١٣\٤\٢٠٢٤ ڤالاتی !
دارا خونچە ''چەند ئەستەمە بێ پرسوڕا کاروان بڕوا. چەند قورسە قورس.. زۆر دژوار و پڕ ئازار و گورچکبڕە؛ پەلکێشی دوڕ گۆوەندێت کەن.. سەرچۆپییەکەت وە مل دابڕن.. یارۆش لەوان دەرییان نەوێ''! ١ ئەو سەرمەشقی ڤالاتییە ٢، ٣ وە ئاراستەی هورژمی با هەنگاو دەنێ ٤ فرە ئەندێشەبازانە لە دوڕ کەژاوەی ئاسمانان ٥ کولوکۆڤان.. ژانی ژوانی ژیان دەڕژێنی! ٦ هاوتەریبی رەوتی رووبار مەلە دەکا لە بن دەریایە بێبنەکان سواری ئارامیی و ئازادیی و ئاشتی دەبی! ئەو بێ هەژمار لە (مە)مانان جوداوازە ٧ رێک بارتەقای گەڵا و گوڵە پەژمووردەکانی باخچەکەم لە حەسرەت و غەم و پەژارانم دەگری! وەک نێرگزییە تاکگەرییەکان رواڵەتبازە پرسە و نەساغیی و ئازارە کەسییەکانی نووچە و سەرهاتی سەرکەشن هاوپێچی وێنە و نیگاران پەخشیان دەکا و زۆرترین غەم دەبەشتەوە! ٨ لێ ئەز لە وی فرە جودام؛ ٩ گەلەک جاران ١٠ پێچەوانەی ئاراستەی با و رەوتی رووبار خۆهەڵدەکوتم.. دەربەست نیم و هەرگیز ناشبم؛ بەر لە باران چەتر هەڵدەم بەر لە سەرما بەرەو ئارانان داکشێم ١١ بەر لە گەرما بەرەو کوێستانان ملبنێم بەر لە لافاو بەرەو بەرزاییان هەڵگەڕێم.. برسیەتی.. تێنیەتی.. ماندیەتی... ١٢ دەرەقەتم نایێن ١٣ ئێش و ئازار و ئەشکەنجە و جەور و ستەم بەرگەم ناگرن ژان و زام و خوون و ئارەقە و ئەسرینیش ناموەستێنن.. ئەو جەستەی خۆی - گوایە سۆزی لێدەباری.. سەما دەکا و کەس هەنکی وی جوانییەکانی لێناچۆڕێ - ١٤ هەڕاج دەکا! ''ئەو گۆڤەندێ میر تێدا ئەڤ گرارا سیر تێدا مینا قوزێ کیر تێدا''! ١٥ ئەز جەستەی خۆم - کە خاوەنی ''سروشت-گەردوون''ی تایبەتە - وە هیچ سۆز و سەمایەکی ساختە و رووکەش ناڕەتێنم! ئیدی نهۆ.. ئەو بێ نیهاد.. ١٦، ١٧ هەر سەرمەشقی ڤالاتییانە ئەز ژی هەڵوەدا و سەرمەستی تژیکردنی ڤالاتییانم! ١٨، ١٩ _______________________________________________ ١- کۆپلە هۆنراوەیەکە لە نێو هۆنراوەیەکی دیکەم کە هێشتا بڵاونەکرایتەوە. ٢- سەرمەشق: نموونەیی، نموونەی بەرز و باڵا و چاکیی و جوانیی هەر تشتەک. ٣- ڤالاتی: ڤالایی، بۆشایی، چۆلیی. ٤- وە: بە. ٥- ''دوڕ: ناو، نێو، ناخ. ٦- کولوکۆڤان: کولوکۆ، ئازار و جۆش و کولین، غەم و خەفەت و حەسرەت. ٧- (مە)مانان: ئەمەمانان، ئێمەمانان. ٨- دەبەشتەوە: دابەش دەکا. ٩- وی: ئەو. ١٠- گەلەک: زۆر، فرە. ١١- ئاران: گەرمیان، گەرمەسێر، پێچەوانەی کوێستان. ١٢- تێنیەتی و ماندیەتی: تێنوویەتی و ماندوویەتی. ١٣- دەرقەت: دەروەست، پێوەستان. ١٤- هەنکی: هێندەی، هەندەی. ١٥- پەندەکی کوردییە، گوزارشت لە تێڕوانین و رامانی سەردەمانەکی میللەتەکەمان دەکا لەسەر ''کیر و قوز و کرداری گان''! ١٦- نهۆ: نها: نهۆ، هەنکە، هەنووکە، ئێستا، ئێستە. ١٧- نیهاد: هەستی دەروون، ویژدان، رەوشت، سروشت، بوون. ''لە رێزماندا واتە ناوەک یان جێناوەک کە ئاوەڵناوەکی هەبی''. ١٨- ئەز ژی: ئەمنیش، منیش. ١٩- تژیکردن: پڕکردن یان پڕکردنەوە.
|