٢٢\٤\٢٠٢٢
تورکیا دەتوانێ
ئێوە رام بکا بەڵام ناتوانێ سەر بە چیاکان نەوی بکا!

ئەرسەلان مەحمود
دونیای ئەمڕۆ بەتایبەت لەبوارەکانی بەڕێوەبەری و ئابوریدا، بەرەو
گۆڕانکاری خێراو ڕیشەییە، ئامانجی تورکیا لــەم پێڤاژۆ نوێیەدا دەرباز
بوونیەتی لەو گۆشەگیرییە سیاسیە جیھانی و ھەرێمیەی تێیکەوتووە، لەم
پێناوەدا ئەردۆغان و پارتەکەی جیاوازتر لەمەدای پێڕۆ کراوی ١٩ ساڵەیان
پڕاگماتیک بەدوای چارەسەری کێشە ئابورییە خنکاوەکانیاندا دەگەڕێن.
تورکیا بەرەو ئاسایی بردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەسەر ئاستە
ڕۆژھەڵاتییەکە لەگەڵ ھەریەک لەوڵاتانی ناوچەکە میسر، ئیسرائیل، سعودییە،
ئیمارات و کۆتایی ھێنان بەدژبەرێتییان لەم چوار چێوەدایەو پێدەچێ ھەر
بەوەیشەوە نەوەستێت، ڕەنگە پێکھێنانی ھاوپەیمانی ھەرێمیش بەدوای خۆیدا
بھێنێت،
ئامانج و بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەھەرێمی کوردستان، بەدەر نییە لەو
ئامانج و بەرژەوەندییە جیھانی و ڕۆژھەڵاتییەو دۆسیەی کورد لەباکورو
جەمسەرەکانی تری کوردستاندا تەنھا وەک ئامراز بەکار دەباو دەبینێت،
دووسەد ساڵ بەر لەئێستا شتێک بەناوی پەکەکەو پارتە کوردییەکانی ئەمڕۆ
لەئارادا نەبوون بەڵام دژو دوژمنکاری و داگیرکارییەکانی تورکیا ھەر
ھەبوون.
بەپێوەری شارەزایان، ھەرێمی کوردستان ٧٠٠ ملیار مەتر سێجا (٢٥ تریلیۆن
پێ سێجا) غازی سروشتی ھەیەو دەتوانێت ببێتە دابینکەری سەرەکی وزەی
تورکیاو تەنانەت ئەوروپاش،دەی ئەمە لەکاتێکدایە جیھان لەھەوڵی ئەوەدایە
ئیتر خۆی لەبەستەوە بەغازی ڕووسیا بەدور بگرێت، لێرەدا تورکیا ھەم وەک
ترافیک ھەم وەک بەکاربەر ئامانجی تایبەتی خۆی ھەیە.
تورکیا، خواستی چاوچنۆکانەی سیاسی و ئابوری گەورەی ھەیە لەناوچەکەدا،
تایبەت لەبواری کەرتی وزە، ئەردۆغان و پارتەکەی بەژێر لێوی ئەم
حەقیقەتە دوژمنکارییە مێژووییەی وڵاتەکەیەوە جگە لەفراوانخوازی تورکیزم
دەیانەوێ ھەژمونی ئیخوانیزم پەرە پێبدەن و لەڕێگەیەوە پێگەی ئێران و
دەوڵەتانی تر لەناوچەکەدا سنوردار بکەن.
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا (قفڵ) بۆ سەر خاکی ھەرێم و
چیاکانی کوردستان، وەک خۆیان دەڵێن؛ بەھاوکاری (ھاوبەش و دۆستەکانی
باکوری عیراق) و بێدەنگ بوونی سەرۆکی ھەرێم و پارلمان حکومەت و حزبەکان
و خەڵک لەبەرامبەردا، سەلمێنەری ئەو حەقیقەتەیەو لەقاندنی سەری
ڕەزامەندییە، چونکە جگە لەمە مرۆڤ ناتوانێ ھیچ وڵامێک بدۆزێتەوە!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|