واته ئیسڵام بوون له‌و ناوچانه‌دا ته‌نها به رواڵه‌ت بووه،ئه‌م به رواڵه‌ت بوونه‌ش وه‌ک باسمان کرد له‌لایه‌ک بۆ سروشتی ناوچه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه چ وه‌ک ئه‌وه‌ی که سروشتی ئه‌م ناوچانه زه‌مینه‌ی تێکه‌ڵبوونی ژنان و پیاوان خۆش و ئاسان ئه‌کات چ وه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌ختی ئه‌و شوێنانه بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م گه‌یشتنی سوپاکانی ئیسڵام و داگیرکردنی ئه‌م ناوچانه به هێزی شمشێر، به‌ڵکو له رێگای گه‌مارۆدان و ناردنی که‌سانێک بووه که بتوانن وه‌ک بیر و باوڕ تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام له‌م ناوچانه‌دا بڵاو بکه‌نه‌وه، به‌ڵام دیاره کاریگه‌ری سروشتی ژیانی ئه‌م ناوچانه زۆر له بیر و باوڕه‌کانی ئیسڵام به هێزتر و کاریگه‌رتر بووه، بۆیه زۆر له‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئه‌و ناوچانه ناردراون له جیاتی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که بێنن خۆیان که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری چۆنیه‌تی ژیانی سروشتیانه‌ی خه‌ڵکه‌کان له‌م ناوچانه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی رێژه‌یی هه‌یه، ناتوانین یه‌ک خوێندنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وه ئه‌بینین که ئه‌و داب و نه‌ریت و خو و ڕه‌وشته‌ی خه‌ڵکانی ئه‌م ناوچانه به‌ر له ئیسڵام بوویانه، ته‌واو له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام ناکۆکن، نه‌تواندراوه له‌ناو ببردرێن و بنبڕ بکرێن، وه‌ک ره‌شبه‌ڵه‌ک ئه‌و شایی و ههڵپهڕکێیهیه، که ژن و پیاو ده‌ست له‌ناو ده‌ست و شان به شان تا بهشهکانیتری جه‌سته‌ش ئه‌گرێته‌وه و به‌ر یه‌ک ئه‌که‌ون و لێکخشانێکی ته‌واو له نێوان جه‌سته‌ی ژنان و پیاواندا هه‌یه، ئه‌م کرداره نه‌ریتێکی کۆنی خه‌ڵکه‌کانه، که بۆ پێش ئیسڵام ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام به ئیسڵامکردنی خه‌ڵکه‌کان نه‌یتوانی ئه‌م جۆره هه‌ڵپه‌ڕکێیه له‌ناو خه‌ڵکدا نه‌هێڵێت، له‌کاتێکتدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیسڵام ئه‌م کاره به گوناه و تاوان ئه‌زانێت، ئه‌مه‌و چه‌ندین به‌ڵگه و نمونه‌ی دی هه‌ن، که نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن به ئیسڵام بوونی ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌ر به رواڵه‌ت بووه، له هه‌مان کاتدا له هه‌ندێک شوێنی دی کوردستان په‌یوه‌ندی نێوان کچان و کوڕان ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی کچه‌کان، واته له ئه‌نجامی ئاشکرا بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌بێته قوربانی کچه‌که‌یه، که له زۆربه‌ی جاره‌کاندا ژیانی لێئهسێندرێتهوه، به‌ڵام له هه‌ندێک ناوچه‌ی دی کوڕیش به هه‌مان شێوه‌ی کچ ئه‌که‌وێته به‌ر سزا، ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه زیاتر له‌و ناوچانه تێبینی ئه‌کرێن که کاریگه‌ری بیر و باوڕی ئیسڵام تیایدا زاڵ و به‌رفراوانه، له زۆربه‌ی زه‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا ئه‌م ناوچانه له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی ئیسڵامه‌کان بوونه به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یان به‌لایه‌نی که‌م بنه‌ماکانی یاسا له‌و ناوچانه‌دا له‌سه‌ر تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام دامه‌زراون.
هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌بینین ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستان ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه و بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که کوردستان ببێته زه‌مینه جێبه‌جێ کردنی هه‌موو ئه‌و توندوتیژییانه‌ی که ساڵه‌هایه به شێوازی جیاجیا له‌ناو تاکی کورد ئه‌ڕوێندرێت، به تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به ژنان، له کوردستاندا ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دوو پارتی به ناو علمانی به‌ڕێوه ئه‌چێت، که‌چی بنچینه‌ی یاسا له کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسڵامه هه‌ر وه‌ک له به‌ندی حه‌وتی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌کانی خۆی که بۆ علمانیه‌ت ئه‌یکات هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تی ئیسڵامییه، بۆیه به به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات له جیاتی ئه‌وه‌ی له رێگای یاسایه‌کی شارستانیانه و سه‌رده‌میانه مافه‌کانی تاک له‌ناو کۆمه‌ڵدا بپارێزێت و کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده توندوتیژییه بکات که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر وه‌ک باسمان کرد تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵامه، به‌ڵکو دێت به پێچه‌وانه‌وه جارێکی دی په‌نا بۆ شه‌ریعه‌ت و مزگه‌وت و مه‌لا و دین و دینداره‌کان ئه‌بات، هه‌موو ئه‌و جیاوازیه‌ی که باسمان کرد له نێوان ناوچه و پارچه‌کانی کوردستاندا هه‌ن هۆکاری سه‌ره‌کی بوونی ئه‌و په‌روه‌رده و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌یه که له ناوچه جیاوازهکانهدا هه‌یه. ره‌نگه له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه ئه‌و پرسیاره‌م ئاڕاسته بکرێت هه‌ر وه‌ک زۆر جار ئاڕاسته‌م کراوه، که ئه‌ڵێن ئه‌وانه‌ی توندوتیژیی و کوشتار ئه‌که‌ن هه‌ر به ناو ئیسڵامن و باوڕی ته‌واویان به ئیسڵام نییه یان خه‌ڵکانێکی نه‌ته‌وه‌یی و علمانین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و پرسیاره ئه‌که‌ن ئه‌وه‌یان بیر ئه‌چێته‌وه که ئێمه باسمان له‌وه کرد، بیر و باوڕی ئیسڵام خزاوه‌ته ناو داب و نه‌ریت و که‌لتور و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و که‌سانه‌ی که راسته‌خۆ له ژێر کاریگه‌ری
تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام نین ئه‌وا ناڕاسته‌وخۆ له رێگای ئه‌و خزانه‌ی
ئیسڵام بۆ ناو داب و نه‌ریت ئه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژیی ئیسڵام و ده‌سه‌ڵاتیش زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و
توندوتیژییه‌یان بۆ خۆش ئه‌کات به هۆی نه‌بوونی یاسایه‌کی وا که
بتواندرێت مافه‌کانی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ له‌ناویدا پارێزراو بێت به‌بێ
جیاوازی کردن به پله و پایه یان ژنایه‌تی و پیاوه‌تی، له هه‌مان
کاتدا ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایه‌ک باوڕیان به ئیسڵام نییه له
لایه‌کی دی به پیرۆزی سه‌یری داب و نه‌ریت و که‌لتور ئه‌که‌ن و به‌رگری
له هه‌موو ئه‌و شته دزێوانه‌ی ناو داب و نه‌ریت ئه‌که‌ن و پاساو بۆ
ئه‌و توندوتیژییه دێنه‌وه که له ناو داب و نه‌ریتدا هه‌یه به‌بێ
ئه‌وه‌ی بزانن که ئه‌و داب و نه‌ریته به تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام
تێکه‌ڵ بووه، خۆ هه‌شیانه ئه‌م راستیانه ئه‌زانن به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژیی له به‌رژه‌وه‌ندیان دایه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی
خۆیان یان زیاتر به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ک به ئاشکرا په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژیی له ناو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی
کوردستان ئه‌بینین، ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که ئه‌و شه‌ڕ و
کوشتاره‌ی له نێوان حزبه‌کاندا ئه‌کرێت ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له‌به‌ر چاوی
خه‌ڵکدا ئه‌بیندرێت ئه‌و ئازاردان و زیندانیکردن و ئاواره بوونه‌ی به
هۆی جیاوازی له بیر و باوڕ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر خه‌لک هه‌یه،
بۆته مایه‌ی گه‌شه‌کردن و لهبارکردنێکی زیاتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵی
توندوتیژیی.
ئیسڵام به‌رده‌وام که‌سه‌کان به‌وه ئه‌ترسێنێت
ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێک کاری نابه‌جێ زۆر بوو ئه‌وا ئه‌للا ئه‌و
شوێنه ئه‌خاته ژێر توڕه‌یی خۆیه‌وه و به کاره‌ساتی له‌ناوبه‌ر ته‌فر
و تونایان ئه‌کات، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌م کارانه‌ی به‌رانبه‌ر به ملله‌تانی
دی کردووه که له قورئاندا ناویان هاتووه، به‌م شێوه‌یه ئیسڵامه‌کان
ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر گوناهه بچوکه‌کان بنبڕ نه‌کرێن ئه‌وا گوناهی گه‌وره‌ی
لێوه ئه‌نجام دێت، بنبڕ کردنی گوناهه بچوکه‌کانیش بریتییه له‌و
توندوتیژییه‌ی که پێویسته به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه بکرێت که هه‌ڵگری
ئه‌و گوناهانه‌ن، رێگا پێدانی ئیسڵام به کوشتن زۆر جار ئه‌بێته ئه‌رکێکی
پێویستی دینی سه‌ر شانی ئیسڵامه‌کان، زۆر جار خۆ دزینه‌وه له کوشتنی
تاوانبار ( تاوانبار به تێگه‌یشتنی ئیسڵام) ئه‌بێته گوناهێک به‌سه‌ر
باڵی که‌سی ئیسڵام، که سزاکه‌ی تاهه‌تایه‌یه له ناو ئاگری جه‌هه‌نه‌م،
ترساندنی منداڵ به سزا توند و تیژه‌کانی ئه‌للا و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی
دایک و باوک بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه قورسه‌کانی ئیسڵام له‌لایه‌ن
منداڵ، نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایانه‌ی باوک بۆ سه‌ر ژن و منداڵه‌کانی
و به شه‌رعیه‌ت بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ئاماده‌کردنی کوڕ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی
باوک و پاراستنی خێزان هه‌موو ئه‌مانه و زۆری‌تریش سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ن
بۆ رواندنی ره‌وشتێکی ته‌واو بارگه‌کراو به توندوتیژیی له ناخی تاکدا،
ئه‌م تاکه توندوتیژیی به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئه‌بێت که ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ره‌وه هه‌ن، چونکه خۆی وه‌ک به‌رپرسیارێکی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئه‌بینێت و توندوتیژیی وه‌ک ئه‌رکێک جێبه‌جێ ئه‌کات به تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هێزێکی گه‌وره تر له سه‌روی خۆی نه‌بینێت وه‌ک
به‌ربه‌ستێک. که‌واته ئه‌و توندوتیژییه‌ی که له ناو تاکدا ئه‌ڕوێندرێت
هه‌ر به ته‌نها به‌رانبه‌ر به ژن نییه، به‌ڵکو له به‌هێزه‌وه به‌رانبه‌ر
لاوازه، ئه‌وه‌ش له‌وه ئه‌بینینه‌وه که چۆن که‌سی به‌هێز له‌ناو
خێزاندا خۆی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو که‌سه‌کانی تری خواره‌وه‌ی خۆی ئه‌سه‌پێنێت
و سه‌ره‌تا له فه‌رماندان ده‌ست پێئه‌کات تا ئه‌گاته سزادانی ئه‌وانه‌ی
که سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانن، ئه‌لێره‌دا جیاوازی سزادانه‌کان بۆ
جیاوازی ئاستی ده‌سه‌ڵات و لاوازی به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام
دیاره له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به شێوه‌یه‌کی
گشتی ژنان له پیاوان زۆر لاوازترن، هه‌ر بۆیه رێژه‌ی توندوتیژیی
پیاوان به‌رانبه‌ر ژنان زۆر زۆرتره له رێژه‌ی توندوتیژیی پیاوان به‌رانبه‌ر
پیاوان و ژنان به‌رانبه‌ر ژنان.
ره‌نگه ئه‌و توندوتیژییه‌ی ژنان به‌رانبه‌ر
یه‌کتر نه‌گاته ئه‌وه‌ی که ژنێک ژنێکی تر به ده‌ستی خۆی بکوژێت، به‌ڵام
ره‌نگه هه‌ندێکجار هۆکار و رێگا خۆشکردن و هاندانی پیاو بۆ کوشتنی
ژنێک ژنێکی‌تری ناکۆکی بێت، که خۆی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی جێبه‌جێ
کردنی کوشتنه‌که‌ی نییه، پیاوێکی تر ئه‌کات به ئامرازی ویست و
داخوازیه‌که‌ی خۆی بۆ کوشتنی ژنێکی تر یان هه‌ندێکجار بۆ به کوشتدانی
پیاوێکی تر، ئه‌مه‌ش زیاتر له ژنه به‌رپرسه‌کان رووئه‌دات، خۆیان پشت
ئه‌ستورن به پیاوانی تر جا ئه‌و پیاوانه هه‌ر چیێکیان بن مێرد یان هه‌ر
شتێکی دی، که‌واته ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین که هه‌ندێک جار
ئه‌و توندوتیژییه‌ی له ناو ژن‌دا رواندراوه ببێته هۆی ئازاردان یان
کوشتنی که‌سێکی تر، وا باشه ئه‌لێره‌دا ئه‌وه بڵێمه‌وه،
په‌روه‌رده‌ی توندوتیژیی له ناو کۆمه‌ڵدا هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌گرێته‌وه
به ژن و به پیاو، به‌ڵام به رێژه‌ی جیاواز، بوونی ده‌سه‌ڵاتیش فاکته‌ری
یه‌که‌می جێبه‌جێ کردنی ئه‌م توندوتیژییانه‌یه.
|