٢٤\١٠\٢٠١٩ تورکیا دوژمنێکی بێ رکابەر.
بەر لەو رێکەوتنە سێ قۆلیەی ئێران و عێراق و تورکیا ڕێکەوتنێکی تر لە ساڵی ١٩٢٦ لەگەڵ عێراقی مەلەکی و تورکیادا کراوە کە ئینگلیز بەشداربووە لەو ڕێکەوتنەش ماف بە تورکیا ئەدرێ بێتە ناو خاکی عێراقەوە لە کاتێک ئەگەر تورکمانەکان ھەرەشەیان لەسەر بێ یان ھەرەشە لە سەر بەرژەوەندییەکانی بێ کە مەبەستی لە کورد بووە. لە ساڵە کانی ١٩٤٦ و ١٩٨٣ دا دووبارە عێراق و تورکیا ھەمان ھەمان ڕێکەوتنامەی ساڵی ١٩٢٦یان تازە کردوەتەوە بە فراوانتر ھەر دژ بە کورد.. بە جۆرێک تورکیا دژی دروستبوونی ھەر قەوارەیەکی کوردە کە دوژمنایەتیەکەی لە ھیچ لەو دەوڵەتانە ناچێ کە کوردیان تێدایە، سێیەم مام جەلال لە پەرتووکی دیداری تەمەن ئەفەرموێ کە تێکچونی رێکەوتننامەی سالی ١٩٨٣ کە لە لایەن حوکمەتی عێراق و یەکێتی کرا سەدام ئەو کاتە ئامادەبوو سازش لەسەر زۆر شت بکات چونکە پاڵەپەستۆی شەری ئێرانی لەسەر بوو بەڵام تورکیا رێگر بووە نەھێشتوە ڕێکەوتنەکە بکرێ.
لەگەڵ ئێرانیش لەس اڵەکانی ١٩٣٤ و ١٩٣٧ کە رێکەوتنەکە ھەر سێ لایەنی تێدابوو ئێران و عێراق و تورکیا، سالی ١٩٥٥ و ساڵی ١٩٧٩ سەرجەم رێکەوتنەکان ئەگەر بە تەواویی لەسەر کوردیش نەبووبی ئەوا کێشەی کورد ھەر باسکراوە و بەرنامەی سەرکوتکاریی کوردیان دارشتوە، سنووریان بۆ یەکتر کراوە بووە، لە سالی ٢٠١٧ کە کاتی گستپرسیی دووبارە تورکیا تاکە وڵات بوو بەر لە ھەموویان دژایەتی خۆی راگەیاند و بەوەش نەوەستا ھەر زوو چوو بۆ ئێران و دەرگا کۆنەکەی کۆشکی سەعد ئابادیان کردەوە، کە ھەشتا ساڵ لەمەوبەر رێکەوتننامەی دژ بە کوردیان لێ مۆر کردبوو لەگەڵ عێراق ھەمدیسان رێکەوتن دژ بە کورد و لە گۆرنانی گشتپرسیی و سزادانی ھەرێمی کوردستان.
ئێستاش وا خەریکی لەشکرکێشیی و داگیرکارییە
لە رۆژئاوا لە ناو خاکێکی تر کە خاوەنی سەروەرییە، لە کاتێکدا سوریا
جارکی ترکیا دژایەتی ئەو خۆبەرێوەبەرییەی نەکردوە کە لە خاکی بە ناو
خۆیەتی کەچی تورکیا ھەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی و جوگرافی و سەروەرییی
بەزاندوە بۆ سەرکوتکردنی کورد، بۆیە تاکە دوژمنی کورد بێ رکابەر
تورکیایە، بۆ دەبێ لێکۆلینەوەیەکی وردی ئەم دوژمنایەتییە قووڵە بکرێ و
ھۆکارەکانی و ناسینەوەی دەستی دوژمنکارانەی لە ناو خۆمان و لە ناو ئەو
دەوڵەتانەی کە خاکی کوردی بەسەر دابەش بووە، وەڵامدانەوەی ئەو
دوژمنکارییەی بە شێوەی سیاسی و ئابووری و کلتووری بێ ناکرێ تۆ ئەم
دوژمنەت ھەبێ و کەوتبێتیە ژێر کلتووری ئەوەوە و ئابووریت بە ئەوەوە
بەند بێ یان دەستی ھەبێ لە سیاسەتی وڵاتەکەتدا، کورد وتەنی مشت لە
درێشە ئەگەڕێتەوە.
|