١\٤\٢٠١٤
''توندوتیژیی لە
دژی ژنان و فاکتەرەکانی'' و
''دەوڵەتی
سەربەخۆی کوردستان لە ڕوانگەی سیاسی و ئابووریی''
ناونیشانی دوو
کۆڕە لە ئوپسالای سوێد.
•
گرووپی دیالۆگ بە هاوکاریی رێکخراوەی
ژنانی کورد لە ئوپسالا کۆڕێک لە ژێر ناوی
(توندوتیژی لە دژی ژنان و فاکتەرەکانی) بۆ دادوەر: کاوە محەمەد
ئەمین رێکدەخا، بۆ ئاشنابوون بە پێناسەی توندوتیژیی و وەرگرتنی
زانیاریی لەسەر ئەم دیاردە کۆمەڵایەتی و مرۆییە بە زمانی شیرینی کوردی،
هەروا بۆ بە سەربردنی کاتێکی بەسوودی پڕ لە گفتوگۆ فەرموون بەشدار بن..
هاتن کراوەیە بۆ هەمووان.
کات: رۆژی هەینی ١١ی نیسانی
٢٠١٤، کاتژمێر ٣٠.٥ی
ئێوارە.
شوێن:
کافتێریای مومریک، درابانتێن، بانگۆردس گاتان ١٣.
بەرامبەر هوتێلی سڤاڤا و وێستگەی شەمەندەفەری ئوپسالا.
ھاتن بۆ ھەمووان کراوەیە و بەشداریتان جێگای
رێزە.
•
گرووپی دیالۆگ بە ھاوبەشیی رێکخراوەی ژنانی کورد لە ئوپسالا،
یێن بێ ڤێ، رێکخراوەی خوێندکاران و ئەکادیمی کورد لە ئوپسالا،
رێکخراوەی کوردی سوێدیی، رێکخراوەی کوردستان لە ئوپسالا، سەنتەری
کلتووری کوردی کۆڕێک بۆ
(د. بورهان یاسین/ زانکۆی لوند/
سوێد) و (د. موعتەسەم تاتایی/ زانکۆی لەندەن/
بەریتانیا) رێک دەخا لە
ژێر ناوی (دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە ڕوانگەی
سیاسیی و ئابووریی).
کات: رۆژی ١٢ی
نیسانی ٢٠١٤، کاتژمێر ١ی
دوانیوەڕۆ،
شوێن: ڤاکسەلا سکولان، ئوپسالا.
ھاتن بۆ ھەمووان کراوەیە و بەشداریتان جێگای رێزە.
گرووپی دیالۆگ بە هاوبەشیی
لەگەڵ چەند رێکخراوێک
سەرکەش / ئوپسالای
سوێد
sarkash@hotmail.se
|