٧\٨\٢٠١٣
تورکمان و حیزب و
قەیران.

سوارە کەمال
- بەشی یەکەم و دووەم -
بەپێی ئەو سەرچاوانەی لەبەر دەست ھەن، تورکمان تاکۆ ساڵی ١٩٩١ ھیچ
حیزبێکی سیاسی (بە پێی ئەو پێناسانەی بۆ حیزب دەکرێت) نەبووە، (ھەرچەندە
دوو لایەن ( بزوتنەوەی قومی تورکمانی) و (بارتی نیشتمانی تورکمانی عیرا
ق) یەکەمیان مێژووی دامەزراندنی دەگەرێنێتەوە بۆ سالی ١٩٧١ ، (ھەرچەندە
تاکۆ ئەمرۆش خەسەڵەتی حیزبی تێدا نیە، لە رەچەڵەدا تەنھا گرۆپێکی
ڕاسیستە و ھیچی تر)، بەڵام پێدەچی "راستگوبن" . سەرچاوەی ئەم
بۆچونەشمان، گرێدراوە بە و کاتەوە، واتا کاتی بەیاننامەی ١١ی ئازار
راگەیندرا، بۆ پەرچدانەوەو دژایەتی کورد، شاید ھەندی قەومچی، گرۆپی لەو
بابەتەیان خستبێتە بەر باس! ئەمیش یەکێک بوبێ لەولایەنانە). بەڵام
لایەنی دووەم (بارتی نیشتمانی تورکمانی عیراق) دەڵین ساڵی ١٩٨٨ لە
انقرە دامەزراوە، گوایە بە نھێنی کاری کردوە، ئەمیش لەڵایەن ھیچ
سەرچاوەیەکی بێ لایەن پشتراست نەکراوەتەوە.
لەگەل ئەوەی حیزبیان نەبوە، بەڵام لە سالی ١٩٨٢ بە پشتوانی یەکیتی،
دەستەیەکی کەمی تورکمان بە سەرکردایەتی عزەدین قوجە ھاتنە ناوجە
رزگارکراوەکانی کوردستان، و چارەگە سەعاتیکی لە بەخشی رادیوکەی بۆیان
تەرخان کرد.
کەواتا لە ساڵی ١٩٩١وە، پێکھاتەی تورکمان چەندین رێکخراو و حیزبی سیاسی
ھێنایە دامەزراندن. بەچەندین شێواز کەوتنە جموجۆڵ، لە وانە: بە رێگای
رێکخراوی (مانگی سووری ترکی Türk Kızılayı)
و ھەندێ رێکخراوی بەناو "خێرخوازی" کەوتنە کۆکردنەوەی خەڵک ، ھەر"کەسی"
بێگوتایە، تورکمانم، یان دوو وشەی تورکمانی زانیبایە، فۆرمیان پێ
پڕدەکردو ھاوکارییان دەکرد بە خۆراک و ھەندی شتومەک. بەو شێوەیە ژمارەی
تورکمان لەسەر کاغەز رۆژ بە دوای رۆژ زیاتر دەبوو، گەیشتە ئەو ئاستەی
سەرۆک وەزیرانی ئەوسای تورکیا (تانسو تشیلر (Tansu
Çillerلەو سەردەمە، "بلێت رێژەی تورکمان لە ئیراق (٤ )
ملیونە، (مێگفی بولنت ڕجاوید Mustafa Bülent Ecevit)
زیادی بکاو بڵێت چوار ملیون و نیوە.
لە ساڵی ١٩٩٣ دا خوێندنگەی تورکمانیان کردەوە و رێگایان بۆ تورک خۆشکرد،
زانکۆی ئیشق بە زمانی تورکی بکەنەوە، و لەلایەن تورکیاوە تەلەفزیۆنیان
بۆ دامەزرێندرا بەو شێوەیە جەماوەریان لەدەور کۆبووەوە.
بە مەیەستی یەکخستنی ھەڵویست و کۆکردنەوەی حیزبە تورکمانیەکان لە ژێر
یەک سایەدا، لە رێکەوتی ٢٤/٤/١٩٩٥دا چەند پارت و ریکخراوێک بەرەی
تورکمانی (Irak Türkmen Cephesi) یان
دامەزراند. لەوانە:
١. بارتی نیشتمانی تورکمانی عیراق Partisi milli
Türkmen Irak لەلایەن د. موڤەففەر ارسلان .
٢. بارتی یەکیتی تورکمانی عیراق (تورکمان ئیللی ئێستا
Partisi Türkmeneli) (ریاز ساری کەھیە).
٣. بزوتنەوەی بیلایەنی تورکمان Bağımsız Türkmen
Hareketi (فەرید عبدالخالق.
٤. یانەی برایەتی تورکمان ( سەنعان احمداغا).
٥. یانەی تورکمانەکانی عیراق بۆ کاروباری ھاوکاری و رۆشنبیری (د.
تورھان ، کەتانە).
رووداو:
رووداوی یەکەم.
لە ١٤/٧/ ١٩٥٩ دا بەھۆی روداوێک (٣٠ کەس، ٢٧ تورکمان و ٣ کورد بۆنە
قوربانی) ئەمەش بوە ھۆکاری گەورەتر بوونی درزی نێوان سیاسیەکانی "تورکمان
و کورد". ھەرچەندە ئەم ڕووداوە لەلایەن ھەندێ کاربەدەستی حکومەتی ئەوسا،
و دامودەزگا جاسوسەکانی وڵاتانی نێوچەکە، کە زیاترینیان تورکمان و
ھەندی لە کۆمۆنستەکان بوون وە بەشی زۆری کۆمۆنسیتەکانیش کورد بوون،
بەرنامە ریزی بۆ کرابوو.
لەھەمان کاتدا دەستوری کاتی ئیراق کە لە ٢٧/٧/١٩٥٨ ڕاگەێندرا بوو، لە
نێویدا ناوی کوردو عەرەب بە ھاوبەش ھاتبو، ئەمەش تا ئاستێک سیاسیەکانی
تورکمان و دەولەتی تورکیای نارەحەت و نگەران کردبوو، بەرانبەر بەم
ھەڵوێستەی تورکمان ھەندی سیاسی کورد نگەرانیەکانیان لە ھەنبانەدا
ھەڵگرتبوو، سەرئەنجام ئەو ھۆکارگەلەی سەرەوە بوونە ھەوێنی بەرپا کردنی
ئەو ئاژاوە گێریە ، مەخابن خرایە ئەستوی کورد بەگشتی و حیزبی شوعی و
پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی.
رووداوی دووەم.
رووداوی یەکەم وەک رقوو گینە، لە نێو تورکمانە سیاسیەکان مایەوە، لە
پاش کودەتای بەعسیەکان، رژێمی بەعسی بە ھاوکاری قەومچییە تورکمانەکان،
کەوتنە ئاژاوەنانەوەو شەر فرۆشتن بە کورد، سەرئەنجام لە ٢٣ ی حوزەیرانی
١٩٦٣ دا، بیست و ھەشت کوردی رۆشنبیرو کەسایەتی دیاری شاری کەرکوکیان
گەیاندە سێدارە.
ئەوەی جێگای نیگەرانی و سەرنجە، حیزبە تورکمانییە ناسیونالیستەکان،
بەئێستاشەوە ئەم ڕووداوە بە نوێی ھێشتوویانەتەوە، و بەردەوام دەیخزێننە
ناو مێشکی نەوەی نوێ تورکمان. ئەمەش ئەوە دەردەخا کە ڕابردو بەشێکی
زۆری لە سایکۆلۆژیای سیاسەتکەرانی تورکمانی توندرەو داگیرکردوە (ماویەتی)
رووداوی سێیەم.
بۆ شانسی کورد لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ کاتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەستی
بەعسی گرتوو ھێنایە ھەولێر، تورکمانەکانیش وەک سیاسیەکانی کورد و عەرەب
کەوتنە بەر ئەو شاڵاوە.
بەڵام سیاسەتکارە توندرەوەکانی تورکمان ئەم ھەڵەیان گواستەوە دژ بە
کورد بەکاریان برد لە نێو خەڵکی تورکمان بەگشتی و تورکیا، و وڵاتە زمان
تورکییەکانی وەک: تورکمانستان، کازاخ...ستان، اوزبکستان، قرغیستان و
وڵاتانی عەرب و... بەتایبەتی. ئەگەر پێشووتر بەشەرمەوە گلەیی و
رەخنەیان لە کورد بگرتایە لەوە بەدوا لە ھەر شوینێکدا بۆیان بلوایە دژ
بە دەسەڵاتی کورد جاریانداوە، تاکۆ دەنگیان گەیاندرایە ئھنجومھنی
مافھکانی مرۆڤی سھر بە نھتھوە یھکگرتووھکان، ئیستاش ئەو گرفتانەی
بەرۆکی سەرجەم دانشتوانی کەرکوک و خورماتووی... گرتووە، لە تیرۆرو،و
تھقینھوە، و رفاندن، بەشێوازێ لێ دەدۆێن گوایە تەنھا تورکمان کراوەتە
ئامانج، نەتەوەکانی دی زیانڵێکەوتوو نین، واتا ھەموو رێگایەک شەرعی بێ
یان نەبێ، راست بێ یان درو، گرتوویانەتە بەر، و ھەوڵدەدن کێشەی کەرکوک
تایبەت بکەن بەخۆیان، بە پاساوی ئەوەی گوایە دەسەڵاتی کورد ( تەکریدی
کەرکوکی کردوە." بۆیە تورکمان داوای پشتیوانی نێودھوڵھتی دەکەن تا لە
کورد بیانپارێزی.
ئەو رووداوانە بەشێکن لەو ھۆکارانەی، تاکۆ ئەمرۆ کارێگەری نەرێنیان
ھەبووە لەسەر پەیوەندی نیوان پێکھاتەی تورکمان و دەسەڵاتی کوردی، واتا
ئەو پەیوەندیە تەندروستەی دەبوو لە نێوان حیزبە تورکمانیەکان و
دەسەڵاتی کوردی ھەبوایە تاکو ئێستا وونە.
یادەوەری.
بەپێویستی دەزانم دوو یادەوەری بێنمەوە یاد: (بەرێوەبەری گشتی پەروەردە
لە شاری ھەولیر کورد بوو، کێشەی لەبەردەم خوێندنگەی تورکمانی دروست
دەکرد، کاتێک لەلایەن تورکمانەکانەوە گەیاندرایە مام جەلال، بە حوکمی
کارەکەم ئاگاداری کردم بەریوەبەری پەروەردە ببینم وە پێی راگەینم:
ئەگەر دەست لەسەریان بەرنەدا باواز لە بەریوەبەرایەتی بھینێ!).
دووەمیان لەدانشتنێکدا لەگەل مام جەلال ھاورێکەم وتی مام جەلال
تورکمانەکان لە قوتابخانەی تورکمانی، بە زمانی تورکی لاتینی دەخوێنن، و
دەنوسن و... ھاتە وەڵام وتی بڕوات بە دیموکراسیەت ھەیە، ئەگەر ھەتە
ئەمە دیموکراسیەتە حەزدەکەن بەو زمانە بنوسن بۆ نا) بەڵام ئەم جۆرە
کارانەش نەیتوانیوە درزەکان پڕکاتەوە، و متمانە بگەرێنێتەوە.
دیارە ئەم کەلێنەی خراوەتە نێوان حیزبە کوردوی و تورکمانیەکان،
ڕەنگدانەوەی لە سەر دیدی کورد، و تورکمان بۆ یەکتر، کاریگەری نەرێنی
ھەبووە لەسەر بوارە جۆراوجۆرەکانی پەیۆەست بە ژیان، بەتایبەت لە ناوچە
دابڕاوەکان، بە زەقی دەبینرێت،و بووە بە تەمێکی رەش بەسەر داھاتووی
کەرکوک .
پێم وایە لایەنی کەم لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگەی ریفراندووم لە ماددەی
١٤٠ (ئەگەر ئەنجامدرا)، خەڵکی تورکمان بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی
تورکمان کە گەراندنەوەی پارێزگای کەرکوک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بە
قازانجیەتی، ھەوڵدەدا زۆرترین کەمپین دژ بەو خواستە پێکبھێنی، وە پێشم
وایە گەراندنەوەی کەرکوک بەرێگای یاسایی بۆ سەر کوردستان بە بێ دەنگی
تورکمان ئەستەمە.
مەبەستی نەیار.
کاتێک تاک، گروپ، تۆیژ... ڕابردو بھشێک لە سایکۆلۆژیای داگیرکردبی، بە
ئەنجامدانی ھەر کارێک، کاردانەوەو و رەنگدانەوە، لە دەرئەنجامدا، بە
رۆشنی دەردەکەوێ
لەپاش یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم کوردستان، لە ١٩/٥/١٩٩٢، کە لە
٥/٧/١٩٩٢ دا، یەکەم حکومەتی لێ ھاتەکایەوە، ھەردوو حکومەتی تورک و
ئیرانی، لە بەر ئەوەی جێگیربوونی ئاسایش لە باشوری کوردستان بە مەترسیی
دەزانن لە سەر ئاسایشی نیشتمانییان، کەوتنە بیرکردنەوەو داڕشتنی
بەرنامەی جدی. دەستیان کرد بە ھاندانی ھەندێ لە کەسایەتیەکان، و
تورکمانە سیاسیەکان، حیزب و رێکخراوی سیاسی و سێبەری حیزبی تورکمانی
بخەنە کار، بۆ چەند مەبەستی لەوانە
١. کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پارتە ئۆپۆزسیونەکانی رژێمی ھەردوو
دەوڵەتی تورکی و ئیرانی، وەک ب ک ک و کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئیران و...
٢. تێرۆرکردنی کەسایەتی دەرکەوتوی ناو ئۆپۆزسیۆن.
٣. پشتگیری ئاینزا، ئیران بۆ شیعە، و تورکیا بۆ سننە.
٤. دابەشکردنی کۆمەڵگای کوردستان، رێگاگرتن لە یەک دەنگ بوون، بەرانبەر
بە پرسە نشتمانییەکان.
٥. چەواشە کاری و فتنەنانەوە، و ونکردنی متمانە لە نێوان حیزبەکان و
ھاوڵاتیانی کوردستان.
٦. تێکدانی دۆخی سیاسی، و تەنگەژە و قەیران دروستکردن لەبەردەم گەشەی
کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ئابووری و...
٧. بۆ فشار خستنە سەر حیزبەکانی غەیرە تورکمانی، لە ھەر کاتێ پێویست
بکات.
٨. ئاسانکاری بۆ بازرگانەکانیان و....ھتد.
swarekemal@yahoo.com
|