په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠٢٥

ئوسترالیا پێشێلی مافی پەنابەران ئەکات.

عامر سابیر      


ڕۆژی هەینی ٢٩/٨/٢٠٢٥ وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا سەردانی دورگەی (Nauru)ی کرد کە کەوتۆتە باشوری ڕۆژئاوای زەریای هێمنەوە و نزیک بە سێ هەزار کیلۆمەتر لە ئوسترالیاوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانی ١٢ هەزار کەسە. لەو ڕێکەوتنەی بەینی وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا و سەرۆکوەزیرانی ناروو, ئوسترالیا ٢٨٠ پەنابەر کە داوای ڤیزایان ڕەتکراوەتەوە و ناتواندرێ دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە، ئەبات بۆ ناروو. لە بەرانبەردا ئوسترالیا یەکسەر ٤٠٨ ملیۆن دۆلار ئەدات بە ناروو وە پاشان هەموو ساڵێک ٧٠ ملیۆن دۆلار ئەدات و عەقدەکەیان بۆ ٣٠ ساڵە. 

لە مانگی ١١ی ٢٠٢٣دا دادگای باڵای ئوسترالیا بڕیاری دا کە هەموو ئەو پەنابەرانە ئازادبکرێن کە لە زیندانەکانی پەنابەرانی ئوسترالیادا بوون. دادگا وتی ئەگەر چاوەڕێی ڤیزا و چاوەڕێی دیپۆرتکردنەوە نەکەن، ئەوا زیدانیکردنیان نایاساییە. ئەم پەنابەرانە بە (NZYQ) ناسراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانی ئوسترالیا بە پەلە یاساکانیان گۆڕی تا شەرعیەت بدەن بەم بێ مافییەی بەرانبەر بە پەنابەران ئەیکەن. 

ئوسترالیا بۆ زاریکردنی ڕای گشتی ئەڵێ ئەوانە تاوانبارن و هەندێکیان تاوانی گەورەیان کردووە ( کەسیان کوشتووە یان هێڕشی سێکسیان کردۆتە سەر کەسانی تر) کە ڕەنگە تەنها چەند کەسێکیان ئاوا توانباربن، بەڵام بۆ ڕەواییدان بەم هێڕشە بۆسەر مافی ئەو پەنابەرانە، گشتیان کردۆتەوە و هەموویان بە تاوانبار ئەناسێنن. 

لە ئێستادا کە حیزبی لەیبە (کرێکار) لەسەر کارە، بۆم مەسەلەیە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن (حیزبی لیبراڵ) ڕێکەوتوون و لە پەرلەماندا یاساکانیان لە دژی پەنابەران تێپەڕاند.  لە پەرلەماندا حیزبی سەوز و ھەندێ لە سەربەخۆکان لەدژی ئەم بڕیار و ڕێکەوتنە وەستانەوە.

ئەم سیاسەتە دژی ئێنسانییەی ئوسترالیا کەوتۆتە بەر ڕەخنەی ھەڵسوڕاوانی بەرگری لە مافەکانی پەنابەران و ڕێکخراوە چەپەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و پسپۆڕانی یاسایی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان ئەژماریان کرد.

ئەم ڕێکەوتنەی ئوسترالیا بۆ ناردنی پەنابەران بۆ شوێنێکی دوورە دەستی وەک ناروو کە حکومەتەکانیان بۆ پەرژەوەندی مالی ئامادەن بچەمێنەوە بۆ سیاسەتی ئاوا دژی ئینسانی، مایەی شەرمەزارییە بۆ حکومەتی ئوسترالیا و پێویستە ھەرچی زووتر ھەڵیوەشێنێتەوە و مافی مرۆڤ و پەنابەران بپارێزێت.
 

٤\٩\٢٠٢
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک