی
ومافەکانی مرۆڤە، گەرئێمە پێمان وایە ئیسلام لەهەموو ئاینێک پاکترو
جوانترو ڕاسترە ئەوەدەبێت لەهەموان پاکترو بەڕێزترو جوان ترو بەبەزەیی
تربین بەرامبەر بەخەڵکی ، بازنەی دینداریش بچوک نەکەینەوەو فراوانی
بکەین باوەڕمان بەگۆڕەپانی ئازادو ئازادی بانگخوازی هەبێت بۆهەموان
لەمەیدانیشدا بڵێین فەرموو بابینا بکەین بزانین کێ وەستایەو کێ بازنگی
ئاڵتونینی لەدەستایە.
5 مرۆڤی خاوەن حەق شپرزەو توڕەو دڵ پڕلەقین نی یەو هەمیشەدڵ خۆش
وگەشبینە دینی خەڵکانی تریش بەپیلانو موئامەرەچی نازانێت خوشی خەریک
ناکات بەعەیب دارکردنی دینی خەڵکانی ترەوە .
ئەمەوێت هەندێک نموونەی ئازادی مسوڵمانان لە ووڵاتی سوید ئاماژە پێ
بکەم بەشکم کەمێک لەگومانەکانتان بڕەوێنمەوە:
لەوڵاتێکی وەک سویدا ئازادی بۆهەموو دینەکان هەیەو ئەوسویدیانەشی
پەیوەستن بەکەنیسەوە زۆر بەبەزەیی و مرۆڤ دۆستن وەک ئەوانی تر ،
لەسویددا مزگەوت وئیسلامەتی و چاپوچاپەمەنی و وچالاکی ئاینی نەک هەر
ئازادە بەڵکو یارمەتی مەعنەوی و مادیشی دەدرێت هەموومزگەوتەکانیش بڕێک
پارەیان بۆسەرف دەکرێت تاچالاکیشیان زیاتر بێت یارمەتی زیاتریان
دەدرێت،ڕێک خراوی ئیسلامی بەئازادی چالاکی خۆی دەکات و یارمەتی و پارەش
لەحوکمەتی سویدی وەردەگرێت ،قوتابخانەی ئیسلامی هەیە بۆمنداڵان
مامۆستایانی سویدیش بەشدارن لەبەڕێوبردن و بەرەو پێش چونی
قوتابخانەکە،بانگخوازی ئیسلامی هەیە بانگەوازی خۆی دەکات تەنانەت
ئەچێتە ناوبەندیخانەکان بۆبانگەوازکردن بۆئاینی ئیسلام بەوپەڕی
ئازادیەوە
گەردەڵێن لەوڵاتانی ئێمەش وایە ئاگاداربن مەسیحیەکانی وڵاتانی ئێمە
بەئەسڵ خەڵکی وڵاتن ئەمان موسڵومانیان نەبووە لەپێشدا.
ئەوکاتەی وەزارەتی کۆچی سوید بڕیاری ناردنەوەی بێ ئیقامەکانیدا کەنیسە
بەوپەڕی دڵسۆزیەوە دژی وەستاو بڕیارەکەی ڕاگرت وەکەنیسە زۆر
لەنزیکیشەوە ئاگاداربوو ئەوانەی بەرئەو بڕیارە دەکەون زۆربەیان
موسوڵمانانی فەلەستین و عێراق و کۆسۆڤۆو سودان وسۆماڵن ،لێ پرسراوی
کەنیسە بەحوکمەتی ڕاگەیاند گەرئەوانە دەربکەن من هەمویان دەگرمەخۆمو
نایەڵم بێ لانەبن، بەبێ ئەوەی بەکەسیش بڵێن وەرن مقابیلی یارمەتی
دانتان ببنە مەسیحی واز لەدینی خۆتان بێنن ،هوشیاری بەخەڵکیش دەدەن
کەکەس ناتوانێت بەزۆر لەوڵاتەکەیاندا دین بەخەڵکی بگۆڕێت .
ئەوپڕو پاگەندانەی ئێوەش ئەیکەن تەنها مەبەستان تێکدانی ئاسایشی جیهان
و عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەوەی جێگەی داخە زۆر کەسانی بەناو موسوڵمان و ئیسلام هەیە تەنها
خەریکی وێنەگرتنی سلبی یەکانن و دیمەنە دزێوەکان گەورەدەکەن و وانیشانی
دەدەن ئەوروپا فەسادخانەیەو بەس لەئاست ئەوهەموو خزمەت گوزاری وچاکە
خوازیانەی وڵاتانی ئەورپا کەڕو کوێرن ناخیان کانگای قین وشەڕەنگێزی یە
خۆیان ناشرینن بۆیە هەربەناشرینی دەبینن، ئاگاداری گزی و فزیەکانی
خۆیانین هەموو حەرامێک بەخشکەیی بۆخۆیان حەڵاڵ دەکەن ،هەرکارە
دزێوەکانی ئەمانەشە بوەتە کاردانەوەیەک لای هەندێک کەسانی ئەوروپی
کەسوکایەتی بەئیسلام بکەن.
وڵاتێکی وەک سوید جێگەو ڕێگەی بۆهەموو ئاینەکان کردۆتەوەو مافەکانی
هەموان دەپارێزێت دەرگای دادگاش ئاوەڵایە بۆهەرئایندارێک بۆسکاڵاکردن
گەر زوڵمێکی دەرحەق بکرێت ، هەموو منداڵیک مامۆستای زمانی دایکی هەیەو
لەقوتابخانەش ئازادە ئەوخواردنانە نەخوات کەحەڵاڵ نین خواردنی حەڵاڵی
بۆئامادە دەکرێت دیاردەی باڵاپۆشی وتەنانەت پەچە کردنیش ئازادە ،
خەڵکانی سویدی هەن دەبنە مسوڵمان و زۆر بەئازادی هەموو نەتەوەکانیش
مزگەوتی خۆیان هەیە عەرەب،تورک فارس ،کورد سوماڵی ،سودانی،چیچانی ،بۆسنەیی،
کۆسۆڤۆیی ،پاکستانی........ هتد گەر ئێوە لێگەڕێ نو تێکی نەدەن.
نازانم ئێوە بۆتەنها فەسادەکەی دەبینن ، لەکاتێکدا ئاشکرایەو
لەچوارچێوەی یاسادایەو مرۆڤی باوڕدار ئەتوانێت نزیکی نەکەوێت،
بەتایبەتی لەوڵاتی سوید لەشفرۆشی یاساغەو هەرچ دیاردەیەکی ناشرین و
تاوانێک دەکرێت نایشارنەوەو بگرە گەورەشی دەکەن ئنجا لەهەموو
ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوی دەکەنەوە،هەموو زۆر باش دەزانین لەبەغداد
بەئاشکرا لەمێژەوە ئەودیاردەیە هەیە،ئەوە لەتاران هەژاری و نا عەدالەتی
خە’ڵکی ناچاردەکات ئەوە دیمەشق هەرباسی نەکەین باشە بووەتە جێگەی
خۆبەتاڵ کردنەوەی کەڵەگاکانی خلیج ،هیوادارم ئیسڵاحی ئەوانە بکەن پاشان
.......سوژن.
گەرپێشتان وایە ئەویارمەتیانەی وڵاتی سوید سیاسەتەو لەپەرژەوەندی
خۆیاندا دەی کەن دەی ئێوەش لەجێی تانەو تەشەرو کاری توندڕەوانە
بفەرموون لەپێناوی پەرژەوەندی خۆتانو سیاسەتەکەتاندا خزمەت بەخەڵکی
بکەن، نا تەنها واز لەتوندوتیژی بێنن چونکە توندڕەوی نابێتە نوێنەری
دین و ئەگەر گو ڵنین دڕکیش مەبن.
نەتەوەی کورد لەمیژە بەفرە ئاینی دەژین و ڕێز لەئاینی یەکتری دەگرن لێ
گەڕێن واز لە تانەو تەشەربێنن چونکە شەڕ لەسوکایەتی پێ کردنەوە دەست پێ
دەکات و عەدالەتیش پێش عیبادەتە.
سوید
|