تووتی و تەشقەڵهی.

فەرهاد کەریم
خودایە کەسێکت نەمرێ و تووتیەک قیت
(وەعز)ت بۆ
بدا، کە
دەلێم تووتیەک مەبەست لەو نەخوێندەوارەی لە
پرسەی خاوەن مردووەکە دوو
ئایات و فەرموودەی لەبەرکردووە
و بۆت دەرێسێ و مانا
و لێکدانەوەشی بە کالفامی خۆی
شیدەکاتەوە و دانیشتنەکە دەبێتە بیابان و شمشێر دێتە ئاراوە..
کەسیش نابێ فزە بکات، وەکو وابێت کورد
هەزاران ساڵه خاوەن نیشتمانێکی ئازاد
و خاوەن ئالا رەنگینەکەی خۆیەتی و
هیچ گرفتیشی نییه تەنها ئاین نەبێت ،
رێز و حورمەتی پرسەکەیە
و دەبێ دیسان به پاڕانەوە
و بە
هێمنی شمێر و حوشتر
و بیابانی بۆگەن پیرۆزکەی.. غەزا
و فتوحات
و جیهادە خوێناویەکەی رابردوو
و ئێستا حەلالکەی، نابێت هیچ
بیروبۆچوونێکی خۆتت هەبێ لە ئەشهەدوبیللا زیاتر
چونکە تووتیە حەیاتەکە دەیکاتە
فرتەنە ، هەقمە بلێم با پرسەکانمان
به ئیمێل یا به
تەلەفۆن بن، تا
لە تەشقەلەی ئەو تووتیە زمان شمشێرانە دوور
بین و کار ئاسانییش بۆ هەمووان .....
مەیدانی حەیوانان.
ئاگاتان لە زمانتان بێت کە کۆدەبنەوە
رەسولێک نەیقەومێنێ، مەبەستم لە
رەسولەکانی خوا و رەسولی هەمزەتۆفی گەورە نووسەری
داغستان و رەسول گەردی مامۆستای حەیرانی کوردی
نییه!!*،
داوای لێبوردن لە رەسولەکان، بمبورن رەسولەکان.
باشە مەیدانی ئازادی کرا بە مەیدانی حەیوانان بۆ تووشی سەرئێشەی
کردم خۆ من ناوەکە
م نەگۆریووە ....با گوێ لەیەکتر
بگرین تا لەیەکتر بگەیەن.. دوور
لەناو و ناتۆرە
و قسە بەیەک گوتن
و سنووربەزاندن و ورووژاندنی
هەست و نەستی یەکتر (م)ێک
لە(م)ێک دهپرسێ
خەلکی کوێی (م)ێکیدی لە وەلامدا نزیک
مەیدانی حەیوانان.. زووتر ناوی مەیدانی
ئازادی بووە، منیش گوتم
ئافەرین بۆ عەقلی کۆماری خوا و پێغەمبەران کە ناوی مەیدانی ئازادی
بگۆرێ بۆ مەیدانی حەیوانان.. ئەوە کەی
سووکایەتیە بە فەنتەلۆسی ئەوبەر.. خزمێکی
ئەو بەرێزە گوتی من سوکایەتیم پێیان کردووە..
ئای کە خراپیان تێ گەیاندووی
... لەسەرخۆ
تێمگەیاند و
داوای لێبووردنی لێم کرد، ،منیش وەک رێزی تەمەنی ماچم کرد و پێشئەوەی
گڕ بگرێ ساردم کردەوە، هەر ئەوە ماوە بلێم:
ئەرێ بە بانانەوە کۆمیتەی کوردی گیانە بە
بانانەوە..
رەسولیش بێ چەقۆ کێشان چووە ماڵهوە
.............
______________________________
* یادیان بەخێر
و سەری رێزم بۆ گۆری هەردوو بەرێز هەمزەتۆف
و گەردی.
Farhad4Hamad@yahoo.com
|