٣٠\٤\٢٠٢٠
توندرەوێکی
ریزەکانی نازییەت ئەبێتە چالاکوانێکی چالاک.

ئهحمهد رهجهب
باتریک ئەسپلوند Patrik Asplund لە تافی لاویدا بە ھۆی گۆرانی ومیوزکی
ھاندەرو وروژێنەر چووە ناو رێکخراوە راسترەوە نازییەکان وجولانەوەی
رەگەزپەرستی بەڵام لێرەدا باسی ئەوە ئەکەین چۆنچۆنی وازی لە نازییەت
ھێناو بیروباوەری گۆراو بۆ بە ھەڵگری بیروباوەری ھاوکاری و یارمەتیدانی
کەسانی تر.
پاتریک ئەسپلوند ئەڵێت :ئەتوانم بڵێم پزوتنەوەکانی نازییەت لە سوید بە
ھۆی گۆرانی و میوزیکەوە سەری ھەڵداو، لە سەرەتادا ھەندێ کەس لە
ئینگیلتەرا گۆرانی رەگەزپەرستانەیان بڵاوکردەوەو تیمێکی میوزیک بە ناوی
(سکرودرێڤەر میوزیک) ھەبوو، منیش لاوێکی ھەرزەکار بووم گوێم لەو جورە
گۆرانییانە ئەگرت و، ھاوکات شەرم لە گەڵ کۆچبەران ئەکرد.
کاتێک ھەرزەکار بووم و لە شەقامەکانی ستۆکھۆڵم لە گەڵ برادەرەکانم
پیاسەمان ئەکردو گۆێمان لە میوزیک و گۆرانی ھاندەر ئەگرت و لە گەڵ
یەکترو لە گەڵ بیانییەکانی کۆچبەر شەرمان ئەکرد و، کەمە کەمە باوەرم
بەو گۆرانیانە ھێناو پەیوست بووم بە بیروباوەری نازییەت و، بووم بە
یەکێک لە نازییەکان.
پێشتر لە ساڵانی نەوتەکانی سەدەی پێشوو لە رێی میوزیک و گۆرانی و
ئاھەنگی ھاندەر من و لاوانی تر ئەچووینە ناو جولانەوەکانی نازییەت
بەڵام ئەمرۆ نازییەکان وازیان لەو شێوەیە ھێناوەو، بە ھۆی راگەیاندن و
فیسبووکە لاوان بۆ رێکخراوەکانیان رائەکێشن.
لە بارەی ئەوەی بۆچی لاوانی سوید ئەچنە ناو رێکخراوی نازییەکان پاتریک
ئەسپلوند ئەڵێت : ھۆکاری سەرەکی ترسە و ئەمەش بەسەر خۆم ھات کاتێک
لاوێکی ھەرزەکار بووم و، لە رووی کۆمەڵاتییەوە لە دەوروبەری ستوکھۆڵم
ئەژیام و، ناوچەکە ھەموو ڤێللا بوو، باوکم بەریوەبەر بوو لە کۆمپانیای
تێلیای سویدی و، پەیوەندیم لەگەڵ لاوانی بیانی نەبوو، بە پێچەوانەوە
ھەردەم لەگەڵ کۆچبەرەکان شەرم ئەکردو، وامئەزانی ھەرچی بیگانەیە
ئاژاوەچین و حەزیان لە شەرە وھەمیشە شەرم لە گەڵیان ئەکردو لێم ئەدان و
لێیان ئەدام و، نێوانمان لە رووی بیرەوە ناکۆک بوو بۆیە لەو باوەرەدا
بووم ترس و شەرکردن بە جۆرێک لە جۆرەکان ھۆکار بوون بۆ ئەوەی لاوان
پەیوەندی بە رێکخراوەکانی نازییەت بکەن.
کاتێگ گەورە بووم زیاتر لە نیوەی ھاورێکانم لە خەڵکانی وڵاتانی ترەو
ھیچ جیاوازییەک لە نێوان خەڵکدا نییە، مرۆڤ ھەر مرۆڤە بەڵام کاتێک لاو
بووم ئەوەم نەئەزانی بەڵکو وام ئەزانی جیاوازی لە نێوان خەڵک ھەیە.
زۆر شەرم ئەکردو جارێکیان بەر چەقۆ کەوتم و لە ساڵی ١٩٩٢ ھەوڵی کوشتنم
درا کاتێک یەکێک ویستی بە ئۆتۆومبێل لێمبدات، بەڵی لە پاش شەرکردن لە
یانەیەک کەسێک گڵۆبی ئۆتۆمبیلەکەی کوژاندبووەوە و لە دەرەوە چاوەرێی
ئەکردم بمگوژێت و، لە نەخۆشخانە حەزم لە چارەی بیانییەکان ئەئەکردو ترس
دایگرتبووم و، واملێھات رقم لە ھەموو شتێک بێت کە پەیەندی بە خەڵکی
بیانییەوە ھەبێت. سیاسەت ھیچ پەیوەندییەکی بەوە نەبوو کە چوومە ناو
رێکخراوەکانی نازیسم بۆ نموونە (دە ھەفتە دەربارەی رەگەزپەرستیم
نەخویند بۆ ئەوەی ببم بە رەگەزپەرست) بەڵام ئەزمونەکەم کە تیادا ژیام و
ئەوەی بەسەرمھات وایلێکردم بچمە ناو رێکخراوی نازییەکان.
ئەتوانم بڵێم رق و کینە و گۆرانی ھۆکار بوون ببم بە نازیسست :
گۆرانیبێژ بووم و تیپێکی گۆرانیم لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو
دامەزراندو گۆرانییەکان پاڵیان بە خەڵکەوە نا بەرامبەر بە بیانی و
کۆچبەران رق ئەستور بن و، ھەندیکیان لە بەر رق و کینە کەوتنە
ئەنجامدانی تاوان و، لەو کاتانەدا زۆر کەس لە سوید کوژران و زوربەیان
لاوان بوون و، ئەوانەی ھەستان بە کوشتنیان گوێگری گۆرانییەکانم بوون.
چۆن توانیم لەو رق و کینەیە رزگارم بێت و، واز لە لە بیری رەگەزپەرستی
بێنم پیشەکی زۆر نیگەران وبەداخم و، بە ھوێ گۆرانی و دەقەکانی رقم
بڵاوکردەوە و ھەستم کرد ئەوە منم پاڵم بە خەڵکەوەنا تاوان ئەنجام بدەن
و ئەوەش کارێکی بێسوود بوو، ئەو تاوانانەی ساڵانی نەوەتەکانی سەدی
رابۆدوو بوونە ھۆکاری وازھێنانم لەو بیروباوەرەو دوورکەوتنەوە لە
بزوتنەوەکانی راسیزم.
باتریک ئەڵێت :خاوەنی بیرورای توندوتیژی و نازیسست توانیان ھەیە کەسانی
راراو سەرلێشێواو بگرنەخۆ، ئەگەر کەسێک سەیری فلیمی بەڵگەنامەکان و
رووداوەکانی جیھان بکات بۆی دەرئەکەوێت بزوتنەوەکانی راسیزم بە ئاسانی
خەڵکیان دەستئەکەوێت بۆ نموونە پێکدادان و ھەڵپژان لە نێوان تایفەکانی
ئیسلام ( سووننی و شیعە) ھەیە و ھەروا لە ئەوروپا زۆران لە نێوان
تایفەکانی کاسۆلیک و پرۆتیستانەکان و خەڵکی تر ھەیە تەنانەت لە
ستۆکھۆڵم زۆر کەس لە زۆر نەتەوەو توێژەکان لە یەکئەدەن و، ئێمەی مرۆڤ
زۆر زیرەکین بۆ تەماشاکردنی جیاوازییەکان و حوکم سەپاندنی پێشوەختەو لە
کۆتاییدا ھەڵگیرساندنی شەر لە نێوانماندا.
ئەو دیمەنە سپیپێستەکان وئەوروپییەکان ئەگرێتەوە و، ئەوانە خۆیان بە
گرۆپ گۆشەگیر کردووەو ترسیان لێنشتووە کە بیگانەکان دێن و دەستبەسەر
ھەموو شتێک ئەگرن و، سپیپێستەکان لە گەڵ کاتدا لەناو ئەچن و،چەندین جار
ترامپ ئاماژەی بەوەداوەو، بە کورتی راسیزم لە سەر ترس دامەزراوە.
زۆرجار ئەزانین بۆ خەڵک روو لە بزوتنەوەی نازییەکان یان بزوتنەوە
توندرەوەکان و ئاینییەکان ئەکات ، ھۆکاری سەرەکی ھەستکردنی مرۆڤە کە
ژیانی بێ نرخە یان ھەستکردنە بە تێکشکان و بێتوانی لە دۆزینەوەی
رێگایەکی دیاریکراو لە ژیاندا و، بەو ھۆیانەوە ئاین و جولانەوەی نازیسم
دەرئەکەون ھاوکات مرۆڤ ئەڵێت ئێستاکە خواستم ھاتەدی و ئەتوانم بژیم ,
نازییەت و توندرەوکان بە ئاسانی ئەتوانن خەڵکی ترسنۆک و سەرلێشێواو بۆ
خۆیان راکێشن.
ئایا بە دەرچوونی باتریک لە ریزەکانی نازییەکان و وازھێنان لە
بیروباوەریان تووشی کێشەو گێچەل بووە؟ باتریک ئەڵێت : ساڵی ١٩٩٨ ی
سەدەی رابردوو لە جولانەوەی نازییەکان دەرچوم و، ھەستمکرد رێگام
ونکردووەو، من ناسراوو ناودار بووم و تیپێکی گەورەی میوزیکم لە سوید
ھەبوو : رۆژنامە ناسراوە گەورەکان لە سەریان نووسی و، ھاوکات لە گەڵ
نازییەکان تووشی ھەرەشەی کوشتن و چەندین جار تووشی شەرو ئاژاوە
بوومەوەو ھەروا خێزانەکەم دووچاری ھەرەشە بووەوە و، من ئامادەبووم بۆ
ئەو ھەرەشانە و، زۆر کەرەت لە گەل نازییەکان تووشی شەر بووم.
کاتێک مێرمنداڵ بووم زۆرجار تووشی شەر بووم و، زۆر کاری بێ عەقلانیم
ئەنجامدا، لە خەڵکم داوە و ئەوانیش لێیانداوم و تووشی توندوتیژی
بوومەتووە بەڵام لە ھەموو شتێک خراپتر من لە رێی میوزیکەوە رق و کینەم
بڵاوکردووەتەوەو، ئەو رقە لە دڵی ھەندی کەس چەسپی و بووە ھاندەر بۆ
ئەوەی تاوان لە دژی خەڵکی تر ئەنجام بدەن و، بە بۆچوونی خۆم ئەوە
خراپترین کارە لە ژیانمدا کردوومەو ، لە بەرامبەر ئەو کارانەش ئەوە
بیست ساڵە لەگەڵ کۆمەڵەو دامەزاوەی جیا جیاکان لە پێناو خۆگونجاندن و
پێکەوە ژیان و بەرنگاری تاوان کار ئەکەم.
باتریک چی بە کەسانی بێگانە کە بەلای توندوتیژی و بیری نازییەت نزیک
ئەبنەوە یان ئەوانەی ھەستی راسیزمانەیان بەرامبەر بە کەسانی تر ھەیە؟
ماوەی ١٥ ساڵە لە زۆر پرۆژە بۆ پاڵپشتی دەوروبەری شار کار ئەکەم و، یە
کێک لەو پرۆژانە ناوی {فوتبۆڵی شەوانەیە} و، شەوانی ھەینی و شەممە
دەرگای ساڵەکانی (قاعەکان)ی وەرزش ئەکەینەوە بۆ یاری فوتبۆڵ و، پرۆژەکە،
پرۆژەیەکی ئاسانە بۆ جێبەجێ کردن و، زیاتر لە ٧٠ ساڵ (قاعە) لە
سەرانسەری سوید کراوەتەوەو وسەدان نەوجوان ولاو روو لەو سالانە ئەکەن
و، بزانە لە ھەموو سوید ژمارەی ئەوانەی ئێواران یاری فوتبۆڵ ئەکەن
چەندە؟
ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆر ئەفغانی ھاتن بۆ سوید ، شەپۆلێکی گەورەی
کۆچبەر بوون و، شەر لە گروپەکەم روویدا لە نێوان لاوانی دەوروبەری
ستۆکھۆڵم و لاوانی ئەفغان و، کۆمەڵگای سویدی لەوە تێناگەن چۆن ئەوانە
ھەموویان بیگانەن و یەکتر ئەناسن و ھاتوونەتە ناو شارو شەر ئەکەن.
دیارە کۆمەڵگای سویدی نازانێت خەڵکێکی زۆر لە ناوچەو وڵاتانی جیھان
ھاتوون و ھەر یەک لەوانە خاوەنی کلتوری تایبەتی خۆیەتی و جیھان پرە لە
شەرو ئاژاوەو ، لێرەش شەر لە نێوان لاوانی بیگانە وئەفعانەکان رووئەدات
و ئێمە کار ئەکەین بۆ نەھێشتنی شەر.
راسیزم تەنھا شتێک نییە سویدی بەرامبەر بیانییەکان ئەنجامی ئەدات و،
خەڵکی تریش دژ بە یەکتر ئەو کارە ئەکەن ، کێشەو شەر لە ھەموو جیھان
ھەیە بۆ نموونە لە ئێرلەندا لە نێوان کاسۆلێک و پرۆتیستانت ، جاروبار
ناوەکان ئەگۆردرین بەلام کردەوەی راسیزم ھەر یەکەو خاوەن یەک
شوناسنامەیە.
بەپێی ئەزمونی خۆم کەس ناتوانێت حوکم بدات لە سەر کەسێکی تر کە
نایناسێت و، کاتێک مرۆڤ خەڵکەکە ئەناسێت ئەوکات ئەزانێت ھەموو خەڵک وەک
یەک یەکسانن و، نابیت حوکم لە سەر خەڵک بە پێی باکگروندی کۆمەڵایەتی
یان رەنگی پێستی دەموچاویان بدرێت و، خەڵکی خراپ خراپن و، خەڵکی باش
باشن بەڵام ناتوانرێت حوکم لە سەر گەلێک بە تەواوەتی بدرێت و، ئەو جۆرە
حوکمە دەبەنگییەو ، ئەگەر یەکێک بیر لەوە بکاتەوە ئەو لە ھەموو کەسێک
بەپێی ئەوەی سەر بە گروپێک یان رەگەزێکی دیاریکراوە باشترە ئەوە بێ
عەقڵی و دەبەنگییە و ھەموو خەڵک لە ھەر کوێ بن وەک یەکن.
بۆ حیزبی دیموکراتەکانی سوید ھەواداریان زۆرئەبێت؟
پاتریک ئەڵێت : لەم دواییەدا خەڵکی زۆر ھاتن بۆ سویدو شەرو پێکدادان
زۆر بوون چونکە سیاسەتی سوید بۆ گونجاندنی کۆچبەران لە کۆمەڵگای سویدی
چەوتەو خراپە، کاتێک خەڵکی زۆر ھاتن بۆ سوید لە زۆر شوێنی جیھان وەک
سۆماڵ بۆ نموونە سوید ئامادە نەبوو پێشوازی لەو خەڵکە بکات و لە گەڵ
کۆمەڵگاکەی بیانکونجێنیت و، سوید دابەشیانیکرد بە سەر ناوچەکانی
دەرەوەی شارو، ئەو ناوچانە دەستکەوتیان نییە یان زۆر کەمە بایەخ بە
ئەوانەی تازە ھاتوون بدات و، لێرەوە رادەی پەروەردەو فیرکردن دائەبەزێ
و، بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاڵۆز ئەبێت و تاوانیش زۆرترو، کۆمەلێکی زۆر
لە لاوان ھەستان بە ئە ئەنجامدانی تاوان و، راگەیاندنەکان کەوتنە
نووسین لە سەر ئەوانەی تازە ھاتوون و سویدییەکان ترسان وداوایانکرد کۆچ
رابگرن بۆیە حیزبی SD ناودەر ئەکات و، سوید بەرەورووی کێشەی خۆکونجاندن
ئەبێتەوەو،کەسیش ناوێرێت بەرامبەری بوەستێت و، کەسیش نایەوێت بڵێت
کێشەیە و ھەوڵ بۆ چارەسەری بدرێت حکومەتی سوید دەستی خستوەتە سەر
گوێکانی بۆ ئەوەی ھیچ نەبیستێت و، لە کاردانەوەی ئەو بێ ھەڵوێستییە
ناوی حیزبی دیموکراتەکان بەردەوامە لە ھەڵکشان.
حیزبی (دیموکراتەکانی سوید) لە سەرەتادا لەلایەن راسیزم و فاشییەکان
دروستکرا و منیش لەگەڵیاندا بووم و، زانیاری باشم ھەیە لە سەر ئەو
کەسانە حیزبەکەیان دروستکرد.
بەرای تو پاتریک ئایا حکومەتەکانی سوید لە سیاسەتی کونجاندن و
تێکڵاوکردنی کۆچبەران و کۆمەڵگای سویدی شکستیانھێناوە؟
بەڵی سویدییەکان زیرەکن لە بەرزکردنەوەی کارتی زەرد وەک دادوەرەکان لە
کاتی وەرزشدا بەرزی ئەکەنەوە بەڵام زیرەک نین لە خۆکونجاندن و، ئەو
کەسانە لەو بواردا قاڵبوون ئەوانەن لە دەرەوە ھاتوونەتە سوید و
سویدییەکان نین و، ھەر ئەوانن رێگا بۆ ھاتنی خەڵکی تر خۆش ئەکەن، سوید
بەرنامەی گونجاندنی نییە ، بەرنامەیەکی نیشتمانی ، بەڵی ئەوەمان نییە
و، ئەوەش گێلییە برۆگرامێکی لەو شێوەیەمان نییەو لێرەو کێشەکان
سەرھەڵئەدەن. سیاسەتی پەیروکراو لە ئێستادا سیاسەتێکی چەوتە ( ئێمەو
ئەوان) سیاسەتێکە خەڵک کۆ ناکاتەوە و زۆر ھەڵەیەو ھەندی کەس ئەڵێن بۆ
پشتگیری لە جیمی نەکەین، ئەو زیرەکترین سیاسییە لە سوید، بەڵێ جیمی
زیرەکە بەڵام پشتگیری حیزبەکەی لەوە ھاتووە خەڵک ھێلاک بووەو، بە رای
من ھۆکاری سەرەکی دەنگدان بە دیموکراتە سویدییەکان SD ترسە لە
ئەنجامدانی تاوان و ئەوەی لە دەرەوەی شار رووئەدەن لە دزیی و توندوتیژی
و بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵانە لە بەشەکانی راگەیاندن و، ترس ئەخەنە دڵی
خەڵکەوە و ھەمووی ئەخەنە ئەستۆی بیانییەکان بەبێ ئەوەی چەخت لە سەر
بنبرکردنی تاوان بکرێت وئەمەش لە سیاسەتی دابەشکردنی خەڵکە بۆ بۆ سپی و
رەش یان سویدی و بێگانە.
باتریک لە ئێستادا بۆ یارمەتیدانی لاوان چی ئەکات؟
پاتریک ئەڵێت : پێشتر لە پرۆژەی (فریستھاوس) لە سوید کارم ئەکردو،
دوواجار لە چەند پرۆژەیەک پەیوەست بە لاوان و بەرنگاربوونەوەی راسیزم
و، لە(فریستھاوس) لە پرۆژەیەک بە ناوی (ئیکست) ئیشم کرد، کارکردن
لە پێناو دەرچوونی خەڵک لە بزوتنەوەکانی راسترەوی توندوتیژی و نازییەت
و ئەم پرۆژەیە زۆر گەورە بوو ، لەپاشان لە گەڵ پرۆژەی فوتبۆڵ کارم
کردووەو چەند پرۆژەیەکی تر بۆ بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی و راسیزم.
لەمرۆدا لە گەڵ دامەزراوەی (گۆد سپۆت) کار ئەکەم و، دامەزراوەکە کار بۆ
گونجاندن لە ناو وەرزش و چەند پرۆژەیکی تر تایبەتە بە ھەرزەکاران
ولاوان ، وا ٢٠ ساڵە من لەگەڵ ئەو جۆرە دامەزراوەو رێکخراوانە کار
ئەکەم وزۆر بە داخەوەم بۆ رابووردووم و ئەمەوێت کار بکەم ئەو مێژووە
رەشەی خۆم لەناو بەرم، نابێت مرۆڤ بێ ئومید بیت و، لە ئێستادا تاوان
بەرێژەی ٪٥٠ کەمیکردووە و، ئێمە ئەتواننین ھاوکاری یەکتر بین
وپێکەوە لە ئاستەنگەکاندا دەربازبین و تەنھا ئەمە چارەسەرە نەوەک
سنورداخستن و خەڵک دەرکردن.
٢٥\٤\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|