له‌په‌راوێزی واژۆ کۆکردنه‌وه‌که‌دا ــ 5 ــ.
وه‌رن با کوردستانی سه‌راب، بکه‌ینه هه‌قیقه‌ت .
زۆرجار ئێمه گله‌ی و گازنده‌ی گه‌لان ده‌که‌ین که بێ هه‌ڵوێست بوون له‌به‌رامبه‌رماندا . زۆرجار به‌هانه بۆ شکسته‌کانی خۆمان ده‌هێنینه‌وه و ده‌ڵێن چوارده‌ورمان به‌دوژمن گیراوه و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌گه‌وره‌کان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا جووت نیه . به‌رده‌وام خۆمانمان له چاوڕوانیدا هێشتوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی چاوی به‌زه‌ی و ڕه‌حمی ده‌ره‌وه‌ین تا ڕوویه‌کی باوکانه‌مان بۆ وه‌رگێڕن و ئاهێک به سینه‌ماندا بهێننه‌وه . نه‌مانده‌زانین ئه‌وه‌ی که خۆمان له‌سه‌ر خۆمانی نازانین و ئه‌وه‌ی که ڕۆژێک له ڕۆژان بوێر نه‌بووین له ژێر لێوه‌وه‌ش بی درکێنین، که‌چی کچان و کوڕانی کرواتیا ( Kroatien) زۆر ئازایانه و له‌ناو ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی جیاجیادا و له‌به‌رده‌م پارله‌مانی سویسرادا بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن و به‌زمانی کوردی هاوار ده‌که‌ن ( بژی کوردستان ، بژی کوردستان ) ، ئه‌گه‌ر چی به به‌پێستی لووس و پرچی ئاڵتونی و چاوی بریقه‌داری سه‌وزیانه‌وه هیچ له کورد ناچن ، به‌ڵام شیوازی ده‌ربڕینه‌که‌یان ده‌ڵێیت له له‌دایک بووی شاره خنجیلانه‌که‌ی بانه‌ن . نزیک بوینه‌وه‌لێیان و ووتمان ئێوه کوردن؟ . ووتیان نه‌خێر به‌ڵام هاوڕێی کوردمان زۆره و ئه‌م دوو ووشه‌یه‌ک چێژێکی موزیکی خۆشی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێکیش تیمی تۆپی پێی کوردستان به‌شداری یاریه‌کانی جیهانی کرد، ئاڵای کوردستان له‌به‌رده‌که‌ین و هاوارده‌که‌ین بژی کوردستان . کیژێکی شۆخ وشه‌نگ، ڕوویکرده ئه‌وکه‌سانه‌ی خه‌ریکی واژۆکردن بوون، چه‌ند ووشه‌یه‌کی به‌زمانی کرواتی ووت و پاشان ڕوویکرده ئێمه و ووتی ( ئێوه بۆ ته‌نها جارێک بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تی کوردستانتان کردوه تا بزانن هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چی ده‌بێت ؟ . پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌گۆسلاڤیا جێمس بێکری ئوئسئا (USA) ووتی به هیچ شیوه‌یه‌ک ڕێگا به له‌تکردنی یه‌گۆسلاڤیا ناده‌ین ، که‌چی خۆیان یه‌که‌مین ووڵات بوون دانیان پێدانا .، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان ئه‌م ساڵ له‌به‌رامبه‌ر کۆسۆڤادا دوباره بویه‌وه ، مه‌ترسێن، خۆتان به واژۆکۆکردنه‌وه خه‌ریک مه‌که‌ن ، بڕۆن بڕیاری خۆتان بده‌ن) . ووتمان ناوت چیه و چ کارێک ده‌که‌یت ؟. ووتی ناوم ڤالێریژا و خوێندکاری به‌شی مێژووم . چونکه ئێمه بێبه‌شین له ئازادی، به‌و ووشانه چاوه‌کزه‌پڕله هیواکانمان خۆی بۆ نه‌گیرا و له‌گه‌ڵ خۆیدا قوڵپی گریانی په‌ڕانده ناو گه‌رومانه‌وه، بۆ شاردنه‌وه‌ی خۆمان دوورخسته‌وه و له پشتی یه‌کێک له پایه پان و به‌رزه‌کانی به‌رده‌م په‌رله‌ماندا خۆمان حه‌شاردا تا هێور بوینه‌وه .
--------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یامی ناوه‌ندی چاک له یادی بیست و یه‌ک ساڵه‌ی کیمیابارانی سه‌رده‌شتدا.
که‌س و کاری قوربانیان په‌رله‌مانی کوردستان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان حیزب و ڕێکخراوه‌جه‌ماوه‌ریه‌کان جه‌ماوه‌ری کوردستان
له‌م ڕۆژانه‌دا یادی21 ساڵ به‌سه‌ر یه‌کێک له تاوانه دڕنده‌ییه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ویش یادی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت ، ڕه‌شه‌هه‌رمێ، ئه‌ڵوه‌تان، کاوه‌ڵان و باینجان، که له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕژیمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسه‌وه ئه‌نجامدرا و سه‌دان سیڤیلی گه‌له‌که‌مان بونه قوربانی ڕق و کینه‌ی داگیرکه‌ران.
ئه‌مڕۆ له‌دوای 21 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا ، قوربانیانی ئه‌و تاوانه له دۆزه‌خێکی هه‌میشه‌ییدا ده‌ژین به هۆی کاریگه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و ژه‌هره جۆراوجۆرانه‌ی به‌کارهێنران، و گواستنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و ژه‌هرانه بۆ نه‌وه‌کانی نوێ که له ڕێی جۆره‌ها نه‌خۆشی جیاوازه‌وه ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش وای کردووه که ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته به‌رده‌وام له زیادبوندایه و به‌رده‌وامیشه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک پێمان وایه که سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کاندا وه‌ک تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ڕاگواستن و به عه‌ره‌ب و به‌فارس و به‌تورککردنی گه‌ل و نیشتمانی کوردستان، تاوانی کت‌وپڕ و له‌به‌ر هۆیه‌کی تایبه‌تی ئه‌و کاتانه نه‌بووه به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ک بووه له زنجیره‌یه‌کی بێ کۆتایی و به نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراوی دڕندانه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی گه‌لی کورد سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌لانی جیهاندا. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه به تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کورد ده‌ناسێنین و پێمان وایه کێشه‌ی کورد ده‌بێت له‌لایه‌ن باڵاترین ئۆرگانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه چاره‌سه‌ربکرێت و یاسای پاراستنی گه‌ل و نیشتمانی کوردستان به‌سه‌ر داگیرکه‌راندا بسه‌پێنرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌س ناوه‌ندی چاک هه‌ڵماتی کۆکردنه‌وه‌ی 100000 واژۆی به‌رپاکرد بۆ فشارخستنه سه‌ر ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه وه‌ک جینۆساید و ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ پاراستنی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کاندا که تاوه‌کو ئێستا قۆناخێکی باشی بڕیوه. ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک داواده‌که‌ین له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
1- که ڕۆژی 28/6 یادی تاوانی سه‌رده‌شت وه‌ک ڕۆژی سه‌رده‌شت بناسێنێت و وه‌ک پشوی ماته‌مینی فه‌رمی بناسێنێت. 2- ده‌ستی یارمه‌تی و هاوکاری بۆ قوربانیانی ئه‌و تاوانانه ڕابکێشێت.
هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین له سه‌رجه‌م کورده‌کانی هه‌نده‌ران له ڕێکخراو و که‌سایه‌تی پشتگیری هه‌مه‌لایه‌نی هه‌نگاوه‌کانمان بده‌ن که بریتین له کردنه‌وه‌ی کلینیکێک بۆ پاککردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی قوربانیانی کیمیاباران له ژه‌هری کیمیاوی و هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ پێشکه‌شکردنی به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک –
22/6/2008
|