له په‌راوێزی (واژۆکۆکردنه‌وه بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد و کردنی 16/3 به ڕۆژی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی) به شی -6 -
· کوردێکی به‌عسی قوڕمساغ و دڵسۆزی سه‌دام ... · ماڵپه‌ڕی دوکان و بازاڕی سیاسی و له‌بار بردنی عه‌قڵ و ویژدانی خه‌ڵکی کورد.
کوردێکی قوڕمساغ : ــ
کوردێکی قورمساغ که به‌ڕێکه‌وت له‌ناو ئاپۆرای هانده‌رانی یاریه‌کانی تۆپی پێی 2008 و له‌کاتی واژۆکۆکردنه‌وه‌که‌دا لوتمان به‌ر لوتی که‌وت، ووتی ئه‌ی کێ ئیمزا به‌دژی تاوانه‌کانی کورده‌کاندا کۆبکاته‌وه ! پێمان سه‌یر بوو که‌سێکی کورد باس له‌تاوانباری گه‌لی کورد بکات ، چونکه ئاشکرایه که چ تاوانێک و چ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر کوردا هێنراوه و کراوه‌ته قوربانی . پرسیمان کام تاوانانه؟. ووتی ئه‌ی ئه‌وه نیه خه‌ریکی کوشتنی تورکمانه‌کانن و ده‌تانه‌وێت که‌رکوک داگیربکه‌ن و خه‌ریکی له‌تکردنی عێراقن، ئێوه به‌چ ڕوویه‌که‌وه داوای واژۆ له‌من ده‌که‌ن ؟ . له‌کاتێکدا ده‌زانن که‌من به‌عسی بووم و ئێوه‌ش به پاره و فیتی ئه‌مریکا و صهیونی دژایه‌تی شۆڕش و گه‌لی عێراقتان کرد ، که مێژوو هه‌رگیز لێتان خۆش نابێت و به‌هاری ئازادی عێراق هه‌رده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌نها ئاواتیشم گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشه تا عێراق له‌و محنه‌ته ڕزگاری ببێت، هه‌ر ده‌شگه‌ڕێته‌وه و ئێستاکه ڕوبعی حوکم له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه . پێشتر وامان ده‌زانی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت خۆی وه‌کو به‌عسیه‌ک ناساندوه ، به‌ڵام ئێستا زۆر به‌ئاشکرا و بێشه‌رمانه شانازی به به‌عسی بوونی خۆیه‌وه ده‌کات .
پێمان ووت ئه‌ی نازانیت به‌عسی بوون شه‌ر‌مه‌و خیانه‌تیشت له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت کردوه چونکه به‌عس بڕیاری سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌باشوردا دابوو؟.
ووتی جارێ ئه‌وه‌ی ئێوه پێده‌ڵێن باشور ئه‌وه سه‌روی عێراقه و به‌شێکه له‌و خاکه هه‌ر وه‌ک وه‌سط و جنوب . دووه‌م، کورد موسته‌هه‌قی له‌وه خراپتر بوو به‌ڵام دڵنه‌رمی و ئازایه‌تی و ئیمانداری سه‌رۆکی شه‌هید، خوا گۆڕی پڕله نور کات ، ئه‌و دوو میلونه‌ی هێشته‌وه .
کورده‌کان ده‌چون پێش مه‌جوسیه‌کان ده‌که‌وتن تا خاکی عێراق داگیر بکات ، کورده‌کان شه‌وڕۆژ چاوساغی پاسدار و ئیطلاعاتی خومه‌ینی بوون بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی چاڵه نه‌وته‌کان . کورده‌کان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان داگیرکرد و ته‌سلیمی پاسداریان کرد ، کورد نه‌ک 12 ملیون بێت 1 ملیاریش بن قه‌د نابن به‌هیچ . من خیانه‌تم نه له گه‌ل و نه‌له خاکی خۆمم نه‌کردوه ، من هه‌رچیه‌کم کردبێت بۆ خزمه‌تی ووڵاته‌که‌م بووه و فخری پێوه‌ده‌که‌م ، ئه‌وه کورده‌کانن تجاره‌ت به‌سه‌ر گه‌ل و ووڵاته‌وه ده‌که‌ن و ووڵاتیان خستوه‌ته بازاری مه‌زاته‌وه هه‌رلایه‌ک دۆلارێک زیاتر بدات سه‌ریان بۆ شۆڕده‌که‌ن و له‌سه‌ر سینیه ئاڵتون پێشکه‌شیان ده‌که‌ن . له‌کاتی سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆکی شه‌هیدا بۆ تورکیا ده‌یتوانی یه‌ک مه‌تر پێ بخاته خاکی پیرۆزی عێراقه‌وه ؟ .
ده‌رسیکمان به ئێران‌دا. بووه عبره‌ت بۆ هه‌مو طماع بازوو داگیرکه‌رێک و ناچارمان کرد په‌رداخه زه‌هر، قوزه‌ڵقورت بکات .
له زه‌مانی سه‌رۆکه گۆربه‌گۆره فاشیه‌که‌ی تۆدا تورکیا بۆی هه‌بوو 15 کم بیته ناو خاکی کوردستانه‌وه .
به‌عسیه‌که : ــ ڕیگات پێناده‌م به‌و جۆره قسه بکه‌یت ، باشتر وایه ڕێزله خۆتان بگرین ،خۆ ئێوه دعایه‌ی موسه‌قه‌فی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن ، به قسه‌ی خۆتان باوه‌ڕتان به حڕیه‌تی سیاسی هه‌یه، من پێموتی من به‌عسیم و مافی خۆمه ، ناچاریشم مه‌که بانگی ئه‌و پۆلیسانه بکه‌م ( پۆلیسێکی زۆر بۆ پارێزگاری ئاسایشی ناو یاریگاکان و شه‌قامه‌کان له شاره‌کانی سویسرادا دانراون ) ته‌نها چه‌ند قسه‌یه‌کی ترت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م و ئاماده نیم جارێکی تر به‌و شه‌قامه‌شدا بڕۆم که کوردی پیا ده‌ڕوات .
هاتنی تورک بۆ ناوجاکی پیرۆزی عێراق به قوڵای 15کم به پێی ئیتفاقیه‌ی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو ووڵات بوو ، ئه‌و هاتنه‌ش که هه‌رگیز ڕووی نه‌دا ، ده‌بوو له ژێرچاودێری لیژنه‌ی ئه‌منی قوطری بێت ، به‌ڵام ئێستا ڕۆژی چه‌ند جارێک تورکیا و ئێران خۆیان ده‌که‌ن به ووڵاتدا کورده‌کان وه‌ک به‌کرێ گیراوێک ڕێگایان بۆ پاک ده‌که‌نه‌وه ، له کاتی حوکمی سه‌رۆکی شه‌هیدا کورد له چی که‌مبوو ، له سوریای ئه‌سه‌دا کورد بوونی نیه . له تورکیا کورد بوون، مه‌منوعه . له ئێرانی مه‌جوسیدا کورد کراوه به حه‌ماڵ و بۆیاخچی وعه‌بدی به‌رقاپی ده‌سه‌لاتداران ، ئه‌وه ته‌نها سه‌رۆکی شه‌هید بوو که ده‌یفه‌رموی کورد دوو مافی هه‌یه 1 ــ وه‌ک عێراقیه‌ک 2 ــ وه‌ک حوکمی زاتی . باشترین موادی ئستهلاکی له شاره‌کانی ناوچه‌ی حوکمی زاتیا بوو . چ رۆژێک بێ ئاو کاره‌با بوون ، رادیو ته‌له‌فزیون به‌زمانی کوردی بوو ، پێشکه‌وتوترین زانکۆ له سلیمانیدا بوو ، داوده‌رمان به به‌لاش بوو ، به‌ڵام ئێوه که‌وتنه دوای قسه‌کانی موخه‌ره‌بین ، ده‌بڕۆن تاماون عه‌زاب بخۆن .
به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنی قسه‌کانی ڕانه‌وه‌ستا تا ئێمه‌ش بیروبۆچونی خۆمان ده‌رببڕین، به په‌له و ڕاکردن خۆی گه‌یاندا نێو ئه‌و پۆلیسانه‌ی که بۆ پارێزگاری له شوێنه‌دا وه‌ستا بوون .
ماڵپه‌ڕی دوکان و بازاڕی سیاسی : ــ
چه‌ند دوکانۆکه‌یه‌کی سیاسی له ژێر‌ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا به‌هه‌مان دیدو بۆچونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕۆژانه خۆڵده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه ، ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌و دوکانۆکانه ئه‌وه‌نده دژ به‌یه‌کن و ناوناتۆره و بۆختان بۆیه‌کتری هه‌ڵده‌به‌ستن ، که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆک و هاوڕان ، سه‌رباری ئه‌م کاره‌نادروسته‌یان بابه‌تی پڕ له سوکایه‌تی و بێ ناوڕۆکی که‌سانێک له ژێر ناوی ــ چاودێرێک ــ دۆستێکی چاک ــ ناوی خوازراو .... هتد به‌دژی هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه ، نه‌ک ته‌نها بڵاوده‌که‌نه‌وه به‌ڵکو له جێگه‌یه‌کی دیاری جامخانه‌ی دوکانه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک ده‌هێڵنه‌وه . به‌ڵام ئاماده نین بانگه‌وازی ناوه‌ند یان ڕاپۆرتی چالاکیه‌کانمان بڵاوبکه‌نه‌وه .
ئێمه ئه‌و پرسیاره‌یان لێده‌که‌ین ، ئاخۆ کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ به فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدکرانی گه‌لی کورد و کردنی 16/3 به ڕۆژی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی ، چ زیانێک به ڕه‌وشی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌دات ؟ .
ئاخۆ کاتێک له ژێر ناو و ناونیشانی جیاجیادا بابه‌تی موهاته‌رایه‌تیانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه چ سودێک به دۆزی جینۆساید ئه‌گه‌یه‌نن؟ .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه‌که‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه زیان به دۆزی جینۆسایدی گه‌لی کورد ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و که‌سانه بۆ نایه‌ن به ئاشکرا و به‌ناوی خۆیانه‌وه ئاگادارمان بکه‌ن که ئه‌م کاره‌مان کارێکی خراپه و زیان به دۆزه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت؟ .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه‌که کارێکی نادروسته و دوکانۆکه‌کان خۆیان وه‌ک دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ڕۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی سه‌ربه‌خۆ نیشان ئه‌ده‌ن بۆ نایه‌ن داوا له شاره‌زایان ناکه‌ن موچیاریمان بکه‌ن و باوه‌ڕمان پێبهێنن ده‌ستبه‌رداری ببین و له‌وه زیاتر خه‌تا نه‌که‌ین .
به‌ڵام ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی ترمان هه‌یه و مێژووش ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌کات و کات و کاری که‌م و به‌نرخی خۆمان بۆ قسه‌ی به‌عسیه‌ک و ڕه‌فتاری به‌عسیانه به‌هه‌ده‌ر ناده‌ین .
25/06/2008
|