په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١١

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەردەوامە.

 

مەسعود هەمزە


یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى هەولێر بۆ شانۆ ماوەى دوو رۆژە بەردەوامەو رۆژانە دوو شانۆگەرى نمایش دەکرێ و لە تاقی بەیانیشدا وۆرک شۆپێک لەلایەن کەسانى پسپۆڕەوە بۆ بوارەکانى شانۆ دەکرێتەوە.

لەیەکەم رۆژی ئەو فێستیڤاڵەدا کە لەژێر چاودێری "د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح" سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، دواى مەراسیمى دەستپێک لە تاقی ئێوارەدا شانۆگەرى چیرۆکە بەردەوامەکە لە نووسین و دەرهێنانى ئەحمەد سالارو شانۆگەرى شێتى جەنگ لەدەرهێنانى رۆبەرتۆ کۆپۆنى ئیتاڵی نمایشکرا.

لەتاقی بەیانى دووەم رۆژی فێستیڤاڵدا وۆرک شۆپێک لەلایەن هونەرمەندێکى ئەڵمانى لەبارەى دەرهێنانى شانۆیی کرایەوەو لەتاقی ئێوارەشدا شانۆگەرى خاتوو ژولیا لە دەرهێنانى بیۆرن مێلەندەرى سویدى نمایشکراو دواى ئەویش شانۆگەرى دایکە ئازاکە لە دەرهێنانى زۆلیڤەر ئەرنارسۆنى ئەڵمانى نمایشکرا.

لە بەرنامەى سێیەم رۆژی فێستیڤاڵدا هاتووە کە:

- کاتژمێر 10ى بەیانى لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى شانۆ وۆرک شۆپێک بۆ هونەرمەندێکى ئەڵمانى دەکرێتەوە.
- کاتژمێر 5،30ى ئێوارە لە هۆڵی گەل شانۆگەرى بەهاى ئاو لە نووسین و دەرهێنانى لیزا زایدل لەلایەن وڵاتى سویسرا نمایش دەکرێ.
- کاتژمێر 8ى ئێوارە لە پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر شانۆگەرى "دیموکراسییەت نەخۆشیەکى رۆژهەڵاتییە" لە دەرهێنانى د. هەیسەم عەبدولرەزاق لەلایەن شانۆکارانى عێراقەو نمایش دەکرێ.


شایانى باسە ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر/ هەولێر، بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ سازکراوەو تاکو 24/9/2011 بەردەوام دەبێ و 11 وڵات تێیدا بەشدارن.

 

 

masoudhawler@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک