٩\٥\٢٠١٢
وانه‌ی یه‌که‌م.

هێمن حوسێن
گه‌ر ئه‌مجاره هاتمه خه‌وت
ئاسمان فێرکه
شۆڕابه‌ی هه‌ورێکی نه‌وی
دانه‌بارێ بۆ سه‌ر زه‌وی
زۆر ده‌ترسم
له شۆڕابه و بارانی کڕ
له برووسکه و گۆڵه‌ی هه‌ور و
رێژنه‌ی به خوڕ
چونکه نه‌مگرت
به‌رگه‌ی هه‌وری گریانی تۆ
گشت دڵۆپێ ببوون به گڕ
گه‌ر ئه‌مجاره هاتمه خه‌وت
هه‌ور فێرکه نه‌گرمێنێ
فێری بکه
خه‌و له چاوت نه‌تارێنێ
نه‌کا وه‌ک من
به‌رگه نه‌گرێ و شاربه‌ده‌ر بێ
هه‌تا مردن
له‌گه‌ل خه‌ما سه‌وداسه‌ر بێ
گه‌ر ئه‌مجاره هاتمه خه‌وت
که پڕ ئه‌ستێره بوو شه‌وت
ده‌رگاکان وه‌ها فێر بکه
فێریان بکه وه‌ک چاوت بن
نه‌ک له‌سه‌ر پشت
وه‌ک باوه‌شت
ئیتر منیش باکم نیه
با شۆڕابه هه‌ر ته‌ڕم کا
گرمه‌ی هه‌ور هه‌ر که‌ڕم کا
ده‌با زه‌وی بێشکه ئاسا بمهه‌ژێنێ
هه‌تا سه‌رمه‌ست و گێژ ده‌بم
بۆ کوێ بڕۆم ، هه‌ر دێمه‌وه و
له ته‌ک تۆدا درێژ ده‌بم.
ماڵپه‌ڕی هێمن
حوسێن
|