تورکیا له
ده‌وڵه‌تی جونتاوه بۆ ده‌وڵه‌تی جه‌ندرمه...!
ئاماده‌کردنی: هۆشیار ئه‌حمه‌د
سوپا‌ی
تورک هه‌میشه په‌نا ده‌باته به‌ر درۆکردن و شێواندنی ڕاستیه‌کان بۆ
زیاتر به‌هه‌ڵه‌دابردنی میلله‌تی تورک،
بڕوانه سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و
هێرشه‌ی گریلاکان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی به‌یراق ته‌په{ ئاکتوتن}،
ئه‌وه‌ی تێبینی کراوه رۆژنامه‌کانی تورکیا بێ ئاگاداری سه‌رۆکی سوپا‌ی
هێزه‌چه‌کداره‌کان هیچ که‌ناڵێک بۆی نییه
هه‌واڵی سه‌ربازی ڕابگه‌یه‌نێ تا به ناوه‌ندی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی {tsk}
تێپه‌ڕ نه‌بێت ئه‌گه‌ر پاشاله پشوودابوو یان خه‌ریکی یاری گۆڵف بوو ئه‌وا
سیناریۆکه ڕه‌نگه چه‌ند کاتژمێرێک دوابکه‌وێ،
وه‌کو
سیناریۆکه‌ی ئه‌م جاره‌ی گرتنی سه‌ربازگه‌ی ئاک توتن که تا رۆژێ دواتر
هه‌واڵی سه‌ربازه‌کانیان نازانی،
هه‌ر بۆیه مانشێتی رۆژنامه‌و هه‌واڵه‌کان به‌ڕاستی شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌بوو
گێژاوێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه ،
به ڵام سوپا هه‌میشه کۆنسێپتێکی ئاماده‌کراوی هه‌یه، بۆ ئه‌م جۆره
لێقه‌وماویانه، وه‌کو له هێرشێکی خیانه‌ت کارانه‌دا که‌له باکوری
ئێراقه‌وه کراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی به‌یراق ته‌په ئاک توتن له‌ناوچه‌ی
شه‌مدینان 16 سه‌رباز کوژراون 20 سه‌ربازیش بریندارن..
ئه‌م هێرشه به‌یارمه‌تی چه‌کی قورس ئه‌نجامدراوه
که‌له باکوری ئێراقه‌وه دژی ئه‌م سه‌ربازگه‌یه به‌کارهاتووه.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه درۆ و سکانداڵه
ئابڕوو به‌ره هه‌میشه‌ییه‌کانی سوپا بوون و
ڕاستی ڕووداوه‌که‌ش به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه.
ئه‌م سه‌ربازگه‌یه که‌له بنچینه‌دا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سنوره‌کانه
به ده‌سته‌یه‌کی { جه‌ندرمه‌ی تایبه‌تیyöak
که هه‌موویان پسپۆڕی بواری شه‌ڕ و هه‌واڵگرین
به‌هێز کراوه ته‌قویه کراوه گوایه ئه‌م سه‌ربازگه سنوریانه له
ڕێگه‌ی جاشه‌کانه‌وه خه‌ریکی قاچاخچێتی و
کاری گه‌نده‌ڵین به پێی دان پیانانی هه‌ندێ له سه‌رانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنجیه‌کانه‌وه
}
ئه‌م سه‌ربازگه‌یه تا رۆژی سێی مانگی ده
چوار جار په‌لامار دراوه به پێی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی که سه‌ربازه‌کان
رۆژانی جه‌ژن بۆ که‌س وکاریان کردووه.
جگه له‌وه ده‌وله‌تی تورک هه‌رگیز باسی ئه‌وه ناکات که هێرشه‌که
سه‌عات 11و نیوی پێشنیوه‌ڕۆ کراوه‌ته سه‌ریان،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تیبینی ده‌کریت که ده‌وله‌تی سه‌خله‌ت کردووه نهینیه‌کی
تره له‌م رووداوه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌م سه‌ربازگه‌یه سه‌ربازگه‌یه‌کی
ئاسایی نه‌بووه و،
به‌لکو هیزیکی تایبه‌ت و پسپۆری شه‌ر و هه‌میشه
ئاماده بنکه‌که‌یان هه‌ر له ناو ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌دا بووه‌و زۆربه‌ی
کوژراوه‌کانیش له‌و تیمه‌یه و،
سه‌ربازگه‌که‌ش تا کاتژمێری نۆ و چل وپێنج خوله‌ک له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی
په‌که‌که دابووه و سه‌رجه‌م چه‌که سوکه‌کانیان
ده‌ستکه‌وت بووه و چه‌که
قورسه‌کانیشیان تێک شکاندووه،
ئه‌م هێرشه دووباره‌بوونه‌وه‌ی روداوه‌که‌ی
داخلیجه‌یه‌و به‌ڵکو له زۆر روه‌وه گورچکبڕتریشه،
له‌وێ هه‌شت سه‌رباز دیلیان هه‌بوو لێره شه‌ڕه‌که به‌رۆژی
نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد که ده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕێی ئه‌و کاته‌ی ناکرد،
هاتنی چه‌ند جارێکی کۆپته‌ره‌کانیش سه‌ربازگه‌که‌ی له خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان
نه‌پاراست، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکی هارکردووه به په‌رله‌مانه‌که‌شیه‌وه
ئه‌وه‌یه که پاش هێرشه‌که‌ی داخلیجه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و
کۆلێژه‌کانی گۆڕانکاری زۆریان کرد له پلانه‌کانی خوێندن
وپاراستنی بنکه‌و پایگاکانیان له دژه هێرش، چاندن و
ناردنی ئه‌م ده‌سته تایبه‌تانه‌ی جه‌ندرمه‌ش وه‌ک چاودێرێک بۆ
ناو سه‌ربازگه‌کان به‌رهه‌می ئه‌و پلانه‌یه که
له ئاک توتن فه‌شه‌لی هێنا. چاره‌سه‌ر لای پاشاکان نه‌گۆڕه
بۆهه‌میشه به‌نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه...
بڕۆن له جیاتی هه‌ر سه‌ربازێ له‌و شانزه سه‌ربازه کوژراوه ئه‌ندامێکی
ده‌ته‌په بکوژن... رۆژنامه‌یه‌ک له شاری بوڵو ئه‌وه مانشێته‌که‌ی
بوو،
په‌لاماری باکوری ئێراق بده‌ن..په‌لاماری کورد بده‌ن له شاره تورکه‌کان
وه‌ک جاره‌کانی پێشوو، خواردنی ده‌ستی کورد
مه‌خۆن، گوێ له گۆرانی کوردی مه‌گرن،
پێویستیه‌کانی ناوماڵ له‌به‌قاڵی کورد مه‌کڕن... مه‌سه‌له‌ی کورد له
تورکیادا نه به ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌رده‌بێ نه‌به شه‌ڕ
پاشا که‌مالیسته‌کان ده‌توانن کۆتایی به‌و
کێشه‌یه‌بهێنن له په‌ڕله‌مان و ناو
بیرۆکراته‌کانی ده‌وڵه‌تیشدا هه‌میشه لۆبی شه‌ڕخوایانه باڵاده‌ست
و زاڵه{ بڕوانه بڕیاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی
گه‌وره‌ی تورکیا به‌ڵێ بۆ شه‌ڕو په‌لاماردانی ئه‌و دیو سنوور } میلله‌تێک
په‌ڕله‌مانه‌که‌ی به‌م جۆره شه‌ڕخواز بێت ده‌بێ خه‌ڵکه نه‌خوێنده‌وار
و ساکاره‌که‌ی چۆن بن،
هه‌شتاساڵ زیاتره پاشاکۆده‌تاچیه‌کانی جونتا
هیچیان به‌هیچ نه‌کرد ئینجا نۆره‌ی ئه‌وه‌یه ڕۆڵی جه‌ندرمه
بره‌و پێبده‌ن بایه‌خی زیاتریان پێبده‌ن له‌و چاو سه‌ربازه‌وه،
- به‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان
به‌ره‌زامه‌ندی جه‌ندرمه له سه‌رانسه‌ری تورکیادا بۆیان نیه هیچ
کارێک بکه‌ن.
- له دادگاکانیشداسایه‌دی
قسه‌ی جه‌ندرمه به ڕه‌واتر وه‌رده‌گیری تاسه‌رباز،
- له ئۆپه‌راتسیۆنه‌کانیشدا
ده‌بێ ره‌زامه‌ندی جه‌ندرمه‌ی له‌سه‌ربێ،
- جه‌ندرمه بێ گه‌ڕانه‌وه
بۆ بریاری دادگا به هه‌موو کارێک هه‌ڵده‌ستێ.با به‌راووردێکی ژماره‌ی
کوژراوانی ماوه‌ی ده ساڵی تورکیا بکه‌ین که بزانین ژماره‌ی کوژراوانی
تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورکی زۆرتره یا رووداوه‌کانی هاتوچۆ له‌م ووڵاته‌دا...
پاشاکان هه‌میشه له هه‌موو لێدوانێکیاندا بۆ ڕق ئه‌ستورکردنی تورک
دژی کورد ده‌ڵێن سی هه‌زار هاونیشتیمانی تورکیا بوونه‌ته قوربانی
تیرۆر گوایه په‌که‌که کوشتوونی..! به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا
له تورکیا5ملیۆن62هه‌زارو 494 رووداوی هاتوچۆ روویداوه،له‌وانه
35هه‌زارو337 مردوون، 1ملیۆن و142هه‌زارو 887که‌سیش برندارو که‌مئه‌ندام
بوونه،
ئایا ئه‌م هه‌موو مرۆڤانه پاشایه‌ک بیری لێکرده‌وه ...که وابۆ له‌ده‌ستدانی
15 سه‌رباز ئه‌وه‌نده سه‌خڵه‌تن خۆ ئه‌وه‌ی زانراوه پاشاکان هه‌موو
خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته به خزمه‌تکاری خۆیان ده‌زانن به‌ڵام هی سه‌ربازه‌کان
ڕاسته‌وخۆتره......؟
بابزانین ڕژێمی تورکیای که‌مالیستی به جه‌ندرمـایه‌تی ده‌گاته کوێ.
__________________________________________________
*ئه‌و
پاشایه‌ی که کوڕی خه‌ڵک بۆ ئاره‌زوه‌کانی خۆی به‌کوشت ده‌دا، کاتێ هه‌واڵی
گرتنی سه‌ربازگه‌ی به‌یراق ته‌په{ ئاق توتن}ی
پێ ڕاگه‌یاندرا خه‌ریکی گه‌مه‌ی گۆڵف بوو له
باخچه‌ی ماڵه‌که‌یدا و گوتی من جارێ ئیجازه‌م{ دۆخی پشوودان}.
*له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی تائێستا له‌م سه‌ربازگه‌یه‌دا پتر له هه‌شتا سه‌ربازکوژراون
ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر که‌نزیکه‌ی 70 که‌سێک ده‌بوون داوایان له دامه‌زراوه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی سوپاکرد که شوێنی ئه‌م سه‌ربازگایانه بگۆڕن له‌به‌رئه‌وه‌ی
شوێنه‌که له‌توانای ده‌وڵه‌تدا نیه که بی پارێزێ، پێشکه‌وتووترین چه‌کیش
ناتوانێ ڕێگربێ له په‌لاماری هێزه‌نه‌یاره‌کان به‌هۆی هه‌ڵکه‌وتنی
باری جوگرافی ناوچه‌که‌وه، که‌پڕه له دارستانی چڕ‌و چیای به‌رزو ئه‌شکه‌وتی
زۆر‌و چه‌می قول که ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتیزانه‌کان ته‌واوده‌بێ،
سه‌رۆکی سوپا داواکه‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه به هه‌ند وه‌رنه‌گرت چونکه
ئه‌وه به‌نه‌نگی ده‌زانن له هه‌یبه‌تی سوپا‌ی تورک که‌م ده‌کاته‌وه.
|