٢٩\٤\٢٠٢٣
تووڕه‌بوونت
جوانکه.

فه‌رهاد مازێ
ئێره جێدێڵین به ئه‌لفوبێی مردن، زمانی
مردن زمانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ماسی و باڵنده و دره‌خت نییه، ریزمان
گرتووه تا نۆره‌مان دێ، نۆره‌بڕیی نییه له مردن، یارییه‌کی خۆشه
پێکی هه‌موومان ده‌کا مردن، جیاوازیی له نێوان شاعیر و ماسی، ئه‌سپی
زه‌رد و باڵنده‌ی مۆر، خورمای ره‌ش و په‌پووله‌ی سۆر، بزمار و شیر، خه‌نده
و خه‌نجه‌ر، ره‌نگ و به‌رد، ئاگر و با ناکا، بانگکردنی مردن
بانگکردنێکی قۆره، به‌ردیش حه‌زی پێناکا، ئاو ده‌کا به ئاسن، رێگریی
له مردن نییه، نه له زه‌وی و نه له ئاسمانیش، بانگیکردی ده‌بێ
بڕۆی، پێشتده‌ڵێ له‌سه‌رخۆبه و نه‌که‌وی، مردن وه‌کو ژیان سارد و گه‌رم،
خه‌مبار و شاد نییه، نه من حه‌ز به مردن ده‌که‌م نه منداڵ و سه‌گه‌که‌م،
باڵنده له ترسان ده‌فڕێ، ئاژه‌ڵ له مردن هه‌ردێ، ماسی ژێر ئاو، مرۆڤ
داهێنان، چه‌ند جوان ده‌بوو گه‌ر ماسی و باڵنده و ئاژه‌ڵ و دره‌خت و
گوڵ نه‌مردبان، مردن جوان نییه ژیان چۆڵ ده‌کا، دره‌خت و باڵنده و
ئاژه‌ڵ و ماسی له که‌میی ده‌ده‌ن، ره‌نگده‌کا مرۆڤ مردن، ره‌نگی پووچ،
ره‌نگی هیچ، ره‌نگی چۆڵ، وه‌ک ده‌ڵێن مرۆڤ نه‌مردبا ژیان قۆڕتر ده‌بوو،
من وای ده‌بینم ره‌نگه مردن جارجاره‌ش پێویستبێ بۆ مرۆڤ، رزگارتەکا له
ئازار و زام، سوپاس مردن تۆ هه‌میشه به خه‌م و ئازاره‌کانی ئێمه‌وه‌ی،
په‌رداخمان پڕ ژان ده‌که‌ی سێبه‌رمان ده‌به‌ی، سینگمان پڕ ده‌که‌ی له
گۆرانیی خه‌مناک، تژیمانده‌که‌ی له خه‌ونی وێران، مار و ماسی و مه‌ل و
مه‌ڕ و مێرووش له مردن ده‌گه‌ن وه‌ک مرۆڤ، ئامێزێکی سارد و خه‌مگین و
تاریک و بێ چرایه، تژیبووم له ته‌نیایی حه‌ز له باوه‌شی مردن ناکه‌م.
راده‌که‌م له‌و مردنه‌ی لێی ده‌ژیم له‌و ژیانه‌ی لێی ده‌مرم، بمێنمه‌وه
له‌و ته‌نیاییه وشک ده‌بم، بمێنمه‌وه له‌و مردنه چاک ونده‌بم،
پێویستم به په‌ڕینه‌وه‌یه‌کی قووڵ هه‌یه بۆ ژیان، هه‌تاوبم له سێبه‌ر،
ده‌نگبم له سه‌وزایی و ئاو، مانه‌وه‌یه‌ک بم و نه‌مرم له ناو بوونێکی
پاک بمێنمه‌وه، مرۆڤ و مه‌ڕ و ماسی و مه‌ڵ بم، دووری ته‌نیایی و مردن
بم، تووڕه‌بم له‌و ژیانه‌ی لێی ده‌مرم، مرۆڤ به تووڕه‌بوونه‌وه
جوانه، جوانه کاتێ مرۆڤ تووڕه ده‌بێ، هه‌ستده‌که‌ی ژیان به‌ها و
باڵایی ده‌گرێ، تووڕه‌بوون له هه‌سته‌وه هاتوه، گوتراوه ئه‌و مرۆڤه‌ی
تووڕه نابێ چه‌ک ده‌فرۆشێ، هانت ناده‌م بۆ هه‌ڵچوون، له سێبه‌رتا دۆ
و دۆشاو تێکه‌ڵکه‌ی، له تووڕه‌بوون و تاریکیی ژیان بۆ ئه‌شکه‌وت ببه‌ی،
بۆ جوانیی و ئازادیی و ئه‌شقی پاک، به ده‌مامک و خوابوون تووڕه به،
گووکه به‌و وێرانه‌یه‌ی پێیده‌ڵین ژیان، به کوشتنی هه‌نجیر و چۆڵه‌که
و ماسی و مامز تووڕه‌به، بۆ جوانکردنی ژیان تووڕه‌بوون جوانترکه، به
مرۆڤ بڵێ شمشێره‌که‌ت له قوونتنێ جه‌نگ کۆره‌ت کا.
مرۆڤ بۆته مشک و مار، تا مرۆڤ رزگار نه‌بێ ژیان واتا نادا و زه‌وی
وێران، له تاریکیی خۆت وه‌ره ده‌رێ، گۆرانی بۆ مشک و مار بڵێ، له
پێناوی خۆت و ژیان بجه‌نگێ، جه‌نگێک بچووک له گه‌وره و مرۆڤ له مرۆڤ
نه‌ترسێ، تا مرۆڤ باڵا و ژیر نه‌بێ، ژیان جه‌نگه‌ڵه، بوونی ئێمه
سووڕانه‌وه‌یه له مردن.
تووڕه‌بوون جوانه بۆ ئارامیی و جوانیی ژیان، ژیان ده‌گه‌ینێته نه‌مریی،
مردنیش دوور زۆر دوور ده‌که‌وته‌وه، مردن ده‌گۆڕێ بۆ ژیان.
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له مار ناترسم، مار له ماڵی خۆی من له
ماڵی خۆم
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له شێر ناترسم، شێر له ماڵی خۆی من له
ماڵی خۆم
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له ماسی ناترسم، ماسی له ماڵی خۆی من له
ماڵی خۆم
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له ئاگر ناترسم، ئاگر له ماڵی خۆی من له
ماڵی خۆم
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له ئاو ناترسم، ئاو له ماڵی خۆی من له
ماڵی خۆم
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له خۆم ناترسم، من له ماڵی خۆم ئه‌و له
ماڵی من
ترسناکه ژیان دووره و مردن نزیک
تووڕه‌بوون جوانه بۆ ژیان
تووڕه‌به، مرۆڤ بگۆڕه بۆ مرۆڤ
مه‌ڕۆ بۆ ماڵی ماسی و مار و مه‌ڵ و مه‌ڕ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|