توركیا نمونه‌ی ده‌وڵه‌ت له ناوده‌وڵه‌ت دا.. هۆشیار مه‌لاعه‌بدوڕه‌حمان ئامانجی ده‌وله‌ت خۆشكردنی ژیانه: ئه‌ریستۆتالیس دیمۆكراتی ئه‌و كاته دێته دی، كه ئازادی ویه‌كسانی بۆ زۆربه‌ی هاونیشتیمانیان مسۆگه‌ر بكات ، نه‌ك بۆ كه‌مایه‌تیاكی كه‌م. ئه‌ریستۆتالیس
ده‌وڵه‌تی (قوول)یا ده‌وڵه‌ت له‌ناوده‌وڵه‌تدابه لاتینی (Imperium in imperio) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نه‌رێتی ونه‌گه‌تیڤه له سیاسه‌تدا به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی نادیمۆكراتی وتوتالیتێرو ناته‌ندروست.
له مێژوودا زۆرێك له‌ده‌وله‌تان به‌م تافی دوو ده‌سه‌ڵاتیه‌دا تێپه‌ڕیون له بابه‌تی سویسرا، روسیا،لوبنان،پاكستان،توركیا.له ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا پاكستان وتوركیا له‌هه‌موان زیاتر هاوشێوه‌ن به‌وه‌ی له هه‌ردوولادا میلیتێر(سوپا)باڵاده‌سته وحكومه‌ته سڤیله‌كه سێبه‌رئاسایه یا هه‌ندێ جارباڵاده‌ستی سوپا حكومه‌ته مه‌ده‌نیه‌كه‌ی به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه وه‌كو ئێستای پاكستان. ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌مان تایبه‌ته به ووڵاتی توركیا هه‌ر بۆیه سیماكانی ده‌وڵه‌تی ناته‌ندروستی دوو ده‌سه‌ڵاتی توركی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كۆده‌كه‌ینه‌وه:-
١-بایه‌خدان ته‌نها به تورك وچه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر. ٢-ئه‌كتیڤ بوونی ده‌زگاهه‌واڵگریه‌كان وسوپا وپارته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان. ٣-چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی. ٤-چالاكردنی ده‌زگاو ڕێكخراوه نایاساییه‌كانی وه‌كو JITEM; MIT; TIT; KIM, JIT,. ٥-پشتگوێ خستنی هه‌ندێ ناوچه‌ی فراوان له ڕووی پیشه‌سازیه‌وه. ٦- بایه‌خدان به تاكه ئایینزایه‌ك وچه‌پاندنی ئه‌وانی دی. ٧- بوونی دادگا به به‌شێك له‌سیسته‌می ده‌وله‌ته سته‌مكاره‌كه.
بۆ چوواندنی ده‌وڵه‌تی توركی به‌ده‌وڵه‌تێكی دووده‌سه‌ڵاتی چه‌ند تیۆری و بۆچوونێكی جیاجیا هه‌یه له‌وانه :بۆچوونێك ده‌ڵێ بوله‌ند ئه‌جه‌وید له ساڵی ١٩٧٤ سه‌رده‌می داگیركردنی قوبرس هه‌ست به‌بوونی ده‌وڵه‌تی قوول كردووه‌و ئه‌و ناوی ناوه (كۆنترگریلا).سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆبوونه ئه‌ندامی ناتۆ و ده‌ستێوه‌ردانی سی ئای ئه‌ی كه‌له ڕێگه‌ی ته‌رخان كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵیه‌وه ده‌سه‌نده‌ی كردبێتن (چونكه ئه‌و یارمه‌تیه ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه ،له ناو توركیاشدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌یه قۆرخی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارستانه‌كان وپێسته‌كه ده‌چێته‌سه‌ر بودجه‌ی عه‌سكه‌ر.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتیه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌تایبه‌تی كاتی ده‌سه‌ڵاتی توركه لاوه‌كان (اتحاد الترقی)بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌م ڕۆژگاره حاشاهه‌ڵنه‌گره.
سلێمان ده‌میره‌ل ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته شتێكی شاراوه نیه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ره كه كۆده‌تایان به‌سه‌رخۆمدا كردووه خۆ منیش سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بووم به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی عه‌سكه‌ر هات ومنی به‌ره‌و زیندان ڕاپێچكرد، كه‌نعان ئیڤه‌رنیش ده‌ڵێ به‌ڵێ به‌ڕێز ده‌میره‌ل ڕاستی گووت ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ئێمه‌ین وهه‌ركاتێ حكومه‌ته سڤیله‌كه لاوازبێ ئێمه دێینه‌پێشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بار‌و دۆخه‌كه‌دا ده‌گرین.له ڕاستیدا توركیا نمونه‌ی ده‌وڵه‌تی عیله‌تاویه وڕه‌گو ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای مێژووی ده‌سه‌ڵاتی تورك له‌ئاسیای بچوكدا،ده‌سه‌ڵاتی تورك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی كه‌مایه‌تی بووه به‌سه‌ر زۆرایه‌تیدا تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش تورك له توركیادا كه‌مایه‌تین گه‌ر چه‌ركه‌س ولازو ،ئه‌بخازه،ئه‌رنائوت،ئه‌رمه‌ن ،كورد،گورجیان لێ جیاكه‌ینه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناته‌ندروسته‌هه‌میشه له ڕێگه‌ی هێزێكی نادیاری تۆقێنه‌ره‌وه به زه‌بری كوشتن به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستا جێگیربووه ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتیه له‌سه‌رده‌می مورادی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌دامه‌زراندنی له‌شكری( یه‌نیچه‌ری)كه چه‌ندین جار سوڵتانیان له‌سه‌رته‌خت لاداوه به‌هه‌مان شێوه‌ی ژه‌نراڵه‌كانی ئێستا هه‌میشه هه‌ڕشه‌یان له سوڵتان ده‌كرد كه‌به‌دڵی ئه‌وان بجولێته‌وه،ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌سه‌رده‌ستی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركدا نوێژه‌ن كرایه‌وه به‌وه‌ی سه‌ره‌تا خۆی ده‌زگایه‌كی دامه‌زراند كه ته‌نها بریتی بوو له ناوێكی نهێنی به ناوی (عاسم ئوز)Asim üz)) ئه‌م عاسم ئوزه بكوژی هه‌موو نه‌یارانی په‌یمانی سیڤه‌ره كه‌له ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌موو نه‌یارانی سیڤه‌ری له‌توركیادا پاككرده‌وه له‌وانه هه‌ندێكیان ئه‌ندام په‌ڕله‌مان بوون هاوزه‌مان هه‌ندێ له چه‌ركه‌س ولازه‌كانیش هه‌ندێ هیوایان له‌سه‌رجیابوونه‌وه‌ی كوردوئرمه‌ن و رۆمه‌كانی ئیزمیر(سمیڕنا) ڕۆژئاوای توركیای ئێستا هه‌ڵچنی بوو ئه‌وانیش كوژران، هه‌رهه‌مان ده‌زگا پروپاگه‌نده‌ی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی نه‌ته‌وه‌ناتوركه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه كه دژی جیابوونه‌وه بوه‌ستن ته‌نانه‌ت درۆكانی ئه‌م ده‌زگایه گه‌یشتبووه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌یان گووت ئه‌تاتورك كورده‌و عه‌له‌ویشه!په‌یمانی سیڤه‌ر له ژێر فشاروهه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ویلسۆن وفه‌ره‌نساو كاریگه‌ری كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ئه‌رمه‌ندا بۆ دوایی هێنان به چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ناتوركه‌كان له توركیاداهاته‌ئیمزاكردن، له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی ئه‌و په‌یمانه‌دا له لایه‌ن وه‌زیری گه‌وره‌وه (دامات فه‌رید) وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ناسیۆنالیسته‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا كه‌مال دژی وه‌ستانه‌وه به‌وه‌ی له لایه‌كه‌وه‌عیسمه‌ت ئینۆنو وستافه‌كه‌ی له‌هه‌وڵی دیپلۆماسیدابوون بۆ په‌كخستنی په‌یمانی سیڤه‌رله ناوه‌وه‌ی ووڵاتیش تاده‌هات شه‌ڕی رزگاریخوازی توركه ناسیۆنالیسته‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنا تا باره‌كه گه‌یشته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ٦/١١/١٩٢٢ده‌ستیان به‌سه‌رئه‌سته‌نبوڵدا گرت وكۆتایی به‌دوا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵته‌نه‌ت هات و په‌یمانی لۆزانیش جێگه‌ی سیڤه‌ری گرته‌وه.ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكراپه‌رده‌ی له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی توركیا هه‌ڵماڵی و خستیه‌ناو گێژه‌لۆكی هه‌میشه‌ییه‌وه ڕووداو سكانداڵی (سوسوڕلوك) بوو كه‌له‌و ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمۆبیله‌دا چه‌ند گه‌وره‌لێپرسراوێكی( Jitem)ی وه‌كو عبدالله چاتڵی تیابووكه‌به‌دامه‌زرێنه‌ری مه‌فره‌زه‌جاشه‌كانی كوردستان ناسراوه(كۆی كوروجو) دێهات پارێز وهاوزه‌مان بكوژه‌نادیاره‌كه‌ی هه‌موو تێكۆشه‌رانی كوردستانی باكور ژتیم ئه‌و ده‌زگا چه‌ته‌گه‌ریه‌یه‌كه‌له JITواتا( ژاندارمه ئیستیخبارات ته‌شكیلاتی) جیابۆته‌وه كه‌سه‌رۆكی پارتی دۆغری یۆڵ تانسۆ جیله‌رله‌ڕێگه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان وسه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ئورفه‌ییه‌كان سدادبوجاق ومه‌حمد ئاغار وچاتڵیه‌وه پشتگیری ده‌كرد هه‌ر ئه‌م تێوه‌گلانه‌ش پارته‌كه‌ی به‌ره‌و خاڵی سفرو پوكانه‌وه برد،جگه‌لهDYP ، MHP,CHP ،ش هه‌رله سه‌ره‌تاوه وه‌ك قۆڵی سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌كاردا بوونه چ له پشتگیریكردنی سوپا له كۆده‌تاكانیدا چ له په‌یداكردنی ڕێكخراوی میلیشیا بۆ پاڵپشتی سوپا‌و ئیغتیالكردنی نه‌یاران، ئه‌م دامه‌زراوه‌ی(عه‌داله‌تی توركی) به‌ئاشكرا به‌شێكی نه‌پچڕاوه‌ی ئه‌و كاره دزێوانه‌ی پارێزه‌رانی سیسته‌مه‌كه‌وه‌بووه.ئه‌م دیارده‌ی دوو ده‌وڵه‌تیه‌ی توركیا له ده‌مێكه‌وه هه‌ستی پێكراوه ڕۆشنبیرو بیرمه‌نده‌كانی وه‌ك ئیسماعیل بێشكجی ومحمدئاڵتان ئه‌حمد ئاڵتان وده‌یان تر باسیان له مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه كردووه ،به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باسی ئه‌م ڕاستیه‌یان كردووه ئێستاش پاش چه‌ندین ساڵ زیندانی له تاراوگه ده‌ژین چونكه ڕه‌خنه‌كانیان ئێستاش له توركیادا قابیلی قه‌بوڵ نیه، چونكه ڕژێمه ئه‌كتیڤه‌كه ڕژێمێكی دیكتاتۆره،ئه‌ردۆغان له ڕێگه‌ی ده‌نگدانێكی دیمۆكراتیانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه پشت ئه‌ستوره به‌ده‌نگی گه‌له‌كه‌ی به شایه‌دی هه‌موو دونیا هێشتا ڕاسته‌وخۆ ناوێرێ بڵێ به‌ڵێ جه‌نابی جه‌نراڵ به‌یوك كانت ئه‌و ده‌وڵه‌ته شه‌به‌حه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێ له تۆ وستافه‌كدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێ، هه‌ر بۆیه مه‌رج نیه ده‌نگی زۆربه‌ت له‌پشته‌وه بێ بتوانی هه‌نگاوی دیمۆكراتیانه بنێی،سه‌رده‌مانێ جه‌هه‌په ده‌نگی هه‌موو په‌رله‌مانی توركیای هه‌بوو تاكه حیزبی دیكتاتۆریش بوو،ئێستاش له ١٢٪ده‌نگی هه‌یه له ڕێگه‌ی هه‌ڕشه‌ی سوپاكه‌یه‌وه نایه‌ڵێ ئاكه‌په ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێبكات كه‌له ئه‌جندای حیزبه‌كه‌دایه كه بریتیه له گۆڕینی سه‌رجه‌م یاساكانی كۆماری توركیای كه‌مالیستی كه تاكه ڕێگرو له‌مپه‌ره له پێش پێشكه‌وتن وبه‌ره‌وپێشه‌وه چوونی توركیادا.هه‌ربۆیه زۆربه‌ی شاره‌زایان وتوركیا ناسه ئه‌وروپیه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ر چه‌ندین جاریترحیزبێكی وه‌ك ئاكه‌په یان هه‌ر حیزبێكی دیمۆكرات گه‌ر ده‌نگه‌كانی له له‌٥٠٪ وه‌بن بێ كۆتایی هێنان به سیسته‌می كۆماری توركیای لاوی عه‌لمانی ئه‌تاتوركی هیچ ئاكامێكی نابێت،چونكه نابێ توركیا لایه‌كی دیمۆكراتی بێت ولایه‌كه‌ی دی له یه‌كێ له دیكتاتۆریه‌ته‌كانی مۆدێلی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا چه‌قی بێت.
JIT*:كورتكراوه‌ی جه‌ندرمه ئیستخبارات ته‌شكیلاتی،ئه‌م ده‌زگایه له ساڵی ١٩٨٤ به‌شێوه‌یه‌كی سێكوچكه‌یی گه‌رای دانا‌و هه‌رچی كۆنه‌مافیای توركیاهه‌بوو بۆ كورد كوشتن تیایدا ئه‌كتیڤ بوون.
سه‌رچاوه‌كان:Zamyn gazetesi ergenekon A dan Z kadar :٨/٤/٢٠٠٥ ٢پاكسازیه‌كانی سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر له یاداشته‌كانی له‌تیفه‌هانم (ئه‌تاتۆرك له نێوان دوو عاشقیدا له‌تیفه وفكریه). ٣ كاریگه‌ری قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌ن بووه هۆی ئیمزاكردنی په‌یمانی سیڤه‌ر.
١٦\٣\٢٠٠٨ كه‌ركوك
|