٦\٨\٢٠١٠
تورکیا تاوانی
جەنگ ئەنجام دەدات!!

عەلی مەحمود محەمەد
ژاپۆن بە نیازە ئامەریکا لە سەر تاوانی هیرۆشیماو ناکازاکی داوای
لێبوردنی لێبکات، لە بەرامبەردا چینی و
کۆرییە باکوورییەکانیش هەمان داوایان لە خۆی هەیە، 65 ساڵە و پاش ئەو
هەموو پەیوەندییە گەرموگوڕی پڕ لە هاوپەیمانیەتی و بەرژەوەندی هاوبەشەی
نێوان ژاپۆن و ئامەریکا ، تەنانەت ئامەریکا تا هەنووکە بەشداری
مەراسیمی ئەو دوو تاوانەی نەکردووە نەخوازەلا داوای لێبوردن بکات !! ،کە
بە هەموو پێوەرێک دەچێتە پای تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە
،ئێستا ژاپۆن چاوەڕوانە ئۆباما ئەو کۆتە بشکێنێت و بەشداری لە
یادەکانیدا بکات کە لە 6 ئابدا یادی تاوانی هیرۆشیماو لە 9-8 یادی
ناکازاکییە ، کە لە ئاکامی ئەو جووتە تاوانەدا 140000هاووڵاتی سڤیل لە
هیرۆشیماو نزیک 100000 یش لە ناکازاکی بوونە قوربانی ، ئەمساڵ بۆ
یەکەمین جار باڵوێزی ئامەریکا لە تۆکیۆ جۆن روس بەشداری مەراسیمی
هیرۆشیما دەبێت ،65 ساڵ دەیان هەزار سەربازی لەو وڵاتەیە چاوی خۆی لە
ئاستی یادگەی ئەو دوو تاوانە چوقاندووە ،مەبەستم لە هێنانەوەی ئەم
نموونەیە ئەوەیە تاکو ئێستا وڵاتان و مرۆڤایەتی لە ئاست دان نان بە
ڕاستییە مێژووییەکاندا لاملی لە تاوانەکانی ڕابردوویان دەکەن ،هەرچەندە
شەو ڕۆژ باس لە ئازادی و دیموکراسی دەکەن ،هەموو بەهانەیان بۆ
ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونانە هەیە کە نەوەکانی پێشوییان ئەنجامیان
داوە .
تورکیا لە کاتێکدا چاوەڕوانی داوای لێبوردنە لە ئیسرائیل لە بەرامبەر
هێرش بۆ سەر کەشتییەک ، کەچی مێژووی خۆی ڕەنگینە بە چوندین تاوانی
مەزنی نێو نەتەوەیی بەرامبەر بە کورد و ئەرمەن و عەلەوییەکان ،سەدان
هەزار ئەوەندەی ئەو کەشتی سوارانە قوربانین ((جینۆساید-تاوانی
جەنگ،تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی) ، بەردەوامیش تا هەنوکە ئەو تاوانانە
بەرهەم دەهێنێتەوە .
پێویستە کوردەکان لە ڕابردوودا بۆ خۆیان قوربانی ئەم تاوانە نێو
نەتەوەییانەن ، لە هەموو کەس زیاتر یاساکانی جەنگ بزانن و بە پێی
ستانداردە نێو نەتەوەییەکان مامەڵە بکات لە کاتی بوونی خەباتی چەکداری
، بۆ ئەوەی لە بەرەو ڕووی بونەوەی یاسایی دەنگی بەرز بێت ،لەم بوارەدا
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان لە دەستپێشخەرییەکی بێ وێنەدا لە رابردووی بزاڤی
چەکداری کوردی لە سەرەتای مانگی یۆنی ئەمساڵ داوای کرد دەوڵەت و کەجەکە
بە پێی ڕێساکانی شەڕ هەڵسوکەوت بکەن .
لەم ڕۆژانەدا لە هەموو کات زیاتر دەرکەوت تورکیا یاساکانی جەنگ پێشێل
دەکات و بە پێی یاسای جەنگەڵ مامەڵە لە گەڵ لایەنی بەرامبەر و دیلەکانی
جەنگ دەکات و چەکی قەدەغە کراوی کیمیاوی بەکار دەهێنێت .
کاتێک گۆڤاری دێر شپیگلی ئاڵمانی لە ژێر ناونیشانی ((گۆڤاری دێرشپیگل:
تورکیا چهکی کیمیایی دژ به گهریلاکانی پهکهکه بهکارهێناوه ))
ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە ، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە (( بهپێی ههواڵێک که
له رۆژی 26/7/2010 گۆڤاری (دێرشپیگل)ی ئهڵمانی بڵاویکردۆتهوه،
سوپای تورکیا له ماوهی رابردودا چهکی کیمیایی دژ به کوردهکانی
وڵاتهکهی بهکارهێناوه.
له ههواڵهکهدا هاتوه: به گوێرهی ئهو لێکۆڵینهوانهی چهند ههفتهیهک
لهمهوبهر لهسهر وێنهی تهرمی ههشت گهریلا له لایهن دهستهیهک
له چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ له ئهڵمانیا ئهنجامدراوه، ئهو تهرمانه
له نێوان 8 تا 15ی ئهیلولی 2009 لهسهر سنوری عێراقدا گیانیان لهدهستداوه،
شوێنی سوتاویی زۆر سهخت و پهڵه و برینی داخوراو به لهشیانهوه دهرکهوتوه.
بهوتهی پسپۆڕێک له نهخۆشخانهی زانکۆی هامبورگێر، ئهو ههشت کهسه
(به ئهگهرێکی زۆرهوه) له ئهنجامی بهرکهوتنی ماددهی کیمیاییهوه
گیانیان لهدهستداوه.
گۆڤارهکه نوسیویهتی: گهر سوپای تورکیا بهڕاستی گازی کیمیایی بهکارهێنابێت،
ئهوه پێشێلکردنێکی ئاشکرای پهیماننامهی قهدهغهکردنی چهکی
کیمیاییه، که ئهو وڵاته خۆشی ئیمزای کردوهو بهوتهی مارتین
دۆلزهری پسپۆڕی کاروباری تورکیا له ئهڵمانیا، ئهو کاره (تاوانێکی
قێزهونی جهنگه).
چالاکانی بواری مافی مرۆڤ داوایان له رهجهب تهیب ئهردۆگانی سهرۆک
وهزیرانی تورکیا کردوه، که رونکردنهوه لهوبارهوه بدات، کهچی
لهسهر ئهو بابهته بێدهنگی لێکردوه و هیچ وهڵامێکی نهداونهتهوه.
ئاکین بیردال، که ئهندامێکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردییه له تورکیا
دهڵێت: بۆ ئهردۆگان ئهوه گرنگه که کێشهی پارتی کرێکاران لهناوببات،
جا به ههر رێگهیهک و شێوازێک بێت به لایهوه گرنگ نییه.-هیوا
ناسیح )) .
تاوانی جەنگی ئەنجام داوە.
تورکیا لە بەرواری 14-1-1993 واژۆی لە سەر بڕیاری قەدەغەکردنی چەکی
کیمیاوی کردووەو بۆتە ئەندامی ڕێکخراوی ئۆ پی سی دەبلیو ، لە بەرواری
12-5-1997 تەسدیقی پەیمانامەکەی کردووەو کە لە بەرواری 11-6-1997 چۆتە
بواری جێبەجێکردنەوە .
98% وڵاتانی جیهان پەیوەست بوونە بەم پەیمانامەیەوە .ئەوەی شایانی باسە
ئێستا لەم خولەدا کەسێکی تورک نوێنەری پێشتری تورکیا لە جنێف بە ناوی
((Ahmet Üzümcü )) لە سەروی ئەم ڕێکخراوەوەیە .
دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی لە کۆنگرەی پێداچوونەوەی خۆیدا لە کامبالا ،
کە بڕیار بوو لە ڕۆژی11-6 کۆنگرەکە بە کۆتا بێت ، بەڵام تا درەنگانێکی
شەو کە چەند کاتژمێرێکیش چوونە ناو 12-6 ەوە ، بە بڕیارێکی گرنگ
دەرچوون کە بە کارهێنانی چەکی کیمیاوی لە ململانێ چەکدارییە ناو
خۆییەکان وەک تاوانی جەنگ بناسرێت .
کەواتە تورکیا بە بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی بەرامبەر بە گەریلاکانی
پارتی کرێکاران :
1- تاوانی جەنگی ئەنجامداوە بە بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لە بەرامبەر
نەیارە چەکدارەکانی لە گەریلاکانی پارتی کرێکاران وەک بەشێک لە
ململانێی چەکداری ناوخۆیی .
2- پێشێلی پەیماننامەی قەدەغە کردنی چەکی کیمیاوی کردووە لە بەکار
هێنان و هێشتنەوەو عەمبار کردنی ئەو چەکە قەدەغە کراوە .
3- بۆ خۆی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیاوی دەکات، بەمەش
پێشێلکاری زیاترە و دەبێت لە هەموان زیاتر پەیوەست بێت بە یاساو
ڕێساکانی پەیمانامەکەوە .
ڕێساکانی جەنگیشی پێشێل کردووە.
شێواندنی جەستەی نەیارانی سیاسی و کردنەوەی پارچە لە لەش ، پەلاماری
خەڵکی سڤیل و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی سڤیل لە کاتی جەنگ،
بەکارهێنانی دیلی نەیاران لە بەرامبەر نەیارەکان و مامەڵە نەکردن بە
پرنسیبە جیهانییەکان لە گەڵ دیلەکانی جەنگ ،دەرکردنی زانیاری لە ڕێگەی
ئەشکەنجە،بەکار هێنانی بەرگی سەربازی گەریلا لە کاروباری سەربازی ...سەرجەمیان
دەچنە پای تاوانە نێو نەتەوەییەکانەوە .تورکیا بۆ خۆی هەرچەندە ئەندامی
دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی نییە کە ئەم تاوانانە سەرجەمیان بەشێکن لە
ئەرکانەکانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ،بەڵام پەیماننامەی
دژ بە ئەشکەنجە و پەیمانامەی جنێفی پێشێل کردووە کە بۆ خۆی یەکێکە لە
واژۆ کەرانی . بڵاو کراوەکان دەڵێن :((چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی جیهانی
ئاشکرای دەکەن وڵاتی تورکیا بە ئەشکەنجەدانی گەریلاکانی پەکەکە لە کاتی
دەستگیرکردنیان رێککەوتننامەی جێنفی پێشێلکردووە، لە هەواڵەکاندا
چەندین وێنەی گەریلاکانی پەکەکە بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن سوپای
تورکیاوە سەریانبڕاوەو چاویان دەرهێنراوەو سوکایەتیان پێکراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش داوە وڵاتی تورکیا بەو کارانە
پێشێلی بەندی حەڤدەی رێککەوتننامەی جنێفی کردووە کە لەو بەندەدا
ئەشکەنجەدان و سوکایەتیپێکردن بە گیراوی شەڕ قەدەغە دەکات و رێگەنادات
لە رێگەی ئەشکەنجەو ئازارەوە گیراوی شەڕ زانیاری لێوەربگیرێت. ))
بەکارهێنانی چەکی هێشوویی.
لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەندین جار چەکی هیشۆیی بەکار هێنا لە کاتی
بۆردومان کردنی ئەو ناوچانەی کە گەریلای لێ بوو .
دوێنی یەک شەممە 1-8-2010، ڕۆژێکی مێژوویی بوو ، تیایدا پەیماننامەی
قەدەغە کردنی قەدەغەکردنی چەکی هیشۆیی چووە بواری جێبەجێبونەوە ،کە بە
پێی ئەو پەیمانامەیە (( دروست کردن، عەمبار کردن، بەکار هێنان))ی چەکی
هیشۆیی قەدە غەکرا ،بەمەش بەکار هێنانی ئەم چەکە بە پێی نوسخەی چاک
کراوی کەمبالای دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی وەک تاوانی جەنگ دەناسرێت ،کە
تا ئێستا 156 وڵات پەیوەست بوونە پێوەی ،چونکە بە پێی ئەو پەیماننامەیە
بەکار هێنانی هەموو چەکێکی قەدەغە کراو لە ململانێ ناو خۆییە
چەکدارییەکان وەک تاوانی جەنگ دێتە ناسین .
چی بکرێت ؟؟
بڕیاری گرتنی عومەر بەشیر و سەرکەوتنی کەمپینی ئازادی بۆ مناڵانی کورد
دوو پەندن بۆ کورد لە باکووری کوردستان گرنگە کەڵکی لێ وەربگرترێت :
1- کاتێک یاسای نێو نەتەوەیی بە ئاشکرا پێشێل دەکرێت ، وەک لە گرتنی
زارۆکانی کورد ، ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نێو نەتەوەیی کاریگەری زیاد
دادەنێت ،دەوڵەت ناچار بوو مل بۆ ڕاستی دانوێنێت ، ئێستاش لە باکوری
کوردستان تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دراوەو ڕێساکانی
جەنگ پێشێل کراوەو چەکی قەدەغە کراوی نێو نەتەوەیی بەکار هاتووە ، گرنگ
ئەوەیە ئەو پێشێلکاریانە بە شێوەی زانستی و پرۆفیشیناڵ دۆکۆمێنت بکرێن
،بەڵگەی هەست پێکراو و زانستی لە سەر بە کار هێنانی ئەو چەکانە
کۆبکرێنەوە (( پرۆفیسۆر هیندریکس 22 ساڵ نینۆک و قژ و خۆڵی هەڵەبجەی لە
تاقیگەکەی پاراست )) .
2- ڕاستە تورکیا ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی نییە ، بەڵام کاتێک
پێشێلکارییەکان گەورە دەبێت ،کاتێک بەکار هێنانی چەکە قەدەغە کراوەکان
بە بەڵگە دەبێت ، ئەوا دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ناچار دەبێت بڕیاری
خۆی بدات وەک چۆن بەرامبەر بە عومەر بەشیر کردی .
بۆیە بزانین لە جیهانێکدا دەژێین ، لە ئێستا بە دواوە هەموو
پێشێلکارییەک ئازاد و ڕێگا پێدراو نییە .
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|