ڤایرۆسی
نانسی و هه‌یفا
ئه‌وی ئاشكرایه ئه‌مڕۆ له‌دونیای ڕاگه‌یاندن بۆته دونیایه‌كی فراوان و به‌هۆی داهێنانی نوێ وته‌كنه‌لۆجیا له‌ساته وه‌ختێكی هێن چاوتروكانێكدا هه‌واڵ له‌مسه‌ری دونیا د‌ه‌گاته ئه‌وسه‌ری دونیا‌و ئه‌میش هۆكارێكه بۆ گه‌یاندنی جه‌مسه‌ره‌كانی دونیا به‌یه‌ك جا چ له‌ڕێگه‌ێ تۆڕی ئه‌نته‌رنێت بێت یان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه بێت یان بڵاوكراوه‌كان ، دیاره پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو زانست خزمه‌تێكی باش به خه‌ڵك ده‌كات و سوودێكی ته‌واو به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌و زانیاریانه به‌دوای هه‌واڵه جیهانییه‌كاندا ده‌چن ، بێگومان هه‌رتاكێك له كۆمه‌ڵ مافی خۆیه‌تی له دیاریكردنی كات وشوێن ومه‌به‌ست له به‌دواچون وبیستن وبینینی كه‌ناڵه‌كان و كه‌سیش ناتوانێت ئه‌م مافه له‌كه‌سێكی كامڵ وخاوه‌ن ئه‌زموون زه‌وت بكات ، یه‌كێك له‌و داهێنانه تازانه‌ی كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر دوور نییه بۆ گه‌یاندن وگرێدانی ووڵاته‌كان ڵێكه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆدا دروست كراوه سه‌ته‌لایته ، ئه‌وی ئاشكرایه سه‌ته‌لایت وه‌ك ئامێره كاره‌باییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ته‌له‌فیزێون وڕادێوو ته‌له‌فۆن ،، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مداو به‌خێراییه‌كی زۆر به‌ته‌واوی ووڵاتانی دونیادا بڵاوبووه‌وه و بووه یه‌كێك له ئامێره گرنگ وپێویسته‌كانی ناو ماڵ به‌جۆرێك له هه‌موو ماڵیكدا هه‌یه و گه‌ر ماڵێك سه‌ته‌لایتی نه‌بێت دوور نییه به‌ماڵێكی دواكه‌وتو یان ده‌مارگیر ناونه‌برێن هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه شه‌ریكه گه‌وره‌كانی ئینتاجی ته‌له‌فیزێونی له ته‌واوی ووڵاته‌كانی جیهاندا بایه‌خێكی به‌رچاوبده‌نه چۆنێتی په‌خش كردن وجۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی زیاتر ته‌رویجی هه‌یه و بینه‌ربۆخۆی ڕاده‌كێشێت بێگومان كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان هیچ كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه له‌و بواره‌داو به‌ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی له‌ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان دامه‌زراوه به‌تایبه‌ت وولاته‌كانی كه‌نداو و گه‌وره‌ترین شه‌ریكاتی به‌رهه‌م هێنانی گۆرانی و درامای ته‌له‌فیزێونی دامه‌زراوه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كردن به هونه‌ره‌وه به‌ڵام چ هونه‌رێك ؟ ئه‌وی مه‌به‌ستمه له‌م باسه ئاماژه‌ی پێ بكه‌م چۆنێتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه ئه‌گه‌نه بینه‌رو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ به‌گشتی وخێزان به‌تایبه‌تی ، له‌ڕاستیدا ساڵانه به مه‌لایین دۆلار به‌مه‌به‌ستی موتاجه‌ره‌كردن به‌هونه‌ره‌وه خه‌رج ئه‌كرێت له‌ژێر ناوی خزمه‌تكردن به هونه‌ر كه ئه‌مه زۆر له‌ڕاستییه‌وه دووره .
زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان ئه‌و كلیپ عه‌ره‌بیانه ئه‌بینین كه له‌لایه‌ن كچه گۆرانیبێژه لوبنانیه‌كانه‌وه پێش كه‌ش ئه‌كرێن و ئیقبالێكی زۆریان له‌ناو خه‌ڵكدا په‌یدا كردووه به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان ئه‌میش به‌هۆی چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتی گۆرانیبێژه‌كان وجوانی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژانه‌ی كه به هه‌زاران دۆلاریان بۆ خه‌رج ئه‌كرێت له‌نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریدا و وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌كی دروستكراو به‌جلوبه‌رگ وئارایشت ئه‌ڕازێنرێنه‌وه بۆ ئیغراكردنی پیاو و گه‌نجانئه‌وی جێێ سه‌رنجه ئه‌و خانمه جوانانه وه‌ك ،، هیفا وه‌هبی ، ئه‌لیسا ، نانسی عه‌جره‌م ، مه‌روه ،، ده‌یانی دیكه له‌سه‌ر چڵه‌پۆڵی هونه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بین به‌جۆرێك به‌شێكی زۆری پیاویان شێت وشه‌یدا كردووه و سوێند به‌سه‌ریان ئه‌خۆن و زۆربه‌ی كاته‌كانیان له‌به‌رده‌م خۆبادان ونازوعیشوه‌ی ئه‌وخانمانه‌دا به‌سه‌رئه‌به‌ن و گه‌ر پێیان بكرێت گیانیان فیدای غه‌مزه‌یه‌كیان ئه‌كه‌ن ، ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌ده‌لیلی بوونی ئه‌و هه‌موو كێشه خێزانیانه‌ی له‌نێوان خێزاندا دروست ئه‌بێت به‌هۆی كاریگه‌ری خانمانی گۆرانیبێژ به‌سه‌ر پیاوانی خاوه‌نخێزانه‌وه ، بۆ نموونه له‌ووڵاتی میسر ساڵی ڕابردوو حه‌فتاهه‌زار حاڵه‌تی ته‌ڵاق له مه‌حكه‌مه‌ی شه‌رعی ئه‌و ووڵاته تۆماركراوه كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به‌هۆی په‌راوێزكردنی ژنان له‌لایه‌ن هاوسه‌ر‌كانیانه‌وه وبه‌سه‌ربردنی هه‌مووكاتیان له‌گه‌ڵ وێنه‌وگۆرانی ئه‌و خانمانه ، وێڕای ئه‌و حاڵه‌تی ته‌لاقانه‌ی له ووڵاتی سعودییه وكوێت ته‌سجیل كراوان به‌هه‌مان هۆ ، زۆربه‌ی ئه‌وژنانه‌ی كه‌خاوه‌ن مناڵن ئاماژه‌یان به فه‌رامۆشكردنیان كردووه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه به حوجه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك هه‌یفاو نانسی جوان وقه‌دباریك نین ونازانن ئه‌و حه‌ر‌ه‌كاته سێكسیانه بكه‌ن وه‌ك ئه‌وان ده‌رئه‌نجام ژن ومناڵیان كردۆته قوربانی غه‌ریزه شازه‌كانیان و بێگوێدانه هیچ به‌رپرسییه‌ك ، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌بێت نه‌خۆشییه‌كی تازه زۆر له ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ترسناكتر ڕووی كردۆته ئه‌و ووڵاتانه ، ناوی ئه‌نێم نه‌خۆشی توش بوون به هێستریای هه‌یفا و ده‌سته خوشكه‌كانی ، به‌لامه‌وه سه‌یره له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی‌دا كه ڕۆژانه به‌سه‌دان ژن ئه‌كوژرێت وحیجاب وڕوپۆش فه‌رز كراوه به‌سه‌رژنان وكچاندا و ژن كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری وعورفوعاداتێكی ڕزیوی هه‌زار ساڵایه‌و له‌هه‌مان كاتدا ژێنده‌ری خۆی بۆته دوژمنی ومه‌ترسی بۆ هه‌ره‌س هێنانی ژیانی خێزای ، له‌كاتێكدا له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم هیچ كام له‌و پیاوانه ته‌كالیفی پانزه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ژنه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن تا بگه‌نه جوانی نانسی و ڕێگه به هاوسه‌ر‌كانیان بده‌ن له‌درزی ده‌رگاوه چاوه‌كانیان وه‌ك چاوه شێته‌كانی هه‌یفا بۆ پیاو بگێڕن و هه‌رگیز قه‌بوڵیان نییه خێزانه‌كانیان وه‌ك خاتو مه‌روه به‌ڕووتی بچنه سه‌ر شانۆ‌و هه‌وه‌سی گه‌نجان به‌جۆرێك بوروژێنن د‌سترێژیان بكه‌نه سه‌ر و په‌لاماری سنگ ومه‌مكیان بده‌ن به‌به‌رچاوی كامێراكانی ته‌له‌فیزێونه‌وه .
ئیدمان بوونی پیاوان به‌و گۆرانیبێژانه وه‌ك ئیدمان بون به جگه‌ره‌و ماده بێهۆشكه‌ر‌كانی لێهاتووه‌و ئه‌نجامیشیان وه‌ك یه‌كه ، مه‌ترسی كه‌وتنه سه‌رجاده‌ی ئه‌و پیاوه ده‌روون نه‌خۆشانه و مه‌ترسی له‌وه گه‌وره‌تریش بێوه‌ژن بوونی هه‌زاران ژنه كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر شێواندنی به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌لایه‌تی و دووریش نییه نه‌بێته هۆكاری له‌ڕێلادانی ئه‌و ژنانه له‌ڵێناوی دابینكردنی بژێوی خۆیان ومنداڵه‌كانیاندا كه ئه‌مه‌یان دیارده‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوه به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتێكی هه‌ژاری وه‌ك میسردا .
ئه‌وی ئاشكرایه ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌ڵگری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌سڵه‌ته مرۆڤایه‌تییه جوانه‌كانه وه‌ك دڵسۆزی ، وه‌فا ، خۆڕاگری ، گیانی خۆبه‌خشین ، له‌سه‌رهه‌موشیانه‌وه جوانی چون هه‌موو ژنێك جوانه ، له‌كاتێكدا جوانی ته‌نها جوانی ڕوخسار نییه ، جوانی مرۆڤ له ده‌رون وگفتوگۆ و هه‌ڵسوكه‌وتدایه ، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم ئه‌و هه‌زاران ژنه‌ی كه سوكایه‌تییان ڵێكراوه‌و ته‌لاق دراون هه‌موویان ناشرین بووبن یان نه‌یانتوانیبێت غه‌ریزه حه‌یوانیه‌كانی پیاوه‌كانیان تێر نه‌كه‌ن ، ڕاستیه‌ك هه‌یه ئه‌ویش بیرنه‌كرنه‌وه و به‌ره‌ودواچونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه ئه‌سه‌لمێنێت و هۆكاری سه‌ره‌كیشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڵه‌روه‌رده‌كردنی مناڵ له‌قۆناغه جیاجیاكانی ته‌مه‌نیدا و كه‌بتكردنی غه‌ریزه‌كانی به‌ناوی عه‌یبه وحه‌رام وبڤه‌و مه‌كه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له قۆناغی مێردمناڵی ولاویدا نه‌بوونی ڕێنمایی كردنی كچان له‌لایه‌ن خێزان ده‌رباره‌ی ناسینی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی شاره‌زایی و چاندنی ترس و خه‌ته‌نه‌كردن كه ئاكامی خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان ژن وپیاو ، وێڕای بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڤار‌و وێنه و ئه‌فلامی خیلاعی و نه‌بوونی كۆنترۆڵ له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان و زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانیانه‌ی كه تایبه‌تن به سێكس ، ئه‌مانه‌و زۆر فاكته‌ری تر هه‌ن كه بونه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌و كێشه خێزانیانه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ ، جگه له بێتامی و قێزه‌ونی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژانه‌ی خۆیان كردۆته كه‌ره‌سه‌یه‌كی هه‌رزان له‌پێناو ناوده‌ركردن و كۆكردنه‌وه پاره‌و پیاو له‌ده‌وری خۆیان ، ئاخر ئه‌بێت جوانی ئه‌و خانمانه له‌چیدابێت له‌كاتێكدا ناویان خراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له‌جۆره‌كانی حه‌شیش و هیرۆیین و هه‌ر جۆره‌یان نرخی خۆی هه‌یه بۆ نموونه له‌یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانی میسر كه‌تایبه‌ته به‌فرۆشتنی حه‌شیش وماده بێهۆشكه‌ره‌كان نرخی بڕێك حه‌شێش به‌ناوی نانسی عه‌جره‌م به سه‌دوڵه‌نجا جونه‌یهی میسریه و نرخی حه‌شیشی هه‌یفا وه‌هبی به سه‌دوبیست جونه‌یهه ، جگه له‌وه‌ی كه شه‌ریكه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی ماده كحولییه‌كان شه‌رابێكی تازه‌ی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی هه‌یفا وه‌هبی و پێێ وایه وه‌ك خانمه‌كه‌ی ڕه‌واجێكی باشی ئه‌بێت له‌بازاڕی مه‌شروبه ڕۆحیه‌كاندا ، به‌ڵێ به‌ڕێزان ئه‌مه پاكیزه‌یی و جوانی و گه‌وره‌یی ئه‌و خانمانه‌ی بونه‌ته شه‌یتانی شه‌رو جارێكی دیكه پیاویان گه‌راندۆته‌وه زه‌مه‌نی جه‌هاله‌ت و بونه‌ته مایه‌ی سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانی ژنان له‌كاتێكدا ئه‌و خانمه جوانانه هه‌رگیز به خه‌ویش بیر له‌و پیاوه كاڵفام و گێلانه ناكه‌وه كه له‌پێناوی ساتێك ئیسراحه‌ت و چاوله‌وه‌ڕاندندا ژنیان كردۆته كه‌پشی فیداو سه‌رباری نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ژن ڤایرۆسی نانسی و هیفا و ئه‌لیسایان بۆ هێناون
|