١\٩\٢٠١٠
تورکیا
و کورده‌کانی.
نووسینی:
سه‌میر سالحه

و. خالید هه‌رکی
به تێڕوانینی تورکی کێشه‌ی کورد له تورکیا
له روی ئالۆزیه‌وه له حاله‌تی عێراقی ئالۆزتره .
ستراتیژیه‌تی کورده‌کانی عێراق به بێ دوو دڵی بۆ کورده‌کانی تورکیا که
ئه‌مرۆ ژماره‌یان له سه‌روی 15 ملیۆنه بۆته مایه‌ی تێروانین
وئامانجی تێکۆشانیان .
بێ ئه‌وه‌ی درێژه به گوته‌کان بده‌ین ئه‌وه‌ی جه‌میل شیشه‌کی جێگری
سه‌رۆکی حکومه‌تی تورکی رایگه‌یاند نیشانه‌ی ئه‌و ناره‌حه‌تیه‌یه که
55 ملیۆن تورک تێیدا ده‌ژین ( هه‌ندێک چاویان بریوه‌ته ئه‌زمونی
باکوری عێراق و مه‌به‌ستیانه داواکاریه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
بێنه دی ) .
هه‌روه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا ئه‌وه‌تا واده‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی که به
نیازبون له 12 ی سه‌پته‌مبه‌ر ئه‌نجام بده‌ن که بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵێک له چاکسازی بوو رۆژ له دوای رۆژ له ئامانجه سیاسیه‌کانی
دور ده‌که‌وێته‌وه،ئه‌و چاکسازیانه‌ش بریتی بوون له دیاری کردنی کاری
حکومه‌ت وپه‌یکه‌ری ئه‌رک وکاره‌کانی ده‌زگا سه‌ربازی وسیاسی و سڤیلیه‌کانی
حوکمه‌ت .
فاکته‌ره نوێکه‌ی به‌م دواییه هاته سه‌ر هێلی نێوان حکومه‌ت و
ئۆپۆزسیۆن بریتی بوو له کێشه‌ی کوردی که به ئاستێکه ناتوانین مه‌زنده‌ی
ئه‌و گۆرانانه بکه‌ین که ده‌کرێ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌ل خۆیدا
بێنن .
ته‌قینه‌وه سیاسیه‌که‌ش به ته‌واوه‌تی ئه‌وکاته رویدا که موراد قه‌ره‌یه‌لای
سه‌رکرده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێ که دانوستان له
نێوان حکومه‌تی تورکیا‌و سه‌رۆکی پ.ک.ک رویداوه و ئه‌نجامه‌که‌ی به
ئاگربه‌ست و گرتنه‌به‌ری زمانی دیالۆگ له جیاتی زمانی توند‌و تیژی
ورێگه‌ی سه‌ربازیه‌وه بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فه‌رماندایه‌تی سه‌ربازی
تورکی هه‌ر زوو راده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێگه چاره‌ی له‌ناو
بردنی پ.ک.ک دان نه‌ک وتووێژ و ئه‌وه‌ی له مه‌یدان روو ده‌دا ئه‌وان
دورن لێیه‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده کورده‌کانی
تورکیا پێشوازیان له‌و بریاره کرد و ئه‌مه‌یان به هه‌نگاوێکی باش
ناساند و واده‌بینن که تۆپه‌که له گۆڵی حکومه‌تی تورکیا دایه به
روبه‌روو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن که به هۆیه‌وه هه‌ردوکیان
ده‌که‌ونه ململانێیه‌کی سه‌خت و ئاسته‌میشه درک به ئه‌نجامه‌کانی
بکرێ .
به‌ر له چه‌ند رۆژێک سه‌رۆکی شاره‌وانی دیاربه‌کری کوردی له‌به‌رده‌ممان
ده‌وه‌ستێ وباس له دیموکراتیه‌تی خۆیه‌تی له باشروی تورکیامان بۆ ده‌کات
ده‌ڵێ ده‌بێ سود له ئه‌زمونی باکوری عێراق وه‌رگرین ، هه‌ردوا به‌دوای
ئه‌مه راگیاندنه ئاگرینیه‌کانی ئه‌حمه‌د تورکی سه‌رۆکی پێشوی پارتی
ئاشتی ودیموکراتیی قه‌ده‌غه‌کراو دێت که به ناوی بزوتنه‌وه‌ی (
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی) مانا‌و ئامانجه‌کانی پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی ده‌ست
نیشان ده‌کا بۆ کورده‌کانی تورکیا ، که ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ین بریتیه
له سه‌ربه‌خۆییه‌کی سیاسی و ره‌گه‌زی و ئیداری .
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان که زۆر له‌و نوسینانه په‌سته که به هه‌ره‌می
وبه‌هه‌وه‌ست ده‌نوسرێن وبڵاوده‌کرێنه‌وه ، ووتی حکومه‌ت نه
دانوستانی کردوه‌و نه دانوستانیش له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران ده‌کا ،هه‌ندێک
ده‌زگا هه‌ن کاتێک ده‌بینن به‌رژه‌وه‌ندی ولات له هه‌نگاوێکدایه
خۆرسکی ئه‌وان به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن ، به‌ڵام ئه‌و راگه‌یاندنه هیچ
له‌و ژاوه‌ژاوه که‌م ناکاته‌وه که حکومه‌ت و کورده‌کانی خستۆته نێو
گفتوگۆیه‌کی سیاسی و ده‌ستوریی ئه‌وتۆ که تا چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و به‌ر
له کاره هه‌ره قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان بوو .
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ندین سیناریۆ له ئاسمانی تورکیا ده‌فرن . چاکه
مه‌زنه‌که‌ش بۆ ئه‌ردگان وپارته‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه که ئه‌م بابه‌ته‌ی
هێنایه سه‌ر مێز و گره‌و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌کا بۆیه هه‌مو چاوه‌روانن
ئاخۆ له‌و دیداره‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ل لایه‌نگرانی له دیاربه‌کر
که بریاره ئه‌نجام بدرێ چی ده‌ڵێ و چی راده‌گه‌یه‌نێ ؟ ئایا رێگا ده‌دا
که وتووێژه‌کان درێژه‌یان هه‌بێ وده‌رگاکان به والایی بمێننه‌وه یا
ئه‌وه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێ له راگه‌یاندنی داخوازیه‌کانی ئۆتۆنۆمی توندتر
ده‌بن وهێله سوره‌کان که به‌ر له 90 سال له کاتی راگه‌یاندنی
کۆماری تورکیا دیاری کرابون ده‌مێننه‌وه ؟
که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان ده‌ڵێن دانوستان له‌گه‌ل ئۆجه‌لان نه یه‌که‌م
جاره‌و نه دوا جاریش ده‌بێ ، دانوستانه‌کان له‌گه‌ل پارتی کرێکاران له
هه‌شتاکانه‌وه ده‌ستی پێکردوه کاتێک هه‌وڵی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵی ده‌دا
بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له زمانی هێز وچه‌ک هه‌ڵگرن . به‌ڵام هه‌ندێک وای ده‌بینن
که هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ رازی کردنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به
وازهێنانیان له به‌شداری نه‌کردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری
نوێ واده‌بینن که خۆیان توشی کێشه‌یه‌کی مه‌زن کردوه .
وتووێژه سیاسی و فکریه‌کانی به‌ربڵاو دۆزی کورد‌و چاره‌نوسی عه‌بدوللا
ئۆجه‌لانی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان که ماوه‌ی 10 ساله له
به‌ندیخانه‌ی ئیمرالی زیندانی کراوه دیاری ده‌که‌ن ، به‌تایبه‌ت کاتێک
که‌مال گیلیشدار ئۆغلۆی سه‌رۆکی ئۆپۆزسیۆنه چه‌په‌کان له پێناو وه‌ده‌ست
هێنانی ده‌نگی کورده‌کانی لایه‌نگرانیدا باس له یاسای لێبوردن ده‌کا
که دیاره ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا وئۆپۆزسیۆنیش هه‌روه‌ها
توره ده‌کا چونکه ئه‌م شێوازه چاره‌سه‌ریه درێژه به واده‌ی ئازاد
کردنی ده‌یان ئه‌فسه‌رو ئه‌کادیمیست و گه‌وره پیاوی کاری تورکی ده‌دات
ئه‌وانه‌ی بایه‌خیان به ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی
ده‌دا تا حکومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان بروخێنن به‌ر له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌ی هه‌بێ عه‌بدوللا ئۆجه‌لان ئازاد بکا .
_________________________
رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
/ ژماره 11598
30\8\2010
ماڵپه‌ڕی خالید هه‌رکی
|