په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١٥

تورکیا لەبەردەم دووەم زلهێزی جیهان.

شێرزاد وڵاتدۆست   


دەستپێکردنی شوڕشی هاوڵاتیانی سوریا لە دژی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد، وەک یەکەم هەنگاو بوو بۆ بە دیهاتنی دەسەڵاتێکی نوێ دوای ساڵانێک لە حوکمڕانی تاک حزب و دیاکتاتۆری لەو وڵاتە ، بەڵام گۆڕانی ئەم شۆڕشە بۆ جەنگی ناوخۆیی دروستبوونی دەیان گرووپی ڕادیکاڵ و شۆڤێنی و تیرۆرست ، بووە مایەی لە گۆڕنانی خەونی لادانی دیکتاتۆریک و هەڵهاتینی خۆری ئازادی ، هەر ئەمەش وای کرد بەشێکی زۆری خاکی سوریا ببێتە لانەی کۆکەرەوە بۆ توندەرەوە ئیسلامیەکان ، کە دەرئەنجامی ئەمەش دروستبوونی گرووپ گەلێکی هاوشێوەی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) و جەبەهەت ئەلنوسرە و چەندان گرووپی چەکداری هاوشێوە . بە دروست بوونی ئەم گروپانە بەتایبەتی داعش و پەل هاویشتنی بۆ عێراق و دەسبەسەرداگرتنی بەشێکی زۆری خاکی عێراق وای کرد ئەم گرووپە وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان دا بڵاو ببێتەوە ، تەنانەت ئەم گرووپە توانی زەبری گەورەش لە وڵاتانی ئەورووپا بدات هاوشێوەی هێرشەکانی ئەم دوایەی پاریس.


پەنادان و یارمەتی دانی چەند گروپێک لەلایان تورکیاوە ، کە خۆیان بە ئۆپۆسزیۆنی سوریا دا دەنا وای کرد تورکیاش ببێتە بەشێک لە ململانێ ناوخۆیەکانی سوریا ، بەجۆرێک لە تورکیا چاوەڕوان بوو بە لادانی ئەسەد لە دەسەڵات و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان ئەم چەند گرووپەوە کە وەک ئۆپۆسزیۆنی سوریا خۆیان پیشان دەدا هەژموونی خۆی بەسەر سوریادا زاڵبکات و وەک هەنگاێکی گرنگ بێ بۆ بەدیهێنای خەونی ئەردۆغان بۆ بنایاتنانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ، بەڵام پەل هاویشتنی ئێران و روسیا و پشتگیری کردنی دەسەڵاتی ئەسەد بۆ مانەوە تەواوی هاوکێشەکانی گۆڕی ، بە جۆرێک دەسەڵاتی ئەردۆغان لای ڕوون بوو بەدیهاتنی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ئەونەدە کارێکی ئاسان نیە لە بوونی بەرژەوەندی چەندان دەوڵەتی زلهێزی جیهان لە لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


ڕوودانی دواهەمین گۆڕانکاری لە ئاڵۆزیەکانی سوریا ، کە خستنە خوارەوەی فرۆکە جەنگیە ڕووسیەکە بوو لە لایان فرۆکەی جەنگیەکانی تورکیا لەسەر سنوری نێوان سوریا و تورکیا ، بووە مایەی دەستپێکی ئالۆزیەکی مەزن لە نێوان تورکیا و ڕووسیا ، لێدانی فرۆکە ڕوسیاکان لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامی و تورکمانەکانی سوریا کە تورکیا وەک ئۆپۆسیۆنی میانڕەو دەیان بینێت و چەند ساڵێکە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو خزمەت و یارمەتی ئەم گروپانە دەدات وای کرد دەسەلاتی ئەردۆغان نەتوانێت ڕۆژانە لە ناوبردنی ئم گرووپانە ببینێت و بێ دەنگ بمێنێتەوە ، هەر ئەمەش پاڵنەری سەرکی بوو بۆ خستنە خوارەوی فرۆکە ڕوسیەکە لەلایان تورکیاوە ، بەڵام بەم کارە تورکیا وای کرد ئەو ئاگرەی ساڵنێکە سوریا دەسوتێنت ئەمیش بگرێتەوە لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیەی لەگەل ڕوسیا ، کە چارەسەرکردنیشی کارێکی زۆر ئەستەم دەبێت ، چونکە ڕوسیا ئەم کارەی تورکیا بە سوکایەتیەکی گەورە بۆ سەر سوپای وڵاتەکەی دەزانێت و بەجۆرێک تۆڵەی ئەم کارە لە تورکیا دەکاتەو کە ببێتە پەند بۆ هەر وڵاتێکی تر لە ئەگەری پەلاماردانی سوپای وڵاتەکەی.


تۆڵەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە هەرچەند لە ئێستادا لە گەماڕۆی ئابوری و چەند ڕێووشێکی ترخۆی بینیوەتەوە ، کە لایان ڕووسیا بە خراوەتە سەر تورکیا ، بەڵام بێگومان ڕوسیا تەنیا بەم کارەنەی ناوەستێت و بیر لە ڕێگەی کاریگەر تر دەکاتەوە بۆ ساڕێژکردنی ئەو برینەی کەوتووەتە وورچە سپیەکەوە ، یەکێک لە هەر ڕێگا کاریگەرەکانیش کە ڕوسیا بتوانێت یارمەتی کوردانی باکور و خۆرئاوای کوردستان بدات بۆ سەرخستنی شۆڕشەکەیان و شکاندنی هەیمەنەت و دەسەڵاتی ئەردۆغان لە تورکیا و ناوچەکە.

 


sherzad.wllatdost@gmail.com

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک