ڤستیڤاڵی رێزگرتن له شاعیری نه‌ته‌وه‌یی کورد '' جگه‌رخوێن''.
به چاودێریی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی ڤستیڤاڵی یاده‌وه‌ریی شاعیری گه‌وره‌ی کورد "جگه‌رخوێن"ی له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی حیزبیی و حکومیی باشوری کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له حیزبه کوردستانییه‌کان و کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له رۆشنبیران و که‌سایه‌تییه ئاکادیمییه‌کانی کورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ، به‌رێوه برد. سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 21رێبه‌ندان رێکه‌وتی 10فێورییه‌ی 2008ڤستیڤاڵه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستیپێکرد. پاشان تیپی مۆسیقای دهۆک چه‌ند گۆرانی له شێعره‌کانی مامۆستا "جگه‌رخوێن" پێشکه‌شکرد.
به‌دوای ئه‌وه‌دا به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتارێکی پێشکه‌ش کرد، ئینجا په‌یامی شاره‌داری دیاربه‌کر به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر خوێندرایه‌وه. به‌ڕێز د. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زرانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد و یاده‌وه‌ریی "جگه‌رخوێن" په‌یامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردی پێشکه‌شکرد.
پاشان په‌یامی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د پێشکه‌ش کرا. به‌رێز فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و پاشان په‌یامی ڕۆمانوونسی کورد یه‌شار که‌مال خوێندرایه‌وه.
به‌ڕێز دکتور فازڵ سامر په‌یامی یه‌کێتی نووسه‌رانی عێراقی خوێنده‌وه و وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عێراق له لایان به‌ڕێز فه‌وزی ئه‌تروشی بریکاری وه‌زراته‌وه پێشکه‌شکرا. له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌یامیان ناردبوو خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌دا به ده‌نگی خاتوو ئاواز ئه‌حمه‌د و موسیقای به‌هادین موشیرپه‌ناهی، چه‌ند کۆپله له هۆنراوه‌کانی "جگه‌رخوێن" پێشکه‌ش کران. هه‌روه‌ها په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شاعیر "جگه‌رخوێن" له لایان "سلیڤا جگه‌رخوێن" نه‌وه‌ی شاعیره‌وه پێشکه‌شکرا.
به‌شی یه‌که‌می ڤستیڤاڵه‌که، به کردنه‌وه‌ی پێشانگای وێنه و که‌لوپه‌له تایبه‌تیه‌کانی "جگه‌رخوێن" و پێشانگایه‌کی هونه‌ری بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کورد و کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی کتێب به هاوکاریی ده‌زگای "هامون" له هۆڵی زه‌رد، کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا.
سه‌عات 4:00 پاشنیوه‌ڕۆ بڕگه‌ی دووهه‌می فستیڤاڵ به پێشکه‌شکردنی سمینار و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له‌سه‌ر "جگه‌رخوێن" له لایان هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان: عه‌بدوڵڕه‌حمان ئۆزگون (جگه‌ر خوێن شاعیری تایبه‌تت گه‌له‌ری)، که‌ریم شاره‌زا (جگه‌رخوێن شاعیری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی)، عه‌بدولڕه‌زاق ئۆسێ "ڕه‌زۆ" (خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له هۆنراوه‌کانی جگه‌رخوێن) و عومه‌ر فاروق یه‌کداش (ئایدۆلۆژیای ژن له هۆنراوه‌کانی جگه‌رخوێن دا). پاشانیش به‌شداربووان بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و به‌ڕێزانه دا و کۆتایی به یه‌کم رۆژی فستیڤاڵه‌که هات.
سه‌رله به‌یانی رۆژی دوهه‌می ڤستیڤاله‌که ، له کاتژمێر 10:00 به‌یانیدا، ئاهه‌نگێک له لایان تیپی "سه‌ما" به‌شی سلێمانی پێشکه‌شکرا و چه‌ند لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به شاعیری کۆچکردوو له لایان هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان: د. کامه‌ران به‌رواری (جگه‌رخوێن شاعیری هزر و ته‌ڤگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی)، سه‌لوا گولی (ژن له هه‌ڵبه‌سته‌کانی جگه‌رخوێن)، کۆنێ ڕه‌ش (هۆنراوه‌ی من له‌سه‌ر به‌ڕێز جگه‌رخوێن)، سه‌رکه‌وت سندی (چی بووه هۆی ئه‌وه‌ی جگه‌رخوێن نازناوی جگه‌رخوێن هه‌ڵبگرێ)، د. سه‌ید ئیزه‌دین مه‌لا (رۆڵی هۆنراوه‌ی جگه‌رخوێن بۆ دیاریکردنی نرخی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی) و په‌روێز جیهانی (ئه‌ڤینی یار و وار له هۆنراوه‌ی جگه‌رخوێندا) پێشکه‌شکران.
پاشنیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ به‌ئاماده‌بوونی ڕێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان، فستیڤاڵ ده‌ستی به کاره‌کانی کرد و 5 لێکۆڵینه‌وه له لایان به‌ڕێزان: عه‌لی شه‌مدینی (راپۆرتێک له‌سه‌ر جگه‌رخوێن)، نه‌وزاد عه‌بدوڵڵا بامه‌ڕنی (ئایدۆلۆژیا له هۆنراوه‌کانی جگه‌رخوێن)، نارین عومه‌ر (دیمۆکراسی جگه‌رخوێن له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ودا)، ئارژین ئاری (دیمه‌نی هونه‌ری له هۆنراوه‌ی جگه‌رخوێن) و ئه‌حمه‌د هه‌پۆ (باندۆری هۆنراوه‌ی جگه‌رخوێن له‌سه‌ر کوردی رووسیه)، پێشکه‌شکران
پرۆگرامی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی سێهه‌می فستیڤاڵه‌که بریتی بوو له پێشکه‌شکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتی له‌سه‌ر ژیانی جگه‌رخوێن له ئاماده‌کردنی "کاوه ئاکره‌یی" و بیروڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه و چه‌ند بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ژیانی ئه‌ده‌بی و چالاکیی جگه‌رخوێن.
پاشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه به به‌خشینی خه‌ڵات و دیاری و به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرتێک له لایان هونه‌رمه‌ندان شیرین په‌روه‌ر، سه‌عید گاباری، به‌نگین، محه‌مه‌د ته‌ها ئاکره‌یی، نارین فه‌قێ، خۆشناو، بڵند عه‌بدوڵڵا و جودی /یه‌وه کۆتایی به ڤستیڤاڵی یاده‌وه‌ریی شاعیری گه‌وره‌ی کورد جگه‌رخوێن هات.
شایانی باسه له سه‌ر بانگهێشتی لێژنه‌ی باڵای ئه‌و فستیڤاڵه، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌تی هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هامنۆ نه‌قشبه‌ندی سکرتێری مه‌جلیسی گشتی، خه‌لیل نادری و ئامانج کولیایی و ئه‌رده‌ڵان شێروانی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌شداریی له‌م ڤستیڤاڵه‌دا کرد.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی په‌یامی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان که له لایان به‌رێوه‌به‌ری فستیڤاڵه‌که‌وه له بڕگه‌ی کردنه‌وه‌ی دا پێشکه‌ش کرا،
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 24 رێبه‌ندانی 2707 13 فێورییه‌ی 2008
|