ڤیتامینه‌کان و خوێیه‌کانزاییه‌کان.
گوڵاڵه پشتده‌ری - به‌شی دووه‌م - Biotine بایۆتین که ڤیتامین 7 یشی پێ ده‌ڵێن و له وڵاتانی ئا‌ڵمانیا و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ڤیتامین H یان B8 نااسراوه، ئه‌و ڤیتامینه ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له گۆڕینی مادده چه‌وری و شه‌کره‌کان بۆ مادده‌ی ساکار واته خۆراکه زینده‌پاڵ یان Metabolism و بۆ زۆر پڕۆسه‌ی بایۆکیمیایی دیکه‌ی له‌شی مرۆڤ پێویسته. هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئه‌رینی هه‌یه بۆ دابینکردنی ووزه،پێکهێنانی ترشه چه‌وری و بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنی قژ(مووه‌کان) ، پێست و هاوکاره بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین C له کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه(به‌تایبه‌تی له ڕیخۆڵه‌کان). سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: جگه‌ر،گورچیله،گوێز و فستق عه‌بید،شیر و هێلکه. که‌می بیۆتین له له‌شدا ئه‌و گرفتانه دێنێته ئارا: هه‌ڵوه‌رینی قژ،گۆڕان / تێکچوونی پێست،ناسکبوون و شکانی نینۆک،که‌مخوێنی،هه‌ستی ماندووبوون،ئازاری ماسوولکه‌کان،به‌رزبوونه‌وه‌ی کۆڵستڕۆڵ،ئازار و سوورهه‌ڵگه‌ڕانی زمان، نه‌خۆشی Anorexia که تووشبوونه به گرفتی خواردنی خۆراک(ئه‌و که‌سه‌ی که ئانۆرێکسیای هه‌یه،پێی وایه زۆر قه‌ڵه‌وه و ترس یان وه‌همێکی زۆری هه‌یه و ڕێگه به خۆی نادات که خۆراک بێته ناو له‌شی و یان له‌وێدا بمێنێته‌وه بۆ که‌ڵکوه‌رگرتنی،ئینجا ئه‌گه‌ر بڕێکیشی خواردبێت هه‌وڵی خۆڕشاندنه‌وه ئه‌دات) و که‌سه‌که له کێشدا زۆر که‌می دێنێت(لاواز و باریک ده‌مێنێته‌وه)، هه‌روه‌ها که‌می بایۆتین ده‌بێته مایه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆکێ واته Depression . تایبه‌تمه‌ندێتی: له خانه‌واده‌ی ڤیتامین Bیه‌کانه و له ئاودا ده‌توێته‌وه. باکتریاکانی ڕیخۆڵه ده‌توانن بایۆتین به‌رهه‌مبێنن.
ڤیتامین C Ascorbic acid ڤیتامین C گرنگه بۆ سیسته‌می به‌رگری له‌ش. له‌ش ده‌پارێزێت و هاوکاره له گه‌ڵ ڤیتامین E و Provitamin A واته Beta-Carotene که دژ به ڕادیکاڵه‌کانی ئازاد کار ده‌کات. پێویسته بۆ ڕاگرتنی ته‌ندروستی ئێسکه‌کان،ددانه‌کان و بۆڕییه‌کانی خوێن. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: که‌له‌می ووردیله,Brussels sproutمیوه‌کانی مزر ،که‌له‌م،برۆکۆلی(قرنابیتی سه‌وز)، تووه‌فه‌ڕه‌نگی ،کیوی،بیبه‌ری گه‌وره وشیرن به‌تایبه‌ت سووره‌کان،په‌تاته به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نوێ بن. که‌مایه‌سی ئه‌و ڤیتامینه: نه‌خۆشی Scurvy یان scorbuut که زیاتر خۆی له پووکدا ده‌رده‌خات.دابه‌زینی هێزی به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر میکرۆئۆرگانیسمه‌کان،ئازار و خوێنبه‌ربوونی پووک و تێکچوونی ددان،په‌ڵه‌ی شین و مۆر له پێستدا و دره‌نگ چاکبوونه‌وه‌ی برین. تایبه‌تمه‌ندێتی: هاوکاره بۆ وه‌رگرتنی مادده‌ی ئاسن له له‌شدا.له ئاودا ده‌توێته‌وه،ئینجا زیاده‌که‌ی له له‌شدا له گه‌ڵ میز ده‌چێته ده‌ره‌وه،به‌ڵام خودی له‌ش خۆی ڕیژه‌یه‌کی پێویست پاشکۆ ده‌کات. وه‌ک دژه ئۆکسیدانێک گرنگه بۆ گرتنی رادیکاڵ-بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئازاد.ئه‌و که‌سانه‌ی که جگه‌ره‌کێشن،وه‌رزشوانن و ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی یان سترێسیانStress/ هه‌یه،باشتروایه زیاتر له‌و ڤیتامینه به‌کار بێنن.
ڤیتامین D Cholecalciferol,ergocalciferol ئه‌و ڤیتامینه گرنگه بۆ تۆکمه و به‌هێزبوونی ددان و ئێسکه‌کان.هاوکاره بۆ وه‌رگرتنی کالسیۆم و فۆسفۆر له له‌شدا.ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه له به‌هێز و به‌رده‌وامبوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش. سه‌رچاوه‌سروشتییه‌کان: ماسی جۆره چه‌وره‌که‌ی وه‌ک ماسیه‌سووره،که‌ره‌ی ڕووه‌کی و ڕۆنی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ،جگه‌ر،هێلکه،گۆشت. که‌مایه‌سی ده‌بێته هۆی: لاواز و بێهێزبوونی ماسوولکه‌کان،نه‌خۆشی ئێسک/Rachitisme که له منداڵاندا دێته پێش و ئێسکه‌کان خوار ده‌بن(ڕان و په‌له‌کانی خوارتر).که‌می ئه‌و ڤیتامینه ده‌بێته هۆی نه‌رم و ناسکبوونی ئێسک واته Osteoporosis له به‌ساڵاچوواندا. تایبه‌تمه‌ندێتی: له ناو چه‌وه‌ریدا ده‌توێته‌وه بۆیه زیاده‌که‌شی له له‌شدا ده‌مێنێته‌وه.ڤیتامین D هاوکاری له‌ش ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی کالسیۆم له خوێن و هاوکاره بۆ په‌یکه‌ره کۆئه‌ندام واته، . Skeletal System و ددان، له‌ش توانای هه‌یه ڤیتامین D له خۆراک وه‌رگرێت،به‌ڵام ده‌شتوانێت خودی خۆی له‌ش واته له ناو پێستدا ئه‌و ڤیتامینه به ڕێگه‌ی تیشکی ڕۆژ دروست بکات. که‌سانی به‌ساڵاچوو و که‌سانێک که ڕه‌نگی پێستیان تۆخه/ڕه‌شپێسته‌کان له‌شییان که‌متر ده‌توانێ ئه‌و ڤیتامینه دروست بکات و بۆ ئه‌وان باشتروایه بڕێکی زیاتر له‌و ڤیتامینه به‌کار بێنن.هه‌روه‌ها به دابینکردنی ڕاده‌ی پێویست له‌و ڤیتامینه له له‌شدا ده‌بێته مایه‌ی دره‌نگتر ڕوویدانی گۆڕان له ئێسکه‌کاندا وه‌ک نه‌رم و ناسکبوونی ئێسک.منداڵان تا ته‌مه‌نی 7 ساڵ پێویسته (له ئه‌ورۆپا چۆنکه ڕۆژ که‌متره) ڤیتامین D ی زیاده به‌کار بێنن.
ڤیتامین E Toceferol ئه‌و ڤیتامینه تێکه‌ڵه‌ی 8 مادده‌یه که له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه،4 یان Tocoferol و 4 ی دیکه‌یان که به Tricotrinol ناسراوه.چالاکترینیان جۆری a-tocoferol . ئه‌و ڤیتامینه پێویسته بۆ خڕۆکه سووره‌کانی خوێن و ماسوولکه و شانه‌کانی جیاجیای له‌ش.پارێزه‌ری به‌شێکی خانه ی له‌شه واته (غشاء خلوي) Cellmembrane و هه‌میش به‌رگری له تێکچوون یاخود که‌ڕووبوونی چه‌وری ده‌کات. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: له ڕۆنی ڕووه‌کدا و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کان وه‌ک گه‌نم،کاکڵه گوێز...،تووخم،سه‌وزه‌وات و میوه‌هات. که‌مایه‌سی ئه‌و ڤیتامینه: کێشه یان نه‌خۆشی مێشک و ده‌مار،له‌کارکه‌وتن/لاوازبوونی ماسوولکه‌کان،جۆرێک که‌مخوێنی(هه‌رچه‌نده ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌گمه‌نن)،ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌شیان توانای مژین/وه‌رگرتنی چه‌وری نییه به هۆی که‌می یان نه‌بوونی به‌رهه‌می زراو یان ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌ی خۆراک زیندپاڵیان هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆیه‌کی ژنتیکی گرفتیان له گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی a-tocoferol transportprotein دا هه‌یه،له‌شییان له‌و ڤیتامینه که‌م دێنێت.
تایبه‌تمه‌ندێتی: له چه‌وریدا ده‌تویته‌وه،ئینجا له‌ش ده‌توانێت بڕێک له‌و ڤیتامینه له خۆیدا پاشه‌که‌وت بکات.زیانی له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌کارهێنانی تا ئێستا نه‌زانراوه.ڤیتامین E وه‌ک ڤیتامین C و beta-carotene ڕۆڵی دژه ئۆکسیدانی هه‌یه،بۆیه ده‌توانێت ئۆکسیده‌بوون(پڕۆسه‌یه‌کی کیمیاییه که مادده‌یه‌ک ئه‌لێکتڕۆن ئه‌دات به مادده‌یه‌کی دیکه{وێده‌ر و وه‌رگر}و له ئه‌نجامدا پله‌ی وێده‌ر واته Electronsdoner زیاتر ده‌بێت)،ئه‌و ڤیتامینه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌ی دڵ-و بۆڕییه‌کانی خوێنیان هه‌یه. حه‌ب و ده‌رمانی ڤیتامین E (و B-6) بۆ به‌ساڵاچووان زۆر سوودبه‌خشه له به هێزکردنی سیسته‌می به‌رگری له‌شیاندا. ڤیتامین E ی له زۆر مادده ی جوانکاریشدا به‌کار دێت واته بۆ مه‌به‌ستی Cosmetics products وه‌ک کرێم ، لۆشن ، بۆن و سووراوی لێو...هه‌تد.
ڤیتامین K Fylloquinon,menaquinon ئه‌و ڤیتامینه پێویسته بۆ مه‌یینی خوێن (نۆرماڵ) واته Coagulation و شێوه‌ی پێوانه‌که‌شی به International Normalized Ratio =INR ناسراوه. ئه‌و ڤیتامینه ڕۆڵێکی ئه‌رینی هه‌یه له پته‌و و به‌هێزبوونی ئێسکه‌کان. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: ئه‌سپیناخ،برۆکۆلی،ڕۆن،جگه‌ر،گۆشتی که‌مچه‌وری،هێلکه،دنکی سۆیا. که‌مایه‌سی: تێکچوونی پڕۆسه‌ی ئاسای خوێن مه‌یین، به‌ربوونی خوێن و نه‌گیرسانه‌وه‌ی(به‌تایبه‌تی له کۆرپه‌لاندا که تازه به دوونیا دێن)،که‌مخوێنی. تایبه‌تمه‌ندێتی: ڤیتامین K له ناو ڕیخۆڵه باریکه‌دا دروست ئه‌بێت.به‌ڵام له ڕیخۆڵه‌که‌ی کۆرپه‌له‌دا به‌رهه‌م نایه‌ت،چۆنکه ڤیتامینK ناتوانێت به وێڵاشدا تێپه‌ڕێت و ده‌توانین بڵێین که له شیری دایکیشدا نییه،ئینجا بۆیه له هۆڵه‌ندا که کۆرپه‌له هه‌ر که له دایکبوو،1 میلیگرام ڤیتامین K ی پێ ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن ده‌رمانی دژه بایۆتیکه Anti-biotica به‌کار دێنن،ئه‌گه‌ری زۆره که که‌می له‌و ڤیتامینه له له‌شییاندا بێین.
کالسیۆم Calcium وێڕای فۆسفۆرFosfor و ڤیتامین D کالسیۆم کار ده‌کات بۆ دروستکردن و باش ڕاگرتنی ئێسکی پته‌و و ددان. گرنگیشه بۆ کارکردنی کۆئه‌ندامی ده‌مار،ماسوولکه‌کان و مه‌یینی خوێن. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: شیر و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی شیر،په‌نیر،دنکی سۆیا،کاکڵی گوێز وفستق،گووڵه‌به‌ڕۆژه،هێلکه،فاسۆلیا، نیسک ، ماش و سه‌وزه‌وات. که‌مایه‌سی له‌و مادده‌دا: که‌می کالسیۆم ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی نه‌خۆشی ئێسک واته Rachitisme و ناسک و نه‌رمبوونی ئێسک واته Osteoporosis. تایبه‌تمه‌ندێتی: کالسیۆم هه‌بوونی به گوێره‌ی پێویست له له‌شدا بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک گرنگه،به‌ڵام به‌تایبه‌تی له (منداڵانێک که له ته‌مه‌نی گه‌شه‌دان).له ڕابردوودا پێیانوابووه که به‌کارهێنانی بڕێکی زیاتر له کالسیۆم له دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵی،سوودی نییه،به‌ڵام ئێستا زانست ده‌ریخستووه که به‌کارهێنانی کالسیۆم چه‌ند ساڵێکیش پێش کۆتایی سووڕی مانگانه(وه‌ستان له بێ‌نوێژی)کاریگه‌ره له سه‌ر پتوه‌ڕاگرتنی ئێسک و به پێچه‌وانه کالسیۆم به‌هێزتری ده‌کات. بۆ که‌ڵکی باشتر یان سوودی زیاتر له کالسیۆم وه‌ربگیردرێت،باشتروایه که ئه‌و ده‌رمانه شه‌وانه پێش خه‌وتن به‌کاربێت. خواردنی هه‌ندێک خۆراک وه‌ک شوکۆلاته،ڕێواس،پرپره/په‌ڵپینه و ئه‌سپیناخ کاریگه‌ری ئه‌رینی یان پۆزه‌تیڤی کالسیۆم که‌متر ده‌که‌نه‌وه.
Fosfor فۆسفۆر له گه‌ڵ کالسیۆم و ماگنازیۆم کار ده‌کات بۆ دروستکردنی په‌یکه‌ره‌کۆئه‌ندام/ئێسکه‌له‌ت و ددانه‌کان و هه‌وه‌ها ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ووزه‌یه. گرنگه بۆ زینده‌پاڵکردنی ترشه‌کان و سووتاندنی گلیکۆز(شه‌کر)،پێکهێنانی خانه‌کانی له‌ش،وه‌رگرتنی مادده خۆراکه‌کان و به‌کارهێنانی ڤیتامین B-complex. هه‌بوونی ڤیتامین D ڕێخۆشکه‌ره بۆ وه‌رگرتنی فۆسفۆر. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: ماسی.گۆشت،شیر،نۆک،فاسۆلیا،نیسک و ماش،نان،هێلکه،په‌نیر و کاکڵه گوێز،بادام و فستق...هتد. تایبه‌تمه‌ندێتی: فۆسفۆر مه‌ترسی ژه‌هراوی بوونی هه‌یه له له‌شدا.جه‌سته ده‌توانێت50mg بۆ هه‌ر کیلۆیه‌کی کێش له خۆیدا هه‌ڵگرێت.فۆسفۆر چه‌ند جۆری هه‌یه.بۆ نموونه له جۆره ژه‌هره‌که‌ی بۆ دروستکردنی شقارته/کبریت که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
Jodiom یۆد به‌شێکی زۆی له گله‌ندی تیرۆئیددا کۆده‌بێته‌وه واته Thyroid gland وئه‌رکی هه‌یه له پێکهێنانی هۆرمۆنی تیرۆکسین که گله‌ندی تیرۆئید ده‌یڕیژێت و ده‌بێته هۆی ڕیکخستنی زینده‌چالاکییه‌کان له جه‌سته‌دا. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: له هه‌ندێک جۆر خوێدا له کارگه یۆدی تێکراوه،ماسی ده‌ریا،ڕووه‌کی ده‌ریایی،نان که له سه‌ر زه‌وییه‌ک که مادده‌ی یۆدی تێدابێ به‌رهه‌م هاتبێت. که‌مایه‌سی یۆد: که‌می یۆد له له‌شدا ده‌بێته مایه‌ی نه‌خۆشی وره‌م یان ئاوسانی گله‌ندی تیڕۆئید واته Struma یان Guatr که به‌رزاییه‌ک/تووره‌که‌یه‌ک له گه‌ردندا دروست ده‌بێت،نه‌بوونی مه‌یل بۆ خۆراک،به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش(قه‌ڵه‌وی)، له بیرکردنه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌دا خاوتر بوون ئه‌شی هۆکاره‌که که‌می ئه‌و مادده‌یه له له‌شدا بێت.
سه‌رچاوه:
ئه‌مستردام Goli-67@hotmail.com
|