توندوتیژیی رۆشنبیریی و زه‌بروزه‌نگی رۆشنبیریی.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
وه‌رگێڕانی:خاڵه‌به‌کر
ئه‌م سیفاتانه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵگری جۆره شێوازێکن له‌حه‌نای چۆنێتی زه‌برو توندوتیژیدا،وه ئه‌و زه‌برو توندوتیژیه خواوه‌ندیه له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که خودا چۆن شه‌یتانی به‌هه‌شت ده‌رکرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ فه‌رمانی کرد‌و نه‌چووه ژێر ڕکێفی سوجده بردن بۆ ئاده‌م..وه ئاده‌م و حه‌وای دایه گه‌وره‌و باوه گه‌وره‌شمانی به‌هه‌شت ده‌ر کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووخنی خواردنی به‌روبوومی دره‌ختێک که‌وتن که‌خودا لێی حه‌رام کردبوون... وه ئه‌م شێوازه به‌ده‌ر کردنه‌ش توندوتیژی و زه‌برێکی خواوه‌ندێتیته،هه‌روه‌ها خودا به‌شێوازێکی توندوتیژانه‌ش سزای پێغه‌مه‌ر (یونس)ـــــی دا سڵاو له‌دیداری بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌حه‌نای نه‌ته‌وه‌که‌یدا که‌وتبوه خورته‌و بۆڵه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین،چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ی کرده‌و کۆشش و ڕێڕه‌وی پێغه‌مه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی (یونس)ــــیان به‌گه‌ن نه‌ده‌کردو نه‌یان ده‌گرته گوێ تاوه‌کو به‌ره‌و ئاقار بردن و نیشاندانی ڕێگای ڕاست و ڕه‌وانیان به‌رێت،تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خودا نه‌هه‌نگێکی بۆ نارد‌و قووتی دا‌و له‌ناویدا مایه‌وه تائه‌و ده‌مه‌ی تۆبه‌ی کرد‌و له‌خورته‌و بۆڵه که‌وت.
وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که له‌داستانه ئیگریکیه‌کاندا هاتوه هه‌میشه خواوه‌ند زه‌برو توندوتیژی په‌یڕه‌و کردوه به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌سه‌رپێچیان له‌فه‌رمانه‌کانی کردوه‌و پشت گوێیان خستوه.
به‌م ته‌رزو شێوه‌یه‌ش خواوه‌ند به‌شێوازێک سزای (سیزیف)ــی دا که ناچاری بکات تاویره به‌ردێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر پشت پێ هه‌ڵگرێت و به‌ترۆپکی چیایه‌کدا هه‌ڵزنێت و بێته خوارێ.وه هه‌روه‌ها خواوه‌ند به‌توندی سزای (برۆمیثۆس) ــی دا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگری له دنیای پێشینه‌کان(سلفی) دزی و پێشکه‌شی مرۆڤی کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی برۆمیثۆس به گوێره‌ی داستانه ئیگریکێکان سه‌رپێچی کردنی فه‌رمایشته‌کانی خواوه‌ند بوو.
خودای شکۆدارێش هه‌ر وه‌ک چۆن له‌په‌رتوکی پێرۆزدا هاتوه سزای توندی به‌رامبه‌ر مــــــــــار به‌کار هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ببوه ڕێپیشانده‌رو چاوساغی ئاده‌م و حه‌وا تاوه‌کو له‌به‌روبوومی ئه‌و دره‌خته بخۆن که لێێان حه‌رام کرابوو. وه به‌و پێیه‌ی که له‌په‌رتوکی پیرۆزدا هاتووه سزا‌و زه‌برو توند‌و تیژیه‌که به شێوازێک بوو که به‌م شێوه‌یه ڕه‌وتاری له ته‌کدا بکرێت و به‌و شێوه‌یه‌ش بژێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ت نوان بویته نه‌فره‌ت لێکراوی نێوان سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵان بوویته نه‌فره‌ت لێکراوی سه‌رجه‌م دڕنده‌کانی ووشکایی تا،درێژایی ته‌مه‌نت له سه‌ر سکت ده‌خشێیت و ڕێ ده‌که‌یت هه‌ر خۆڵیشه خوارکت
هه‌ر له‌ته‌ک سه‌ر هه‌ڵدانی ئاینه سه‌ره‌تاییه‌کان جۆرێکیش له توند‌و تیژی سه‌ری هه‌ڵدا،چونکه کۆ گه‌لێک له کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاێێکان له‌کاتی ڕوودانی زه‌مین له‌رینه‌وه‌و بورکان و لافاوو زریانی کاولکه‌رو ته‌فرو تووناویدا هه‌ندێ له کچ و کوڕه‌کانی خۆیانیان ده‌کرده کۆچی قوربانی له پێناو وه‌دیهێنان و ده‌ستگیرۆیی میهره‌بانی خواوه‌ندا وه زۆر جاریش ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه قوربانییه مرۆییه‌کانیان به دڕنده‌ترین شێوه سه‌رده‌بڕی که خۆی له ئه‌وپه‌ڕی توند‌و تیژیدا ده‌نوان.
جگه له‌م شێوازه توندوتیژیه‌ش،هه‌ندێک جار شۆخترین کیژۆڵه‌ی هۆزه‌که‌ی خۆیانیان ده‌کرده کۆچی قوربانی و له دووتوێ و بنچینه‌ی هه‌ندێک پردد(جسر) ده‌ناشت به‌و بڕوایه‌ی که ئه‌م قوربانیه ئه‌و پرده یان ئه‌و په‌رستگایه له وێرانکاری و کاولکاری و ته‌فرو تووناکردن ده‌پارێزێت.
کاهینه‌کانیش له‌سه‌رده‌می بابلی دێریندا به‌زۆره‌ملی په‌یڕه‌و کردنی سێکسیان به‌سه‌ر چه‌نده‌ها کیژدا ده‌سه‌پاند که‌له‌ته‌ک غه‌ریبه‌کاندا(ئاواره،بیانی)په‌یڕه‌وی بکه‌ن له‌پێناو ته‌رخان کردنی ده‌ستکه‌وته‌که‌دا بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ره‌وکارکردنی په‌رستگاکاندا..ئه‌و کرداره خۆبه‌خۆییه‌ش به‌شێوازێکی توندوتیژانه ده‌سه‌پێنرا به‌سه‌ر ئه‌و کیژانه‌دا،وێڕای ئه‌وه‌ش کاهینه‌کان به‌گه‌واده پیرۆزه‌کان ناوزه‌ند ده‌کران.
وه له گه‌ل سه‌رهه‌ڵدانی ئاینه ئاسمانێکان ڕێچکه‌ی توندوتیژیش له کن تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌کاندا له‌بره‌ودا بووه،هه‌ر وه‌ک چۆن وه‌سه‌نێکان(وثنیون) به‌توندترین شێواز توندوتیژیان به‌رامبه‌ر په‌یامبه‌ران و پێغه‌مه‌ران و مژده هێنه‌رانی ئاینه ئاسمانێکان به‌کار هێناو په‌یڕه‌ویان کرد،وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ندێک له پێغه‌مه‌ران و یاوه‌رانیان و لایه‌نگرانیان (سڵاوی خوایان لێ‌بیت) له‌دوای سه‌ر هه‌ڵدان و سه‌رکه‌وتنی ئاینی نوێ(پێم وابێ نووسه‌ر مه‌به‌ستی ئاینی ئیسلامه/وه‌رگێڕ) به شێوه‌یه‌کی بێ هاوتا په‌یڕه‌وی توند‌و تیژیان به‌رامبه‌ر به وه‌سه‌نێکان کرد.. به‌م پێ یه‌ش هه‌ر وه‌ک چۆن له په‌رتووکی پێرۆزدا هاتووه که‌خودای مه‌زن و شکۆدار له پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی موسای پێغه‌مه‌رێوه،وه له‌پێناو سه‌پاندنی فه‌رمانی خواوه‌ندێتیه‌وه به‌سه‌ر(فیرعه‌ون)ــــی میسر‌و نه‌ته‌وه‌که‌یدا خودا بۆق و مێشووله‌و مێشی داباران به‌سه‌ریانداو نه‌خۆشی کوشنده‌شی له‌نێو ڕه‌شه ووڵاخ و په‌زه‌کانیانا بڵاو کرده‌وه‌و جه‌سته‌ی دانیشتوانی میسریشی دووچاری هه‌ڵتۆقینی برین کرد،وێڕای ئه‌وه‌ش سه‌رماو سۆڵه‌یه‌کی بێ شومارو بێ هاوتاش ڕوویتێکردن و په‌یتا په‌یتاش پۆل پۆل هێرشی کولله‌ی کوشنده‌ی بۆ ده‌ناردن،پاش ئه‌وه‌ش تاریکی به‌سه‌ردا هێنان،بێ گومان گشت ئه‌م قودره‌ته ئیلاهیانه هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی زه‌برو توند‌و تیژیه‌وه.
جا وه‌ک چۆن له په‌رتوکی پیرۆزدا هاتوه که پێغه‌مه‌ر ئیبراهیم به چ شێواز‌و شێوه‌یه‌کی زه‌بروزه‌نگ ئامێز‌و توندوتیژانه ڕه‌وتاری له‌ته‌ک(ئیسماعیل)ــی کوڕیدا کردوه‌و ویستوێتی گۆشاو گؤش سه‌ری ببڕێت و بیکاته قوربانی،له‌و کاته‌شدا خودا فریای که‌وتوه‌و مه‌ڕێکی بۆ ناردوه تاوه‌کو له بری ئیسماعیل بیکاته قوربانی.
وه له په‌رتوکی پێرۆزیشدا هاتوه که پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداری یه‌هود هیردوس به چ شێوازێک هه‌زاره‌ها زاروک و منداڵی له به‌یت له‌حم کۆمه‌ڵ کوژی و ته‌فرو تونا کردوه‌و له‌ناو بردوه.
هه‌ر له‌ته‌ک سه‌ر هه‌ڵدان و نشونوماکردنی مه‌سیحیه‌تدا شوێنکه‌وتوان و لایه‌نگرانی ئه‌م ئاینه ڕووبه‌ڕوی چه‌نده‌ها شێوه شێوازی توندوتیژی بوونه‌وه،لێ به‌رامبه‌ر ئه‌م توندوتیژیه ناتوندوتیژی و ئاشتیوانی مه‌سیحیه‌ت سه‌ری هه‌ڵدا،ئه‌و ئاشتیوانیه‌ش خۆی له ووته‌که‌ی پێغه‌مه‌ر عیسادا سڵاوی لێ بێت ده‌نواند که فه‌رمووی(گه‌ر هاتوو که‌سێک شه‌پی له لاچه‌پی ڕوومه‌تت دا لای ڕاستیشی بۆ وه‌رگێڕه)وه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بۆمان هه‌یه بڵێین ئه‌م ده‌ست پێشخه‌ریه عیساییه بوو به‌یه‌که‌مین سه‌رهه‌ڵدان و چاندنی تۆویی نه‌هێشتنی ناتوندوتیژی له ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی دوور‌و نزیکدا.
وه له ده‌مه ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی نوێی ئیسلامی پیرۆزدا زه‌برو توند‌و تیژی نه‌فامه‌کان(جاهلی) دژ به پێغه‌مه‌رو ده‌ست و پێوه‌ندو لایه‌نگران و پشتیوانانی په‌ره‌ی سه‌ندو له‌لایه‌ن نه‌فامه‌کانه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین شێوازی توندوتیژی بوونه‌وه‌و پاش وه‌ده‌ست هێنانی ڕۆشنایی سه‌رکه‌وتنی ئاینی نوێ و به‌رز نرخاندنی له‌لایه‌ن موسوڵمانه‌کانه‌وه له پێناو به‌رگری کردن له ئاینه‌که‌یان ئه‌وانیش ده‌ستیان کرد به په‌یڕه‌و کردنی چه‌ندین شێوازی به‌زه‌بر،وه توندوتیژیان دژ به یه‌هوده‌کان به‌کار هێنا،جگه له‌وه‌ش دژی هه‌ندێ له‌و نه‌فامانه‌ش ڕه‌وتاریان نواندوه که دژایه‌تی توند‌و تیژی موسوڵمانه‌کانیان ده‌کرد،وه هه‌ندێ فه‌تواشیان هێنایه گۆڕێ که کوشتنیان ڕه‌وایه ئه‌گه‌ریش هاتوو خۆیان به دار‌و په‌ردووی که‌عبه‌ی پیرۆزیشدا هه‌ڵواسی.
سه‌لیبێکان له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا چه‌ندین شێوازی توند‌و تیژیان دژ به ووڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ئیسلامی په‌یڕه‌و کرد وه به‌م کار‌و هه‌ڵوێسته‌یان بانگه‌شه‌کانی ئاینی مه‌سیحیان دژ به ئاشتیوانی و ناتوندوتیژی پیشێل کرد.لێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کار‌و هه‌ڵوێسته‌دا سوڵتان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به شێوازێکی نه‌رم و لێبوردنانه و میهره‌بانانه له‌ته‌ک دیله‌کانیان ڕه‌وتارو مامه‌ڵه‌ی نواندوه وه‌تا ئێستاش تاقه به‌ڵگه‌یه‌ک نیه نه له‌سه‌رچاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتداو نه‌له‌سه‌رچـــــــــاوه ڕۆژئاواییه‌کاندا سه‌لمانبێتی که گوایه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌توندوتیژی و به‌شێوازی زه‌بروزه‌نگ به‌ره‌نگاری توندوتیژی وزه‌بروزه‌نگی مه‌سیحیه‌تی دابێته‌وه.
شمشێره‌وانه‌کانی(سوپا =جیش)له هه‌ردوو سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسیدا چه‌ندین شار‌و وڵاتیان داگیر کرد بگره هه‌ر له‌ئاسیای گچکه‌و تورکستان و هندو کرجستان و ئه‌رمنستان و هه‌تا گه‌یشتنه وڵاتی تاجیک و ئه‌فغان و کوردوستان و سنووری چین و ئیسپانیا،وه له‌حه‌نای په‌یڕه‌و کردنی شێوازه‌کانی توندوتیژی ببوونه خاوه‌ن سه‌لیقه‌و بلیمه‌تی تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی به‌غداو به‌سره‌و کوفه‌و وڵاتی شام و دورگه‌ی عه‌ره‌بییان پڕ کرد له‌ژنان و منداڵانی دیل و ده‌ست به‌سه‌ر،وه ویژدان له‌رزۆکه‌کانیش به‌نرخێکی هه‌رزان ئه‌و خه‌ڵکه به‌سه‌زمان و سته‌م لێکراوانه‌یان به‌شێوازێکی زه‌بر ئامێز‌و توندوتیژانه ده‌کڕی و ده‌فرۆشتنه‌وه،وه هه‌ندێك له خه‌لیفه عه‌باسێکان ئالوده‌و شه‌یدای کوڕه مناڵکاره‌کان بوون تاوه‌کو ده‌روونی نه‌خۆش و نه‌خۆشی جنسیی خۆیانیان له‌و تولفه دیل و ڕفێنراوانه به‌تاڵ ئه‌کرده‌وه که له‌باوه‌ش و گه‌رمه نازی خێزانه‌کانیان به زۆره ملێ هه‌ڵکه‌نرابوون، گه‌واهی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کردن و توندوتیژیه‌ش کۆگه‌لێک سه‌رچاوه‌ی مێژوویین.
ڕه‌گه‌زی زه‌ردیش له داگیر کردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ووڵاتاندا په‌یڕه‌وی زه‌بروتوندوتیژی نواندوه‌و که‌مته‌رخه‌می نه‌کردوه،هه‌روه‌ها کۆ گه‌لێک ووڵات له سه‌رده‌می هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا زه‌برو توند‌و تیژیان به‌کار هێناوه‌و نکوڵیان نه‌کردوه،ستالینیه‌کان و لینینێکان و ماوێکانیش توندترین ڕێگه چاره‌ی توندوتیژیان دژ به ئاینخوازه‌کان و ته‌نانه‌ت دژ به‌و که‌سانه‌ش به‌کار ده‌هێنا که به شێوازی ناتوندوتیژی دژیان ده‌وه‌ستان و به‌ربه‌ره‌کارییان ده‌کردن.
له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئیدی توندوتیژی گوێزرایه‌وه‌و سه‌داو ده‌نگی دایه‌وه له بۆته‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و ته‌نانه‌ت له خودی ئینسانیشدا ،هه‌ر وه‌ک لامان ڕوون و ئاشکرایه که چه‌ندین ڕۆمان و نمایشی سینه‌مایی هه‌ن که به‌فلیم و ڕۆمانی توندوتیژ نێوزه‌ند کراون..توندوتیژیش وه‌یان شێوازێک له توندوتیژی توانای خۆ ئاخنینه نێو هه‌ڵبه‌ستی هه‌ندێک له شاعیرانی به خۆوه بینی،جا سه‌باره‌ت به‌و شێوازه با بڕوانینه نزار قه‌بانی هه‌ست ناسک که ده‌ڵێت:
مه‌می ڕه‌ش و سپی نه‌ما له خاکه‌که‌یدا ئاڵاکه‌مم تیا نه‌چانبێ گۆشه نه‌ما له جه‌سته‌ی شۆخێکدا گالیسکه‌که‌می به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیبێ عه‌بام له پێستی ژنان به‌به‌ر خۆما دادوری سێ کوچکه‌شم له گۆی مه‌مک درووست کرد ده‌سته‌وه‌ستان و بێ تواناشم له حه‌نای عه‌شقی مێروله‌یه‌کدا یان عه‌شقی په‌ڵه هه‌ورێک له حه‌نای زیخێکدا په‌یڕه‌وی هه‌زاره‌ها په‌رستن و په‌رستایه‌تیم کرد له ئاکامدا په‌رستنی خۆمم به شیاوترین په‌رستن زانی
لێره‌دا ده‌پرسین ئایا چاندن وه یان چه‌قینی ئاڵا به‌و هه‌ست و نه‌ست و زمانه زبره‌وه له‌حه‌نای ئه‌و مه‌مه ناسک و نه‌رم و نۆڵانه‌ی که ئارامییان ڕاخستوه‌و له سه‌ری خه‌وتون خۆی له خۆیدا شێوازێک نیه له‌توندوتیژی.
وه‌یان تێپه‌ڕینی گالیسکه به‌سه‌ر جه‌سته‌کاندا وه یان به به‌ر خۆدا کردن و دابڕینی عه‌بایه‌ک له پێستی ژنان و بنیات نان و درووست کردنی سێ کوچکه(اهرامات) له گۆی مه‌مان بریتی نین له توند‌وتیژترین شێوازی توندوتیژی،چونکه ئه‌ومه‌مانه ته‌نها بۆ لێوان خوڵقاون نه‌ک بۆ درووست کردنی سێ کوچکه. له‌م ئاقار‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئایا مێژوو توندوتیژی هۆزێکی پێش مێژو باس ده‌کات که هاو‌شێوه‌ی ئه‌م توندوتیژیه‌ی نزار قه‌بانی بێت که له نێوه‌ندی سه‌ده‌کانی( بیست) ــــدا ژیاوه.
ئیدی ئه‌ی شاعیره سه‌رسام و ووڕو کاس و شه‌یداکانی نێو ئه‌م دۆڵ و ئه‌و دۆڵ به‌م شێوه‌یه په‌زه‌کان ئاو نادرێن.
هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه توندوتیژی ڕێڕه‌وو باس و خوازیکی له‌بن نه‌هاتووی هه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌به‌ر هێندێ ناتوانین له تویژینه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی و ده‌رفه‌ت مه‌ودا نه‌بودا بچینه نێو هه‌موو بنج و بنه‌وانێکیه‌وه،لێ ده‌توانم ئه‌وه بڵیم که ئینسان وه‌ک سرووشت و بونه‌وه‌رێکه‌ی که‌سێکی ئاشتی خوازه‌و ئه‌و توندوتیژیه‌شی له رێگه‌ی ده‌وروبه‌رو داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تێکان و شێوه گۆش کردنی هۆزو بڕوا بوون به ئاین و مه‌زهه‌ب و شێوه‌ی به‌ڕێوه چوونی باری ئابووریه‌وه هه‌یه...ڕۆشنبیریش ڕۆڵ و کاریگه‌رێتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌حه‌نای ڕێنمایی کردنی ئینسانا سه‌باره‌ت به‌پیاده کردنی توندوتیژی وه‌یان پیاده نه‌کردنی ،جا ئیتر ده‌توانین بڵێین که بێژه‌ره‌وانی ڕیوایه‌ته‌کان و چیرۆکه‌کان و نمایشکه‌رانی فلیم و هه‌ڵگرانی هه‌ندێک بیرۆکه‌و هۆنینه‌وه‌ی شیعر‌و که‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی دینی ته‌ژیه له‌توندوتیژی و هه‌مویان هۆکاری کاریگه‌ر بوون له حه‌نای به‌ربڵاوی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگی ڕۆشنبیریدا.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌و کردنی هه‌ندێک وه‌رزش وه‌ک بۆکسێن و زۆرانبازی و جۆدۆو کۆنفۆو...هتد ئه‌مانه گشتیان هۆکارو ڕێگه خۆشکه‌رن له‌ئاست به‌ربڵاوبونی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگی ڕۆشنبیری له‌نێوان لاوه‌کاندا له‌جیهاندا ا،ئه‌م شێواز‌و ڕێچکه‌یه‌ش لاوان به‌ره‌و په‌یڕه‌و کردنی توندوتیژی ده‌بات که هه‌ر یه‌که‌یان دژ به‌یه‌کتری په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و به‌کاری ده‌هێنن.
له‌ڕاستی دوور ناکه‌وینه‌وه‌و ڕوو له‌ڕاستی وه‌رناچه‌رخێنین گه‌ر بێت‌و بڵێین سروشتی ژیان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی له‌خۆیدا سیما‌و مۆرکی توندوتیژی تیا هه‌بووه،چونکه ئینسان له‌ژیانیدا به‌ره‌نگاری توندوتیژی هه‌موو بونه‌وه‌رێک و توندوتیژی هه‌موو ئینسانێک بۆته‌وه،چ جای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی زه‌مین له‌رزین و بورکان و لافاوو زریان و ئاژه‌ڵی دڕنده، ئیدی له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه شیوازێک له‌ڕۆشنبیری توندوتیژی له کن ئینسان هاته گۆڕێ و درووست بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئینسان هه‌ر له‌زکماکیه‌وه بوونه‌وه‌رێکی دژ به توندوتیژی بووه،به‌ڵام هه‌ر یه‌ک له فرۆید‌و هۆبز هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن بیسه‌لمێنن که توندوتیژی ڕۆشنبیری له لای ئینسان ڕۆشنبیریه‌کی بایۆلۆژیه‌و حه‌زو ئاره‌زوو خواستێکی زکماکیه له‌خودی ئینسانا،به‌ڵام خۆشه‌ویستی ئینسان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تریش ده‌چێته خانه‌ی به‌ره‌نگاری کردن له کوڕ‌و کاڵی هاو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه،به‌تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی که ئینسان له‌هه‌موو ئان و ساتێکدا بۆ به‌رگری کردن هانا بۆ لۆژیک‌و گفتوگۆ ئه‌بات له‌پێناو به‌ره‌نگار بونه‌وه‌دا،ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ڕۆشنبیری زکماکی له‌لای ئینسان ڕۆشنبیریه‌کی ناتوندوتیژی و ئاشتیخوازانه‌یه،به‌ڵام هه‌ندێک جار پێداویستی بارودۆخ به‌گوێره‌ی کات و شوێن خۆی به‌سه‌ر ئینسانا ده‌سه‌پێنێت که رێچکه‌ی توندوتیژی بگرێته به‌ر،جا بۆ سه‌لماندی ئه‌م بۆچونه‌مان زووربه‌ی هه‌ره زۆری فێرکارو مامۆستاکان وه‌ک خوودی زکماکی،خۆیان له‌خۆیاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژ نین به‌ڵام یاسا سروشتیه په‌روه‌رده‌ییه‌کان وسروشت و ڕه‌وتار کردنی هه‌ندێک له‌خوێندکاره‌کان ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر فێرکارو مامۆستاکاندا که په‌یڕه‌وی جۆرێک له توندوتیژی بگرنه به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و تخوبه خوێندکارانه‌دا که‌سروشته‌که ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا که‌به‌و شێوه‌یه ڕه‌وتارو هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بکرێت،جا،له‌م ڕوانگه‌یه‌وه جۆره شێوازێکی ڕۆشنبیری نامۆ له نێوان فێرکارو مامۆستا‌و خوێنکاره‌کاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و دێته گۆڕێ که به ڕۆشنبیری توندوتیژی نێوزه‌ندی ده‌که‌ین،جا به‌ڕاوبۆچونی من پسپۆره په‌روه‌رده‌ییه‌کان وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌ر شانی خۆیان پێویسته هۆشمه‌ندانه وه‌دووی ڕێگه چاره‌ی په‌روه‌رده‌یی نوێ‌دا وێڵ بن به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌خوێندنگاکان و په‌یمانگاکان و زانکۆکان‌دا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پرۆسیسه‌ی بکه‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاهه‌نوکه تێکڕای شێوازی وانه ووتنه‌وه‌و خوێندن هه‌ر ئه‌و شێوازه دێرینه سواوه‌یه که له‌سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه‌کاندا ڕه‌چاو ده‌کران و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاڵوگۆڕو گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی ئه‌تۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
جا،به‌بڕوای من گرنگی دان به ناتوندوتیژی ڕۆشنبیری له خوێندنگا‌و په‌یمانگاو زانکۆکان‌دا ڕۆڵێکی کاریگه‌رو بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت له‌حه‌نای بنبڕکردنی توندوتیژی ڕۆشنبیریدا،وه بۆ زیاتر پێداگرتن و گرنگی دان به نه‌هێشتنی توندوتیژی ڕۆشنبیری پێویسته له‌بری ئه‌وه‌ی گرینگی بدرێت به ستایشه‌کانی موته‌نه‌بی و ڕژد بوون و په‌رۆش بوون و هه‌ست جوڵێنه‌کانی ئه‌بی ته‌مام و خود شه‌یداییه‌کانی(نرجسیات)(ئه‌بی فیراسی حه‌مدان)ـــــی و حه‌ربیاتی(ئه‌لیاذه‌و ئۆدیسه)و (ئه‌لیاذه‌و شانامه)ــــی موتوربه کراو به‌و په‌ڕی توندوتیژی ڕۆشنبیری که هیچ ده‌رفه‌تێکی له لای ئینسان نه‌هێشتۆته‌وه که چۆن بتوانێت په‌یڕه‌وی توندوتیژی ڕۆشنبیری وه‌یان په‌یڕه‌و نه‌کردنی بکات،جا،لێره‌دا پێویسته گرینگی بدرێت به ده‌ق و ڕۆشنفکری و دیوانه شیعریه‌کانی(جلال الدینی ڕۆمی)و (فرید ا‌لدین العطار)و (سعدی شیرازی)و (حافضی شیرازی)و (عومه‌ری خه‌یام)و (ابن قارض)و (رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه)و (عومه‌ر بن ڕبیعه)و (ئیبن عه‌ره‌بی)و (جبران خه‌لیل جبران)و (میخائیل نعێمه) تاوه‌کو ئینسان بتوانێت به چ شێوازێک ناتوندوتیژی ڕۆشنبیری په‌یڕه‌و بکات و زه‌بروزه‌نگی ڕۆشنبیری وه‌لا بنێت.
ناتوندوتیژیش له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌میشه توندوتیژی به‌ره‌وڕووی بۆته‌وه..جا بڕوانه قابیل چۆن به توندترین شێوازی ڕۆشنبیری به‌ره‌نگاری هابیل بۆته‌وه،(یوسف)یـــش به چ شێوازێک به‌ره‌نگاری برا گه‌وره‌کانی بۆته‌وه،(مو‌سا)ش به چ شێوازێک به‌ره‌نگاری پێکهاته‌ی توندوتیژی فیرعه‌ون بۆته‌وه،(باسترانک)یـــش له‌هه‌ر کوێیه‌ک بوایه به چ شێوازێک به‌ره‌نگاری په‌روه‌رده‌یی توندوتیژی حیزبیانه‌ی ستالین ئه‌بۆوه،(مه‌حموو ده‌روێش و سه‌میح قاسم و تۆفیق زیاد)یــــش له هه‌موو ئان و ساتێکدا له هه‌ر کوێ بوونایه‌و له‌هه‌ر کوێ گوزه‌رانیان بکردایه توندوتیژی ڕۆشنبیری زایونیزم وه‌دویانه‌وه بووه.
شێوازه‌کانی زه‌بروزه‌نگیش جۆری هه‌یه،به‌م شێوه‌یه ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌دا چڕی بکه‌ینه‌وه:
1. زه‌بروزه‌نگی ڕه‌گه‌زیی/ئاری-سامی-هیندۆ ئۆروپی-سه‌کسۆنی..هتد.. 2. زه‌بروزه‌نگی بیروباوه‌ر(مه‌زهه‌بی)/شیعه-سونی-کاثولۆکی-پرۆتوستانی..هتد 3. زه‌بروزه‌نگی ئاینی/ئیسلام-مه‌سیحی-هندۆسی-بوذی.. 4. زه‌بروزه‌نگی تایفه‌گه‌ری/دورزی-ئارذۆکسی... 5. زه‌بروزه‌نگی چینایه‌تی/خاوه‌ن موڵک و سامان،کرێکاران،خاوه‌ن کومپانیاکان.. 6. زه‌بروزه‌نگی ئینسان دژ به ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو سرووشت و دارستان.. 7. زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات دژ به‌جه‌ماوه‌رو ڕۆشنبیران/نمونه‌ش بۆ ئه‌وه ستالین و هتله‌رو ماکارثی و فرانکۆو ڕژێمی عێراقی له‌ناوچوو. 8. زه‌برو زه‌نگی جه‌ماوه‌ر دژ به ده‌سه‌ڵات/نمونه‌شمان بۆ ئه‌م شێوازی زه‌برو زه‌نگه هه‌ڵوێست و کرداری جه‌ماوه‌ری ڕۆمانیه که چۆن نیکۆلا چاوچیسکۆیان به شه‌قامه‌کاندا ڕاکێش ڕاکێش کرد‌و پارچه پارچه‌یان کرد،ئه‌مه‌ش بێ گومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌نجامی له خۆگرتن و وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و زه‌برو زه‌نگه‌ی که چاوچیسکۆ له‌ژێر درووشمی مارکسیه‌تدا دژ به جه‌ماوه‌رو کۆمه‌لانی خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌کاری ده‌هێناو پرۆسیسه‌ی ده‌کرد. 9. زه‌بروزه‌نگی جنسی /هه‌ندێک له شاعیران و نوسه‌ران له ڕوانگه‌ی نوسینه‌کانیانه‌وه په‌یڕه‌و کردنی جنس جیاواز تره به‌ئه‌ندازه‌ی ئامڕازه‌کانی تری ژیان،به‌شێوازێکی لێوان لێو له زه‌برو توندوتیژی ڕه‌وتاری له‌ته‌کدا ده‌که‌ن، له‌بنه‌ڕه‌تیشدا کرده‌ی جنسی کرده‌یه‌که که به‌هه‌موو مانای ژیان سه‌رجه‌م خه‌سڵه‌تی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و سۆزداری ڕۆحی و جه‌سته‌یی و ئاینی و تایفی و چینایه‌تی و ڕۆشنبیری له‌خۆ ده‌گریت و ته‌نانه‌ت ته‌نها کرده‌یه که هه‌موو جیاوازیه ڕاسته‌قینه‌کان و درووستکراوه‌کان له‌ناخ و ده‌روونی ئینسانا تێک ده‌شکێنێت. 10. زه‌بروزه‌نگی کارگێڕی/به‌چه‌شنی توندوتیژی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ته‌ک فرمانبه‌ردا،وه به‌هه‌مان شێوه‌ش توندوتیژی مامۆستا له‌ته‌ک خوێندکاران و قوتابیاندا. 11. زه‌بروزه‌نگی نێرینه دژ به مێینه/به‌چه‌شنی ئه‌و شێوازه توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ ئامێزه‌ی که له(الف لێله‌و لێله)دا هاتوه که‌چۆن شه‌هریار له‌ته‌ک مێینه‌دا(ژن) په‌یڕه‌وی ده‌کردو هه‌ر شه‌وه‌و کچێکی پاکیزه‌ی ده‌خواست و ده‌یکرده ژنی خۆی و پاشان له ده‌مه‌ده‌می مه‌لا بانگدانی به‌یانیدا گه‌ردنی ده‌چوه به‌ر مه‌قصه‌ڵه‌و جه‌سته‌که‌شی که‌س نه‌یده‌زانی له‌کوێ و له چ شوێنێکی نادیاردا فڕێ ده‌درێت...تــــــــــاد 12. زه‌بروزه‌نگی به‌ته‌مه‌نه‌کان دژ به‌مناڵان/کۆ گه‌لێ نمونه‌ش هه‌ن سه‌باره‌ت به‌م خه‌سڵه‌ته لێ به‌پێویستی نازانین درێژه‌ی پێ بده‌ین و له‌باره‌یانه‌وه بدوێین، لێ دوور له‌ده‌مارگیری و هاشوهوشی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێک گه‌ل و نه‌ته‌وه جگه له عه‌ره‌ب،وه‌کو کورد‌و به‌ربه‌رو ئه‌قباط و جرکس و تورکمان هه‌ن که له پانتاییه‌کدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن که پێی ده‌ووترێت پانتایی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و سیسته‌م و ڕژێمی جیهانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ..که بێ گومان سیسته‌می ڕژێمه هه‌نوکه‌ییه‌کانی عه‌ره‌ب به‌شێوازێکی زه‌بر ئامێزانه ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و ده‌که‌ن و مافه نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیرێکانیشیان زه‌وت کردوه‌و هه‌رده‌م له هه‌وڵ و کۆششدایه هه‌موو شێوازێکی زه‌بر ئامێز‌و توندوتیژانه بگرێته به‌ر تاوه‌کو له‌چوارچێوه‌و بۆته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌بیدا بیانتوێننه‌وه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا زۆر جاریش نکوڵی له‌مافه مه‌ده‌نێکانیان ده‌کات و بێ به‌ریشیان ده‌کات له‌به‌ڕێوه‌بردنی کار‌و فه‌رمانه هه‌ستیاره‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و بێ به‌ریشیان ده‌کات له‌ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و کۆلیژانه‌ی تاوکو خواست و مه‌رام و هیواکانی خۆیانیان تیا به‌دی بهێنن و به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌گمه‌ن یاخود نابینی پشتگیریه‌کی ڕه‌واو ده‌نگۆیه‌کی عه‌ره‌بی ڕه‌وا بێته‌ده‌ر دژ به‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ڕژێمه‌کانیان په‌یڕه‌وی ده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی که‌هه‌رده‌م خوازیار‌و تینووی ئازادی و سه‌ربه‌ستیین که به‌شێوازی دوور له توندوتیژی و زه‌برو زه‌نگ مافه نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیری و مه‌ده‌نێکانیان بێنه دی و فه‌راهه‌می بکه‌ن.
هۆکاری ناوه‌کیش بۆ ئه‌م چه‌ندوچوونه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که‌پته‌و کردنی بناغه‌ی زه‌بروزه‌نگ له‌نیو ناخ و ده‌روونی کۆمه‌ڵانی عه‌ره‌بدا ڕه‌گو ڕیشه‌ی داکوتا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سیسته‌مه دێرین و نوێیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب په‌یڕه‌ویی زه‌بروزه‌نگی ڕۆشنبیری پیاده ده‌که‌ن دژ به‌و گه‌لانه‌ی که هه‌میشه عه‌وداڵ و سه‌رمه‌ست و تینووی ئازادی و سه‌ربه‌ستین.
له‌م باره‌یه‌وه پرسیار ده‌که‌م..؟ ئایا بۆچی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی له‌حه‌نای ئه‌و هه‌موو کرداره نابه‌جێ و نامرۆڤایه‌تیه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی عێراقی به‌و په‌ڕی ته‌ژی بوون له‌زه‌بروزه‌نگ دژ به‌کوردو دژ به‌دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه په‌یڕه‌وی کرد هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند،هه‌روه‌ها بۆچی هه‌ر له‌شه‌هید بونی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌بۆمباران کردن و ڕێژنه باران کردنی به بۆمبی کیمیاوی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردو هیچ هه‌ڵۆێستێکیان به‌رامبه‌ر ئێش و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و مه‌ینه‌تێکانی هه‌ڵه‌بجه نه‌نواند،هه‌روه‌ها بۆچی..؟ ئه‌و ده‌مه‌ی ڕژێم و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی 182 هه‌زار هاوڵاتی کوردی له‌کرده‌و ڕه‌فتارێکی نامرۆڤانه‌ی بێ وێنه‌دا له‌مێژوودا دژ به گه‌لی کورد به‌کار هێنا له‌پێناو پاکتاوو قه‌ڵاچۆو ته‌فروتوونا کردنا، بۆچی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش هه‌ر بێ ده‌نگ بوون و بێ هه‌ڵوێست بوون،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد چه‌ندین که‌ڵه پیاوانی وه‌ک سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به ئیسلام و عه‌ره‌ب به‌خشی،وه جێی یــــــــــــــــــاد و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گه‌ر بێت و سه‌لاحه‌دین نه‌بوایه ئه‌و ده‌مه خاچه‌وانه‌کان ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامیان داگیر ده‌کردو سه‌رجه‌م عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌کانیان قه‌ڵاچۆو ته‌فروتوونا ده‌کرد به‌و چه‌شنه‌ی که خاچه‌وانه‌کان له ئه‌نده‌لوسدا په‌یڕه‌وو ڕه‌چاویان کرد‌و سه‌رجه‌م عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌کانیان قه‌ڵاچۆو ته‌فروتوونا کرد ...وه ئه‌گه‌ر سه‌لاحدین نه‌بوایه ته‌نانه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا یه‌ک مزگه‌وت له هیچ ووڵاتێکی عه‌ره‌بیدا نه‌ده‌بوو.
له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌م نوسین و ڕاو بۆچوونه‌م له‌بێهوده‌ییه‌وه نیه،لێ خوازیارم که‌بتوانین زه‌بروزه‌نگی ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات و توندوتیژی ڕۆشنبیری له نێو ناخ و ده‌روونی جه‌ماوه‌ردا نه‌هێڵین و له‌بریی ئه‌وه کۆشش بکه‌ین ڕۆشنبیری بێ زه‌بروزه‌نگ و ناتونوتیژی و پێکه‌وه ژیانی ئاشتی خوازانه‌و هه‌مه‌لایه‌نه له‌نێو ناخ و دڵ و ده‌روونی نه‌وه‌کانی داهاتوماندا بچێنین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته سه‌رنجی سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق و سه‌رجه‌م گه‌لانی ده‌رودراوسێ بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردوستانی بێ زه‌بروزه‌نگ و بێ توندوتیژی ڕابکێشین..ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌م هه‌رێمه پێش ژێر ده‌سته‌یی و دوای ئازاد بوونیشی قه‌ڵایه‌کی پۆڵایینی له‌بن نه‌هاتوو بووه بۆ سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و خه‌باتوانانی هه‌موو عێراقیه‌ک که چ به ووشه بووبێت یاخود به‌تفه‌نگ بوبێت به‌ره‌نگاری ئه‌و زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژیه بوونه‌ته‌وه که ڕژێم و ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به‌رامبه‌ر به‌گه‌لانی خۆی په‌یڕه‌وی ده‌کردو له‌هامان کاتیش‌دا له‌بن ئاڵا‌و سه‌روه‌ری عێراقدا ده‌ژیان.
پێش ڕاپه‌ڕینه ئازادی خوازه شکۆمه‌نده‌که‌ی ئازار چیاکانی کوردوستان خانه‌خوێ و ئامێزێکی گه‌رمی ته‌ژی له‌ئاشتی و هێوڕی و ئاسوده‌یی سه‌رجه‌م عێراقێکان بوو به هه‌موو جیاوازیه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌وه..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاش ڕاپه‌ڕین و وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌رێم له‌ساڵی 1991 دا، هه‌رێمی کوردوستان بوو به‌گۆڕه‌پانێکی واڵا بۆ له‌خۆگرتنی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌خه‌باتوان و تێکۆشه‌ره‌کان دژ به‌په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی که‌دکتاتۆریه‌تی له‌ناوچوو دژ به‌گه‌له‌که‌ی و دژ به ڕۆشنبیران و ڕوناکبیران و ڕابه‌رانی ئازادیخواز په‌یڕه‌وی ئه‌کرد.. کوردوستانیش بگره هه‌ر له بنکه‌و باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و حیزبی شیوعی عێراقی و بنکه‌و باره‌گای حیزبه تورکمانیه‌کانی له‌خۆ گرتبوو،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ر یه‌ک له‌م پارت و گروپانه له‌ته‌ک یه‌کتردا خاوه‌نی ڕاو بۆچونی جیاواز بوون به‌ڵام له‌خاڵی کۆتاییدا پێکه‌وه گرێدانی خه‌بات و به‌ره‌نگاری و به‌رهه‌ڵستکاری و تێکۆشان دژ به ڕژێمی دکتاتۆریه‌تی عێراقی خاڵی هاوبه‌ش بوو له‌نێوانیاندا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم به‌گشتی وشاری سلێمانی به‌تایبه‌تی که جێی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه که له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتۆته ئاراوه شانازی به‌و ڕێچکه‌یه‌وه بکات که هه‌میشه ئاڵای برایه‌تی و یه‌کسانی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و پێکه‌وه ژیانی به‌شه‌کاوه‌یی ڕاگرتوه‌و به‌رده‌وامیش ئاڵای دژی به‌ره‌وڕووی زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی به‌رز ڕاگرتوه‌و هه‌رده‌م مه‌سیحی له‌ته‌ک موسوڵمانا ژیان و گوزه‌رانیان پێکه‌وه بووه‌و موسوڵمانیش ژیان‌و گوزه‌رانیان له‌ته‌ک یه‌زیدی و ئه‌رمه‌نی و ئاشوریا بردۆته سه‌رو تورکومانیش هه‌میشه هاوژیاری کورد بووه‌و سونه‌و شیعه‌ش هه‌ر یه‌ک له‌ماڵ و خانه‌خوێو بنکه‌ی کاری خۆیدا هاوسێی یه‌کتر بوون و به‌درێژایی هاوژیاری نێوانیان که‌له‌سه‌ده‌یه‌ک پتره هیچ کامێکیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر هیچ شێوازه توندوتیژیه‌ک و زه‌بروزه‌نگێکیان به‌بڕو بیانوی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی یان ڕه‌گه‌زو ئاین وه‌یان مه‌زهه‌بی دژ به‌یه‌کتر به‌کار نه‌هێناوه‌و په‌ێڕه‌و نه‌کردوه... به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراوو زیندوشمان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م چه‌ندو چوونه‌وه که‌سایه‌تی مه‌سیحی ناسراوی به‌ناوبانگ که‌ریمی عه‌له‌که‌یه،چونکه سه‌رجه‌م سه‌رچاوه کوردێکان و عه‌ره‌بێکان و ڕۆژهه‌لاتێکانیش گه‌واهن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌لیکی یه‌که‌می کوردوستان شێخ مه‌حمودی حه‌فید جێگه‌ی شایسته‌و دیاری به‌خشیه ئه‌م که‌سایه‌تیه‌و پله‌ی وه‌زیری دارایی خسته ئه‌ستۆ،ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که جه‌ندین لاو‌و پیاو ماقوڵی مه‌سیحی شان به‌شانی شێخ مه‌حمود له‌پێناو سه‌ربه‌ستی و ئازاد کردنی کوردوستانا دژ به داگیرکه‌ری ئینگلیز که ئه‌و ده‌م به‌به‌ریتانیای زل هێزو باڵا ده‌سه‌ڵات ناو وێردیان ده‌کرد تێده‌کۆشان و خه‌باتیان ده‌کرد.
به‌ڵام به‌گشتی پاش نه‌مان و کۆتا پێهاتنی هه‌تا هه‌تایی ڕژیمی تاکڕه‌وی و سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ و ته‌نگژه‌ی حیزبی و تائیفی و دینی ومه‌زهه‌بی و هاتنه گۆڕێی شێوه تیرۆری هه‌مه‌جی،ئه‌مانه بوونه ڕێخۆشکه‌رو هۆکاری هه‌ڵاتن و کۆچ کردنی سه‌دان و به‌ڵکو هه‌زاره‌ها خێزانی عه‌ره‌ب،هه‌ر له‌باکوورو ناوه‌ندو ڕۆژئاوای عێراقه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی کوردوستان،تاهه‌نوکه‌ش ئه‌و خێزانانه له‌سای سایه‌ی سه‌قامگیربوونی ئاسوده‌یی و ئارامیدا ژیان له گه‌ڵ برا کورده‌کانیانا ده‌گوزه‌رێنن،به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا به‌ره‌و ڕووی هیچ شێوازه جیاوازیه‌ک یان توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگێک ببنه‌وه،بگره له‌سای سایه‌ی ئه‌و یاسایه‌شدا به‌یه‌کسانی و به‌هاوتایی کورده‌کان ژیان و گوزه‌رانیان پارێزراوه.
وه له‌حه‌نای هه‌ڵۆێستی ئه‌و هه‌سته مرۆڤایه‌تیه مێژووییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی که هه‌میشه په‌یڕه‌وی کردوه کۆ گه‌لێک له‌شاعیرانی عه‌ره‌ب وه‌ک جه‌واهیری و به‌یاتی و به‌در شاکر سه‌یاب و له‌میعه عه‌باس عه‌ماره‌و سه‌عدی یوسف و چه‌ندانی تریش له‌حه‌نای ئه‌و هه‌سته مرۆڤ په‌روه‌ریه‌دا شیعریان بۆ کوردوستان هۆنیوه‌ته‌وه،له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه جه‌واهیری له‌شاکارێکدا بۆ کوردوستان ده‌ڵێت:
دڵ و ده‌مم به کوردوستان ده‌به‌خشم نه‌داران هه‌ر ئه‌و دوو شته بچوکه‌یان ده‌به‌خشن
پاشان ده‌ڵێت:
ئه‌ی چیای سه‌ر که‌ش شکۆمه‌ندی بۆ تۆ که بێژه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌ر بڵندیتا جمکن نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆڵه‌که‌کانی که‌لله‌سه‌رو خوێن بێ هه‌موو دونیا تێک ده‌شکێ وئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تێک ناشکێ
به‌ڵێ وێڕای ئه‌و هه‌موو ترس و تۆقاندن و کوشت و بڕو زه‌برو توندوتیژیه‌ی که سه‌رجه‌م ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق که دژ به‌خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد ئه‌نجامیان دا‌و درێخیان نه‌کردو په‌یڕه‌ویان کرد، وه به‌تایبه‌تی ڕژێمی دکتاتۆری و تاکڕه‌وی گۆڕ به‌گۆڕی له‌ناوچووی عێراق له‌پێناو ته‌فروتوناکردن و قه‌ڵاچۆکردن و پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی گه‌لی کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی له‌حه‌نای خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کوردا خۆ ڕابگرن و به‌رگه بگرن، وه نه‌یانتوانی چۆک به خه‌باتی ڕه‌وادا بهێنن و گه‌لی کوردیش تێک نه‌شکاو به‌ڵکو دووره‌په‌رێزانه دژ به په‌یڕه‌و کردنی ئیرهاب و تیرۆری ڕامیاریانه زیاتر بره‌وی به‌خه‌بات و تێکۆشانی مرۆڤ په‌روه‌رانه‌ی خۆی دا له‌پێناو وه‌دیهێنانی مافه ڕه‌واکانی خۆیدا،وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا توانای هه‌بوو، وه بۆی ده‌لوا که ئه‌و ڕێچکه‌یه بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌ست و مه‌چه‌کیان نوقمی زه‌برو توندوتیژی بوون له‌حه‌نای گه‌لی کورددا،وه خۆشبه‌ختانه‌ش پێشبینیه‌که‌ی جه‌واهیری هاته دی وهه‌میشه دوژمن تێکشکاو گه‌لی کوردیش ئازادی و سه‌ربه‌ستی وه ده‌ست هێناو کوردوستانیش بوو به‌خێوه‌ت و مه‌نزڵگایه‌کی به‌هێزو خۆڕاگر بۆ پێکه‌وه ژیانی ئاشتی خوازانه‌ی بێ زه‌برو توندوتیژی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.
ئیدی مافی خۆمانه‌و بۆمان هه‌یه بپرسین، ئایا ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی که له‌ڕێڕه‌وی کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانیدا ده‌یبینین و که هه‌موو ڕۆژێک پێش چونه ژوره‌وه‌مان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین،بریتی و هێما نیه له پێناو پته‌و کردنی ژیانی ئاشتی خوازانه‌ی بێ توندوتیژی ودوور له زه‌بروزه‌نگ؟
له‌م دیدو ڕوانگه‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردوستان،وه به‌تایبه‌تیش شاری سلێمانی،شاری ڕۆشنبیری و سه‌ربه‌ستی و‌ئازادی و ئاشتیخواز‌و پێشکه‌وتوخواز ئه‌و مافه‌یان به‌به‌ردا ده‌بڕدرێت که‌شانازی به‌په‌یکه‌ری جه‌واهریه‌وه بکه‌ن،که له‌ڕواڵه‌تدا هێمایه‌که بۆ پیرۆز ڕاگرتنی هزرو ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕی و خه‌بات و تێکۆشان له پێناو وه‌دیهێنانی ژیار‌و دنیایه‌کی نوێی بێ زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه.
له‌کۆتاییشدا سڵاوی بێ هاوتام بۆ ڕێبه‌رانی خۆڕسکی دژ به‌توندوتیژی له‌پێش هه‌موشیانه‌وه ڕه‌وان شادان حه‌پسه خانی نه‌قیب و خاتوو عادیله خانمی جاف ،که بێ گومان مێژووی کورد گه‌واهی ئه‌ده‌ن که‌چه‌ند ده‌ست پێشخه‌رو رێبه‌ر بوون سه‌باره‌ت به‌دژایه‌تی کردنی توندوتیژی،وه هه‌میشه خواست و ویسته‌کانی خۆیانیان خستبوه گه‌ڕ له‌پێناو چه‌سپاندن و هێنانه‌دی ژیارێکی ئاشتیخوازانه‌ی بێ زه‌بروزه‌نگ و بێ توندوتیژی له‌و ناوچانه‌ی که‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون تیایدا.
وه سوپاس و گه‌رمه ماچی بێ هاوتام بۆ ڕێبه‌رانی دژ به توندوتیژی جیهانی مه‌هاتما غاندی و محه‌مه‌د عه‌لی جه‌ناح وماندێلا،که‌هه‌رده‌م له‌کاتی ئه‌م نوسینه‌دا لێم دوور نه‌که‌وتونه‌ته‌وه‌و ئامه‌ده‌بوونی خۆیان هه‌بوه له‌ته‌کما.وه ئێستاش به‌دیدی خۆم ده‌یانبینم که‌چۆن دوندی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی هه‌رێمی کوردوستانیان کردوه به پێ ده‌شتی حه‌وانه‌وه‌و له‌ئاسمانی وڵاته پڕ ئاسوده‌که‌ماندا ڕۆحه‌کانیشیان باڵه فڕێیانه..ده‌ست خۆشیش بۆ ئه‌رک و ماندونه‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌باتوان و تێکۆشه‌رانه‌ی که‌هه‌رده‌م هه‌وڵ و کۆشش و ته‌قه‌لایان له‌سه‌رتاسه‌ری ڕووی ئه‌م گه‌ردونه نه‌مره‌دا خستۆته گه‌ڕ له‌پێناو نه‌هێشتن و بنبڕ کردنی توندوتیژی له‌نێو یه‌کتریدا.
سه‌رچاوه:(ثقافه العنف و العنف الثقافي) ڕۆژنامه‌ی الاتحاد،ژماره 1717 ،شه‌ممه 1/12/2007
|