ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکی
په‌سه‌ندی ئه‌و
٧٠٠ بلیۆن دۆلاره ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی
قه‌یڕانی دارایی.

مه‌هدی کاوانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی، به‌زۆرینه‌ی ٢٢٦ به‌رامبه‌ر به‌٢٠٧ ده‌نگ ،
پلانی جۆرج ده‌بلیو بۆشی ناسراو به(پلانی ڕزگار کردنی دامه‌زراوه
نه‌ختینه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ، که‌وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریکی هنری
پۆلسن ئاماده‌ی کردبوو) چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر ڕه‌تی کرده‌وه. له‌ڕێگه‌یه‌وه
گه‌وه‌ره‌بانکێکی تری ئه‌مه‌ریکیش به‌ناوی (و و ستریت که‌١،٢ ترلیۆن
دۆلاری زه‌ره‌ر کرد) هه‌مان شانسی ئیفلاس بوونی بانکی هیمان برازه‌ری
به‌ر که‌وت ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بێمتمانه‌یه‌کی تریش که‌وته‌ناو
بازاڕی نه‌ختینه‌ی ئه‌مه‌ریکی و جیهانی. هه‌ر دوا به‌دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
پلانی ناوبراو ، داود جۆنز ٤٨٥ خاڵ که‌ده‌کاته‌٦،٩٨٪ و ناسداکیش ١٤٢خاڵ
که‌ده‌کاته‌٩،١٤٪ هاتنه‌خواره‌وه‌و سه‌رنجدانه‌کانیش ئه‌وه‌به‌ده‌رده‌خه‌ن
ئه‌گه‌ر بیت و به‌رپه‌رچی ئه‌و قه‌یرانه‌نه‌ختینه‌جیهانیه‌به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی و جیهانی (به‌تایبه‌تی ئه‌وروپی) به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت ڕێی پی نه‌گیرێ
ئه‌وا کاره‌ساتێکی جیهانی تری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌که‌سادی
ئابووری و هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رهه‌م به‌رۆکی هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.
دیاره‌ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی و وڵاتانی تری سه‌رمایه‌داری په‌ره‌سه‌ندو
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌هه‌وڵی دووباره‌خۆڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می نه‌ختینه‌ی
خۆیانن تاوه‌که‌ئه‌و قه‌یڕانه‌نه‌ختینیه‌ئه‌مه‌ریکیه‌به‌فراوانی ئه‌وانیش
نه‌گرێته‌وه‌و له‌دانیشتنه‌کانیشیاندا ئه‌مه‌ریکای پێ تاوانبار ده‌که‌ن
که‌له‌ڕێگای قه‌یڕانی نه‌ختینه‌ی ئه‌وانه‌وه‌تووشیان بۆته‌وه.
به‌ریتانیا خۆماڵی کردنی بانکی برادفۆردی ڕاگه‌یاندو به‌دواشیه‌وه‌هه‌ر
یه‌ک له هۆله‌نده وبه‌لچیکاو لۆکسه‌مبۆرغ ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٩٪ی بانکی
فۆرتیس داگرت. ئه‌نجومه‌نی ئیحتیاتی ئه‌مه‌ریکیش که‌١٠ ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا
پاش ئیفلاسکردنی هیمان برازه‌رس که‌ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ٧٩،٩٪
کۆمپانیای(ئه‌یه‌ئه‌ی جی) بۆ ڕزگار کردنی له‌ئیفلاس بوون . ئێستاکه‌خه‌ریکی
ئه‌وه‌یه به‌نکی واکۆفیا که‌چواره‌مین گه‌وره‌بانکه‌کانی ئه‌مه‌ریکیه‌بۆ
ڕزگار کردنی له‌ئیفلاس بوون ،خۆماڵی بکات.
حکومه‌تی ئایسله‌ندیش له‌په‌له‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌که‌بانکی غیلتر سێه‌م گه‌وره‌بانکی
جیهانیه، خۆماڵێ بکات.
نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش داوای له‌گه‌وره‌لێپرسراوه‌بانکیه‌کان
و کۆمپانیا خۆماڵیبوه‌کان کردووه‌که‌هه‌تا زووه‌هاموشۆی ئه‌وه‌بخۆین که‌یاسای
نوێ ی به‌نکی ده‌ربکه‌ین تاوه‌کو ئه‌و قه‌یڕانه‌نه‌ختینیه‌ئه‌مه‌ریکیه‌ئه‌وانیش
زۆر به‌فراوانی نه‌گرێته‌وه.
بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌مه‌ریکیش ئیعتماداتی بانک بۆ پیشکه‌ش کردنی قه‌رز
به‌وڵاتان له‌٣٣٠ بلیۆن دۆلار بۆ ٦٦٠ بلیۆن دۆلار به‌رز کردۆته‌وه.
ئه‌و قه‌یڕانه‌نه‌ختینه‌یه‌ئه‌مه‌ریکیه‌له‌لایه‌که‌وه‌ئه‌گه‌ر به‌رپێشی
لێ نه‌گیرێته‌وه، به‌دوایه‌وه‌کاره‌ساته‌مالیه‌که‌تێکڕای جیهان ده‌گرێته‌وه‌و
به‌هۆیه‌وه‌که‌سادی ئابووری به‌فراوانی ڕوبه‌ڕوی جیهان ده‌بیته‌وه‌و له‌وانه‌یه‌کارتێکرنه‌خراپه‌کانی
، زیاتر وڵاته‌هه‌ژاره‌کان بگرێته‌وه‌که‌له‌نه‌هامه‌تیکه‌وه‌بۆ نه‌هامه‌تیه‌کی
تر هه‌نگاو بهاوێژن . هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یڕانه‌له‌ئان و ساتێکی زۆر
ناسکی باری ئه‌مه‌ریکی سه‌ری هه‌ڵداوه. له‌لایه‌که‌وه‌له‌ڕێگای شکسته‌کانی
ئه‌مه‌ریکی له‌ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیان له‌شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق و
به‌و هه‌موو تێچوه‌مالیه‌یان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌یان کێشه‌ی جیهانی
به‌بێ چاره‌سه‌ر کراوی له‌وانه‌چه‌کی نه‌وه‌وی ئێران ، داماڵینی چه‌کی
مقاوه‌مه‌ی حه‌ماس، ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عیڕاق، کێشه‌ی فه‌له‌ستین
، ئه‌و روداوانه‌ی به‌و دواوه‌ی قۆقاز و زۆرانیکی تر، له‌ڕیگایانه‌وه
جۆرج ده‌بلیو بۆش مسداقیه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه‌بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌له‌گه‌ڵ
کێشه‌و ڕووداوه‌کان و به‌هۆیه‌وه‌وا له‌ناخبی ئه‌مه‌ریکی کراوه‌که‌هه‌موو
ئومێدیکی خۆی بخاته‌سه‌ر سه‌رکۆماری نوێی ئه‌مه‌ریکی که‌هێشتا ٣٣ ڕۆژی
ماوه. کاخوانه‌کینێ کامه‌یان له‌ئۆباماو و جۆن مه‌کین ده‌گه‌نه‌کۆشکی
سپی و کێشه‌جۆراو جۆره‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن .
٣٣ ڕۆژ چاوه‌ڕوانی بۆ ئه‌و قه‌یڕانه‌مالیه‌ئه‌مه‌ریکیه‌بێ وێنه‌یه‌که‌که‌متر
نیه‌له‌قه‌یڕانی ساڵی (١٩٢٩- ١٩٣٠) که‌سه‌رتاپای جیهانی گرتبۆوه . ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی به‌ر له‌و ٣٣ ڕۆژه ،ڕێگا
چاره‌یه‌ک بۆ قورتار بوون له‌و قه‌یڕانه‌مالیه هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتوانه‌نه‌هاوێژن
، برینی کاره‌ساته‌که‌سه‌ختر ده‌بێت . جۆرج ده‌بلیو بۆش هه‌نگاوی یه‌که‌می
به‌ناوی پلانی ئینقاز شکستی هێنا چونکه‌زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌مه‌ریکی ڕه‌تیان کرده‌وه‌و به‌دوایه‌وه‌ئێستاکه‌هه‌موو گه‌وره
لیپرسراوانی ئه‌مه‌ریکی به‌دیموکرات و کۆماریه‌کان خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که‌ڕیگا
چاره‌ی گونجاو تر بۆی دابنێن .
ڕاسته‌خاوه‌نی پلانه‌که‌کۆماریه‌کان و جۆرج ده‌بلیو بۆش بوو و ده‌یه‌ویست
شته‌کان له‌کورتی ببڕێنێته‌وه‌و ئه‌و ٧٠٠ بلیۆن دۆلاره‌ی که‌بۆ پلانه‌که‌دانرابوو
که‌بخرێته‌ناو بانکه‌کان و دامه‌زراوه‌مالیه‌کان بۆ په‌یدا کردنی سیوله‌ی
نه‌قدی ، به‌باجی هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکی پڕبکرێته‌وه‌واته‌پاڵپشتی کردنی
خاوه‌ن پاره‌داره‌گه‌وره‌کان بگریت بێ گوێدانه‌تاوانه‌کانیان( که‌ئه‌وان
به‌زۆری تاوانبارن له‌دروست کردنی کێشه‌که) تاوه‌کو له‌ڕێگایه‌وه‌ڕێ
له‌و قه‌ێڕانه‌مالیه‌سه‌خته‌بگرێت ، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ته‌نیا جۆرج ده‌بلیو
بۆش ڕووبه‌ڕووی شه‌وک بۆوه‌کاتی که‌به‌نا وه‌ڵامی پلانه‌که‌ی(پلانی
ڕزگارکردن) نابوو که‌له‌لایه‌ن مه‌جلسی نوێنه‌رایه‌تی به‌زۆرینه‌ڕه‌تکرابۆوه.
ئه‌وه‌بوو که‌نو‌ێنه‌ره‌کانی کۆماریه‌کان زیاتر بوونه‌پاڵپشت بۆ سه‌رنه‌گرتنی
پلانه‌که‌ی سه‌رۆکی خۆیان نه‌ک دیموکراته‌کان . چونکه‌٦٠ ٪ی دیموکراته‌کان
که‌ده‌کاته‌١٤٠ ده‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رگرتنی پلانه‌که‌بوون و ٩٥ نوێنه‌ران
به‌نا ده‌نگیان دا که‌چی کۆماریه‌کان٦٧٪ی نوێنه‌رانیان که‌ده‌کاته‌١٣٣
نوێنه‌ر به‌ناو ٦٥ به‌به‌ڵێ بوو.
دیاره‌هه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان نه‌بوون که‌تووشی شۆک هاتن به‌لکو ته‌واوی
جیهان چاوه‌ڕوانی سه‌رگرتنی پلانه‌که‌بوو تا له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ئه‌و قه‌یڕانه‌ئه‌وانیش
به‌فراوانی نه‌گرێته‌وه.
هۆی ده‌نگ نه‌دانی زۆرایه‌تی نوێنه‌ره‌کانیش بۆ پلانه‌که ، دوای به‌ده‌ر
که‌وت له‌به‌ر گوشاری ناخبی ئه‌مه‌ریکیه‌وه‌بوو به‌وه‌ی که‌نابێت ڕێگا
چاره‌سه‌ری ڕزگار بوون له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانه‌وه‌بێتو ئه‌وانیش له‌وه‌ترسان
نه‌وه‌کا له‌دووباره‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌جلسی نوێنه‌رایه‌تی که‌له‌مانگی
کانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵ ده‌کرێ هه‌ڵنه‌بژێردرێنه‌وه.
جیاوازیه‌کی زۆریش له‌نێوان کۆماریه‌کان و دیموکراته‌کان به‌دی ده‌که‌وێ
له‌میانه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که. هه‌ندی کۆماریه‌کانن ده‌یانه‌وێ
کێشه‌که‌به‌عابری ببڕێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نینه‌که‌دامه‌زراوه‌مالیه‌گه‌وره‌کان
زۆر تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ند بن . که‌چی دیموکراته‌کان له لایه‌که‌وه‌ده‌یانه‌وێ
له‌کێشه‌که‌بکۆلرێته‌وه‌و تیایدا تاوانباران که‌ده‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌به‌هێزه‌کانن
پشکی گه‌وره‌یان له‌و زیان لیکه‌وتنانه‌به‌ر بکه‌وێ و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ده‌ڵێن
نابێ هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکی ته‌حه‌مولی ئه‌و زیانلێکه‌وتنانه‌بکات.
به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌کانیش ٤٤٪ کۆماریه‌کان و ٢١٪ دیموکراته‌کان له‌خولقاندنی
ئه‌و قه‌یڕانه‌مالیه‌تاوانبارده‌که‌ن.
دیاره‌ئه‌مڕۆ(٠١/١٠) له‌کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌لیپرسراوانی ئه‌وروپی
داویان له‌ئه‌مه‌ریکا کردووه‌که‌ده‌بێ پلانی ئینقاز که‌بڕیار وایه‌ئه‌م
شه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردو پالێوراو
ئۆباما‌و جۆنمه‌کین په‌سه‌ندی بکه‌ن و ئه‌و قه‌یڕانه‌مالیه‌ئه‌مه‌ریکیه‌که‌خه‌ریکه‌ببێت
به‌جیهانی تیایدا له‌کۆبوونه‌وه‌که‌یان حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکیان پێیه‌وه‌تاوانبار
کرد. ڕوسیاش به‌هه‌مان بانگێشه‌و به‌زیاتریشه‌وه‌گوتی دروست بوونی ئه‌و
قه‌یڕانه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌چه‌وته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکیه‌له‌سه‌ر
ئاستی هه‌موو جیهان. به‌ڵام یابان وێڕای ئه‌وه‌ی که‌پێش سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یڕانه‌که‌ڕووبه‌ڕووی ته‌نگ و چه‌له‌مه‌ی مالی وڵاتی خۆیان بۆنه‌ته‌وه‌و
له‌ڕێگه‌یه‌وه‌زیانێکی گه‌وره‌یان به‌دامه‌زراوه‌مالیه‌کانیان که‌وتووه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی بانگێشه‌ی گه‌وره‌لێپرسراوانیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر چی
زیانی ئه‌و قه‌یڕانه‌ی ئه‌مه‌ریکی به‌پله‌ی دووه‌م ئێمه‌ده‌گرێته‌وه‌به‌حوکمی
ئه‌وه‌ی که‌دووه‌م گه‌وره‌ئابووری جیهانین پاش ولاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکی
و زۆرترین په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کانیشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاوه‌یه. به‌ڵام
ئه‌و قه‌یڕانه‌کارتێکردنی خۆی نابێت له‌تێکچونی په‌یوه‌ندیه‌سیاسیه‌کانی
نێوانمان . هه‌روه‌ها ١٢٠ بلیۆن دۆلاریش ده‌خه‌ینه‌ناو سیوله‌ی نه‌قدی
تاوه‌کو ببێته‌پاڵپشت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یڕانه. .
٠١/١٠/٢٠٠٨
Mahdikawani@yahoo.co.uk
تێبینی:
له‌م وتاره‌مدا، سوودم له‌هه‌ندێ بابه‌تی
ئابووری که له‌ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی
بڵاوکراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمانه
ئابووریانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی جه‌زیره و عه‌ره‌بییه،
وه‌رگرتووه.
|