ژیانی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر رێگای لاوانی له‌دایکبووی وڵاتی مه‌ینه‌ت ئاوا.
بێ‌کاری و ماده سڕ که‌ره‌کان
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی - به‌شی دووهه‌م - دیارده‌ی بێ‌کاری و لاوان.
بێ‌کاری و ئاسته‌نگییه‌کانی له سه‌ر رێگای ژیانی لاوان‌دا یه‌کێک له‌و دیارده سه‌ره‌کییانه‌یه که زه‌قه‌و کۆسپێکی گه‌وره‌و دژوار له سه‌ر رێگای به‌ره‌و پێشچونی ژیانی لاوان به تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگایش به گشتیدا درووست ده‌کات، چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا، نه‌بوون یان لاواز بوونی ئابووری، نه‌بوون یان که‌م بوونی ناوه‌نده خزمه‌ت گوزاری وبه‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان، نه‌بوون یان که‌مبوونی سیستم وناوه‌ندی بارهێنان له بواره‌کانی زانستی وپیشه‌یی، له کۆمه‌ڵگا رێگا خۆشکه‌ره بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێکاران، دیاره له ناو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرترین هێزی کار له لاوان پێک دێت به‌و مانا هه‌م رێژه‌یان زۆره‌و هه‌م هێزی کاریان زیاتره، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه خاوه‌ن کار و ناوه‌نده کرێکاری وخزمه‌ت گوزاری و به‌ر هه‌م هێه‌نه‌ره‌کان وته‌نانه‌ت ئیداره‌کانیش له توێژی لاو زۆرتر که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن چوونکا هه‌م هێزی کاریان زۆره‌و هه‌م ته‌مه‌نی خزمه‌ت به‌و ناوه‌نده‌ی که لاوی تێدا داده‌مه‌زرێت زۆرتره.
له لایه‌کی تریشه‌وه لاو زیاتر له‌هه‌مو توێژێک پێویستی به کار‌و دابین کردنی داهاتی هه‌یه، چوونکا حه‌زی زۆره‌و ئاوات وخولیای جۆراو جۆر له مێشکیدایه، که واته بێ‌کاری زۆرترین زه‌ره‌ر به توێژی نیازمه‌ند ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوی نیازمه‌ندی بێکار ناتوانێت داهاته‌که‌ی خۆی دابین بکات ونه‌ته‌نیا به ئاواته ساکاره‌کانیشی ناگات به‌ڵکو ژیانی ئاسایی خۆیشی بۆ دابین نابێت. له‌م حاڵه‌ته‌دایه به هۆی بێکارییه‌وه لاوێکی که‌م داهات درووست ده‌بێت که له‌مه‌ڕ گه‌ڵاڵه‌کانی ژیان وحه‌ز وئاواته‌کانی ناکام ده‌مێنێته‌وه، کاتی لاوێتی کاتێکی گرینگ و ناسکه‌و لاو به هۆی که‌م ئه‌زموون بوون و ناخاراو بوونی له کوره‌ی ژیاندا ، به‌هۆی ناهومێد و هیوا بڕاو بونیه‌وه ره‌نگه له ره‌وتی ژیان بچێته ده‌رو و توشی هه‌ندێک گرفتی ناحه‌ز ببێت. رژیمی کۆماری ئیسلامی له وڵاتی ئێران دا ده‌ستی به سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روت و سامانی وڵاتتدا گرتوه خه‌ریکه له سه‌ر ده‌ریای نه‌وت و مس وته‌ڵاو که‌شاوه‌رزی وپیشه و کانگاو سه‌ر چاوه‌کانی داهاتی زۆری ئابووری درێژه به ده‌سه‌ڵاتی نگریسی خۆی ده‌دات، ئه‌م رژیمه به جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ر قاڵی پێراگه‌یشتن به وڵاته‌که‌یدا بێت، به جیاتی ئه‌وه‌ی ناوه‌ند گه‌لی زانستی وته‌فریحی بۆ گه‌شه و بارهێنانی لاوان دابنێت، به جیاتی ئه‌وه‌ی ناوه‌ند گه‌لی به‌ر هه‌م هێنان رێک بخات وئابووری بگه‌شێنێته‌وه، به جیاتی ئه‌وه‌ی به که‌شاوه‌رزی وده‌خڵ ودانی ره‌ونه‌ق ببه‌خشێت، خه‌ریکی چه‌پاوڵ ورا‌و رووته‌و هه‌مو سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته قوربانی بیری پان ئیسلامیستی و پشتیوانی له‌گرووپه تیرۆریسته‌کان و ئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی دراوسێ و تاراده‌یه‌کیش دونیا.
کۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست رێژه‌ی بێ‌کاری به‌رز راده‌گرێت وهه‌نگاو بۆ که‌م کردنه‌وه و هێنانه خواره‌وه‌ی بێ‌کاری هه‌ڵناگرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێکار موحتاج ترن وزۆر زووتر ده‌توانێت له ناو خه‌ڵکی موحتاجدا خواسته کانی خۆی دابرێژێت. خه‌ڵک و به‌تایبه‌تی لاوان به برسی وبێکار هێشتنه‌وه، له‌و لاکه‌یش دابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت وسامان به سه‌ر دام وده‌زگاکانی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قی که ئه‌م ناوه‌ندانه‌یش کاریان سه‌ر کوت کردنی کۆمه‌ڵگاو په‌ره پێدانی دواکه‌وتویین، سه‌ر له عه‌رشی ئه‌علا ده‌دات.
لاوی بێکار مه‌جال وده‌رفه‌تی گه‌شه‌و بووژانه‌وه‌ی نییه، نه‌ته‌نیا ناتوانێت به حه‌ز وئاواته کانی بگات به‌ڵکو زۆر جاریش مه‌جالی بیر کردنه‌وه‌ی له خۆزگه‌کانی نامێنێته‌وه، چوونکا هه‌مو هێزو وزه‌ی خۆی ده‌خاته کار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کارێک بدۆزێته‌وه به‌ڵکو له رێگای داهاتی کاره‌که‌یه‌وه بتوانێت لانیکه‌می ژیانی خۆی دابین بکات، لاوی بێکار به هۆی بێکارییه‌وه له قه‌یرانێکدا ده‌ژی که توشی زۆر نه‌خۆشی مێشک وخه‌مۆکی ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئێسته خه‌مۆکی * ئه‌فسورده‌گی* رێژه‌یه‌کی زۆر به‌ر چاو له کۆمه‌ڵگای ئێران وکوردستاندا پێک دێنێت، به چنگه کوڕکێ ژیان کردن و زۆر جار نه‌توانین له روی حه‌ز ومه‌یلی خۆیانه‌وه ژیانیان دابین بکه‌ن، ئه‌مرێکی سه‌لمێندراوه بۆ لاوانی کۆمه‌ڵگای ئێمه، ته‌نانه‌ت زۆر جاریش ناتوانن ژیانی هاوسه‌رێتی له روی حه‌ز و خواستی خۆیانه‌وه دابین بکه‌ن به‌ڵکو ژیانی هاوبه‌ش بۆ لاوانی ئێمه به هۆی بێ‌کاری وکه‌م ده‌سه‌ڵاتی ماڵییه‌وه، له‌رووی تواناییه‌کانی گیرفان وهێزی ماڵییه‌وه‌یه نه‌ک له‌رووی خواستی ده‌روونی و ئه‌وین وخۆشه‌ویستییه‌وه، ئه‌م شێوازه له ئاکام دا زۆر جار کاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ ده‌که‌وێته‌وه، وه‌ک ته‌ڵاق، خۆ کوژی، له‌ش فرۆشی،.......زۆر دیارده‌ی تر.
ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به سه‌ر ئێران دا لاوێکی ده‌وێت که بیر له گۆڕانی ده‌سه‌ڵات وپێشکه‌وتویی وئازادی ویه‌کسانی ودیموکراسی نه‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌و خواسته بگات رێگا گه‌لی جۆراو جۆری گرتوه ته به‌ر، هه‌ندێک جار گرتن وئه‌شکه‌نجه‌و ئێعدام، ده‌ر کردن له سه‌ر کار، ده‌ر کردن له خوێندنگا، دور خستنه‌وه له شوێنی ژیان وکار وخوێندن، بێ سه‌ر وشوێن کردن، ده‌ر کردن له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌کان، ده‌ر کردن له ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه کان، کپ کردنی ده‌نگی ده‌نگ داره کان وشکاندنی قه‌ڵه‌می نووسه‌ران، هه‌ر وه‌ها بۆ به‌شێکی زۆریش له لاوان، بێ‌کاری، نه‌خۆشیه فه‌وتێنه‌ره جۆراو جۆره‌کان، ماده سڕ که‌ره‌کان، له‌شفرۆشی و ...... زۆر دیارده‌ی تری له کۆمه‌ڵگادا کردۆته باو که لاو به یه‌کێک له‌و دیاردانه گرفتار ببێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی ده‌ست تێوه‌ردان له سیستمی ده‌وڵه‌تی نه‌مێنێت ولا‌و مل که‌ج ولاره ملی به‌ر ده‌رکی ده‌سه‌ڵات بێت.
له کوردستان به ده‌یان هه‌زار مامۆستای قوتابخانه، موهه‌ندس و دوکتۆر ونووسه‌ر وئه‌دیب و کارناس و ...... بێکارن، ئه‌م رێژه جیاوازه له‌و لاوانه‌ی که به هۆی ده‌ست ته‌نگییه‌وه بێ به‌ش بون له خوێندن یان خوێنده‌وارییه‌ان که‌مه، هه‌مو ساڵێک به هه‌زاران لاو خوێندنی باڵا ته‌واو ده‌که‌ن، ئه‌م لاوانه پاش ساڵیانێکی زۆر له ته‌مه‌نیان که سه‌ر قاڵی خوێندن بون ئه‌و کات رووله بازاری بێ‌کاری ده‌که‌ن و ته‌مه‌نێکی تر له ژیانیان به دوای کاردا وه‌یلان ده‌بن، به‌ڵێ بێ‌کاری هۆکارێکی گرینگه بۆ به‌ر به‌ست کردنی لاوان، که ئه‌م هۆکاره زۆر دیارده‌ی دزێویش له‌گه‌ل خۆی دێنێته ناو کۆمه‌ڵگاو زۆر جارانیش زۆر کاره‌ساتی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
تووشبوون به ماده سڕکه‌ره‌کان.
دیارده‌یه‌کی تر که له کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌رۆکی به لاوان گرتوه دیارده‌ی دزێو‌و ماڵوێرانکه‌ری ماده سڕ که‌ره‌کانه، ماده سڕ که‌ره‌کان ئه‌مرۆکه بوه‌ته گرفتێکی هه‌ره گرینگ که نه‌ته‌نیا لاو به‌ره‌و خه‌مۆکی ده‌بات وژیانی توشی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه ده‌کات به‌ڵکو به‌ره‌و نه‌مان وفه‌وتانی یه‌کجاری ده‌بات، په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه به داخه‌وه رۆژ به رۆژ له زیاد بووندایه‌و رۆژانه له ئاکامی ئه‌م دیارده‌یه‌شدا کاره‌ساتی دڵته‌زێن ده‌خولقێت، ئه‌م دیارده‌یه له پێش چاوانی کۆماری ئیسلامی‌دا رۆژانه له زیاد بووندایه‌و هیچ جۆره به‌ر به‌ست دانانێک بۆ به‌ر گرتن به زیاد بوونی ئه‌م به‌ڵایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه نییه، له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی یان تا ماوه‌ی 10 ساڵ دوای له سه‌ر کار بوونی ئه‌م کۆماره ژماره‌ی گیرۆده بوان به ماده سڕ که ره‌کان له هه‌مو کوردستان زۆر که‌م وته‌نانه‌ت له زۆر شار وناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی بنیامێک تێ نه ده‌په‌ڕی، به داخه‌وه ئه‌مرۆکه ئه‌م ماده‌یه نه ته‌نیا ناو شار و ناوه‌نده گه‌وره کانی ئاخنیه‌وه به‌ڵکو به‌ره‌و دێهاته‌کانیش هێرشی بردوه‌و له شێوێنێک له‌م کوردستانه‌دا نیه که لاوان به زۆری گیرۆده به‌و مادانه نه بووبێتن یان له مه‌ترسی گیرۆده بووندا نه‌بن.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌ت رۆژانه ده‌یان که‌س له شاره جۆراو جۆره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا به هۆی ئه‌و ماده‌یه‌وه گیان وژیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یه‌کێک له هۆکاره کانی ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ‌کاری و نه‌بوونی به‌رنامه‌و پرۆگرامێک که لاوان به ره‌و زانست وسڵامه‌تی هان بدات، لاوان له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به گشتی وله‌کوردستاندا به تایبه‌تی، توشی سه‌ر لێشێواوییه کن، شوێنی ته‌فریح ورابواردن، ئیمکانی گه‌شه‌و خوێندن، ئیمکانی وه‌رزش و سه‌ر گه‌رمییان نیه‌و له بێکاریشدا ده‌تلێنه‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه لاوان له گه‌ل ده‌وڵه‌تێک که زوانی زه‌برو زه‌نگه‌و کوشتن وگرتن وئێعدام و سه‌ر کوتی بێ به‌زه‌ییانه‌ی لاوانه، به‌ره‌و روون، ئه‌م شێوازه له ئیداره‌و به‌رێوه بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می سیاسه‌ته چه‌وت ودژه ئینسانییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه که نه‌هامه‌تییه‌که‌ی به‌ر بینی به کۆمه‌ڵگا گرتوه‌و خه‌ریکه له زه‌لکاوی به‌د به‌ختیدا نوقمی ده‌کات. ئاماره‌کانی خودی رژیم ده‌ری ده‌خه‌ن که ته‌مه‌نی زۆربه‌ی گیرۆده‌بوان له نێوان 16 تا 22 ساڵدایه، ئه‌و ئاماره هه‌ڵگری کۆڵێک ئازاره، لاوێک له‌و ته‌مه‌نه دا ده‌بێت شوێنی له خوێندنگا، وه‌رزشگا و ناوه‌نده زانستییه‌کاندا بێت، به‌ڵام لاوی له دایک بوی وڵاتی مه‌ینه‌ت ئاوا شوێنی کوچه‌و کۆڵان وسه‌ر قه‌بران وپه‌ناگاچۆڵه‌کانه بۆ کێشان و‌مه‌سره‌ف کردنی ماده سڕ که‌ره‌کان، و ته‌رمه‌کیشی له ژێر پردێک وله بنه دارێک یان له زبڵدانییه‌کدا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن رژیم ودام وده‌ست گاکانی سه‌ر به ئیداره ئیتلاعاته‌کان بۆ به لارێ‌دا بردنی بیری لاوان بڵاو ده‌کرێته‌وه، بڵاو بوونه‌وه‌و گیرۆده بوونی لاوان به ماده سڕ که‌ره‌کان ته‌نیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی نیه که لاوی گیرۆده بوو به‌ماده سڕ که‌ره‌کان له بواری جسمییه‌وه یان رۆحییه‌وه توشی گرفت ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که لاوی گیرۆده بوو، له بواری جسمییه‌وه لاواز و لاشه‌ی ئازاراویی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که مێشکی خه‌مۆک ونگه‌ران ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که تووشی زۆرێک نه‌خۆشی ده‌بێت ودابڕاو له کۆمه‌ڵگا، به‌شێکن له لایه‌نێکی قه‌زیه‌که، له و لاکه‌یشی ژیان وماڵ وته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌یشی به خۆیه‌وه سه‌ر گه‌رم ده‌کات، کۆمه‌ڵگا نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، لاوی موعتادمه‌جبوور ده‌بێت بوون و نه‌بوونی خۆی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماده سڕ که‌ره‌کان هه‌راج بکات، لاوی گیرۆده بوو، بنه ماڵه‌که‌ی فه‌له‌ج ده‌کات، سیما‌و رواڵه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی دزێو ده‌کات، توشی خۆ کوژی وکرده‌وه ی ناله‌باری تری خراپ ده‌بێت، ده‌ست ده‌کاته جینایه‌ت و دزی و زۆر شتی تر ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌ی بتوانێت بڕێک ماده‌ی سڕ که‌ر دابین بکات ونیازی ژه‌مێکی یان رۆژێکی وه‌ده‌ست بێنێت.
به‌ڵێ لاوی موعتاد، له خۆیه‌وه بوونێکی نامێنێت ومردویه‌که که ته‌نیا هه‌ناسه ده‌دات، هه‌ست وهێزی بیر کردنه‌وه‌ی له ژیان و داخوازییه‌کانی نامێنێته‌وه، بیری گۆران وعه‌داڵه‌ت خوازی و سه‌ر به‌ستی و هه‌مو ده‌نگێکی ئینسانی لا ده‌بێته ژه‌مێک له ماده سڕ که‌ره کان، که‌م نین ئه‌و لاوانه‌ی که گیرۆده به‌م به‌ڵا ماڵ وێرانکه‌ره بون، که‌م نین ئه‌و لاوانه‌ی که رۆژانه ده‌بنه قوربانی ئه‌م دیارده‌یه و ته‌رمه‌کانیان له گۆشه‌و قوژبنی ئه‌م وڵاته‌دا ده دۆزرێنه‌وه، که‌م نین ئه‌و موعتادانه‌ی که بۆ دابین کردنی بڕێک ماده‌ی سڕ که‌ر ئاماده‌ی هه‌مو جینایه‌ت وکاره سات ورووداوێکی دڵته‌زێنن، که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی گیرۆده بوون به‌م ماده‌یه‌وه خۆیان ده‌کوژن ، که‌م نین ئه‌و بنه ماڵانه‌ی که به هۆی گیرۆده بوونی منداله‌که‌یان هه‌مو دار ونه داریان له ده‌ست داوه‌و رۆژی چه‌ند جار مه‌رگی منداڵه زیندوه که‌یان به چاوان ده‌بین، که‌م نین ئه‌و بنه ماڵانه‌ی که به ته‌واوی به‌سراونه‌ته‌وه بۆ چاره سه‌ر کردن وپارێزگاری کردن له منداڵی تووش بوویان به‌م ماده‌یه‌وه.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ی سه‌لمێنن که ماده سڕ که‌ره‌کان نه ته‌نیا ژیانی لاو ده‌فه‌وتێنن به‌ڵکو کۆمه‌ڵگایش ناشیرین وتووشی خه‌له‌لی ده‌که‌ن، کۆماری ئیسلامیش بۆ کۆنترۆڵی زیاتری کۆمه‌ڵگاکه‌ی مه‌یلی له‌وه هه‌یه که لاوان گیرۆده به‌و ماده‌یه‌و دیارده‌کانی تر بن، به‌و ئازارانه‌وه بتلێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوێ موعتاد یان گیرۆده بوو به هه‌ر دیارده‌یه‌کی تره‌وه ئیتر ناتوانێت بیر له به‌گژدا چوونی دیکتاتۆریه‌ت بکاته‌وه، بیر له حه‌ز وئاوات ودونیای پێشکه‌وتوو بکاته‌وه، لاوی موعتاد هه‌مو دونیا لای ماده سڕ که‌ره‌کانه‌و هه‌مو بیری به‌وه‌وه سه‌ر قاڵ ده‌بێت.
دیارده‌ی تر زۆرن له کۆمه‌ڵگادا که به‌ر به‌ستیان له سه‌ر رێگای ژیانی لاوان دا درووست کردوه وه‌ک نه خۆشییه ده‌روونییه‌کان، نه‌خۆشی ئه‌یدز، له‌ش فرۆشی و .......زۆر شتی تر که دوان له‌و بابه‌تانه پێویستی به که‌سانی پسپۆر ولێزان هه‌یه، هیوادارم نووسه‌ران وقه‌ڵه‌م به ده‌ستان له سه‌ر دیارده دزێوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا زۆرتر بدوێن وبنووسن.
|