ڤیتامینه‌کان و خوێیه‌کانزاییه‌کان.
گوڵاڵه پشده‌ری - به‌شی سێیه‌م - Potassium Kalium کالیۆم له گه‌ڵ natrium (خوێ) ئه‌رکی رێکخستن و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئاوی له‌شییان هه‌یه،گرنگه بۆ زینده‌پاڵکردنی کاربۆهیدرات و پڕۆتینه‌کان، تێکه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ خوێیه‌کانزاییه‌کانی دیکه پێویسته بۆ کارکردنی ماسوولکه-و ده‌ماره‌کان ،یاریده‌ده‌ره بۆ بیرکردنه‌وه/زاکیره‌ی ته‌ندروست،هه‌روه‌ها به سووده بۆ گرفتی مه‌یین و په‌ستانی خوێن.و بۆ کارکردنی دڵ و له دروستبوونی ددان و ئێسک و خانه‌کانی له‌شدا ڕۆڵی هه‌یه. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: له مۆزدا،بڕی زۆر له گه‌ڵاسه‌وزییه‌کان،په‌تاته،ئاوی زۆربه‌ی میوه مزره‌مه‌کان وه‌ک پرته‌قاڵ،لیمۆ،نارنگی ،ته‌ماته، کاکڵی گوێز و بندق و فستق و بادام،دنکی گووڵه‌به‌ڕۆژه،قاوه،چای، Muesliکه ڕووه‌کێکه و یان وه‌ک جۆی دووسه‌ره و به لاتینی پێی ده‌ڵێن Avena sativa که له گه‌ڵ شیر و میوه‌ی وشککراو تێکه‌ڵ ده‌کرێت و وه‌ک خۆراکی به‌یانیان به‌کار دێت. که‌مایه‌سی: زیاتر دوای سکچوون و ڕشانه‌وه کالیۆم له له‌شدا که‌م ده‌کات و جاریوایه ده‌بێته مایه‌ی تێکچوونی کارکردنی ده‌ماره‌کان و سه‌رلێشێوان و ئاڵۆزی هۆش. تایبه‌تمه‌ندێتی: حه‌بی تایبه‌ت بۆ میزکردن واته Diureticum ه‌کان کاریگه‌رن له سه‌ر ده‌رچوون یان ده‌ردانی کالیۆم له له‌شدا.
Copper=cuprum مز گرنگه بۆ کرده‌وه‌ی وه‌رگرتنی مادده‌ی ئاسن له له‌شدا و کارایه له پێکهێنانی مادده‌ی ڕه‌نگ بۆ مووه‌کان و پێست. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: دانه‌وێڵه‌ی وشککراو وه‌ک نۆک و له‌په(له‌تکه‌نۆک) و فاسۆلیا و نیسک،کاکڵی گوێز و بادام و بندق،جگه‌ری ڕه‌شه‌وڵاخ(گا)،ماسی ده‌ریای،گه‌نم،کاکاو و زه‌یتون. که‌مایه‌سی: که‌می له‌و مادده‌دا ده‌بێته مایه‌ی که‌مخوێنی،ناسک و نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسکه‌کان واته Osteoporosis ،بێ ڕه‌نگی و ته‌لخی ڕه‌نگی قژ(موو) و هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی هاتنه ئارای نه‌خۆشی Wilson. تایبه‌تمه‌ندێتی: ئه‌و مادده‌یه وه‌ک دژه باکتریا کار ده‌کات و زیاتر له کاروباری به‌ننایی دا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت بۆ نموونه له ناو بۆڕییه‌کانی ئاوڕۆدا. له ڕاده‌به‌ده‌ری مادده‌ی زینک Zinc له له‌شدا،ڕێگره له وه‌رگرتنی مز له له‌شدا.
Magnesium مه‌گنه‌زیۆم له گه‌ڵ کالسیۆم و فۆسفۆر گرنگه بۆ ئێسکه‌کان،کاریگه‌ری باشی هه‌یه له سه‌ر کارکردنی ده‌ماره‌کان و ماسوولکه‌کان و گۆڕینی شه‌کره‌یخوێن بۆ ووزه.ئه‌و مادده‌یه ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه له ته‌ندروستڕاگرتنی دڵ/و بۆڕییه‌کانی خوێن.کاریگه‌ری باشی هه‌یه وه‌ک خاو یان ئارامکه‌ره‌وه‌ی ماسوولکه‌ی گرژ و هه‌روه‌ها کاریگه‌ره بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: بادام،کاکڵی گوێز و فستق،فستق عه‌بید،تۆوه‌کان،پێکهاته‌کانی گه‌نم و دانه‌وێڵه،گه‌ڵای سه‌وزیه‌کان، Shrimp /روبیان ، بلحی ده‌ریایی/mussel،قرژاڵ و زۆر له گیانه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی ده‌ریا،مۆز،شیر و گۆشت. که‌می ئه‌و مادده‌یه له له‌شدا: ده‌بێته مایه‌ی ژان و پێچهاتن به گه‌ده‌دا،ئازار و گرژبوونی به‌له‌ک(ماسوولکه‌ی پشته‌وه‌ی لاق) و به شێوه‌یه‌کی گشتی ناته‌ندروست و نه‌خۆش که جاریوایه تاوله‌رز و بێهێزی له گه‌ڵدایه. تایبه‌تمه‌ندێتی: خانمانی دووگیان و خانمانێک که شیر به کۆرپه‌له ئه‌ده‌ن و که‌سانێک که حه‌ب و ده‌رمانی میزده‌ردان به‌کاردێنن ڕێژه‌یه‌کی زیاتر مادده‌ی مه‌گنه‌زیۆم سه‌رف ده‌که‌ن تاکو که‌سانی دیکه. Natrium ناتریۆم یان سۆدیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له ڕێکخستن و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئاو له له‌شدا. تێکه‌ڵه‌ی ئه‌و مادده‌یه له گه‌ڵ کالیۆم کاریگه‌رییه‌کی باشی هه‌یه له سه‌ر کارکردنی ماسوولکه‌کان و ڕیکخستنی لێدان و ڕیتمه‌کانی دڵ(نۆره دڵی). سه‌رچاوه‌سروشتییه‌کان: له خوێی چێشت و له گیانه‌وه‌رانی ناو ده‌ریادا که له ناو قه‌پاخدان وه‌کو گوێچکه‌ماسی ویان بلحی ده‌ریایی و قرژاڵ. که‌مایه‌سی: تێکچوونی هاوکێشی یان هاوسه‌نگی مادده شله‌ی له‌ش و ده‌ره‌نجامدا که‌سی گرفتار به که‌می سۆدیۆم ده‌که‌وێته حاڵه‌تی کۆما واته بێهۆشی مه‌ترسیدار بۆ ژیان. تایبه‌تمه‌ندێتی: رێژه‌ی ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و مادده‌یه له له‌شدا، هۆکاره بۆ هاتنه ئارای به‌رزی په‌ستانی خوێن ئه‌نجا پزیشکان له ڕاده زیاده‌که‌ی له خوێندا زیاتر نیگه‌رانن تاکو ڕاده که‌مه‌که‌ی.هه‌رچه‌نده ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی سکچوون و ڕشانه‌وه ده‌بن،ده‌بێت زیاتر ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بکه‌ن چۆنکه له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ناتریۆم له گه‌ڵ ده‌ردانه‌که له له‌ش ده‌رده‌چێت.هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که کاریان گرانه(زۆر ووزه و هێزی باسک به‌کار دێنن وه‌ک کرێکاران) له وڵاتانێک که که‌ش و هه‌وای گه‌رمیان هه‌یه،باشتروایه زیاتر ئاو و شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه و له گه‌ڵیشیدا حه‌بی سوێر(خوێ) به‌کار بێنن. ئه‌و جۆره خوێیه‌ی که تێکه‌ڵه‌ی مادده‌کانی ناتریۆم و یۆدیۆم و کالیۆم و مه‌گنه‌زیۆمه زۆر باشتره له‌و خوێیه ئاساییه‌ی که هه‌یه و کاریگه‌ری ئه‌رینیشی هه‌یه بۆ په‌ستانی خوێن.
Selenium سێلێنیۆم نه به ئاسانی له له‌شدا جێگر و نه له له‌شدا ده‌رده‌چێت.پڕۆتین له وه‌رگرتنی ئه‌و مادده‌یه ڕۆڵی هه‌یه. گرنگی سێلێنیۆم به‌تایبه‌تی وه‌ک دژه ئۆکسیدانه که ده‌بێته پێشگری پڕۆسه‌ی زوو پیر و ڕه‌قبوونی شانه‌کان.له‌ش له هه‌ندێک جۆر شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت و به‌رگری له هاتنه دی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ-و بۆڕییه‌کانی خوێن ده‌کات. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: گۆشت(به تایبه‌تی جگه‌ر و گورچیله)دانه‌وێڵه،ماسی،گیانه‌وه‌رانی ناو قه‌پاخ/ده‌ریای وه‌ک قرژاڵ،ڕوبیان. تایبه‌تمه‌ندێتی: به هۆی لاوازبوونی زه‌وی(زه‌وی بێهێز) ده‌شێ که‌می له سێلێنیۆم له خۆراکدا بێته ئارا. رێژه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و مادده‌یه کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر هاتنه ئارای نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار و له‌ش ژه‌هراوی بکات، هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ، تێکدانی نینۆک و ددان.ئه‌و که‌سانه‌ی که له که‌ش وهه‌وا یان ژینگه‌یه‌کی ناته‌ندروستدان ئه‌وان زیاتر پێویستیان به سێلێنیۆم هه‌یه. به شێوه‌یه‌کی گشتی پیاوان له ئافره‌تان زیاتر ئه‌و مادده‌یه سه‌رف ده‌که‌ن.
Ferrum ئاسن ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئۆکسیژێن له ناو خوێندا و ئه‌رکی به‌رهه‌مێنان و ڕێکخستنی خرۆکه‌ی سووری خوێنی هه‌یه. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: جگه‌ر،دڵ و گورچیله،ماسی ناو قه‌پاخ(بلحی ده‌ریا)،گۆشت،سپێینه‌ی هێلکه،پێکهاته‌کانی دانه‌وێڵه فاسۆلیای سوور و ماشه سپی و لۆبیا و پاقله،نان،په‌تاته،سه‌وزه‌وات به‌تایبه‌ت له ئه‌سپیناخ و برۆکۆلی و دۆشاوی خورما و هه‌نگوین و فستقی(بێخوێ). که‌می ئاسن: ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی که‌مخوێنی واته Anaemia . تایبه‌تمه‌ندێتی: به تایبه‌تی خانمان له کاتی سووڕی مانگانه‌دا و خانمانی دووگیان ئه‌گه‌ری زۆریان هه‌یه تووشی که‌می ئاسن له خوێندا بن. ڤیتامین c و( په‌رداخێک ئاوی پرته‌قاڵ)له گه‌ڵ خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له ئاسن(ئاسندار وه‌ک ئه‌سپیناخ) ڕێخۆشکه‌ره بۆ باشتر وه‌رگرتنی ئاسن له له‌شدا. چای و قاوه دوای خۆراک ڕێگرێکی نه‌رینین بۆ وه‌رگرتنی ئاسن و باشتروایه هه‌ر نه‌بێت چه‌ند کاتژمێرێک دوای خۆراک ئه‌وانه مه‌یل بکرێن.
Zinc/Zink زینک ئه‌رکی چاودێری و ڕێکخستنی کارکردنی جگه‌ری هه‌یه.ڕێکخه‌ری چه‌ندین جۆر له پڕۆسه‌کانی له‌شی مرۆڤه.کار ده‌کات بۆ پێکهێنانی کۆئه‌ندامی په‌یکه‌ره(ئه‌سکه‌له‌ت)،کۆئه‌ندامی ده‌مار و ده‌ماخ کاتی گه‌شه‌ی کۆرپه‌له. سه‌رچاوه سروشتییه‌کان: گۆشتی سوور،جگه‌ر،په‌نیر،دانه‌وێڵه،نان،گوێز و کاکڵه‌کانی دیکه(چه‌ره‌سات)،قرژاڵ و ڕۆبیان. که‌مایه‌سی له زینکدا: ئه‌گه‌ر که‌می ئه‌و مادده‌یه له له‌شدا یه‌کجار زۆر بێت، ده‌بێته مایه‌ی کوورته‌باڵایی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر که‌می ئه‌و مادده‌یه له له‌شدا هه‌ندێک بێت،ئه‌و ده‌بێته مایه‌ی تێکچوونی هه‌ستیاری چێژتن و بۆن‌کردن. تایبه‌تمه‌ندێتی: ئاره‌قکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌توانێت ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌و مادده‌یه له له‌شدا ده‌رکات. زینک کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر باشترکردن و زوو نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی برین و خانه‌کانی له‌ش،پێشگیری ده‌کات له هاتنه دی شێرپه‌نجه،هێزی به‌رگری له‌ش ده‌پارێزێت،تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ری ژنان و پیاوان ده‌کات که کێشه‌ی پڕۆسه‌ی زاوزێیان هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که جگه‌ره به‌کار دێنن، له تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت هاوکاره بۆ که‌مترکردنی گرفته‌که،کاریگه‌ری باشی هه‌یه له سه‌ر نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و به‌رگری له په‌یدابوونی ئاکنه(زیپکه) ده‌کات. ئه‌و خانمانه‌ی که دووگیانن یان شیر ئه‌ده‌ن به کۆرپه‌له باشتروایه بڕێکی زیاتر زینک به کار بینن.
_______________________ سه‌رچاوه: ئه‌مستردام
|