٦\١١\٢٠١٤
واتادارترين
هاتنه‌وه‌مه‌يدانى ژن بۆ نێو تێكۆشانى ئازادیی.

ناودار زیاد
به‌پێی پێدراوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه
دێرینه‌ناسی و ئاركیۆلۆجییه‌كان، مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانی
به‌ره‌به‌یانی مێژوو، به‌هۆی ڕاوو شكاره‌وه توانیویانه خوارده‌مه‌نی
به‌ده‌ستبێنن و درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن. پڕۆسه‌ی ڕاوكردنیش
به‌زۆری له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجامدراوه به‌حوكمی به‌هێزی و
له‌باری جه‌سته‌یان بۆ ئه‌م كاره. ئه‌مه‌ش ڕۆڵ و پێگه‌یانی له‌ژنان
زیاتر‌و به‌هێزتركردووه. به‌ڵام له‌قۆناغی دواتردا، كاتێك مرۆڤ
هه‌نگاوینا به‌ره‌و چاندنی زه‌وی و كشتوكاڵكردن و به‌خێوكردن و
ماڵیكردنی گیانداران و نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ی له‌شوێنێكی دیاریكراو،
ئه‌م هاوكێشه‌یه گۆڕانی به‌سه‌رداهات و، له‌وه‌به‌دواوه ژنان شوێن و
مه‌قامیان له‌پیاوان واوه‌تر ڕۆیشت، چونكه له‌ئه‌ركی چاودێری و
سه‌رپه‌رشتیكردنی ماڵ و منداڵ و ئاژه‌ڵداری و كاری كشتوكاڵی، له‌پیاوان
لێهاتووترو لێزانتربوون، بۆیه به‌شێكی زۆر له‌ئه‌رك و بڕیاره‌كانی
كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرته‌ده‌ست.
ئه‌م قۆناغه كه‌به كلتوری ژنسالاری(ماتریاركی) به‌ناوده‌كرێ و ژن
تێیدا سه‌نته‌رو خودان پیرۆزی بووه، سه‌دان ساڵ درێژه‌ی كێشاوه،
به‌ڵام ژنان نه‌یانتوانی تاسه‌ر پارێزگاری له‌به‌هاكانیان بكه‌ن،
به‌ڵكو فێڵبازی پیاوان و به‌هێزی جه‌سته‌یان و بیرۆكه‌ی پیاوسالارانه‌ی
خوداوه‌نده دروستكراو و ئایینه ئاسمانییه‌كان، ئه‌م جێگه‌یه‌یان
به‌ژنان له‌قكردو، وورده وورده نه‌ریتی ده‌سه‌ڵاتداری
پیاو(پاتریاركی) به‌ده‌ركه‌وت و، ژنان پله‌یه‌ك كه‌وتنه دوای
پیاوانه‌وه.
یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌تاكو ئێستاش له‌چاخی
پیاوسالاریدا ده‌ژێین ئه‌وه‌یه كه ئایین به‌گشتی و ئایینه
ئاسمانییه‌كان به‌تایبه‌تی(كه‌خاوه‌ن زۆرترین جه‌ماوه‌ری و
كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاون له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا) هاتوون ده‌سه‌ڵات و
حاكمیه‌تی پیاویان گرێداوه‌ته‌وه به هێزێكی میتافیزیكی و به‌رگێكی
ئیلاهیانه‌یا‌ن به‌به‌رداكردووه. له‌ئایینی ئیسلامدا چیرۆكی تاوان و
سه‌رپێچی (حه‌وا)و دواتر سزادانی له لایه‌ن خوداوه، نموونه‌ی
سه‌رشۆڕی ژنه له چاخێكی مێژوویی و تایبه‌تداو، چه‌ندین نموونه‌ی
هاوشێوه له ئایینه‌كانی دیكه‌دا به‌رچاوده‌كه‌وێ.
سه‌ره‌ڕای هه‌ژمون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دامه‌زراوه‌و بونیاده‌كانی
ئابوری و سه‌ربازی و ئیداری و سیاسی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، به‌ڵام
له‌هه‌ندێك سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه‌و شوێنی جیاواز هه‌وڵ و تێكۆشان
به‌رچاوده‌كه‌وێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنان، بۆ نموونه
له میزۆپۆتامیاو یۆنانی كۆندا له‌نووسراوه به‌جێماوه‌كانی (ئینهی
دۆنا)ی كاهینی شاری (ئور)و، (سافۆ)ی مامۆستای گه‌وره كچان و كاهینی
خاتوو خوداوه‌ند (ڤینۆس) و، له‌چیرۆكه‌كانی (ئاناهیتا)ی ئێرانی و،
(ئه‌فرۆدیت)ی یۆنانی و، (عه‌شتار)ی سۆمه‌ری و، (زوهره)ی سامی و
...هتد. ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌تروسكایی ئه‌وینی ژنیان بۆ پرشنگ
و ڕووناكی ناخی خوداكان گه‌ڕاندۆته‌وه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه ئه‌و
توانایه‌ی ژن كه‌له ئافراندنی مرۆڤدا هه‌یه‌تی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژیان
نیشانبده‌ن و بیخه‌نه خزمه‌ت قایمكردنی پێگه‌ی ژنانه‌وه.
نموونه‌ی ژنێكی دیكه كه‌شایانی باسكردن و ئاماژه‌پێدانه،
خاتوو(نه‌فرتیتی)یه، كه‌توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر (ئامون حه‌ته‌بی)
فیرعه‌ونی میسر بكات و، ئایینی یه‌كتاپه‌رستی (ئه‌خناتون) ڕابگه‌یه‌نێ،
ئه‌مه‌ش به‌شۆڕش و وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی و گرنگ داده‌نرێت كه‌ژنێك
توانی به‌رپای بكات.
له مێژووی هاوچه‌رخیشدا، واتادارترین و ئه‌فسوناویترین ده‌ركه‌وتنی ژن
له‌ڕووی نه‌وعیه‌ت و ماهیه‌ته‌وه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
كوردستان و، له‌ته‌ڤگه‌ڕی (ئاپۆچی)دا خۆی ده‌نوێنێ، چونكه هه‌زاران
ژنی سه‌ر به‌م ڕیبازه، هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌ییه‌و
نماینده‌ی ژنه‌خواوه‌ندێك ده‌كات. ئه‌م ژنانه هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی
سیسته‌م و كلتوری چه‌وتی داسه‌پاویان تێك شكاندووه‌و ئه‌وه‌یان
سه‌لماندووه كه‌ژنان ده‌توانن ئه‌و ڕۆڵ و ئه‌ركانه بگێڕن كه پیاوان
بۆخۆیان پاوانیان كردووه، له‌نموونه‌ی گیانبه‌ختكردن له‌پێناوی گه‌ل
ونیشتیمان و، ڕێبه‌رایه‌تیكردن و، قاره‌مانیه‌تی و شه‌ڕی پارتیزانی و
جه‌بهه‌یی و،..هتد. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئازادی و هۆشیاربوونه‌وه‌ی ژنان
كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندن و تێزه‌كانی (عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان)
داڕێژراوه، وابه‌سته‌ییه‌كی قوڵی هه‌یه به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی و مۆڕاڵ و
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی تۆكمه‌و،ڕێپێوان و خه‌باتێكی
درێژخایه‌نه‌وه، كه له ده‌رئه‌نجامدا یه‌كسانی ژن و پیاو و ڕزگاربوون
له‌داگیركاری و ئازادبوونی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه،
به‌پشت به‌ستن به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ئازادی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ئازادی ژنانه‌وه.
به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رخۆدان و فیداكارییه‌ی كه ژنانی كورد له كۆبانێ
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه‌ك قامچییه‌كه‌ی ده‌ستی خاتووخواوه‌ند (ئینانا)
وایه بۆ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته پیاوسالارییه باوه‌ی كه پێی وایه ژن
كائینێكی لاوازه و مه‌قامێكی نزم و ناشایسته‌ی پێ ڕه‌وا ده‌بینێ و
زیهنیه‌تی سیخناخه له‌نه‌ڕه‌و هاواری نێرایه‌تی!، سه‌رباری ئه‌وه‌ی
ڕووناكیه‌كی به‌تین و هێزوگوڕێكی خواوه‌ندانه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و
ژنانه‌ی كه له‌تاریكیدا مه‌حكوم كراون به‌ژێرده‌سته‌یی و هه‌ڵاوێردی
نابه‌رانبه‌ری ڕه‌گه‌زی. ئه‌وه‌ش جێی بایه‌خه كه هه‌ندێك بیرمه‌ندو
ڕۆشنبیری گه‌وره به‌دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی داده‌نێن له‌ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و ته‌واوی جیهان، به‌جۆرێك به‌ئاسانی د‌رك به‌وه ده‌كرێ
لێگه‌ڕین و چه‌مكی نوێی په‌یوه‌ست به‌م حاڵه‌ته ده‌ركه‌وتۆته پێش
،كه دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوندییه‌كانی ژن و پیاوی كردۆته
پێویستییه‌ك و جێی خۆیه‌تی كه به‌سه‌رله‌نوێ شۆڕش وئازادی ژنان
به‌پێشه‌نگایه‌تی كوردان به‌ناوی بكه‌ین.
znawdar910@gmail.com
|