تورکیا هه‌ڵبژاردنیشی کرد که‌چی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
مه‌هدی کاوانی
ده‌وروبه‌ری دوو مانگ به‌ر له ئێستا چه‌ند بابه‌تێم له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی تورکیا نووسی یه‌کێکیان له ژێر ناونیشانی (پێم وایه هه‌لبژاردنی 22ی ته‌مموزی ئه‌و ساڵ قه‌یرانی حوکم له تورکیا به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌با نه‌ک چاره‌سه‌ر) .ئێستاکه‌ش خه‌ریکه زه‌نگی مه‌ترسی دووباره لێ بداته‌وه. ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ک ماوه که ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ر کۆمار یه‌کلا ببیته‌وه . عه‌بدولله گۆلی کاندیدی ئه‌که‌په له خولی یه‌که‌می هه‌لبژاردنی سه‌ره‌ک کۆمار که دوێنێ بوو، ده‌کاته 20ی مانگ سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا،چونکه ته‌نیا ده‌نگه‌کانی پارته‌که‌ی 240کۆ یه‌ک له جیاتی 367 وه‌ده‌ست هێنا.هه‌ردو پارتی نیشتمانی و چه‌پ( 71 ، 13 کورسی) هه‌ر یه‌که ده‌نگه‌کانی خۆی دایه کاندیده‌که‌ی خۆی و کورده‌کانیش کارتی سپیان فڕێ دایه ناو سندوقی ده‌نگدان.سه‌باحه‌دین شاکماک ئۆغلۆی وه‌زیری به‌رگری پێشتر که کاندیدی ته‌یاری قه‌ومی بوو 70 کورسی واته به کورسیه‌ک که‌متر له کۆی کورسیه‌کانی پارته‌که‌ی وه‌ده‌ست هێنا . تایفۆن ئه‌شلیش که کاندیدی پارتێکی چه‌پ بوو به قه‌ده‌ر کورسیه‌کانی پارته‌که‌ی 13 کورسی وه‌ده‌ست هێنا. پارتی گه‌لی کۆماریش بایه‌کۆتی ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی کرد‌و پێیوابوو هه‌ر به‌شداری کردنێک له جۆری وه‌ها ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی یان به‌رده‌وام نه‌بوونی عه‌لمانیه‌ت له تورکیا لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌تا کاری وه‌های به خه‌یانه‌تیش ده‌دایه قه‌له‌م . به نسبه‌ت کورده‌کانیش له به‌ر ئه‌وه کارتی سپیان خسته ناو سندوقوکه چونکه پارتی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان ئاماده نه‌بوو داواکه‌یان جێ به‌جێ بکات به‌وه‌ی ده‌بێ باس کردن له سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بۆ له‌مه‌و‌دوای حکومه‌تی تازه یه‌کێ له کاره‌کانی بیت و ئه‌و داوایه له لایه‌ن ئه‌که‌په به نه‌رێ وه‌ڵام درایه‌وه به‌وه‌ی که ده‌بێته سازش کردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان . دیاره کاندید کردنی پارتی قه‌ومی که( ده‌وله‌ت به‌هشتلی) سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات زیاتر بۆ ئه‌وه بوو که بیانگۆکانی پارتی گه‌لی کۆماری و هێرشه‌کانی وه‌لاوه‌نێت به‌وه‌ی که ئه‌وانیش کاندیدی خۆیان هه‌یه‌و به ته‌مای بردنه‌وه‌ن ،که‌چی له ڕاستیدا ده‌یان زانی له ئه‌وه‌نده ده‌نگه‌ی که هێنایان زیاتر نایهێنن . سوپاش تا ئێستا بێده‌نگی خۆی نیشان داوه‌وه و لێدوانی ئه‌و تۆ له‌و باره‌یه‌وه ناکا ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌وان ئاماده‌نینه ئه‌و ئیستعرازه‌ی سوپا به ناوی جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنیان که ده‌بێ له 30ی ئه‌و مانگه بکرێ ،ئه‌گه‌ر بێت و گۆل سه‌رکه‌وێ و ژنه به په‌چه‌که‌ی له گه‌ڵ بێت و به هۆیه‌وه میسداقیه‌تی ئه‌و ئیستعرازه له ده‌ست ده‌درێت ، ئه‌نجام بده‌ن. پێش ده‌چی ئه‌گه‌ر ئه‌و حاله‌ته هاته پێشه‌وه ژنه‌که‌ی گۆل ئاماده‌ی به‌شدار کردن نه‌کرێ . بڕیار وایه خولی دووه‌می هه‌لبژاردنی سه‌رکۆمار له 24ی ئه‌و مانگه ده‌ست پێ بکاته‌وه‌و له‌وانه‌شه کاندیده‌کان و شێوه‌ی ده‌نگدانه‌کان وه‌ک چۆنه هه‌ر وه‌ها بمێنێته‌وه‌و له ڕێگه‌یه‌وه دووباره گۆل سه‌رکه‌وتن به ده‌ست نه‌هێنێ وحه‌سمی کۆتایش بۆ خولی سێیه‌م و چواره‌م بڕوات . به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین بۆ خولی سێیه‌م گۆل ده‌توانێ به ده‌نگی پارته‌که‌ی بگاته کۆشکی کۆماری ،واته ته‌نیا 276 ده‌نگی پێویسته. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ڕاسته خه‌لکانێکی تا بڵێیت زۆر له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له سه‌ر حیسابی حیزبه سیاسیه ڕکه به‌ره‌کان حیساب نه‌کراون ده‌نگیان داوه‌ته ئه‌که‌په له به‌ر ئه‌وه‌ی نا که خۆیان له ناو ئه‌و پارته‌ی ڕێک خستووه به‌لکو زۆری له به‌ر ئه‌وه بووه که ئه‌وانیان بۆ ئاینده‌ی تورکی پێ مه‌عقول تر بووه . به‌ڵام ناشیانه‌وێ له ڕێگای کاندیدێکی له باره‌ی گۆله‌وه ژیانیان و چالاکیه ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان لێ تێک بچێت . واته به هیچ شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ کوده‌تای سه‌ربازی نینه ،هه‌ر بۆیه‌شا بۆ به‌دوور خستنه‌وه‌ی کوده‌تا پێیان باشه گۆل کاندید نه‌کرێت به‌لکو یه‌کیکی تر بێت که پێیه‌وه گیروگرفته‌کان نه‌هێلدرێت . به ڕای خۆم که‌س ناتوانێ پێشبینی کردن و نه‌کردنی کوده‌تای سه‌ربازی بکا چونکه کێشه‌کان ئه‌وه‌نده ئاڵۆز‌و چوونه‌ته ناویه‌کتری و سنووری نیشتمانی به‌زاندوه‌و چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ش . ده‌توانم ئه‌وه بڵێم که قه‌یڕانی حوکم له تورکیا خه‌ریکه به جیهانی بکرێت . له لایه‌که‌وه ئه‌وروپا ئه‌و نێوه‌نده دینیه‌ی که ئه‌که‌په هه‌لی بژاردووه واته میانڕه‌وی، ئه‌وان پێیه‌وه مورتاحن به‌ڵام هه‌نگاوی گه‌لێ له‌وه زیاتریشیان بۆ تورکیا ده‌وێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بێته ناو ئه‌وروپا. ئه‌مه‌ریکاش وه‌ک فه‌رمی هه‌مان قسه‌ی ئه‌وروپا ده‌کا له مه‌ڕ مه‌عقولیه‌تی ئه‌و پارته ،به‌ڵام ئه‌جندای خۆشی له مه‌ڕ چۆنیه‌تی مامه‌له کردنی له‌مه‌و دوای بۆ پارتی ناوبراو دیاری نه‌کردووه . به تایبه‌تی ئێستا به‌چڕی له ناوچه‌که‌یه‌و دژایه‌تیشی له گه‌ل ئێران که‌وتۆته سه‌ر لێوان و هه‌لبه‌ته ئه‌وها له تورکیا وه‌ک جاران دێته پیشه‌وه که پێگه‌ی جارانی له هاوکاری کردنی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له ده‌ست نه‌دات له‌وانه‌یه ئاگاداری شتی له‌و بابه‌تانه‌شیان بکه‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێ تا سه‌ر له گه‌ڵ ئێمه به‌ڕێ بکه‌وێ نابێ ته‌جروبه‌ی 2003ی ڕیگه‌نه‌دانی سوپای ئه‌مه‌ریکی له خاکی خۆی دووباره بکاته‌وه . به‌کورتیه‌که‌ی حه‌تمیه‌ن ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی له ئه‌ردۆگان ده‌وێ که بکه‌ویته خانه‌ی دژه ئێران . به‌ڵام ئایا تورکیا ئه‌و داخوازیه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان جێ به‌جێ ده‌کات که ده‌بینین ئیستاکه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران خۆشه‌و زۆر جار بانگێشه‌ی وه‌ها ده‌ده‌ن که ئه‌وان له ته‌ڕه‌فی دژایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بێ لایه‌نن .گریمان ئه‌ردوگان پێی خۆش بیت ئه‌و داخوازیه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێ به‌جێ بکات چۆن وه‌ڵامی بنکه‌ی پارته‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه که له ڕێگای ڕه‌نگی دینی به سه‌رکه‌وتیه‌و له‌دینیش بدات .که‌واته له‌و حاله‌ته ئه‌مه‌ریکا چی بکات باشه، ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بێت بۆ خاتری ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه نوێیانه‌ی تورکیا یان خه‌یاری تر بینێته پێشه‌وه . که تورکیا به دامه‌زراوه سه‌ربازی و حکومی و پارته علمانی و قه‌ومیه‌کانیه‌وه به‌و دوایه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که ژێراو ژێر هاوکاری له گه‌ڵ په‌که‌که ده‌کات ، هه‌ق وایه ڕاستی له قسه‌کانیان ده‌ربێنین . به مه‌زنده‌ی من ئه‌مه‌ریکا کاری وه‌هاش ده‌کات و کاری ژیراو ژیریشی له گه‌ڵ دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌کان هه‌یه‌و له سه‌ر هه‌ردوو هێڵی با دژ به‌یه‌کیش بن کار ده‌کات. واته هێلی سوپا‌و هاوکاری کردن له گه‌ڵ په‌که‌که. له دوا جاردا کاره‌که له سه‌ر کامه‌یان ڕاوه‌ستا ئه‌وی به ئامانج ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه له حاله‌تێکادایه ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی وا له حکومه‌تی ئه‌ردۆگان بکات که بکه‌وێته خانه‌ی دژه ئێران . دیاره کوده‌تای سه‌ربازیش له ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه شه‌عبه‌ویه‌ته‌ی ئه‌که‌په ، له‌وانه‌یه وه‌ک کوده‌تای ڕووسیای ساڵی 1991ی لێ بێته‌وه که سوپا به سه‌ر حکومه‌تی کرد‌و به فڕۆکه په‌ڕله‌مانی ڕوسیای دایه به‌ر مووشه‌ک ، به دواشیه‌وه سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا .حه‌تمیه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش بیریان له‌وه کردۆته‌وه که سوپا تا چه‌ند بڕ ده‌کات. که‌واته خه‌یاری داکۆکی کردن له په‌که‌که بره‌وترینیانه که ئه‌مه‌ریکا بیه‌وێ له ڕێگه‌یه‌وه کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ حکومه‌ته تازه‌که‌ی بنێته‌وه تا وای لێ ده‌کات ملکه‌چی بڕیاره‌کانی بێت . به‌ڕاستی ئه‌و ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌حه‌دیه‌کی گه‌وره‌یه که ڕوو به ڕوی ئه‌ردۆگان و گۆل و حکومه‌ته‌که‌یان ده‌بێته‌وه. ته‌حه‌دی دووه‌میش کێشه‌ی کورده . په‌ڕله‌مانتاره کورده‌کان هه‌ر له ئێستاوه کارتی سپیان فڕی داوه‌ته سنوقی هه‌لبژاردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ئاینده نایه‌وێ باس له کێشه‌ی کورد بکات ، له‌وانه‌یه په‌ڕله‌مانتاره کورده‌کانی تریش له ناو حیزبه‌که‌ی با خۆیان به تورک کاندید کردبێت به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ی وه‌ده‌ستیان هێناوه که‌هه‌ندێ له ده‌نگۆکانی ڕاگه‌یاندن ژماره‌یان زۆر له سه‌رووی 100 که‌س ده‌بێت و له ناو خه‌لکیش به‌وه ده‌نگیان هێناوه که ئه‌ردۆگان بڕیاری پی داون کێشه‌ی کورد ده‌باته پێشه‌وه . بۆیه ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ش بمانه‌ێت نه‌مانه‌وێت له سه‌ر کێشه‌ی سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی ناتوانن تا سه‌ر بێ ده‌نگ بن چونکه گوشاری جه‌ماوه‌ره‌که‌یان ده‌که‌وێته سه‌ر له‌و حاله‌ته له په‌ڕله‌مانتاره‌کانی لیستی کورد زیاتر نزیک ده‌بنه‌وه . به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه بکه‌ویته ناویانه‌وه که ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌مه‌و دوا هاوکاری له گه‌ڵ په‌که‌که ده‌کات یان په‌که‌که سنوری سیاسی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی فراوانتر بێت . لێره‌دا پرسیارێ یان چه‌ند پرسیار خۆیان به‌ده‌رده‌خه‌ن وه‌ک بڵێن باشه حیزی عه‌داله‌و گه‌گه‌شه‌پێدان یان عه‌بدولله گۆل بۆچی سووره له سه‌ر کاندیدی خۆی ، خۆ ده‌کرێ ئه‌گه‌رکێشه‌کانیان له ڕیگه‌یه‌وه که‌متر ببنه‌وه بیر له کاندیدێکی تری جگه له گۆل هی هه‌مان پارتی خۆیان بکه‌نه‌وه . ئه‌و دیارده‌یه‌ش ته‌حه‌دی سییه‌مه که ڕووبه‌ڕووی حکومنه‌تی تازه‌ی تورک ده‌بیته‌وه. قسه‌و باس له سه‌ری زۆره . هه‌نده‌ک ده‌ڵێن ئه‌و قسانه داوای ئه‌ردۆگانیش بوو به‌ڵام گۆل نه‌هاته بن بار‌و له ڕیگه‌یه‌وه ئه‌ردۆگانیش بێ ده‌نگی لی کرد نه‌وه‌کا دووبه‌ره‌کی بکه‌وێته ناو پارته‌که‌یان . ده‌نگۆی ئه‌وهاش هه‌یه ئه‌وان کاری وه‌ها به ته‌نازول و به هاتنه خواره‌وه‌ی هه‌یبه‌تی پارته‌که‌یان ده‌زانن چ له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ریان یان به‌رامبه‌ر به نه‌یاره‌کانیان به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و کاری وه‌ها قبوڵ بکه‌ن ته‌نازولی تریش به دواوه‌ی دێت . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین پێش هه‌لبژاردنی ئه‌و جاره‌ی په‌ڕله‌مان ده‌نگۆی نه‌یاره‌کانی ئه‌که‌په ئه‌وه‌یه که ئه‌ردۆگان ئاماده بووه پاش هه‌لبژاردن کاندیدی تر له شوێن گۆل ده‌ستنیشان بکات و ئێستاکه به‌وه تاوانباری ده‌که‌ن که ئه‌ردۆگان له واده‌ی خۆی په‌شێمان بووه‌ته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ڕێگای کاندید کردنی گۆڵ ئه‌وان وا ده‌یخه‌نه به‌ر چاوانه‌وه که هیچ حیسابێ نه بۆ سوپا وه نه بۆ دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کان وه نه بۆ پارته ڕکه‌به‌ره‌کانیان نه‌کراوه‌و له‌وانه‌یه به دواشه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ڕکه به‌ره‌کانیان بۆ ئه‌وه بێت که هه‌نده‌ی تر سوپا له ئه‌که‌په هارتر بکه‌ن له مه‌ڕ ئه‌نجامدانی کوده‌تای سه‌ربازی . به هه‌ر حال ده‌بێ پارتی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان و هه‌ردو سه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌ردۆگان و گۆل باش بیریان له‌و گیر‌و گرفتانه کردبیته‌وه‌و ئینجا کار له سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که چۆنچۆنی له توانایان ده‌بێت له ناو ئه‌و کیشه ئالۆزانه‌ی تورکیا‌و به جیهانی کردنی به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان بده‌ن.
به‌ریتانیا/21/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|