ڤایرۆسی پێکه‌نین
یا ڕه‌خنه ؟
چیمه‌ن شه‌ریف

له
یادی (ناجی العلی)ی کاریکاتۆریست.
له‌ناو جه‌نجاڵیی ئه‌و دنیایه سه‌رلێشێواوه‌دا هه‌ست ده‌که‌م کات بۆ
تێرامان زۆر که‌م بۆته‌وه زۆربه‌ی مشه‌خۆرانی
سه‌رده‌م هه‌لپه‌ی ئه‌وه‌یانه که چۆن زۆرترین ده‌ستکه‌وتیان هه‌بێت و
له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نیشته راده‌کشێن که خه‌ونه مادییه‌کانیان
تێدا جێبه‌جێ ده‌بێت بۆیه ده‌بینم تاک که‌متر په‌یوه‌ندیی گیانیی له
گه‌ڵ خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر دوژمنداریی له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌وڵی کوشتنی نه‌دات!
باشه کێ ده‌توانێ جه‌مسه‌ره‌کانی گیانی زیز له جه‌سته‌ی بێمێشکی
زۆربه‌ی مرۆیه‌کانی سه‌رده‌م له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه ئه‌فسوونی هونه‌ره
جوانه‌کان نه‌بێت؟
به‌دوور له هونه‌ری گۆرانی که ئه‌مرۆ زیاد
له پێویست باس ده‌کرێ هونه‌ری به‌هاداری تر هه‌ن که ده‌بێ زۆر زیاتر
تیکه‌ڵی ژیان بکرێت.. له سه‌ر ئاستی جیهان کاری هونه‌ریی وا جوان هه‌یه
که سه‌رنجی خه‌ڵکانی دونیای بۆ خۆی راکێشاوه و توانیویه‌تی بێ پاسه‌پۆرت
سنوره‌کان ببه‌زێنێ ده‌نا که‌سێکی وه‌ک من یاخود زۆربه‌ی هونه‌ر
دۆستانی وڵاته‌که‌م که زۆر دووره ده‌ستین چۆن توانیمان مونالیزای
داڤنشی بناسن یا هونه‌رکارێکی وه‌کو بیکاسۆ
ئه‌گه‌ر تابلۆ زه‌یتیه‌که‌ی جێرنیکا نه‌بێت
که باس له شه‌ڕی
ناوخۆی ئیسپانیا ده‌کات
؟ یاخود تابلۆ
به‌ناوبانگه‌که‌ی ڤێرمه‌ر، ژنه‌نووسه‌ری فه‌ره‌نسی بوهه‌یمی
رێچکه
ژورژ ساند ده‌ڵێ:'' ئه‌رکی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه رووناکی بنێرێته ناو
دڵی مرڤ'' به‌راستی ڤێرمه‌ریش توانی بریسکانه‌وه‌ی گواره‌کانی کچێک -
تابلۆیه‌کی ڤێرمه‌ره- بنێرێته ناو دڵی هه‌موومان و ئه‌وێش رۆناک کاته‌وه.
لێره‌وه ئه‌رکی سه‌ره‌کی هونه‌ر به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه له
ژیانی مرۆڤه‌کاندا بریتی ده‌بێت له به‌ده‌رخستنی که‌موکوڕییه‌کان،
کێشه‌کان هه‌روه‌ها ئاسانکردنی لێکدانه‌وه‌کان بۆ رووداو
و پێشهاته‌کانی رۆژ، بۆیه له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌توانیت خؤت و
نیشتیمانه‌که‌ت بدۆزیه‌وه و چێژێکی به‌هه‌شتیانه‌ش له ژیان بکه‌یت.
کاریکاتۆری ئاژاوه‌گێر.
وه‌ک لقێکی هونه‌ر، کاریکاتۆر جۆرێکه له هونه ر‌ی وێنه‌کێشان، تێیدا
شێوه و تایبه‌تمه‌ندیی سروشتی بابه‌ته‌که یا کاراکته‌ره‌که به زیاده‌رۆییه‌وه
ده‌گۆررێت به مه‌به‌ستی ره‌خنه‌گرتن بێئه‌وه‌ی تامه‌که‌ی بگۆررێت.
وێنه‌ی کاریکاتۆری کاریگه‌رترین چه‌که له‌ناو دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا
سه‌رنجی زۆرترین خوێنه‌ر بۆ خۆی راده‌کێشێت چونکه ده‌توانێت هه‌ست پێش
هزر بدوێنێ. ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می فیکره‌که‌یه خه‌می جوانی، هاوسه‌نگی
شێوه و روخساره‌کان، گۆشه و ره‌نگه‌کان نییه به پێچه‌وانه‌ی هونه‌ره‌کانی
نیگارکێشی، په‌یکه‌ر تاشی و گرافیک که گرنگی زۆرتر به‌و ورده‌کاریانه
ده‌دات. گرنگی ئه‌و هونه‌ره له وه‌دایه که لێناگه‌رێ به چاوی هونه‌رێکی
رووته‌وه ته‌ماشای بکه‌ی، لێناگه‌ڕێ به دوای جوانی رواڵه‌تی بکه‌ویت
(هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر سه‌رنجی کاریکاتێره‌کانی مونێ بده‌یت ئه‌وا له
پاڵ بیرۆکه‌که‌ی جوانیه‌که‌شی سه‌رسامت ده‌کا!) به‌ڵکه ده‌تخاته
بیرکردنه‌وه دواتریش وات لێده‌کا قسه له‌گه‌ڵ خۆت بکه‌ی و هه‌ندێ
جاریش پێبکه‌نی ده‌ڵێم هه‌ندێ جار چونکه پێکه‌نین مه‌رج نییه یه‌کێک
بێت له‌ره‌گه‌زه‌کانی هونه‌ری کاریکاتۆر .
سه‌ره‌تای ئه‌و هونه‌ره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زه‌مانی ئه‌رستو به‌ڵام له
ئوروپا له سه‌ده‌ی شازده ئه‌و هونه‌ره گرنگی پێدرا به‌تایبه‌تیش له
به‌ریتانیا که ده‌روازه‌یه‌ک بوو بۆ ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵوێستی
کۆنه‌په‌رستی کلێسا ! به پێچه‌وانه‌ی کوردستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک!!
که ئه‌و هونه‌ره‌ی به‌لا ناوه! به شێوه‌یه‌ک زۆر جاران ده‌بینم
ماڵپه‌ره کوردیه‌کان وێنه‌ی کاریکاتۆری بێ مانا زۆر جاریش نا شایسته
بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێ که کاریکاتۆریست وه‌ک هه‌ر
هونه‌رمه‌ندێکی تر ده‌شێ به لایه‌نی که‌مه‌وه سه‌لیقه‌ی داهێنه‌رانه‌ی
تێدابێت و بتوانێت رووی دزێو ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر نا خۆماندوو نه‌کردنه‌که‌ی
شایسته‌ی رێزێکی زیاتره!
نمونه‌یه‌ک.
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له ئه‌زموونی کاریکاتوریست (ناجی العلی) فه‌له‌ستینیی
ده‌بینین به کاریگه‌ریترین کاریکاتۆریستی عه‌ره‌ب داده‌نرێت له‌ناو
رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌کاندا ئه‌گه‌ر گرنگترینیان نه‌بێت چونکه ئه‌و توانی
له رێگه‌ی چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌تایبه‌تی که‌سایه‌تی (حنظلة)
زۆرترین کێشه سیاسیه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی پێشانبدات که خه‌سڵه‌تی هه‌نوکه‌یی
تێدا ده‌بینیه‌وه .
ئه‌و توانی ببێته ده‌نگی ویژدان و حه‌قیقه‌ته‌کانی ده‌گێڕاوه،
بۆیه دوژمن لێی ترسا‌و نامه‌ردانه له به‌رواری
٢٨⁄٨⁄١٩٨٧
له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیی به ده‌ستی که‌سێکی نه‌ناسراو له یه‌کێک
له شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن کوژرا.
له‌باره‌ی (حنظلة)وه ناجی ده‌ڵیت:
{{
ولد حنظلة فی العاشره
من عمره، وسیظل دائما فی العاشره.. ففی هذه
السن غادر الوطن
و حین سیعود حنظلة سیکون ایظا فی العاشره!...
ثم سیاخذ فی الکبر بعد ذلک
قوانین الطبیعه المعروفه
لا تطبق علیه..
انه استثناء
لان فقدان الوطن استثناء
و ستصبح الامور طبیعیه حین یعود الوطن
}}
یان ده‌ڵێ:
''(حنظلة)ی منداڵ له‌وه‌ته‌ی ده‌رپه‌رێندرا له فه‌له‌ستین ئه‌وا به‌رده‌وام
له بارودۆخی وڵاته‌که‌ی ڕاده‌ما.. ته‌ماشای ده‌کرد و بیری لێده‌کرده‌وه
به‌ڵام خه‌ڵکی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیان له مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین کردبوو بۆیه وایانده‌زانی ئه‌و منداڵه پشتی لێیانه ''
دیاره (حنظلة) تووڕه‌یه، یاخی بووه و دوور وه‌ستاوه بۆیه لێی ده‌پرسن
که‌نگێ رووی (حنظلة) ده‌بینین؟ ده‌ڵی: '' ئه‌وکاته تاکی عه‌ره‌بی که‌رامه‌ت
و سه‌ربه‌ستی خۆی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه''.
با پشت له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی...
رووشمان له‌به‌ها مرۆییه‌کان بکه‌ین، به‌و هیوایه‌ی (حنظلة) تووڕه‌ییه‌که‌ی
بڕه‌وێته‌وه و ئاوڕێکیش له وڵاتی ئێمه بداته‌وه ؟!

ده‌شێ گوزارشت له که‌یسی (سۆران مامه‌حه‌مه)
بکات!
له‌نده‌ن
27/08/2008
nastrann@gmail.com
|