ئوسترالیا به نه‌وه دزراوه‌کانی گوت Sorry .
عامر سابیر
ڕۆژی چوارشه‌مه 13/2/2008 له دووه‌م ڕۆژی کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تازه‌ی ئوسترالیادا، سه‌رۆک وه‌زیانی ئوسترالیا (کێڤن ڕاد) داوای لێبووردنی کرد، له ئوسترالییه ڕه‌ش پێسته‌کان که به (Aboriginal) ناسراون.
له حه‌وت ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا (1910 تا 1970) حکومه‌تی ئوسترالیا به بڕیاری په‌رله‌مان و هاوکاری که‌نیسه، ده‌یان هه‌زار له منداڵانی ئوسترالییه ئه‌سڵییه‌کان که به ئهبوڕیجینهڵ ناسراون، به زۆر دایانبڕیون له خێزانه‌کانیان و له دایک و باوکیان سه‌ندوون، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئهیاننێرنه مه‌کته‌ب و فه‌رهه‌نگی سپی پێسته‌کانیان فێرئه‌که‌ن، به‌م شێوه‌یه له خۆشه‌ویستی دایک و باوک و خێزانه‌کانیان بێبه‌شیان ده‌که‌ن و زۆربه‌یان هه‌رگیز چاویان به باوانیان نه‌که‌وتۆته‌وه .
له ئوسترالیادا ئه‌مانه به Stolen Generation واته نه‌وه دزراوه‌کان ناسراون، له ساڵی 1997 دا ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له ئوسترالیا له ڕاپۆرتێکی دوور و درێژیدا به ناوی Bring Them Home له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نا ئینسانییه‌ی حکومه‌تی ئوسترالیا له دژی ڕه‌ش پێسته‌کان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه و به ڕه‌سمی ناسینی ئه‌و سیاسه‌ته دڕندانه‌یه، پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که حکومه‌تی ئوسترالیا به ڕه‌سمی داوای لێبوردن بکات، به‌ڵام حکومه‌تی پێشووی ئوسترالیا که کۆنسێرڤه‌تیڤه‌کان بوون به سه‌رۆکایه‌تی جۆن هاوه‌رد، به بیانووی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا به‌شداری ئه‌و تاوانانه نه‌بوونه، ئه‌و لێبوردنه‌ی به پێویست نازانی.
له هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی ساڵی ڕابردوودا که له 24/11/2007 دا ئه‌نجامدرا و له‌یبه پارتی بردییه‌وه، به‌ڵێنی دابوو که یه‌که‌م کارێک بیکات ئه‌وه‌یه داوای لێبوردن بکات، جۆن هاوه‌رد که ڕاست و ڕاسیست بوو، وه هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا بوو، ته‌نانه‌ت کورسیه‌که‌ی خۆشی دۆڕاند و ههڵنهدژێردرایهوه.
ڕه‌شپێسته‌کان (ئه‌بوڕیجینه‌ڵه‌کان) که مێژوویان بۆ زیاتر له چل هه‌زار ساڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه، تا ساڵی 1967 به هۆی سیاسه‌تی سپی پێسته‌کان له دژیان، وه‌کو ئوسترالییه‌ک مافی ده‌نگدانیشیان نه‌بوو، تا له ڕیفراندۆمێکدا له هه‌مان ساڵدا به ڕه‌سمی بوونه ستزنی ئوسترالی و مافی ده‌نگدانیان پێدرا.
ئێستاش جیاوازی به‌ینی ژیانی سپی پێسته‌کان و ڕه‌ش پێسته‌کان له ڕاده به‌ده‌ر زۆره، بۆ نمونه، تێکڕای درێژی ته‌مه‌نیان 56 ساڵه، که نزیک به 20 ساڵ که‌متره له سپی پێسته‌کان، زۆرترین ڕێژه‌ی زیندانییه‌کانی ئوسترالیا پێک ئه‌هێنن، تا ئێستاش ژیانێکی سه‌ره‌تایی ئه‌ژین و به ده‌ست نه‌بوونی لانه‌ی گونجاو و خواردنه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئهلکههول و دراگهوه ده‌ناڵێنن.
ئوسترالیا گه‌رچی ده‌وڵه‌مه‌نده و به وڵاتێکی پێشکه‌وتووی جیهان ناسراوه، به‌ڵام له سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، خاوه‌نی سه‌د هه‌زار که‌س له ژنان و پیاوانی بێ خانه و لانه‌یه (Homeless) که شه‌وانه له سه‌ر جاده و بن پاسار و ناو پارک و له وێستگه‌ی پاس و شهمهندهنهفهرهکاندا شه‌و به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌م دیارده‌یه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به نێوچاوانی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیاوه، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا کێڤن ڕاد له چه‌ند سه‌ردانی له ناکاویدا بۆ چه‌ند جێگه‌ی ئه‌و (بێخانه‌ولانه)انه، به‌ڵێنی داوه که یارمه‌تیان بدات و بیانگێڕێته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی ژیانی نۆرماڵ و ئه‌و دیارده‌یه که‌م بکاته‌وه.
13/2/2008
|