١٨\٩\٢٠١٢
ڤی ئای پی..!

شوان سدیق
ڤی ئای پی (VIP)،
واته (کەسی زۆر گرنگ - Very Important Person)،
له هه‌ر شوێنێک (VIP)ی نوسرابوو ده‌بێ
بزانین. ئه‌وێ بۆ هه‌موو که‌سێک نییه، ده‌کرێت شک بکه‌ین، وه‌ک ئه‌وه‌ی
چۆن له زۆر رێگاوبان نوسراوه، تکایه ئۆتۆمبێله‌که‌ت لێره رامه‌گره،
یان ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کت له پێشه، چوار ساڵه پرۆژه‌یه‌ک لێره‌دایه
هێشتا ته‌واو نه‌بووه. واتە
(VIP) بۆ ئه‌و
شوێنانه‌یه که تایبه‌تن، ئه‌م (VIP)ه
زیاتر له شوێنه راقی و گران به‌هاو فرۆکه‌خانه و هۆتێله گه‌وره‌کاندا
به‌دی ده‌کرێت، هه‌ندێ جاریش له هۆڵی بۆنه و ئاهه‌نگه‌کاندا، بۆ به‌رپرسان
له‌سه‌ر کورسی پێشه‌وه نوسراوه.
ساڵانێکه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، شوێنی تایبه‌ت و خانووی تایبه‌ت، رێگای
هاتوو چۆی تایبه‌ت و پاسه‌وانی تایبه‌ت و سه‌گی تایبه‌ت، زۆرشتی تر له
ژیانی که‌سانێک به‌تایبه‌ت، به‌رپرسان و نه‌وه‌کانیانی ئه‌م هه‌رێمه
وه‌ک (VIP) بۆیان ته‌رخانکراوه. پرسیاره‌که
ئه‌وه‌یه ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شوێنی تایبه‌ت و که‌ره‌سته‌ی
تایبه‌ت و جیاکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان، له‌یه‌کتری ئه‌مه چ مانایه‌ک ده‌دات
به ده‌سته‌وه، ناکرێت بڵێین، زه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌و جیاکاری و شوێنه
تایبه‌تییانه وه‌ک دیارده‌یه‌کی لێ هاتووه؟
بێگومان، به‌ڵام ده‌شکرێ هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه بگێڕینه‌وه، که راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه که له دونیای ئه‌مڕۆ به‌هۆی جیاکاری و
بوونی چینێکی باڵا ده‌ست که‌سانێک به‌واسیته‌ی داهات و سه‌رمایه‌ی چینی
خواره‌وه، ره‌واجی (VIP)یان زیاد کردوه،
زیاتر له هه‌موو شوێنێک هه‌یه و ئاماده‌یه بۆ سیاسی و خاوه‌ن کار و
گه‌لێک به‌رپرسی ناو هێزی باڵا ده‌ستی گه‌وره. ئه‌وان بتوانن هه‌میشه
له شوێنی (VIP)دا ئیسحراته بکه‌ن، پشوو
بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو خه‌ڵکی تر خه‌ویان نه‌زڕێت، یان خوا نه‌خواسته
توشی په‌ستان و په‌ستی و په‌سیو نه‌بن به‌تایبه‌تی له پایز و زستاندا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وانه‌ی ئێستا بکه‌ین، له شوێنی
(VIP) پشوو ده‌ده‌ن، یان له کۆڕ و کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کاندا
له‌پێشی پێشه‌وه داده‌نیشن، به‌راورد به رابردوو ئه‌وان له خه‌ونیشدا
(VIP)یان نه‌بینیوه. زۆرم بیستووه، له
خزم و دۆستانم ئه‌رێ به‌ڕاست قه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه شوێنی تایبه‌تیان
بۆ جیاکراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش وتوویانه نه‌وه‌ڵا خۆ وه‌کو ئێستا نییه
له (VIP)دا نه‌بێت دانانیشن "باوه‌ڕتان
هه‌بێت جاری وا هه‌بووه، دوو به‌رپرس به که‌وچکێک شۆربایان خواردوه"
به‌ڵام ئێستا زروفه‌که‌ی گۆڕاوه!
ساڵانێکه به‌ڕوونی ئه‌و جیاکاری و بوونی چینایه‌تیه له نێوان
هاوڵاتییه‌ک بۆ به‌رپرسێک کوڕه هه‌ژارێک بۆ کچه به‌رپرسێک له دونیای
ئێمه ده‌بینرێت، ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسینی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌مکی
هاوڵاتی بوونیان خستۆته ژێر ژێره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان،
چونکه که هاوڵاتی بوون، هه‌بوو ئیدی پرۆژه بێماناکانی ئه‌وان، وه‌ک
خه‌ون و خولیا و ئاره‌زوویان له گۆڕ ده‌نرێت.
کێ له ئێمه بینی یاخود بیستی کوڕی سه‌رۆک و سکرتێر و رێکخه‌ر و ئه‌میر
و ئه‌میندار، ئێواره‌یه‌ک به دڵشاوی و ماندوبوون بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ
ماڵه سارد و سڕه‌که‌یان، ئه‌گه‌ر کاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نه‌بوو،
مۆمێک له شوێنی داگیرسێنن، ئه‌وه‌نده‌ی که په‌یدایان کردوه، بۆ ئه‌و
ئێواره‌یه هه‌ر ئه‌وه خه‌رج بکه‌ن؟
کێ مناڵی خۆمان و گه‌نجانێکی کۆمه‌ڵگاکه‌مانی بینیوه، که بێ تاقه‌ت
ده‌بن، به‌بێ پرسی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت و ماڵ و ئه‌و وه‌ستایه لای کار
ده‌که‌ن، به‌ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بچنه به‌شی
(VIP) و له‌وێوه، چه‌ند رۆژێک گه‌شتی
خۆرئاوا بکه‌ن، بۆ سه‌یری یاری تۆپێن، له هوتێلیش دزییان لێ بکرێت؟!
دڵنیام شتی وا بۆ گه‌نجی فه‌قیرو خۆمان مانان ده‌ست نادات، ئه‌گه‌ر له
میدیا‌و رۆژنامه‌کانیشدا، وه‌ک چیرۆکێکیش باس بکرێت، ئه‌وا دروستکراو و
هه‌ڵبه‌ستراوه، بۆ گه‌نجی فه‌قیر چونکه زۆرێک له‌وان، وه‌ک که‌مێک له
کورٍی خواپێ‌داو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵکدا گرتوه،
ناتوانن سه‌فه‌ری وڵاتێکی دراوسێش بکه‌ن، به‌ڵام کوڕگه‌لی هه‌ندێک له
به‌رپرسانی نا به‌رپرس به‌ئاسانی ده‌توانن، گه‌شت بکه‌ن، هه‌میشه له
فرۆکه‌خانه‌کاندا (VIP)ی چاوه‌ڕوانیان
بکات. ئه‌گه‌ر وابڕوات ئه‌وان ژیانیان هه‌ر به‌وشێوه‌یه له تایبه‌تیدا
ده‌بێ به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی گۆڕستان بۆ پێش مردنیان ره‌نگه ئه‌مه‌یان به‌ده‌ستی
خۆیان نه‌بێت، چونکه به‌هاری گه‌لانی ناوچه‌که و هۆشیاری خه‌ڵک خه‌ریکه
کارێکی وه‌ها ده‌کات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌قی که‌سێکی خواردوه، سبه‌ی به‌زۆریش
بێت لێ وه‌ربگرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|