عوسمانییەكان ئێمەیان بەجێهێشت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر چاوەڕێین.
فه‌لات شاده‌نووش
کاتێ به دوای هه‌واڵێکدا ده‌گه‌رام له ئه‌رشیڤی ئاژانسی جیهانی تورکیدا هه‌واڵێکی زۆر سه‌یری بینیم، ئه‌ویش؛ سه‌ردانی نه‌جده‌ت شوکری سه‌رۆکی شاره‌وانی گه‌ره‌کی تسعینی نوێی شاری كه‌رکووک بۆ تورکیا بوو.
له هه‌واڵه‌که‌ا ئاماژه به‌وه ده‌کرێ؛ سه‌رۆکی شاره‌وانی تسعین بە یاوەری شاندێك له رێکه‌وتی 5/11/2009 سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه بارەگای پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مەهەپە) لە شارۆچكەی ئەسكەندەروون سەربە شاری حەتایی توركیا به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باراگاکه کۆده‌بێته‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێ:
"نابێت توركەكانی كوركووك كە ژمارەیان دەگاتە 3 ملیۆن كەس بخرێنە سەر نەخشەی باكووری عێراق (هه‌رێمی کوردستان) و ئێستا لەسەر دیوارەكانی كەركووك دەنووسین "خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی كە دەڵێ من توركم" و ئێمە لە كەركووك لەناو مەترسییەكی گەورەدا دەژین، که‌چی هەندێك كەس دەیانە‌وێت كەركووك بخەنەسەر باكووری عێراق، به‌ڵام ئه‌و شاره تورکییه‌و هه‌ر به تورکی ده‌مێنێته‌وه. عوسمانییەكان ئێمەیان بەجێهێشت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر چاوەڕێین و لەو باوەڕەداینە كە 70 ملیۆن خەڵكی تورك لەپشتمانە، سەرۆك وەزیرمان (مەبەستی ئەر‌دۆغانە نەك مالیكی) كاتێك سەردانی عێراقی كرد باسی تورکمانەكانی نەكرد، ئه‌گه‌ر بیکردابایا ئێمه شانازیمان به‌خۆمان ده‌کرد، بەڵام ئێمە هەر هەست بەوە دەكەین كە گەلی توركیا لە پشتمانە."
به راستی ئه‌م هه‌واڵه‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، چونکه سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کی عێراق نه دان به عێراق و نه به‌گه‌لی عێراق و نه به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داده‌نێت.
ناوبراو كه‌رکووکی کردۆته شارێکی تورکی و ده‌ڵێ 3 ملیۆن تورک له که‌رکووک هه‌یه، ئه‌گه‌ر له که‌رکووک کورد و عه‌ره‌ب نه‌بێت، ژماره‌ی دانیشتوانی که‌رکووک ناگاته 3 ملیۆن که‌س، باشه ناوبراو به چ ئه‌قڵیه‌تێک ئه‌و قسه‌یه ده‌کات و ده‌ڵێ ژماره‌ی دانیشتوانی تورک ( ناشڵێ تورکمان) ده‌گاته 3 ملیۆن که‌س.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "عوسمانییه‌کان ئێمه‌یان به‌جی هێشت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێین".
مانای ئه‌و قسه‌یه روون و ئاشکرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه ده‌که‌ن وه‌کوو سه‌رده‌می عوسمانی، عێراق بکه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا، واته عێراق ببێته به‌شێکی تورکیا.
ناوبراو قسه‌یه‌کی دیکه‌ی زۆر سه‌یر ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ: سه‌رۆک وه‌زیرانمان سه‌ردانی عێراقی کرد، به‌ڵام باسی تورکمانه‌کانی نه‌کرد." وا دیاره سه‌رۆکی شاره‌وانی تسعین له جیاتی نوری مالیکی، ئه‌ردۆغان به سه‌رۆک وه‌زیری خۆی ده‌زانێت و شاری که‌رکووکیش به خاکی تورکیا له قه‌ڵه‌م ده‌دات .
به گوێره‌ی قسه‌کانی ناوبراو خه‌ڵکی عێراق غه‌دریان لێ ده‌کات، بۆیه تورکمانه‌کانی که‌رکووک پشتیان به خه‌ڵکی تورکیا به‌ستووه.
سه‌یره، من تێناگه‌م بۆچی سه‌رۆکی شاره‌وانی تسعین ئه‌وه‌نده دوژمنی عێراق و گه‌لی عێراقه. ئه‌و که‌سا‌نه‌ی که شاره‌زاییان له‌سه‌ر تورکیا هه‌یه ئه‌وه باش ده‌زانن، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکێکی شاره‌وانی تورکیا بیگوتبایا، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین عێراق خاکی تورکیا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و سه‌رۆک وه‌زیرمان مالیکییه و پشتمان به گه‌لی عێراق به‌ستووه و ئه‌م شاره شارێکی عه‌ره‌به، ده‌ست به‌جێ له سه‌ۆکایه‌تی شاره‌وانی دوور ده‌خرایه‌وه و رووبه‌رووی دادگا ده‌بۆوه و به خیانه‌تی وڵات و نیشتمان تاوانبار ده‌کرا، به‌ڵام وا دیاره له عێراق لێپێچینه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و جۆره قسه و هه‌ڵوێستانه ناکرێت، بۆیه ناوبراو به بێ ترس به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌و قسانه بکات، دواتر بگه‌رێته‌وه عێراق و له‌سه‌ر کورسی خۆی که ئه‌و کورسییه موڵکی عێراقییه‌کانه دابنیشێت.
|