٢٧\٥\٢٠١١
ئوسامە
کوژرا.. بەڵام!!

حەسەن باقی
ئەمڕۆ لەسەرتاسەرى گێتیدا سەرمایەدارى باڵا دەستە، بە واتایەکى تر، کار
یەکە پیاوخۆرى مرۆڤە، و نیزامى سەرمایەدارى واتە گەندەڵى و
چەوساندنەوەو تۆقاندن. سەر مەشق و رابەرى ئەو پرۆسێسەیە نیزامى فاشیستى
ئەمریکایە بە پاڵپشتی هاوکارەکانیەوە لە ئەوروپا.
ئەم نیزامە بەرژەوەندخوازە نرخی مرۆڤ لاى دلۆپێک نەوتە ، هەربۆیە دۆستى
هەمیشەیى هیچ گەل و نەتەوەیەک نەبووەونابێت، تەنها بەرژەوەندیە
ئابووریەکانى خۆى نەبێت. هەردەم وەک سیستەم و پراکتیزەکردنى کارەکانى
سەرچاوەى تیرۆری نێودەوڵەتی باڵا دەستەو لەسەر دەستى دام ودەزگا
داپڵۆسینەرەکانیدا پەیڕەو دەکرێت. هەروەک لەسەر دەمی کۆندا تالیبانى
دروست کرد، وەک بەربەستێک و دژێک بەرامبەر سۆڤیەتى جاران کە لە ڕاستیدا
دژایەتى کردنى بیرى پێشکەوتنخوازو سۆشیالیستی بوو نەک سیستەمى
سەرمایەدارى دەوڵەتى سۆڤیەت. ئەوکات ئەمریکا هاوکارى ئوسامەو
ئوسامەکانى ترى بە ماددى و مەعنەوى دەکرد تا بوونە هێزێکى بەتوانا
لەئاستى ئەفغانستان و ناوچەکەدا. بەڵام پاش ئەوەى پلانەکانیا جیبەجێ
بوو، بەواتایەکى تر پاش هەڵوەشاندنەوەى سۆڤیەت ،کاریان پێیان نەما.
بۆیە لەهەوڵى داڕشتنى سیناریۆیەکى تردا بوون، کە هەر تالیبان
رابەرایەتى بکات . پلانەکەیان بەشێوازێکى نوێ و نەخشەسازییەکى
وریایانەوە داڕێژرا لەئاستى جیهانیدا. کە سەرەتاى بە 11 سێپتەمبەر
دەستى پێکرد،کە ڕێگەخۆشکەر بوو بۆداگیرکردنى ئەفغانستان و عێراق،کە
دیارى دەستی کاولکارى و دزینى سامانى سروشتى و برسیکردنى خەڵک و هێنانە
پێشى بەکرێگیراوەکانى خۆى بوو. ئێستاش بەناوى گۆڕانکارى لەڕۆژهەڵاتى
ناوەڕاستدا دەستى پێکردوە. لەنێو سیمینارێکى تەمومژاویدا گوایە!!
ئوسامە کوڕى لادن کوژرا، لە بارێکى ئاوەها تەمومژاویدا کە مەگەر
هەربۆخۆیان سەرى لێدەر بکەن. بەڵام کوژرانى وەنەمانى ئوسامە هیچ لە
ڕووداوەکان ناگۆڕێت، تەنها کارەکتەرەکان نەبێت.لەبەر ئەوەى ئێستا
هەزاران ئوسامەى تر هەیە، لەبەر ئەوەى کە ئەو شێوازەى گرتویەتیەبەر لە
رۆژهەلاتى ناوەڕاستدا لە برسى کردن و گۆرانکارى لەدەسەڵاتەکانداو
هێنانە پێشەوەى ڕەوت و شێوازێکى ترى قاعیدەى لەمەڕ خۆیان لەژێر ناوى
جیا جیادا. بۆ نموونە زۆرجار کە خۆپیشاندانەکان دەست پێدەکات
لەسەرەتاوە،ئەگەر سەیرێکى وورد بکەى وێنەى جیڤارا بەدى دەکرێت، پاشان
180 پلە دەگۆرێت بۆ شکلێکى تر کە بە ئەللە وئەکبەر و نوێژکردن لە
مەیدانەکاندا بەردەوام دەبێت، کە شتیێک نییە ساختەچیەتى و خۆڵکردنە
چاوى هەژاران و ستەمدیدەکان نەبێت. دەستپێکردنى لە تونس و میسر و
ئێستاش لە یەمەن و سوریاو لیبیاو..تاد. لەم دوایەدا لە ئەنجامى
بۆردومانى دەوڵەتە (نا)مرۆدۆستەکانى ئەوروپاو ئەمریکا، کوڕى قەزافى
کوژرا، وچەندین کەسى تر بوونە قوربانى نەخشەى دەروون نەخۆش و گەندەڵی
ئەو بەناو مرۆدۆستانە. لە وەڵام بەمەو بۆ پەردەپۆشکردنى تاوانەکانیان
وە خەریک کردنى میدیاکانى جیهان بەو ڕووداوەوەکە هیچ شتێک نیە لە
بنبەستبوونى ئەمریکا نەبێت لەبەردەم واقیعدا، باسى کوشتنى ئوسامە هاتە
پێش، کە دەبوو دەسالڕ لەمەوبەر ئەوکارەیان بکردایە، بەڵام چۆن دەبێت
ئەوکارە ئەنجام بدەن، تا کارەکانیان و نەخشەکەکانیان تەواو
نەبێت.لەکاتێکدا قەزافى ئاماژەى بەوەدا کەدەستى قاعیدەى تێدایە ئەو
ڕووداوانەى کە ڕوودەدەن!ئەمریکاش بۆ دەربڕینى دلسۆزى بۆ ئەو شێوە
نوێیەى دەست بەکار بوونى قاعیدە،و پیر بوونى ئوسامەو کەمبوونەوەى
دەسەڵاتى و بوونى ناکۆییە ناوخۆییەکانى ناو قاعیدە، ئەو سیناریۆیەیان
داڕشت،کە شێوازێکى گوماناوى بوو،بەوەى ئوسامە بەو شێوازە نیشان بدرێت
وپاشان فڕێبدرێتە دەریا!!لایەک نا مرۆڤانەیە، لایەک گومان لە نادروستى
دەنگ وباسە کە زیاتر دەبێت.وە گەلێ پرسیار دروست دەکات!! سەیروسەمەر
ئەوەیە بۆ ئەو دوو رووداوە لەیەک کاتدا بوو، ئایا رێکەوتە یان
نەخشەسازییە. کە دەبینین هێزى ئۆپۆزیسیۆن ، بەڕوونى دیارە ئیسلامیە
ئایا ئەمانە کێن؟ دیوى دووەمى قاعیدەن یان نا!!کە شێوازى نوێى
کرێگرتەییە بۆ ئەمریکا.
ئەگەر هاوکارى و مرۆدۆستیە، ئایا کورد لە باکوور(تورکیا) کە ڕێژەیان لە
20 ملیۆن تێدەپەڕێت، بۆ مافى نەتەوەیى و مرۆڤیان پێى ڕەوا نابینن، ئایا
ئەمانیش هەر مرۆڤ نین!!.
ئەگەر هاوکارى نەتەوەکانە بۆ رزگارى بۆ کاتێک کیمیابارانى شارى
هەڵەبجەکرا هیچیان نەکرد ئەو مرۆدۆستانەى ئەمڕۆ. ئەگەر هاوکارى مرۆیى و
ئیسلامیە،بۆ لە بەحرێن سەرکوتکردنەکانى خەڵکى پەردەپۆش دەکەن، ڕێگەش
بەسعودیەدەدرێت هێز بنێرێت بۆ کپ کردن وسەرکوتکردنى ناڕەزایى خەڵکى.
بەڵام لە لیبیا لە هێزى ئاسمانى بینای ژێرەوەى ئەو وڵاتەو هێزە
سەربازییەکانى سەرکوت دەکەن، ئەگەر نارەزاییى خەڵکە خۆ لە بەحرێنیش
هەمانشت خەڵک ناڕازییە، وە ئەو بەکرێگیراوانەى لیبیا لەکوآ بوونە
خاوەند چەک توانا؟؟ئەگەر نۆکەرى بەریتانیاو فەرەنسا نەبن؟ وە چۆن
بەریتانیا گەورەترین نووسینگەیان بۆ دەکەنەوەو لەسەر دەمی دیفید
کامیرۆنى سەرۆک وەزیران بەریتانیا، کە خۆى لە بەرژەوەندییە نەوتیەکاندا
دەبینێتەوە . وە ئۆباما باس لە ئازادى و دیموکراتى و مافی مرۆڤ دەکات ،
ئەى لە ڤێتنام و کەمبۆدیاو لاوس و.. تاد. ئەمریکای دۆستى گەلان چ
ڕۆڵێکى دڕندەى گێڕاوە لەو ووڵاتانەدا، یان ساڵانە چەندین هەزار تەن
گەنم دەکاتە دەریاوەو خەڵکى باشوورى ئەفریکاش برسیە، ئەوەیە عدالەتى
کۆمەڵایەتى. ئایا چ ووڵاتێکى ئەوروپى و ئەمریکى ئامادەیە بە ئاشتیانە
دەسەڵات چۆڵبکات بۆ خەڵک، ئەگەر ڕاپەرینێک هەبێت بە توندى وەڵامى
ئەدەنەوە،یان بەشێوازى ئاشتیانە دەسەڵات چۆلڕ دەکەن. ئەگەر زانیان
ڕاپەڕین گەورە دەبێت، وبەرژەوەندیەکانیان دەکەوێتە خەتەرەوە،
بەهەموویانە وە بەرژەوەندی سەرمایەدارى مۆنۆپۆلی خۆیان دەپارێزن، من
نایەم بەرگرى لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکەم.
بەڵام ڕووى راستى ئەمریکاو دەوڵەتە ئەوروپیەکان برسى کردن و بەکاربردنى
کاڵاکانیانەو بردنى سامانى سروشتى ئەو وڵاتانەیە کە سەرکردەو
دەسەلاتدارەکان هەل دەدەنە دەست ئەمریکاى فاشى و داگیرکەرى وڵاتان،
بەنانەوەى ئاژاوەو کوشتنى بەکۆى مرۆڤە هەژارەکان ، بەسە چیتر با خەڵک
نەبێتە حۆراکى ئەو دڕندانە، بەدەست هێنانى ئازادى و دادپەروەرى
بەدژایەتى ئەمریکاو دەسەڵاتەگەندەڵەکانى ووڵاتەکانیان دەبێت، ئەوەش بە
شۆڕشى چەوساوەکان. نەک لە باربردنى هەستانى شۆڕشگێڕى خەڵکى وە گۆڕانى
ئاڕاستەى ڕاپەڕین و هەستانەوەى جەماوەرى. لەم شەوانەدا لە تەلەفزیۆنى
یەکگرتووەوە کەسێک بەناوى رۆژنامەنووس(ع.رێشاوى) لەدیدارێکدا باسى
گۆڕانکارى ناوچەکەى دەکرد، ئەمریکاى بە فریادرەس ناوبرد و پەیامنێرى
دیموکراتى، لەکاتێکدا ماوەیەکى کورت بەسەر کوشتنى سەرکردەکەیاندا
ئوسامە تێدەپەڕێت، مرۆڤ کە گوێبیستى ئەو جۆرە لێدوانانە دەبێت، هەست
بەوە دەکات بەشێوەیەک لە شێوازەکان ئەمریکا ئەو حیزب و لایەنە
ئیسلامیانەى دروست کردووە و گومانى تێدا نامێنێت هەریەکەیان بە
تاڵەدەزویەکى جاڵجاڵۆکیەوە بەندن لە خزمەتى ئەمریکا دژى مرۆڤ و
مرۆڤایەتى بە واتایەکى تر دژى هەموو فەلسفەیەکى نوێخوازو دادپەروەریی.
مایسی 2011 - ئەڵمانیا
ali_ahma33@yahoo.de
|