په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٥\٢٠١٤

توورەج ئەسڵانی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای دیجیتاڵ سازدەکا.
 

مەنسوور جیهانی


توورەج ئەسڵانی سینەماکاری کورد دووەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە دیجیتاڵییەکان بەڕێوەدەبا.


دووەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە دیجیتاڵییەکان، بۆ ئاگاداری و بەدەستهێنانی ئەزموون، بە ناوەرۆکی "ڕەنگدانەوە" لە کۆمەڵەی سێ دانەیی (سێبەر، ڕەنگدانەوە، تاریکی) لە لایەن توورەج ئەسڵانی وێنەگری بەئەزموونی کورد، لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٣ی ئایاری ٣٠١٤ لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.


لە لایەن بەڕێوەبەرانی دووەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە دیجیتاڵییەکان، بۆ فێرخوازانی شارستانی داشکانی سەتا ٢٥، بۆ قوتابیانی زانکۆ داشکانی سەتا ٢٠ و هەروەها بۆ ئەندامانی ماڵی سینەمای ئێران داشکانی سەتا ١٥ دیاریکراوە.


ئەم ناوەندە هەوڵیداوە کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە تەرکیز لەسەر سێ تەوەری زێڕینی وێنەگری (سێبەر، ڕەنگدانەوە، تاریکی) بۆ ئاگاداری و بەدەستهێنانی ئەزموونی فێرخوازان، بە ماوەی ٣٠ کاتژمێر کارگەی فێرکاریی بەڕێوەبەرێت. ئەم خولی فێرکارییە تایبەت بەو کەسانەیە کە پێشتر ئەزموونی وێنەگری فۆتۆگرافی و یا وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە دیجیتاڵییەکانیان هەبێت.


توورەج ئەسڵانی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پار، یەکەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە دیجیتاڵییەکانی بە ناوەرۆکی "سێبەر" بە هەڵبژاردنی ٢٣ کەس لە نێوان ٢٠٠ فێرخواز کە ناویان پێشتر تۆمارکردبوو بەڕێوەبرد. لە کۆتایی ئەم کارگەیەدا، بە سێ کەسی هەڵبژاردەی ئەم خولە، تەندیسی ئەزموونکاری هەڵبژاردە بە ناوەرۆکەکانی وێنەی فۆتۆگرافی، وێنەگری و دەق پێشکەش کرا.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک