تورکیا له
کوردستان چی ده‌وێت.

فه‌هد گرده‌وانی
کێشه‌ی نێوان تورکیا و کوردستان به داخستنی باره‌گای حیزبه‌کان کۆتایی
نایه‌ت . تورکیا هه‌وڵده‌دات بچمی سه‌رکردایه‌تی کورد له کوردستاندا
ناشرین بکات و جاره‌کی تر دووچاری شه‌ڕی خۆکوژیان بکات . ئه‌و ئه‌زموونه
بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی گرنگه ، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌کانی
تورکیا نه‌هێننه دی و خۆیان له شه‌ڕی کوردکوژی به دوورخه‌نه‌وه.

گه‌لی کورد له کوردستانی تورکیا هێزێکی فره کاریگه‌ره ئه‌گه‌ر بێت و
ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدات . ئه‌وکاته له‌شکری تورکیا ده‌خاته
به‌ر فشاری سیاسی و سه‌رشۆڕکردن و دانووساندن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵکی
کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی کورد له کوردستانی تورکیا بێته دی .
زمانی هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕ ئه‌وه‌نده باوی نه‌ماوه هه‌تا تورکیا خۆی
پێهه‌ڵکێشی و بتوانێت سنووری وڵاتێک ببه‌زێنێت که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه
داگیرکراوه . ئه‌مریکا ناتوانێت ببێته پردێک و له‌شکری تورکیا به‌سه‌ری
تێپه‌ڕێت . له عێراقی تازه‌دا ، هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارامه
بۆ له‌شکری ئه‌مریکا ،به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی له‌شکری تورکیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ش
نائارام ده‌بێت بۆ له‌شکری ئه‌مریکا . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌رێمی
کوردستان ، که ئازاده بۆ سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر ئاوا به
ئارامی بمێنیته‌وه ده‌بێت ئه‌مریکا رێگای تورکیا نه‌دات ده‌ست له
کاروباری هه‌رێمی کوردستان وه‌ربدات . خۆ ناکرێت پێشمه‌رگه و گه‌نجی
کورد هه‌ر سه‌یری له‌شکری تورکیا بکه‌ن و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بێت
. ده‌بێت جه‌ماوه‌ری کورد ، کوردستان بۆ له‌شکری ئه‌مریکا بکه‌نه
گۆڕستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنزمی بۆ ئه‌مریکا بمێنیته‌وه و قه‌یسه‌ریان
لێبکه‌نه کونه‌مشک هه‌روه‌کو له ناوچه‌کانی تری عێراق ناتوانن به
ئازادی بسوڕێنه‌وه ئاواش نه‌توانن له کوردستان به ئازادی خۆیان
بسوڕێنه‌وه . به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که
ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئارام بێت و به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کانیش
ژیانێکی ئاسوده‌یه له ناوچه‌که و سه‌رفرازی په‌ڕله‌مان و ده‌سه‌ڵاته
.چه‌کدارانی گڕوپه‌کوردی یه‌کان ده‌بێت خۆیان دوورخه‌نه‌وه له شه‌ڕی
خۆکوژی و دژایه‌تی کردنی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رژێمه‌کان به‌کاریان
نه‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان . کورد ده‌بێت به‌چاو
سوورکردنه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی بخاته به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌مریکا و تورکیا . تازه هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئێران و سوریا
ده‌بێته ئه‌و دڕکه له چاوانیان ده‌چه‌قێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و
رژێمانه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد به ئاشتیانه نه‌که‌ن .
4/11/2007
ستۆکهۆڵم
|