په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٧\٢٠١٢

واژۆی خۆتان بکەن بۆ ئازادکردنی پەنابەرانی ناو گرتووخانەکانی سوێد.

 


دوای ئەوەی گروپی دژ بە زۆرناردنەوەی پەنابەران Aktion mot deportation کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەی ڕاگەیاند بۆ ئازادکردنی پەنابەران لە گرتووخانە ‌دەستبەسەراکانی سوید. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ڕاگەیاندنێکدا پشتیوانی خۆی لە کەمپینی گروپی دژ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران (Aktion mot deportation) بۆ خواستی ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرانی عێراقی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی سویدوە ھەروەھا بۆ داوای دادگاییەکی نۆیی ئەو پەنابەرانە تا بتوانن بەڵگەنامەی مانەوەیان بەدەست بێنن ڕاگەیاند. داواش دەکات لە رێکخراوەئینسانی و پەنابەری، لایەنە سیاسی، پەرلەمانتارو،ئازادیخوازانو تەواوی پەنابەران کە واژۆی خۆیان بدەن لەم کەمپەینە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کەمپەینە ‌دەقی ڕاگەیەنراوی گروپی دژ بەناردنەوەی پەنابەران بخۆێنەوە.


تکایە واژۆی خۆتان رێگای ئەم لینکەوە:

http://www.avaaz.org/en/petition/Release_all_Iraqi_refugees_from_detention_centers_in_Sweden_1/?tta


ئازادیی بۆ ھەموو پەنابەرانی ناو ناوەندی گرتووخانەکانی سوێد!


ئێمە داخوازی ئازادکردنی ھەموو پەنابەرە گیراوەکانی ناو گرتووخانەکانی ووڵاتی سوید دەکەین. داواکارین دەسەڵاتدارانی سوید دەستبەجێ بەزۆر ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ ووڵاتی عێراق ڕابگرێت. ئێستا پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە، پەنابەرانی بەزۆر دیپۆرتکراوە لەووڵاتانی ئەوروپاوە وەرنەگرێتەوە. وێڕای ئەو داوایەی عێراق، دەسەڵاتدارانی سوید گوێ بەو ڕێکەوتننامانەی پێشتر نادەن کە واژۆیان لەسەر کردووە، بەپێی ئەو ڕێکەوتننامانە نابێت پەنابەران بەزۆرە ملێی دیپۆرتبکرێنەوە. ئەمە سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی ئەمینستی و یەکێتی ئەوروپاوە ئاڕاستەی سوید کرابوو. سوید وڵاتێکی کەم وێنەی ‌ووڵاتانی ئەوروپایە،‌ کە لەساڵی ٢٠٠٩ وە تائێستا ١٦٩٠ پەنابەری بە زۆر ڕەوانەی عێراق کردۆتەوە. لەم چەند مانگەی دواییدا، چەندان پاسی سپی کەژمارەی پلێت و لۆگۆی کۆمپانیاکانی داپۆشرابوون، بۆ پرۆسەی بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی بەکارھێنراون. بەداخەوەا، میدیاکانیش نەیانتوانی ڕوماڵی ئەو ڕووداوانە بکەن و بزانن لەکاتی دیپۆرتکردنەوەی بەزۆری پەنابەراندا چی دەگوزەرێ؟ تەنیا بەڵگەنامەش لەبارەی دیپۆرتکردنی بەکۆمەڵی پەنابەرانەوە لەبەر دەستدابێت، ، ئامادەیی چالاکوانان و شایەدحاڵانی ناڕازی بەردەم گرتووخانەکانن. بەپەلە ئەو پەنابەرانەی ‌لە گرتووخانەی ناوەندی پەنابەراندا دەستبەسەرکراون ئازادبکەن. داوای دادگاییەکی نوێی ئەو پەناخوازە عێراقیانە دەکەین، تا بتوانن بەڵگەنامەی مانەوەیان بەدەست بھێنن.


 

٢١\٧\٢٠١٢ - سوێد

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک