١٨\٨\٢٠١٣
تورکمان و حیزب و
قەیران.

سوارە کەمال
- بەشی
سێیەم -
بە گشتیی حیزبی تورکمانی دەبن بە دوو بەش:
یەکەم حیزبە ئیسلامییەکان
- پەیرەوانی ئاینزای شیعە، و سننە (بە پێی
ئامارێکی نا فەرمی شیعە ئاینزاکان لە
٥٢٪ تورکمان پێکدێنن).
حیزبە شیعە مەزهەبەکان بریتین لەو
حیزب و رێکخراوانەی لەلایەن ئیران و
حیزبە شیعە مەزهەبەکانی ئیراق و رێکخراوو ئاینزا شیعەکانی نێوچەکە،
هاوکاری ماددی و سیاسی دەکرێن، لە بنەواندا لقی
حیزبە شیعەکانی ئیراقن.
حیزبە سننە مەزهەبەکان بریتین لەو
حیزبانەی کە لەلایەن تورکیا، و
حیزب،
و رێکخراوی سننە مەزهەبەکانی ئیراق، و وڵاتانی عەربی و تورک
زمانەکانەوە، هاوکاری ماددی و سیاسی دەکرێن.
دووەم حیزبە ناسیونالیستیەکان:
ئەم حیزبانە هەرچەندە لە جەوهەردا یەک دیدیان هەیە بەرانبەر بە کوردستان،
بەڵام بە سێی شێوازی جیاواز دەردەکەون.
حیزبە ناسیونالیستەکانى وابەستە بە تورکیا زیاتر خاوەن بیربوجونى
پان - تورکیزم ن زیاتر لەناو بەرەى تورکمانى هەیە
.
جیاوازییان:
جیاوازی نێوان
حیزبە ئیسلامیەکان، ئەوەیە پەیرەوانی سننە ئاینزاکان، لە
نیوان هەڵبژاردنی ئاینزاو نەتەوە، نەتەوەیان پێشخستووە، بەڵام ئاینزا
شیعەکان، پێچەوانەی ئەوان ئاینزاکەیان لە پێش بەرژەوەندی نەتەوە داناوە،
بەڵام خوێندنەوەیان بۆ یەکتر، سننەکان بە چاویلکهی ئوسمانیەوە
دەرواننە شیعە ئاینزاکان، هەروەها بەپێچەوانەشەوە، شیعەکانیش بە
چاویلکەی ئیمبراتوریەتی سەفەویەوە دەرواننە سننەکان.
هەردوو بەشەکان، بەرەى تورکمانى و
حیزبە ئیسلامیەکان بە شیعە و سننە
مەزهەبەکانەوە، هەمان دیدیان هەیە بۆ مەسەلەى کەرکوک، بەڵام لە مەسەلەى
پەیوەندى ئقلیمى و ئایدولوجى جیاوازن.
نمونەیەک لەو ئامانجانەی لە بەرنامەی بەرەی تورکمانی دا هاتووە.
یەکەم: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئیراق ( ئەمەش بە مەبەستیی دژایەتی
کردنی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنوسین دی لە ولاتێکی وەک ئیراق.
دوووەم هەڵوەشاندنەوەی میلیشیایە (کە مەبەستیان هیزی پێشمەرگەیە).
بە کورتی ئەم
حیزبانە ئامادەنین نەک کار، بەڵکو یەک وتەی باشیان لێ
نایەتە دەر بۆ کورد ، بە پێچەوانەوە سەرجەم کارو وتارو گوتاریان بە
مەبەستی پشێوی نانهوهوەیە لەو سنورەی دەسەڵاتی کوردی بەسەرەوەیە،
هەمیشە وەک جوزیف گوبلز وەزیری پرۆپاگەندەی سیاسی سەردەمی هتلر دێنە
پێش چاو کە دەڵێ" درو بکە دروبکە تا بڕوات پێبکەن، بەداخەوە هەرچەندە
دەبوایە تا ئیستا درۆکانیان دەرکەوتایە لە نێو شەقامی تورکمانی، بەڵام
ڕێژەی دەنگییان لە ناو سندوقەکانی هەڵبژاردن وادەردەخەن کە تا ئێستا
ڕێژەیەک لە خەڵکی تورکمان وەک پاڵپشت بۆ ئەو
حیزبانە ماونەتەوە.
دیارە مەبەستمان ئەوە نیە هەموو خەتاکان بخەینە ئەستوی بەرەی تورکمانی
و حیزبە توندرەوکانیان، لە هەمان کاتدا بە شێوەیەک مەبەستمان شکاندنەوەی
پێکهاتەی تورکمان نیە، تەنها مەبەستمان لایەنە سیاسیەکان، جونکە جگە
لەوەی ئەو حیزبە تورکمانیانە بەو شێوە قێزەونە کار دەکەن. لە هەمان
کاتدا، یەکیکی تر لەو فاکتەرانەی هەناسەی ئەم جۆرە
حیزبانەی درێژکردووە،
چەوتی سیاسەتی دەسەڵاتی کوردە بوە، بەرانبەر بە خەڵکی تورکمان،
نەیویستووە بەدوور لە بەرژەوەندی
حیزبی وە بە کردار هاوکارو پشتوانیی
خەڵکی تورکمان بکات. نەی ویستوە تورکمان وەک ئەوەی هەیە بخوینیتەوە
هەمیشە هەوڵى داوه، کار لە سەر
حیزبە کارتونیەکان بکات بو راکیشانى
تورکمان.
حیزبە ناسیونالیستە وابەستە بووەکانی دەسەڵات: ژمارەی ئەم
حیزبانە لە
هەموو حیزبە تورکمانیەکانی تر زیاترە بەڵام توانای بەدەستهینانی لاقی
کورسیکی پەرلەمانیان نیە، واتا خاوەن هیچ پێگەیەکی جماوەری نین.
ئەلبەتە ئەگەر کەسانێک لە ناو ئەم
حیزبانە مەبەستیان پێکەوژیان و بروا
بوون بوبی بە سیستەمێکی تەندروست، هیندە
حیزبە کوردیەکان بە چەوتی
بەرخوردیان لەتەک کردوون، هیچ پێکەیکیان بۆ نەماوەتەوە لە نیو پێکهاتەی
تورکمانی
سەیر و سەمەرە.
• ئەگەر سەرنج بدەیت لە نێو تورکماندا
حیزبیی سوسیالیستی و کۆمونیستی
تیدا بەدی ناکرێ.
• لە نیو هیچ حیزبیکى تورکمانیدا، غەیرە تورکمان بەدى ناکرێت، (مەگەر بۆ
پاسەوانى بارەگاى هەندێ لە
حیزبە وابەستە بووەکانی دەسەڵات نەبێت.
• هیچ، حیزبیکی تورکمانی نەیتوانیەوە لەچوارچێوەی رەگەزپەرستی خۆی
دەربازبکات.
• جگە لەو حیزبانەی وابەستەی دەسەڵاتی کوردین کە بەهەموویانەوە ناتوانن
٥٠ کەس کۆبکەنەوە، لایەنەکانی دی هەر لایەنەیان بە شێوازی هەڵوستیان
نەرێنییە بەرانبەر بە کورد و وشەی کوردستان، وە بە هیچ جۆری
گەراندنەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێم پەسەند ناکەن، لەهەمان کاتدا ماددەی
١٤٠ی دەستوری ئیراقی، بە ماددەیەکی کات بەسەرچووی دەزانن.
ئهمهش یەکیکە لەو مهترسییانەی بەردەم بەدەستهێنانەوەی ناوچە
دابراوەکان لە نێوشیدا پاریزگای کەرکوک
.
کەواتە ئەم هەراوهوریایەی بەرانبەر دەسەڵاتی کورد گرتویانەتە بەر بەو
مەبەستە نەبووە کە هەڵەکانی بقۆزنەوە تاکۆ لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاری
بخەن بۆ بەدەستهینانی زۆرترین دەنگ، تاکو بەشدار بن لە دەسەڵات و
بەرنامەکانیان جێبەجێ بکەن، بەڵکو هەوڵدانە بۆ دابەشکردن و دووبەرە
خستنە ناو کۆمەڵگایە، لە هەمان کاتدا زەوینە خۆشکردنە بۆ دەستێوەردانی
دەوڵەتی بیانی، یان بۆ ناچارکردنی دەسەڵاتی کوردی تا فەرمانی وڵاتانی
ئیقلمی باشتر جێبەجێبکات.
سەرئەنجام.
ئەنجامی کاروکردار، و گوتار، وتار.و، و... ئەم
حیزبانەی ناو بەرەی
تورکمانی، ئاماژە بونە بەوەی دەیانەوێت داهاتووی ناوچە دابراوەکان
بە گشتیی و پارێزگای کەرکوک بەتایبەتی، بەرەو کیشەو قەیرانی گەورەتر و
ئاڵوزتر بەرن، شاید بەمەبەستی گەیشتن بێ بە:
١. زەوێنە رەخساندن بۆ دەستێوەردانی سەربازی لەلایەن حکومەتی
بەغدا.
٢. بەهانە خستنە دەست حکومەتی تورکیا، بۆ بهدهستهێینانی مهرامه
ناسراوهکانی لەوانە دەستوەردان لە کەرکوک و موسل و ناوچە سننە
نشینەکان.
٣. بۆ رەخساندنی دروستکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەتی تورک و
ئیراق لە کاتی پێویست.
٤. وەک کارتی فشار لەڵایەن تورکیاوە بەکارخراون، بۆ قازانجی ئابوری
زیاتر، لەوەی ئیمرۆ کە دەسەڵاتی کورد بۆ حکومەتی تورکی و ئیرانی
فەراهەمی کردوە.
٥. زەنگێکە بۆ ئاگارکردنەوەی دەسەڵاتی کوردی، ئەگەر دەست وەردەن لە
ناوخۆی تورکیا، یان بەپێ بەرنامەی تورکیا نەجولێنەوە لە رۆژئاوای
کوردستان، ئەوا تورک تورکمانی هەیە.
کەواتە، چەند ئەم
حیزبە توند رەوانە، توانایان زیاتر بی ئالۆزیەکان،
کێشە، و قەیرانەکان لە ناوچە دابراوەکان زیاترو گەورەتر دەبن.
_______________________________
بەشی یەکەم و دووەم:
www.emrro.com/turkmanuhizbu1u2.htm
swarekemal@yahoo.com
|