١۴\٨\٢٠١٠
تورکه چه‌قۆکێشه‌کان.

مه‌هاباد کوردی
دیمه‌نه‌کانی هێڕشکردنه سه‌ر دانیشتووانی سڤیلی کوردان له دۆرتیۆڵ و
هه‌ندێ شار و شارۆچکه‌ی تورکیا، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر ناوێکی دیکه‌یان به‌سه‌ردا
ببڕێت، خۆیان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که تورک به گشتی، وێرای هه‌ر بیر و
ڕایه‌کی جیاوازیشیان که‌میان نه‌بێ ئه‌وانی تریان هه‌ر هه‌موویان ڕه‌گه‌زپه‌رست
و که‌مالیست و دژ به کورد و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیشن. ئه‌گه‌رنا دژایه‌تیکردنی
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لایه‌نی جودا له خۆت، ڕێک نه‌که‌وتن
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک که وه‌ک تۆ بیر ناکه‌نه‌وه، ڕه‌نگه ته‌نیا له
تورکیا و لای تورکه‌کان به‌و شێوه‌یه ڕوو بدات که گشتمان بینیمان.
تورکیایه‌ک که سیاسه‌تمه‌دارانی شه‌و و ڕۆژ باس له مافه‌کانی مرۆڤ و
مافی ڕه‌وای فه‌له‌ستینییه‌کان و گه‌لانی دیکه ده‌که‌ن، که‌چی چاویان
له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی خۆیان کوێره و نایانه‌وێ
ئازاره‌کانی ببینن.
ئه‌ردۆغانێک که گوایه (پاڵپشتی سه‌ره‌کی و باوکی کرانه‌وه)یه له
هه‌مبه‌ر دۆزی مافداری کورد له باکووری کوردستاندا، به‌ڵام وه‌زیره
ناوخۆییه‌که‌ی به‌رده‌ستی خۆی که به ئه‌ندازیاری ئه‌و به‌ناو کرانه‌وه‌یه
داده‌نرێت، دێ به ئاشکرا ڕێ به فاشیستانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات تاکو به
هه‌ر جۆرێک بێ شاڵاو و هێڕش ببه‌ن بۆ سه‌ر کوردان و زیان گه‌یاندن
پێیان. ئاخر له شوێنێکدا ئه‌گه‌ر یاسای جه‌نگه‌ڵ وڵات به‌ڕێوه نه‌بات،
که‌ی ڕه‌وایه پۆلیس هێزی ته‌ماشاکه‌ر بێت له کاتی قه‌ومانی ئه‌و هه‌موو
هێڕش و ده‌ستدرێژکارییانه‌دا که ڕووبه‌ڕووی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌بنه‌وه.
بێگومان وه‌ک ده‌زانین تاکه تاوان دانیشتووانی کوردی نیشته‌جێی شاره‌کانی
تورکیا هه‌یانبێت، دیاره کوردبوونیانه، هه‌ربۆیه ده‌بێ به‌و شێوه‌یه
وه‌رام بدرێنه‌وه که له هه‌ڵسوکه‌وته شۆڤێنییه‌کانی تورکاندا
چاومان پێیان که‌وت. مامه‌ڵه‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی تورک و ده‌زگانی دیکه‌ی
ده‌وڵه‌ت، له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو گێچه‌ڵ پێکردن و شه‌ڕ پێفرۆشتن و
سته‌م لێکردنه‌ی کوردان له لایه‌ن تورکه گورگه‌بۆره ترسنۆک و ده‌وڵه‌ت
له‌پشته‌کانه‌وه له‌و شوێن و ده‌ڤه‌رانه‌دا، ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌و
دیمه‌نه ناشیرین و کاره قێزه‌ونانه‌مان دێننه‌وه یاد که له وڵاته
هه‌ره نادیموکرات و پاشڤه‌ڕۆ و دیکتاتۆرییه‌کاندا ڕوویان داوه و ده‌ده‌ن.
چه‌قۆکێشه تورکه‌کان ده‌شێ نه‌ته‌وه‌په‌رستی کوێر و که‌مالیست،
ئیسلامیستی ئه‌ردۆغانی، چه‌پی قه‌بووڵنه‌که‌ری دۆزی ڕه‌وای کورد و زۆری
تریش بن. ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ک ڕێدا ده‌ڕۆن که ئه‌ویش
بێگومان دژایه‌تیکردنی هه‌ر شتێکه که په‌یوه‌ندی هه‌بێت به کورد، به
کوردستان، به خه‌باتی ئه‌و نه‌ته‌وه دلێر و خۆڕاگره و هێزه پێشه‌نگه‌کانی.
سه‌یر له‌وه‌دایه تورک، له سه‌رووی هه‌مووانیشه‌وه حکوومه‌ته‌که‌ی
ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی، له لایه‌ک باس له کرانه‌وه ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر
به کورد و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه ڕه‌وا و سیاسییه، له لایه‌کی
تریشه‌وه تازه‌به‌تازه باس له دروستکردنی هێزی تایبه‌تی ده‌که‌ن بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و گۆڕینی
سوپاسالار و هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانێکی سه‌ربازیی مێشک پووچی تا سه‌ر
ئێسقان ئه‌تاتورکی، گوایه به‌م شێوه‌یه ڕه‌وشه‌که له قازانجی خۆیان
لابه‌لا ده‌که‌نه‌وه!
مرۆڤ کاتێ گوێی له‌م هه‌واڵ و شتانه ده‌بێت، به ده‌ست خۆی نییه پێکه‌نینی
دێت و ده‌شپرسێت: ئه‌رێ به‌ڕاست تورک پێشتر هێزی تایبه‌تییان نه‌بووه
به ناوی (ئۆزه‌ل تیم)؟ جۆره‌ها پێکهاته‌ی سه‌ربازی و ناسه‌ربازی و
سیخووڕی و به‌کرێگیراوی و کرێگرته‌ی ده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییان نه‌بووه
به مه‌به‌ستی دژایه‌تیکردنی کوردان و پ.ک.ک و بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی
کورد له باکووری کوردستان؟ داخوا تا هه‌نووکه چیان به چی کردووه
تاوه‌کو سه‌رله‌نوێ له خاڵی سفره‌وه به له‌ناوبردنی کورد و پارتی
کرێکارانی کوردستانیشه‌وه ده‌ست پێبکه‌نه‌وه؟! ئه‌مانه پرسیارگه‌لێکن،
به‌رسڤه‌کانیان پێش ئه‌وه‌ی له‌کن کورد و پ.ک.ک بن، لای تورک خۆیانن.
تا ئێستا کورد به جاران بووه‌ته قوربانی هه‌نگاوێک که دڵپاکانه
ناویه‌تی له‌ژێر ناوی (ئاگربه‌سی یه‌ک لایه‌نه) و نیشاندانی نیازپاکی
و وه‌دیهێنانی ئاشتی. جێی داخه ده‌وڵه‌تی تورک و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌لێ
جار، به دزی و به ئاشکرا، نه‌ک هه‌ر چ ڕێزێکیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه
ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌رانه‌یه نه‌بووه، بگره فشه‌شیان پێ هاتووه
و به خاڵی لاوازی لایه‌نی به‌رانبه‌ریشیان پێناسه کردووه. له‌م
بواره‌دا پ.ک.ک خۆی خاوه‌ن تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموونه و پێویست به به‌ڵگه‌ی
سه‌لمێنه‌ریش ناکات. هه‌ربۆیه ئه‌م جاره‌یان، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بوه‌ستێنرێت،
گه‌لێ گه‌لێ گرنگ و واتادار و نه‌ته‌وه‌ییانه و کوردستانییانه‌یه که
شته‌که دوو لایه‌نه و له‌بن سه‌رپه‌رشتی و چاودێری لایه‌نێکی سێیه‌می
نائالیگر و بێلایه‌ن بێت.
چه‌قۆکێشان که خۆی له خۆیدا کردارێکی دواکه‌وتووانه و
ناشارستانییانه‌یه، ده‌شێ لێکدانه‌وه‌ی تریشی بۆ بکرێت. خۆ ئه‌گه‌ر
بیر له ڕه‌وشی ناله‌باری هه‌نووکه‌ی تورکیا بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا گومان
له‌وه‌دا نییه که ئه‌م هه‌ڵکوتانه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌ی سه‌ر
کوردان هێما و ده‌لاله‌تی دیکه‌ش له‌خۆوه ده‌گرن. له هه‌مان کاتیش‌دا
هه‌ندێ پێشهاتی تازه هه‌ن که جێی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوکێ و گومانن. کورد
مافی ته‌واوی خۆیه‌تی که له هه‌ر هه‌نگاوێکی تورک و ئه‌ردۆغان و
حکوومه‌ت و پارته‌که‌ی نه‌ک هه‌ر به گومان بێت و به‌س، بگره ده‌یان و
سه‌دان پرسیاریشیان له به‌رامبه‌ردا دابنێت.
12\8\2010 -
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|