تورکیا: گه‌ڕانه‌وه‌بۆ
خاڵی سفر.
هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
تورکیا مه‌حکومه‌به‌وه‌ی درێژه‌بدات به‌کرانه‌وه‌ی دیمۆکراتی یا گه‌ڕانه‌وه‌بۆ
کۆماری کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌کان.
کرانه‌وه‌ی تورکیا به‌رووی مه‌سه‌له‌ی کوردا ماوه‌یه‌ک مشتومڕێکی گه‌رمی
خسته‌نێوان لایه‌نگرانی کرانه‌وه‌که‌و نه‌یارانیه‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کیشه مه‌سه‌له‌که‌ئه‌و گوڕ‌و تینه‌ی سه‌ره‌تای نه‌ماوه‌و
مێدیاکانی ده‌وڵه‌تی تورکیش به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌وکۆتایی هاتن وکاڵبوونه‌وه‌ی
ده‌دوێن.
ئه‌ردۆغان وپارته‌که‌شی سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌یان
ده‌که‌ن و سورن له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ی تورکیا به‌رووی نه‌خۆشیه‌درێژخایه‌نه‌کانیدا
که‌کێشه‌ی کورد له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مویانه‌وه‌دێت.
هه‌موو چاودێرانی سیاسی تورکیا پێیانوایه‌که مه‌رجه‌کانی کرانه‌وه‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی
در‌وست گه‌ڵاڵه‌نه‌بوونه له‌وانه‌دیمۆکراتیه‌ت پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نیه‌له
تورکیادا که‌نه‌ته‌وه‌ی تورکی گه‌یاندبێته‌ئاستێک یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌ناتورکه‌کانی
ناوکۆماره‌که‌بسه‌لمێنێ، جگه‌له‌وه‌له‌تورکیادا ده‌وڵه‌تی فیعلی
بریتیه‌له‌سوپاوپارته‌نه‌ژاد په‌رسته‌کان که‌هه‌ر کاتێک بیانه‌وێ ته‌گه‌ره‌و
ئاسته‌نگ ده‌هێننه‌ئاراوه‌بۆ په‌کخستنی هه‌ر پلانێک که‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
بێت.
جارێ مه‌سه‌له‌ی دووباره‌دادگاییکردنه‌وه‌ی ئاپۆی بۆ زیندوو ده‌که‌نه‌وه،
رۆژێک ڕێخۆشکه‌رییی ده‌که‌ن مناڵانی که‌م ته‌مه‌ن به‌رد‌ه‌بارانی
رێپێوان و باره‌گاکانی ده‌ته‌په بکه‌ن،له‌ولاشه‌وه‌وا بۆ ماوه‌ی دوساڵ
ده‌چێ دادگای به‌رزی ئه‌ره‌گه‌نه‌کۆن کڵێشه‌ی داخستنی ده‌ته‌په‌ڕێکده‌خات.
ئاینده‌ی کرانه‌وه‌دیمۆکراتیه‌که‌به‌ره‌و نادیاری ده‌چێت.
هۆکاری گه‌ڵاڵه‌نه‌بوونی کرانه‌وه‌که‌به‌ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه‌بۆ په‌رچه‌هه‌وڵی
پارته‌نه‌ژادپه‌رسته‌کانی جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په،به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ
کاڵ وکرچی پلانه‌که‌ی پارتی داد وگه‌شه‌پێدان که‌وه‌کو پێویست نه‌یتوانیوه‌ئه‌و
ئاسته‌نگانه‌هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌که‌کۆده‌تاکه‌ی ئه‌یلولی ساڵی 1980
دایهێناون. کۆده‌تاکه‌ی که‌نعان ئیڤه‌رن ناوچه‌کوردنشینه‌کانی به‌ناوچه‌ی
دۆخی نائاسایی { ئۆلان ئوستو هال بویلگه‌سی} دیاری کرد ، که‌ئه‌مه‌خۆی
له‌خۆیدا لادانه‌له‌ده‌ستوری کۆماره‌که.
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌هیج شێوه‌یه‌ک خۆی نه‌داوه‌له‌هۆکاری داخرانه‌که‌و
پلانی کرانه‌وه‌ی ده‌ست پێکردووه.ئه‌م نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه‌یاساکانی
کۆماره‌چه‌قبه‌ستووه‌که‌هه‌موار بکات به‌ڵکو نه‌یتوانیوه‌دادوه‌ره‌کانی
ناو دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریش بگۆڕێت که‌له‌کۆی 11 دادوه‌ر 8 ئه‌ندامی
کارای باندی ئه‌رگه‌نه‌کۆنن.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ده‌ته‌په‌ش وه‌کو پێویست به‌ده‌نگ هه‌وڵه‌کانی ئاکه‌په‌وه‌نه‌چووه
به‌و بیانوه‌ی ئه‌مه‌سیناریۆی ئاکه‌په‌یه‌بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ. له‌کاتێکا
ئاکه‌په‌له‌رۆژئاوای تورکیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په‌ده‌نگێکی
زۆر له‌ده‌ست ده‌دات.
جگه‌له‌وه‌ده‌ته‌په‌به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێ له‌سه‌رنه‌که‌وتنی پلانه‌که‌ی
ئاکه‌په‌دا به‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌به‌ڵگه‌ی داوه‌ته‌ده‌ست پارته‌نه‌ژادپه‌رسته‌کانه‌وه‌که‌چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کورد ڕێگه‌که‌ی ده‌چێته‌وه‌بۆ ئیمراڵی که‌به‌مه‌هه‌م خۆیان
بچوککرده‌وه‌وه‌ک پارتێکی ڕێگه‌پێدراوی نوێنه‌ری کورد هه‌م به‌ڵگه‌یان
دایه‌ده‌ست دامه‌زراوه‌ی دادگای ده‌ستوری که چاره‌نوسی‌پارته‌که‌یان به‌ره‌ونادیاری
ببات.
هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی تری پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌یه‌که‌به‌چاکی
ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکی نه‌خوێندۆته‌وه جگه‌له‌ووتاری بریقه‌دار
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌به‌کرده‌وه‌هیچی نه‌کردووه.
که‌ده‌بوو به‌لای که‌مه‌وه هه‌وڵی بدایا که‌لێنێک بخاته‌به‌ره‌ی نه‌یارانی
کرانه‌که‌وه. که‌ده‌کرا کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکرێت جه‌هه‌په که تێکه‌ڵه‌یه‌که‌له‌جه‌هه‌په{cumhurriyet
halk partisi}و سه‌هه‌په {sosialist halk partisi} لایه‌نگری لێبکات.
بۆیه‌ئێستا جگه‌له‌وه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه سیناریۆکه‌ی عدنان مه‌نده‌ره‌س
چاوه‌ڕێ ی ئه‌ردۆغانیش بکات. چاودێران ئێستا ده‌ڵێن که‌س نازانێ تورکیا
چی ده‌وێت و به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و چاره‌نوسی دیمۆکراتیه‌ت به‌چی ده‌گات؟
ئایا تورکیا ده‌بێته‌وه‌به‌کۆماری کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌کان و
زیندانێک بۆ نه‌ته‌وه‌ناتورکه‌کان یان درێژه‌ده‌داته‌وه‌به‌کرانه‌وه‌ی
دیمۆکراتی؟.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌وه‌یه که سه‌رانی پارتی
دادوگه‌شه‌پێدان وه‌ک پێشبینی ده‌کرا له‌به‌ر دوو ڕوییان نه‌یان توانی
ببنه‌به‌جێهێنه‌ری ئه‌و په‌یامه‌مێژووییه.
که‌ده‌بوو هه‌رگیز ئه‌و پارته‌باسی ئه‌وپلانه‌ی کرانه‌وه‌یه‌ی نه‌کردایه‌پێش
ئه‌وه‌ی یاساکانی کۆماره‌که‌هه‌موار بکات، چونکه‌یاساو ده‌ستوری کۆماری
تورکیا نادیمۆکراتیه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌کانیدا نه‌یتوانیوه‌یه‌کسانی
هاونیشتیمانیانی ئه‌و ولاته‌بسه‌لمێنێ وبچه‌سپێنێ.
|