٢١\٩\٢٠١٥ ئوفا و بەرلین و مێرکل.
ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر یەکێتی ئەوروپا ترسی لێنیشتووەکەهەڵوەشێتەوە، پاش ئەوەی گەنجێکی چەپی یۆنانی وەک سەرکردەیەکی دیار رووبەروویان بوەتەوە. لەکاتێکدا ئەمە هەیە خەڵکیش هاوران لە ٦٠٪ بە نەخێر بۆ مانەوەیان دەردەبڕن. ئەو یەکێتیە کوشندەیەی کە چەوسێنەرترین سیستەمی سەرمایەیەو پارێزەری بەرژەوەندیەکەیەتی، کۆکەرەوەیی سەرمایەن لە ئەوروپا. کە ئەڵمانیا دڵی ئەو یەکێتیەیە لەم کاتەدا ،هەر بۆیە مێرکل وهاوکارەکانی لەبەرلینەوە دەستی کردووە بە جموجوڵی مەکۆکی و دەچێتە سربیا، بۆ پەلکێش کردنیان بۆ ناو ئەم یەکێتیە، یان رووبەروو بونەوەیان بە هەڵئاوسانی ئابووری و تەنگەژەی ترلە داهاتوودا، کە سەرمایەداران زیرەکن لە خولقاندنیدا. ئەم کارەش بۆ دژایەتی کردنی رووسیایە لەو رێگەیەوە، وەک پێشتر دیمان لە ئۆکرانیاوە کە بەکرێگیراوی ئەڵمانیایەو پلانەکان تێدا جێبەجێ دەکرێت. هەروەک دیمان کاتێک ریفراندۆم کرا لە کرەم، خەڵکەکەی دەنگ و ویستیان مانەوەیان بوو لەگەل رووسی. لە لایەکی ترەوە کێشەی پاشەکشەی جاشەکانیانە (داعش) دەوڵەتی تیرۆرو تۆقاندن لە عێراق و سوریا هەیە، وە بوونی ترسێکی تریان، لە چونەناوەوەی رووسیا بۆ ناوچەکەواتە سوریاو لێدانی تیرۆریستان شانبەشانی کوردەکان و دەوڵەتی سوریا،ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆلەناوچوونی خێرای تیرۆریستان، وەکەشف بوونی دەستیان(ئەلمانیا وئەمریکا)، بۆیە هەوڵ دەدەن بەشێوازێک لە شێوازەکان بیان گەیەننە ئەوروپاو پاشان ناردنیان بۆ رووسیاو دەوروبەری تا کێشەی بۆ درووست بکەن، پێموایە رێگەیەک دەدۆزنەوە کە ئاسانکاری بێت بۆ تیرۆریستان بگەنە ئەوروپا لە ماوەیەکی کورتدا، چۆن ؟ دەکرێت چاوەروان بین با..
|