١٢\١٢\٢٠١٩
واقیع بە واقیع!!

ئەرسەلان مەحمود
پایییزە،
چی دەوەررێ،
چی "با" دەی باااا،
چی ئاوڕ لەچی ناداتەوە،
کێ سترانی سیپاڵ دەچڕێ،
ھەموووو شتێک رۆشنە،
پینەو پەڕۆی ناوێ،
کەس نیە، رێگە
داخراوە!
زستانە،
چی دەبارێ،
كوێ ڕەق هەڵدێ،
لەم ھەواو مەوسیمی چڵپاوەدا
كێ روانینی لەپەنجەرەكەوە بەماڵنابێتەوە،
مەسەلەیەک نییە، دنیاااا تەمە،
شەقام پان و پۆڕوو
بێ دەنگییە
کڕڕڕە!
نیشتمانی
بچوك هیچ نیە!
جگە لەسیاسیەكان، جێ ژیانی
كەسانی تری تیادا
نابێتەوە!!
وااقیع
بە واقیع نەبێ، نااا
گۆڕێ!
بۆشایی.
ئەم
بۆشاییە...........
”خۆشەویستی” نەبێ،
دنیا ناتوانێ پڕی
بكاتەوە!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|