ئوتریش، خۆپیشاندان دژی تورکیا.
رۆژی 1.3.2008 له ڤییه‌نای پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری دژی له‌شکرکێشیی ترکیا بۆسه‌ر خاکی جاشووری کوردستان، سازکرا. رێپێوانه‌که به‌ئاماده‌بوونی حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان و ڕه‌وه‌ندی کورد له وڵاتی ئوتریش له سه‌عات 1:00 نیوه‌ڕۆ ده‌سیپێکرد و تاوه‌کوو سه‌عات 4:00 پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو. خۆپیشانده‌ران له ئۆپه‌ره‌وه بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ترکیا له‌و وڵاته وه‌ڕێکه‌وتن و له لایان هێندێک که‌سی به‌شداربووه‌وه ئاڵای ترکیا سووتێنرا. شایانی باسه، کۆمیته‌ی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان له ئوتریش، به‌شداریی چالاکانه‌یان له خۆپیشاندانه‌که‌دا هه‌بوو.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئوتریش 13 ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 4 مارسی 2008
Austria Committee Kurdistan Freedom Party 0043676879610125 ww.pazadik.org www.pak-austria.blogfa.com
|