١٠\٤\٢٠١١
تووڕه‌یی
شه‌قام و بێ منه‌تیی ده‌سه‌ڵات.

سه‌عید عارف باپیر
{ڕه‌نگبێ ئه‌م نوسینه خوێندنی مه‌لێک بێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی پۆل، وا ئه‌مجاره من ئاره‌زوداری ئه‌م نه‌غمه‌یه بوم
.}
ئاخۆ بۆچی ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌مسارده ؛ به ڕوی توڕه‌یی شه‌قام و
داوای ئۆپۆزیسیۆن دا؟
شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، له سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه جۆرێکه
له ــ ده‌سه‌ڵاتی دیفاکتۆ ــ .
به‌ڕا ی من ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانی سروشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی کردووه ،
به‌مێژوی بیست ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه .
هه‌نوکه و باری ئێستاکه‌ی ، بریتی یه له قه‌یرانێک له نێوان ده‌سه‌ڵات
و خۆ پیشانده‌رانی نزیکه‌ی نیوه‌ی قه‌ڵه‌مره‌وه‌که‌ی ( ڕونتر بلێم جگه
له هه‌ولێرو دهۆک).
لێره‌دا ،ده‌سه‌ڵاته دیفاکتۆ که چیه؟
{ ده‌سه‌ڵاتێکه ، خۆی شه‌رعیه‌تی کامڵ بوی نێو ده‌وڵه‌تی نیه . به
ڵکو له سه‌ره‌نجامی قه‌یرانی شه‌رعی ده‌سه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی
یه‌وه دروست بووه . یان ، ده‌سه‌ڵاتی دیفاکتۆ ، ده‌گه‌ڕێت به‌دوای
شه‌رعیه‌تێکدا بۆ خۆی، له‌نێوده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تری شه‌رعیه‌ت تێک
چودا ..}
ئه‌گه‌ر له تیۆرسینی و پێڕستی زانسته پڕۆگرامیه که‌وه دایبه‌زێنین
بۆ ڕوداوی مێژویی ؛ وه‌کو ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت :
{ زوربه‌مان ، ده‌یزانین له‌ئه‌نجامی شکستی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
شه‌رعی عێراقیه‌وه ، به‌هۆی داگیرکردنی وڵاتی (کوه‌یت)ه‌وه ، دواتر
تێکشکانی له‌به‌رده‌م هێزه‌نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان دا ، له نزیک سه‌ره‌تای
ساڵی 1991دا‌و ، هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕینی خه‌لکی شیعه‌ی باشور، کورده‌کانی
باکور و ڕوداوه دراماتیکیه‌کانی دوای جه‌نگه‌که‌وه ، روداوگه‌لێک
هاتنه هاتنه به‌ره‌وه ، له‌سه‌رکوتی ڕژێم و هورێز کردن و کۆڕه‌وی به‌کۆمه‌ڵی
خه‌لکی ناوچه‌که ،
له دواینه به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا ، بووه هۆی دروست کردنی زونی ناوچه‌یه‌کی
ئارام به‌ناوی ـ پڕۆڤاید کۆمفۆرته‌بڵ ــ (*)له
به‌شێکی کوردستانی باشوردا له باکوری عێراق ، بۆ پاراستنی کورده‌کان
له‌ده‌ست زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی هارو برینداری به‌عس ، له‌و ناوچه‌یه‌دا
به هۆی په‌یدا بونی بۆشایی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، له‌بارێکی سه‌پاو دا ده‌سه‌ڵاتێکی
لۆکا‌ڵی کورده‌کان هاته‌گۆڕێ. له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992ه‌وه شه‌رعیه‌تێکی
نێو خۆیی (لۆکا‌ڵی)به‌ده‌ست هێنا ، به‌به‌ره‌نده‌بونی دوحیزبی سه‌ره‌کی(
پارتی) و (یه‌کێتی) .
(حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) ناوه‌که‌ی بوو ، وه‌کو (ده‌سه‌ڵاتی
دیفاکتۆ) .
پێکهاته‌که‌ی حوکومه‌تێکی شه‌راکه‌تی نیوه به‌نیوه‌ی ئه‌م دو حیزبه
بوو ،سه‌ره‌نجامی دواتر که‌نارکه‌وتنی حیزبه‌بچوکه‌کانی تر و توانه‌وه‌و
پوکانه‌وه چون و پاشکۆیه‌تی ده‌ستنده‌خۆری بو به‌نسیبیان .
( پارتی) و ( یه‌کێتی) وه‌کو دو حیزبی ده‌سه‌ڵات ، ته‌نها دوساڵ له ده‌سه‌ڵاته
هاوبه‌شه‌که‌دا هه‌ڵیان کرد . له ساڵی 1994دابۆ چه‌سپاندن و جێگیر
کردنی خۆیان که وتنه شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆوه له‌سه‌ر سامان وسه‌روه‌ری
، تا ڕوخانی به‌عس له 2003دا له‌ڕیر زه‌بری ده‌رکی دا و دیسان ته‌بایی
کردنیان له سه‌ردێوێکی تری سامان و سه‌روه‌ری ، به‌هه‌موو سه‌ربوردی
مێژوه‌که‌وه ،تاهه‌نوکه‌ده‌سه‌ڵاته( دوشه‌قوله)کوردیه‌که ،له‌ماوه‌ی
بیست ساڵی ته‌مه‌نی دا ، جگه‌له جێکه‌وته‌یه‌کی مۆله‌ق له ده‌ستوری
نوێی عێراقێکی ده‌ڵه‌مه‌یی دا ، هیچ جۆرێکی تر له شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌های نێو ده‌وڵه‌تی نیه.}
ــ ئه م مێژووه هه‌ندێک ئه‌نجامگیری پێ ڕاگه‌یاندین :
* له مه‌نجه‌ڵی ده‌سه‌ڵات دا، ( پارتی) و ( یه‌کێتی) دوکه‌له سه‌ری
به‌ران بون ، جێگه‌یان به‌یه‌ک نه‌ده‌گرت .
* بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات ؛ سامان و دارایی، گرنگترین ئامرازێکه .
* هه‌رودو زلحزبه‌که ، پاره و سامان شه‌ڕی پێکردن و ، هه‌مان شتیش یه‌کی
خستنه‌وه .
*ده‌سکه‌وتی ماڵی گومرگی ( ئیبراهیم خه‌لیل) له‌به‌شه زه‌وی بن ده‌سه‌ڵاتی
پارتی ، شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆی درێژه‌پێدا.
* وه‌رگرتنی رێژه‌ی 17% ( له‌سه‌داحه‌ڤده)ی بودجه‌ی سامانی گشتی عێراق
، دیسان هه‌ردو کیانی یه‌کخسته‌وه .
ــ پێهاته و سلوک و سه‌ره‌نجامیان :
له‌گه‌ڵ جیاوازی سه‌ره‌تایی هه‌ردو حیزبی ( پارتی) و (یه‌کێتی) دا ؛ وه‌لێ
هاوئامانجی ،له‌ئێستاوه بۆ ئاینده یه‌کی تر، زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ر
پیکهاتیان به‌ره‌و جوت بون و هاوشێوه‌یی ده‌بات .
چۆن؟
له‌هه‌ردو باری جه‌نگ و ته‌بایی دا ، لای ئه‌مان ، مه‌به‌ست چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاته .
بابه‌تی جه‌ماوه‌رو ڕه‌شه‌خه‌ڵک ، به هه‌میشه سوته‌مه‌نی جه‌نگ و
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حیزب بون .
لێره‌وه جه‌ماوه‌رده‌بێته ئامڕازێکه ، بچوک تره له مه‌به‌ستی خودی
حیزب .
جیاوازی هه‌ردو حیزب له‌سه‌ره‌تاوه‌یه، ئاشبه‌تاڵ یاخود هه‌ره‌س ده‌سپێکێکی
نوێ یه بۆ هه‌ردو حیزب .
( پارتی) له سه‌ره‌تاوه حیزبێکی ئۆردوگانشین بو ، له ئۆردوگاکانی (
که‌ره‌ج) و ( زێوه) و شوێنه‌کانی تری ئێران ، زۆر به‌کزی و بێکاریگه‌ری
له‌کوردستانی باشور ده‌رده‌که‌وت له‌بونێکی ئیدیعایی له‌ناوچه‌ی
بادینان دا هه‌بو ، به‌غیلیه‌ک نه‌بو به‌زه‌برو توانای شۆڕشگێریه‌که‌ی
ببرێت ، عه‌شیره‌تێکی سه‌قامگیر لوێدا پێیه‌کی له‌ناو ده‌وڵه‌ت داب‌و
پێیه‌کی له‌ناو پارتی داب‌و ، ناوی خۆی ده‌نا پارتی و له‌سه‌ر خوانی ده‌وڵه‌ت
زوخی ژیانی خۆی وه‌رده‌گرت (هه‌میشه‌عه‌شیره‌ت واژیاوه ، پارتیش نه‌ئه‌جیندای
عه‌شیره‌تی خۆی ده‌شارێته‌وه نه هیچ ناکۆکیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ
ستراکتۆری عه‌شیره‌ت دا).
( یه‌کێتی) له‌و کاته‌وه په‌یدا بوو به ئایدۆلۆژیای دژ به عه‌شیره‌ت
و چه‌پگه‌را ده‌ستی پێ کرد‌و ڕسکاوی ناوچه‌کانی کوردستانی باشور‌و له‌ناوچه‌ی
سۆران دا هێزێکی پڕکارا بوو ، هیچ سه‌رو ساختێکی وه‌های له گه‌ل ژیانی
ده‌ری کوردستان و ماڵ وخێزانداری نێو ئوردوگا کاندا نه‌بوو تا دوای ئه‌نفال
. زۆر کاراو پڕ‌کاریگه‌ر بو له‌وێدا ،بون و زه‌خمی خۆی له چالاکیه
شۆڕشگێڕیه چه‌کداریه‌که‌ی وه‌رده‌گرت و له‌ڕوی هێزو تواناوه باڵا
ترین هێز بو له هه‌ر حیزبێکی بچوکتری پارتی و به‌پارتیشه‌وه .
ئه‌ی چی بو ، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه وای کرد . ( پارتی) له حیزبێکی
ناکارای ئوردوگا نیشینه‌وه به‌ره‌وه با‌ڵاتر بچێت و سه‌ره‌نجام هه‌نوکه
( یه‌کێتی) بکاته بچوک و پاشکۆی خۆی ؟
له‌وانه‌ی ده‌توانین هه‌ندێکی ده‌ستنیشان بکه‌ین:
ــ لێ زانین له نرخ وژماره‌ی ده‌نگه‌ده‌رو به‌هه‌ندگرتنی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن
.
ــ پیاده کردنی ستراتیژێک له به‌هه‌ند گرتنی سامان و دارایی دا ، ئه‌ویش
به گرتنی گه‌روی گومرگی ( ئیبراهیم خه‌لیل) قۆرغ کردنی بۆ (پارتی) خۆی
؛ وه‌کوبه‌شێکی گرنگی ئه‌و ستراتیژه .
ــ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (پارتی) له دروست بونی دوای هه‌ره‌سه‌وه ،
حیزبێکی ئوردوگانشینی ئه‌و دیوی سنوری نێو ده‌وڵه‌تی ئێران بو ، زۆر
ئاسایی ڕاهات بوو له گه‌ڵ گرێبه‌ستی ده‌وڵه‌تانی تر‌و وابه‌سه‌ته‌یی
کردن ، (پارتی)هه‌ست به هیچ رێگرو سنوڕێکی حه‌رامکراو ناکات له‌و
بواره‌دا ، یان ڕونتر بڵێن له‌سه‌ره‌تاوه شه‌رمێکی نه‌ماوه له ده‌ست
تێکه‌ڵ کردن به ده‌وڵه‌تی دراوسێ و هه‌رلایه‌کی تری ده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه
له فه‌رهه‌نگی حیزبه‌که‌دا ناکه‌نه خیانه‌ت و ناپاکی ، کاری ڕه‌واو
ڕه‌واجداری سیاسین.
ــ له‌شۆڕشی ئه‌یلول و دوای هه‌ره‌سه‌وه ، سامان و دارایی نرخی گرانی
خۆی بۆ( پارتی) ئیپات کرد بو ، ده‌یزانی چۆن ، سامان و دارایی پڕاو پڕ
جێگای خه‌باتی چه‌کداری و مێژوی پیرۆزی جه‌نگاوه‌ری پێ بکڕێته‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌ی
یه‌کێتیه‌وه ، که سه‌رمایه‌ی بونی خوێ زیاتر خه‌بات و چالاکی یه چه‌کداریه‌که‌وه
به‌ده‌ستهێنا بوو ، که‌مترێک له دارایی و سامانه‌که‌ی .
ئه‌مانه‌و ڕه‌نگبێ هه‌ندێک هۆی تریش ، لێره‌دا بچوکترن له‌باس ، ئه‌مانه
دوای ڕاپه‌ڕین بونه هۆی به‌رده‌وام گه‌وره بونی( پارتی) له‌سه‌ر
حسابی (یه‌کێتی) ، دواتر‌و هه‌نوکه گه‌یاندویه‌تیه سه‌ر سه‌پاندنی ئه‌جینداکانی
خۆی به‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ک دا به‌بێ جیاوازی .
( یه‌کێتی) بۆ ئێستاکه له هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌تیه‌کانیه‌وه ، هاوئامانجه له‌گه‌ڵ ( پارتی) دا ، وا خه‌ریکه
به‌ره‌وه هاوشێوه‌بونی پارتیش ده‌چێت ، وه‌لێ رۆژ به‌ڕۆژ جێگه
ڕابوردوه‌که‌ی خۆی چۆڵ ده‌کات بۆ لایه‌کی تر .
چونکه به‌رده‌وام جوت ده‌بێت له‌سه‌ر فۆڕمی چه‌سپاوی ( پارتی) ؛ له‌و
جێگه‌یه‌وه نیگه‌رانی ئه‌ندام و هه‌واداره سه‌ره‌تایی و ڕاسته‌قینه‌کانی
( یه‌کێتی) ده‌ستی پێ‌کرد ؛ له شێوازه‌کانی به‌ره‌ی ڕیفۆڕمخوازو ،
دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و زۆر توێژ‌و گروپی تری به‌جێماو ی ناو هه‌ناوی
ئێستاکه‌ی .
( پارتی) حیزبێکه به‌و جۆره پێکهات و ستراکتۆره‌ی خۆیه‌وه ئه‌ندام و
هه‌وادارانی له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک بێت به‌و شیوه قه‌بوڵیانه .
به‌جۆرێک پارتی وه‌کو ئه‌و که‌شتیه وایه سه‌رنشینه‌کانی رازین به‌خودی
که‌شتی و ناخوداکه‌ی . هه‌روه‌ها ڕازین به هه‌مووئامانج و گه‌شتێکی ئه‌و
که‌شتیه.
بۆیه ناکۆکی دوله‌تبون و جیابونه‌وه دوره له‌پارتی یه‌وه ، ئامانج
له(پارتی) دا خودی (پارتی) خۆیه‌تی وه‌کو مه‌به‌ستێک ،هه‌رداوایه‌کی
نه‌ته‌وه‌ی و مافخوازیه‌ک ده‌کاته سه‌فه‌رو گه‌شتی وه‌رزی که‌شتیه‌که‌به
ناخوداو سه‌رنشینه‌کانیه‌وه ، منه‌ت و مه‌سره‌فیکیشه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی
جه‌ماوه‌رو میله‌تی چاوه‌ڕوانی گوێ به‌نده‌ره‌که‌ی .
نمونه‌ی (که‌شتی) شتێکی تریشمان پێ ده‌ڵێت :
له‌وێدا جۆرێک له‌چه‌سپین و ده‌زگابون هه‌یه له(پارتی)دا ، رۆژێک له
که‌نارو به‌نده‌ری ئۆردوگایه‌ک دا له‌نگه‌ر ده‌گرێت ، ئێستا له مینا‌و
به‌نده‌ری پایته‌ختێکی کوردی دا یه ، نازانین سبه‌ینی کوێ ده‌بێت به‌نسیبی
سه‌فه‌ره‌کانی ، گرنگ سه‌لامه‌تی که‌شتیه‌که‌یه.
وه‌لێ (یه‌کێتی) ئایۆلۆژیاو ئامانج سه‌ری پێ کردبون به‌یه‌کدا ، ده‌زگابون
گران بوه بۆ پێکهاته‌که‌ی به‌تایبه‌ت سه‌رقافڵه‌چی کاروانه‌که‌ی ئه‌ستێره‌ی
ڕینیشانده‌ری بریتی بون له سه‌رکرده ئازادی به‌خشه‌کانی وه‌کو ناسرو
عه‌رفات وئه‌سه‌د و ما‌و جیڤاراو کاسترۆ ، که‌هه‌مویان له‌و سه‌رکردانه‌ن
که ده‌زگابونی ده‌سه‌ڵاتیان به‌مه‌رگ و چه‌ق به‌ستن زانیوه ، ( یه‌عقوب)
یانه ته‌نها (یوسف)ێکی خۆیان کردووه به جێ نشین ،به‌هه‌وای خود‌و هه‌ستی
خود ڕیگای هه‌ڵبژاردووه ، ئیتر هه‌رگیز چه‌سپین و ده‌زگابون به کیان
و بونی ( یه‌کێتی) یه‌وه نه‌نوساوه .
له‌دوا باری یه‌کێتی دا که ده‌یه‌وێت ببێته ده‌زگاو چه‌سپاوێک ،
وێنه‌ی ده‌زگا سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی ( پارتی) ده‌خوازێت بکاته( ماکێت)ێک
بۆ پێکهێنانی (یه‌کێتی)یه‌کی ده‌زگایی .
ئه‌ویش فۆڕمی خێزان و بنه‌ماڵه‌یی یه بۆ هاو شێوه‌بونی ( پارتی) ؛ (
یه‌کێتی) هیچ سێ‌و دویه‌کی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ لادان له‌م ڕاستیه .
زۆرناکۆک و ناته‌با، ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌به‌سه‌ره‌تای دروست بونی خۆی
.
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌م زروفه‌ی توڕه‌یی شه‌قام و داواکانی
ئۆپۆزیسیۆن ،بۆیه ته‌نها به پێوانه‌ی لایه‌کی ده‌سه‌ڵات که ئه‌ویش (
پارتی) یه زوربه‌ی پێوانه‌کان ده‌پێورین ، چونکه زوربه‌ی ئه‌جینده‌و
بڕیاری ئه‌وه که ده‌گشتێنرێت به‌سه‌ر جه‌ماوه رو ئۆپۆزیسۆن وبه‌شێکی(
یه‌کێتی) یه‌ک که‌ماوه‌ته و له‌گه‌ڵی دایه له ده‌سه‌لات دا .
ئاخۆ بۆچی خه‌لکی زیاتر له( پارتی) پڕ وبه‌داخن ؟!!
لێره‌وه هه‌ندێک وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان وه‌رده‌گرن ، که له سه‌ره‌تای
ڕوداوه‌کانی دوای 17/2وه ده‌یان کرد .
به‌ڵام هێشتا پرسیارێک له‌دوی وه‌ڵام داماوه .
بۆچی ده‌سه‌ڵات خه‌مسارده به‌رامبه‌ر به‌داواکان ؟
چونکه ده‌سه‌ڵاتێکه ، زیاترله ته‌عین کراوێک ده‌چێت له‌بان خۆیه‌وه
،هه‌ڵبژاردن وه‌کو ئارایشتی ته‌عین کردنی لێ ماوه‌ته‌وه .
ده‌سه‌ڵاتێکه ده‌ست ودامانی ته‌عینکارێکه ، هیچ منه‌تی نه‌ماوه به
جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ؛ هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ ته‌عین و چه‌سپاندنی
زۆرینه بوو ، هه‌ردوای ئه‌و ڕۆژه‌ش گاریگه‌ری خۆی کۆتایی پێ هێنا .
حیزب به جۆرێک له‌شه‌رعیه‌تی زۆرینه‌وه ،له‌گه‌ڵ (بودجه)و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
سه‌رۆکایه‌تی( هه‌رێم) و (حوکومه‌ت) و (په‌ڕله‌مان) دا ده‌ڕوانێت .
له‌باری ئاشتی و نائاشتی دا ، که‌مینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی
شه‌قامه‌کان ، بێ کاریگه‌ر ده‌بینێت ، له‌سه‌ر بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی .
ئیتر هه‌رچی توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌کی جه‌ماوه‌ره به‌بیدعه‌ی وه‌رگیراوی
ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان و ده‌ستی بیانی ده‌خوێنێته‌وه .
که‌شتی ده‌سه‌ڵات ته‌نیشتی به به‌به‌نده‌ری ئارام کراوی پایته‌خته‌وه
نوساندووه ، له توڕه‌یی شه‌پۆله دوره‌کانی ده‌ریا ناترسێ !!!
___________________________________
په‌راوێـز:
*(پڕۆڤاید
کۆمفۆرته‌بڵ) یاخود ــ زونی ئارام ــ به‌هۆی ڕوداوی کۆڕه‌وی به‌هاری
1991ی کورده‌کانی عێراقه‌وه هێنرایه بون . به‌پێی بڕیارێکی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان بۆ گه‌ڕانده‌نه‌وه و پاراستنی کورده هه‌ڵاتوه‌کان له‌ده‌ست
زه‌بروزه‌نگی ڕژێمی هاری به‌عس ، که له سه‌ر سنوره‌کانی ئێران و
تورکیا دابون ، ئه‌و زونه له‌سه‌ر مۆدیلی ئه‌مریکی پێکهێنرابو ، ئه‌وه‌ی
بۆ پاراستی هیندی یه سوره‌کانی دانیشتوانی ئه‌سڵی ئه‌و ووڵاته ، یان
بۆ جۆری گیاندار و په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵێک که‌مه‌ترسی قڕ بون و له‌ناوچون
بیانگرێته‌وه ؛ به‌وشێوه‌یه‌ش له‌و ساڵه‌دا بۆ کورده‌کانی عێراق ئه‌و
جۆره ژینگه‌یه سازێندرا بۆ مانه‌وه‌سه‌قامگیری ژیانیان ، دواتر ده‌سه‌ڵات
و حوکومه‌تی دیفاکتۆی کوردی لێ هاته به‌رهه‌م
.
8\4\2011
- سلێمانی
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|