په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٦\٢٠٢٣

      وانەکانی سروشت.

محەمەد بەرزی

سروشت پڕە لە وانە
بیرکەرەوە و بیزانە

شاخ دەڵێ سەرشۆڕمەکە
بڕوانە بەرەو لووتکە

رووباریش دەڵێ نەکەی
تەماشای دواوە بکەی

درەختیش هاوار دەکا
هەمیشە چاکە بکە

هەرچۆن گەڵا دەوەرێ
دوێنێ بخەرە پشتگوێ

خۆریش دەڵێ: تاریکیی
بگۆڕە بە رووناکیی.
_______________________________
تێبینی: بیرۆکەی ئەم هۆنراوەیە لە هۆنراوەیەکی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە.

 

 

mkbarzy@hotmail.com

 

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک